واتای ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ده‌رباره‌ی چاكسازی له نێوان خه‌ڵكیدا هاتوون
پۆڵێنه‌كان
Full Description
واتای ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ده‌رباره‌ی چاكسازی له نێوان خه‌ڵكیدا هاتوون
] kurdish – كوردی – كردي [
سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ معاني الآيات الواردة في الإصلاح بين الناس ﴾
« باللغة الكردية »
سرباز حميد قادر
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
واتای ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ده‌رباره‌ی چاكسازی له نێوان خه‌ڵكیدا هاتوون
موسڵمانانی خۆشه‌ویست خۆشحاڵم كه‌وا مانای چه‌ند ئایه‌تێكی تایبه‌ت به چاكسازی له نێوان خه‌ڵكیدا بخه‌مه به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز به هیوای سوود لێوه‌رگرتنی.
ئایتهكان ئه‌مانه‌ن:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَلَا تَجْعَلُوا اللَّهَ عُرْضَةً لِأَيْمَانِكُمْ أَنْ تَبَرُّوا وَتَتَّقُوا وَتُصْلِحُوا بَيْنَ النَّاسِ ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ }(البقرة :٢٢٤).
واته: سوێند به‌خوا مه‌که‌ن بهبهرههڵستی ئه‌و شتانه‌ی سوێندتان له‌سه‌ری خواردوه که‌چاکی و پارێزکاری و ڕێکخستنی نێوان خه‌ڵکی یه وه خوا بیسه‌رو زانایه.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ ۚ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَٰلِكَ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا} (النساء :١١٤).
واته: هیچ چاکه‌یه‌ك نی یه له زۆربه‌ی چپه و سرته کردنه‌کانیان دا مه‌گه‌ر یه‌کێك فه‌رمان بکات به ماڵ به‌خشین یان چاکه یان چاککردنی نێوان خه‌ڵکی جا هه‌ر که‌سێك ئه‌وه بکات به نیازی ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌وه له داهاتوودا پێ ی ده‌به‌خشین پاداشتی زۆر گه‌وره.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِنْ بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَنْ يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًا ۚ وَالصُّلْحُ خَيْرٌ ۗ وَأُحْضِرَتِ الْأَنْفُسُ الشُّحَّ ۚ وَإِنْ تُحْسِنُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا} (النساء :١٢٨).
وه ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ترسا له گوێ پێ نه‌دان یا پشت هه‌ڵکردنی مێرده‌که‌ی ئه‌وه هه‌ردووکیان هیچ گوناهێکیان له‌سه‌ر نی یه که ئاشته‌واییه‌کی چاك بکه‌ن له نێوان خۆیاندا هه‌ر ئاشته‌وایی و یه‌ك که‌وتن چاکتره هه‌ر چه‌نده چروکی و ڕه‌زیلی تێکه‌ڵاوی ده‌رونه‌کان کراوه، وه ئه‌گه‌ر چاکه کار‌و پارێزکار بن ئه‌وه دڵنیا بن به‌ڕاستی خوا هه‌میشه به ئاگایه له‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَلَنْ تَسْتَطِيعُوا أَنْ تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ ۖ فَلَا تَمِيلُوا كُلَّ الْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَالْمُعَلَّقَةِ ۚ وَإِنْ تُصْلِحُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا} (النساء :١٢٩).
ئێوه هه‌رگیز ناتوانن داد په‌روه‌ر بن له نێوان ژنه‌کانتان دا هه‌ر چه‌نده سوور بن(هه‌وڵ بده‌ن) جا که‌واته به ته‌واوی خوار مه‌بنه‌وه(له هاوسه‌ری یه‌کێکیان) به‌و هۆیه‌وه واز بهێنن له‌وی تریان وه‌ك هه‌ڵبه‌ستراو(نه ئه‌وه‌یه مێردی هه‌بێت نه به‌ڕه‌ڵاش کرابێت) وه ئه‌گه‌ر بسازێن و پارێزکار بن ئه‌وه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه لێبورده‌ی میهره‌بانه.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَنْفَالِ ۖ قُلِ الْأَنْفَالُ لِلَّهِ وَالرَّسُولِ ۖ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَصْلِحُوا ذَاتَ بَيْنِكُمْ ۖ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ} (الأنفال :١).
ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێ ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به ده‌ستکه‌وته‌کان(ی جه‌نگی به‌در) تۆش بڵێ: ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه هه‌ر بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌رن(صلی الله علیه وسلم) که‌واته خۆتان بپارێزن و له خوا بترسن وه په‌یوه‌ندی نێوان خۆتان چاك بکه‌نه‌وه و گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوادارن.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا ۖ فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَىٰ فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّىٰ تَفِيءَ إِلَىٰ أَمْرِ اللَّهِ ۚ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا ۖ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ} (الحجرات :٩).
ئه‌گه‌ر دوو کۆمه‌ڵ له ئیمانداران دژ به‌یه‌کتر جه‌نگیان کرد ئه‌وه له نێوانیاندا ئاشته‌وایی بکه‌ن ئینجا ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێکیان ده‌ست درێژی کرد بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵێکی تریان ئه‌وه ئێوه (موسوڵمانان) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یان بجه‌نگن ده‌ست درێژی ده‌کات تا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌رمانی خوا (ملکه‌چی فه‌رمانی ده‌بێ) ئینجا ئه‌گه‌ر گه‌ڕایه‌وه ئه‌وسا له نێوانیاندا ئاشته‌وایی بکه‌ن به دادگه‌رانه و ڕاست و دادپه‌روه‌ر بن (له نێوانیاندا) بێگومان خوا دادپه‌روه‌رانی خۆش ده‌وێ.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ} (الحجرات :١٠)
بێگومان ته‌نها باوه‌ڕداران بران که‌واته له نێوان دوو براتاندا (ئاژاوه هه‌بوو) ئاشته‌وایی بکه‌ن و له‌خوا بترسن تا ڕه‌حمتان پێ بکات.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).