ئافره‌تی سكپڕو شیرده‌ر ڕۆژوویان نه‌گرت چی‌یان له‌سه‌ر واجب ده‌بێت
پۆڵێنه‌كان
- شیرپێدان << خێزان << فیقه
- فیقهی ئافره‌تی موسڵمان << بابه‌ته‌كانی ژنان << خێزان << فیقه
- بۆنە وەرزییەکان << ڕۆشنبیری ئیسلامی
Full Description
ئافره‌تی سكپڕو شیرده‌ر ڕۆژوویان نه‌گرت چی‌یان له‌سه‌ر واجب ده‌بێت
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ ماذا على الحامل أو المرضع إذا أفطرتا في رمضان؟ ﴾
« باللغة الكردية »
فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
ئافره‌تی سكپڕو شیرده‌ر ڕۆژوویان نه‌گرت چی‌یان له‌سه‌ر واجب ده‌بێت
پرسیار : ئایا ئافره‌تی سكپڕو شیرده‌ر ڕۆژوویان نه‌گرت چی‌یان له‌سه‌ر واجب ده‌بێت ؟
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ئافره‌تی شیرده‌ر و سك‌پڕ رۆژوویان نه‌گرت له‌به‌ر ترس له خۆیان ئه‌وه ته‌نیا گێڕانه‌وه‌ی رۆژووه‌كانیان له‌سه‌ره‌و به‌س، به‌ڵگه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه كه هاتووه : (عن أَنَسِ الكَعْبٍي رضي الله عنه عن رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم ) قال: إِنَّ اللَّهَ تَعَالَى وَضَعَ عن الْمُسَافِرِ الصَّوْمَ وَشَطْرَ الصَّلَاةِ وَعَنْ الْحَامِلِ أو الْمُرْضِعِ الصَّوْمَ) { رواه الترمذي 715 وابوداود 2408. } واته : ئه‌نه‌سی كه‌عه‌بی ره‌زای خوای لێبێت ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی: "خوای گه‌وره رۆژوو نیوه‌ی نوێژی له‌سه‌ر كه‌سی سه‌فه‌ری لابردووه، رۆژووشی له‌سه‌ر ئافره‌تی سكپڕو ئافره‌تی شیرده‌ر لابردووه". ئه‌م فه‌رموده‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كه‌سێ له سه‌فه‌ردا بێت نوێژ كورت ده‌كاته‌وه و رۆژوو ناگرێت دواتر ده‌یگێڕێته‌وه و سك‌پڕ و شپردهریش رۆژوو ناگرن و دواتر ده‌یگێڕنه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر منداڵه‌كه‌یان رۆژوویان نه‌گرت، وه‌ك ئه‌وه ئافره‌ته سكپڕه كه بترسێت منداڵه‌كه‌ی له‌بار بچێت یا شیرده‌ره‌كه بترسێت شیری نه‌بێت و منداڵه‌كه‌ی تووشی زیان یا مردن بێت ئه‌گه‌ر به رۆژوو بن له‌م حاڵه‌ته‌دا كه له ترسی زیان گه‌یشتن به منداڵه‌كانیان رۆژوویان نه‌گرت ئه‌وه ده‌بێت رۆژووه‌كانیان بگێڕنه‌وه و مودێكیش له خواردنی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه بكه‌ن به خێر، عن ابن عباس { وَعَلَى ٱلَّذِينَ يُطِيقُونَهُۥ فِدۡيَةٞ طَعَامُ مِسۡكِينٖۖ } قال كانت رخصة للشيخ الكبير والمرأة الكبيرة وهما يطيقان الصيام أن يفطرا ويطعما مكان كل يوم مسكينا والحبلى والمرضع إذا خافتا (يعني على أولادهما ) أفطرتا وأطعمتا). به‌ڵگه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بباس ره‌زای خوای لێبێت ده‌ڵێ ئه‌م ئایه‌ته:{وَعَلَى ٱلَّذِينَ يُطِيقُونَهُۥ فِدۡيَةٞ طَعَامُ مِسۡكِينٖۖ} روخسه‌ت بوو بۆ پیاوی پیرو ژنی پیر كه به ناره‌حه‌تی ده‌توانن رۆژوو بگرن به رۆژوو نهبنو له جیاتی هه‌ر رۆژێك خواردنی هه‌ژارێك بده‌ن، هه‌روه‌ها ئافره‌تی دووگیان‌و شیرده‌ریش ئه‌گه‌ر ترسان ـ له زیانی كه‌وتن به منداڵه‌كانیان ـ رۆژووه‌كه‌یان ده‌شكێنن خواردن ده‌ده‌ن".
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..