×
ره‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ى په‌روه‌ردگارى مه‌زن و دلۆڤان وه‌ك دیاری و هه‌لێك به‌خشیویه‌تى به‌ به‌نده‌كانى تا له‌ لاوازى و هه‌ژارى و زه‌لیلى و گوناهو تاوان و خه‌م و په‌ژاره‌و رزگاریان بكات.

    مانگی رهمهزان وانهیهك له خوا پهرستى و بونیادنان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    یاسین ئهحمهد زهنگهنه

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2011 - 1432

    ﴿ شهر رمضان: درس في العبادة وبناء الذات ﴾

    « باللغة الكردية »

    ياسين أحمد زنكنة

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    مانگی رهمهزان وانهیهك له خوا پهرستى و بونیادنان

    _ رهمهزان ئهو مانگه پیرۆزهى پهروهردگارى مهزن و دلۆڤان وهك دیاری و ههلێك بهخشیویهتى به بهندهكانى تا له لاوازى و ههژارى و زهلیلى و گوناهو تاوان و خهم و پهژارهو...... رزگاریان بكات ..

    رهمهزان مانگى قورئان و رۆژوو گرتن، مانگى سهخاوهت و لێبوردن و سۆز و بهزهیى و فهڕ و بهرهكهت، مانگى تێكۆشان و سهرهكهوتنه مهزنهكانى ئیسلام .

    _ رهمهزان مانگێكى تهقلیدى نییه و رۆژهكانیشى رۆژى ئاسایى نین و بهخێرایى دهگوزهرێن و تێپهڕ دهبن ، ههروهك خواى بهرز و كاربهجێ فهرمویهتى {يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ ١٨٣ أَيَّامٗا مَّعۡدُودَٰتٖۚ} البقرة 183-184 .

    ئهو چهند رۆژه به باشترین رۆژهكانى ساڵ وهسف كراوه و ، شهوى قهدر تێیدا خێر و پاداشتى ههزار مانگى ههیه . جا پێویسته نههێڵین ئهم رۆژانهمان وا بهئاسانى به سهردا گوزهر بكات و سودى تهواومان لێ نهدیتبێت . ماڵ وێران ئهو كهسهى بگاته رهمهزان و بهسهریدا تێپهڕێت و خواى گهوهره لێیى خۆش نهبوبێت .

    رهمهزان ئهو مانگهى دهرگاكانى بهههشتى تێدا كراوهتهوهو دهرگاكانى دۆزهخیش داخراوهو شهیتانهكانیش كۆت و بهند كراون، ماڵ وێران ئهو كهسهى ئهم مانگه نهكاته وێستگهى خواپهرستى و بهخۆداچونهوهو خوبنیاتنان و ئهم ههله زێڕینه لهدهست بدات، ئهى كهى خوا پهرستى دهكات و چاوهڕوانى چی دهكات ؟

    _ رهمهزان ئهو مانگهیه كه مرۆڤ لهشته باوو راهاتووهكانى پێشترى دێته دهرهوهو لهسهر نهزمێكى ترى ژیان رادێت و ههڵسوكهوت دهكات، گهورهیى رهمهزان لهوهدایه كه تواناى له بنیاتنانهوهى تاك و كۆمهڵ و نهتهوهدا بێ ئهندازهیه، له رهخساندنى ههل بۆ تاكهكان بۆ سازدانى كهش و ههواى پهروهردهیى راستهقینه و تواناى سهركهوتن بهسهر دهرون و فێربوونى هونهرى راهێنان و بهڕێوهبردن و بونیاد نانى خود .

    _ حیكمهتو هۆى بنچینهیى له رۆژوودا بریتییه له تهقواو و خواپهرستى، ئهمهش تهنها بهخۆگرتنهوه له خواردن و خواردنهوهو جووتبووندا نایهته دى، بهڵكو بهرز بونهوهیه بهسهر پێداویستیهكانى لاشهو ئارامگرتن له سهر پێداویستییه سهرهتاییهكانى ژیان، بڕیاردانى ویست و ئیرادهو زاڵبونى مرۆڤایهتى مرۆڤه بهسهر لایهنى ئاژهلێدا . له رۆژوودا مرۆڤ پهیوهندییهكانى لهگهڵ پهروهردگاریدا چاك و بههێز دهكات و پهیوهندییهكانى لهگهڵ خود و دهرونى خۆیدا چاك دهكات و ئینجا لهگهڵ دهوربهرهكهیدا بهشێوهیهكى دروست و جوان مامهڵه دهكات . بهمهش مرۆڤ سهركهوتووى دونیاو دوارۆژ دهبێت، رۆژووگرتن پهیوهندییهكى توندى ههیه به تێكۆشانى دڵ و دهرونهوه دهكرێت بڵێین تێكۆشانێكى گهورهو مهزنهو زاڵبونى روح و گیانه بهسهر خواست و داخوازییهكانى لاشهدا.

    _ رۆژوو دهتوانێت ئهو كاریگهرییه بهدى بێنێت كه بریتیه له تهقواو و خواپهرستى گهر رۆژوهكه بهدروستى بگیرێت ، مرۆڤ بتوانێت موجاههدهى دهرونى خۆى بكات و زاڵ بێت بهسهریدا، زمانى بپارێزێت له درۆ و دووزمانى و غهیبهت و جنێو و قسهى نهشیاو، چاوهكانى بپارێزێت له تهماشاكردنى حهرام و، دهرونى بپارێزێت له گومان . ئهمهش واته رۆژووگرتن گهورهتره له خوگرتنهوه له خواردن و خواردنهوه و شههوهت ههروهك له فهرمودهدا پێغهمبهرى ئازیزمان (صلى الله علیه وسلم ) فهرموویهتى ( من لم یدع قول الزور والعمل به فلیس لله حاجة في أن یدع طعامه و شرابه ) البخارى .

    _ سهروهرمان فێرمان دهكات رۆژووگرتنى راستهقینه ئهوهیه بمانپارێزێت و بهرزمان بكاتهوه بهسهر شهههوات و حهزى دهروندا، رۆژوو چۆن دهبێت ئهندامهكانى لاشه به رۆژوو نهبن، دڵ ودهرون به پێچهوانهى واتاى رۆژووهوه كار بكات .

    گهر تهقواو و خواپهرستى هاته دى ئهوا دهرگاكانى خێر و بهرهكهت و رزق و رۆزى بهروى ئادهمیزادا والێ دهبێت، لهسهر ئاستى تاك و كۆمهڵ و نهتهوه به گشتى ههروهك پهروهردگارى بهرز و كاربهجىَ فهرمویهتى {وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجۡعَل لَّهُۥ مَخۡرَجٗا ٢ وَيَرۡزُقۡهُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَحۡتَسِبُۚ} [الطلاق: 2- 3] {وَلَوۡ أَنَّ أَهۡلَ ٱلۡقُرَىٰٓ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَفَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَرَكَٰتٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ} [الاعراف: 96].

    _ ئهو رۆژووهى كه هۆكارى بهدیهێنانى تهقوایه دهروازهیهكى گرنگه بۆ خۆ بونیادنان، مرۆڤ له میانهیهوه خۆى دروست دهكات و بهرزى دهكاتهوه، مرۆڤ ههوڵى كهماڵى مرۆیى دهدات و خۆى لهسهروى ژاوهژاوى مادهو رهوته تێكدهرهكهیهوه دهبینێتهوه، مرۆڤ وا لێ دهكات بهرهو ئاسمان بهرز بێتهوه و له تیشك و روناكى راستیهكان بههره مهندبێت، كاتێك مرۆڤ بهسهر حهز و شههوهتدا زاڵ بوو ئهوا بهسهر تهمهڵى و سستیدا زاڵ دهبێت، كاتێ مرۆڤ شههوهتهكانى دهشكێنێت و ملكهچى حهزوو ئارهزووهكانى نابێت ، كاتێك مرۆڤ پێداویستییهكانى ژیان و مانهوهى وهك خواردن و خواردنهوه لهخۆى قهدهغه دهكات، كاتێك بهرز دهبێتهوه بهسهر ئارهزووه لاشهییهكانیدا كه خوا بۆى حهلێڵ كردووه، ئهو كاته ئهو مرۆڤه دهتوانێت خوى دروست بكات و خۆى بونیاد بنێت، ئهو كات مرۆڤ خۆى لهحهرام دهپارێزێت له رهمهزان و دواى رهمهزانیشدا دوور دهكهوێتهوه له خو رهوشتى خراپ و دابونهریتى ناپهسهند .

    كاتێك مرۆڤ بهرزو زاڵ بێت بهسهر خواست و حهز و ئارهزووى سك و داوێنیدا كه دوو سهرچاوهى بهلێن گهر بهدرووستى و حهڵاڵى تێر نهكران، ئهوا به ئاسانى دهتوانێت زاڵ بێت بهسهر قهدهغهكراوهكانى تریشدا وهك درۆو فێڵ و غهیبهت و دوزمانى و بهرتیل و .... هتد .