×
نوێژی خۆرگیران ومانگ گیران: وتارێكه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی \” مختصر الفقه الإسلامي\” ، وه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت: • حوكمى نوێژی خۆرگیران ومانگ گیران . • زانینی كاتی خۆرگیران ومانگ گیران . • هۆكاره‌كانی ئه‌و دوو دیارده‌یه‌ . • چۆنیه‌تی نۆێژی ( كسوف ) و ( خسوف ) . • چۆنیه‌تی وتاری نوێژی خۆرگیران . • گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و نوێژه‌. • تێگه‌یشتن له‌ خۆرگیران . • حوكمی نوێژی ( الآيات ).

    نوێژی خۆرگیران ومانگ گیران

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    موحه‌مه‌د بن ئیبراهیم ئه‌لتوه‌یجری

    وه‌رگێڕانی: ئیحسان بورهان الدین

    پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ صلاة الكسوف والخسوف ﴾

    « باللغة الكردية »

    محمد بن إبراهيم التويجري

    ترجمة: إحسان برهان الدين

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    نوێژی خۆرگیران ومانگ گیران

    الخسوف: واته‌: مانگ گیران.

    الكسوف: واته‌: خۆر گیران.

    حوكمى نوێژی خۆرگیران ومانگ گیران:

    ئه‌م دوو نوێژه‌ سوننه‌تێكی جه‌خت له‌ سه‌ر كراوه‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پیاو بێت یان ئافره‌ت ، له‌ سه‌فه‌ردا بێت یان له‌ جێگه‌ و شوێنى خۆی.

    زانینی كاتی خۆرگیران ومانگ گیران :

    ئه‌م دوو دیاردوه‌یه‌ كاتی دیاریكراوی خۆیان هه‌یه‌، هه‌روه‌كو چۆن خۆرو مانگ كاتی هه‌ڵاتن و ئاوابوون ودیارنه‌مانیان هه‌یه‌.

    به‌پێی یاسای خوای گه‌وره‌ش خۆرگیران له‌ كۆتایی مانگدا ده‌بێت، كاتی مانگ گیرانیش له‌ ده‌وری ناوه‌ڕاستی مانگدا ڕووده‌دات له‌ كاتی ( الایام البیض ) دا.

    هۆكاره‌كانی ئه‌و دوو دیارده‌یه‌ :

    له‌ كاتی ڕوودانی خۆر گیران، یان مانگ گیران خه‌ڵكی له‌ مزگه‌وته‌كاندا یان له‌ ماڵه‌كاندا ده‌ست به‌ نوێژكردن ده‌كه‌ن، له مزگه‌وتیش بێت چاكتره‌، بێگومان بوومه‌له‌رزه‌ و گڕكان وهه‌وره‌ تریشقه‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ هۆكاری خۆیان هه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ خۆر گیران ومانگ گیرانیش هۆكاری سروشتی خۆیان هه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ دروستیان ده‌كات.

    حیكمه‌تیش ئه‌وه‌یه‌ به‌نده‌كان بترسن و بۆلای خوا بگه‌ڕێنه‌وه‌.

    كاته‌كه‌ی: له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی ئه‌و دوو دیارده‌یه‌ تاكو ته‌واو بوونیان.

    چۆنیه‌تی نۆێژی ( كسوف ) و ( خسوف ) :

    ئه‌م نوێژه‌ نه‌بانگ و نه‌قامه‌تی نییه‌، به‌ڵام به‌ رۆژ یان به‌ شه‌و هاواری بۆ ده‌كرێت به‌ وشه‌ی ( الصلاة جامعة ) یه‌ك جار یان زیاتر.

    پێشنوێژ ( الله اكبر ) ده‌كات و ( الفاتحة ) وسوره‌تێكی درێژ ده‌خوێنێت، به‌ده‌نگی به‌رز ( جهري ) ئینجا ( ركوع ) ێكی درێژ ئه‌نجام ده‌دات .

    پاشان هه‌ڵده‌سێته‌وه‌ وده‌ڵێت: ( سمع الله لمن حمده ، ربنا ولك الحمد ) وناچێته‌ كڕنووش ( سجود )، ئینجا سوره‌تی ( الفاتحة ) ده‌خوێنێت وسوره‌تێكی كورتر له‌ سوره‌تی ڕكاتی یه‌كه‌م ده‌خوێنی ودیسان ده‌چێته‌وه‌ ( ركوع ) ێكی كورتر له‌وه‌ی یه‌كه‌م جار وبه‌رز ده‌بێته‌وه‌ و، پاشان دوو سه‌جده‌ی درێژ ده‌بات، یه‌كه‌میان له‌ دووه‌میان درێژرتره‌ وله‌ نێوانیاندا داده‌نیشێت وهه‌ڵده‌ستێته‌وه‌ بۆ ركاتێكی تر وه‌كو شێوازی ڕكاتی یه‌كه‌م، به‌ڵام كورتتر، ئینجا داده‌نیشێ بۆ ( التشهد ) و سه‌لام ده‌داته‌وه‌.

    چۆنیه‌تی وتاری نوێژی خۆرگیران:

    له پاش نوێژه‌كه‌ سوننه‌ت وایه‌ ئیمام وتارێك بخوێنێته‌وه‌ وئامۆژگاری خه‌ڵكی تێدا بكات و باسی ئه‌م ڕووداوه‌ مه‌زنه‌ بكات و داوایان لێ بكات به‌ زۆری ڕووبكه‌نه‌ خواو داوای لێخوشبوونی لێ بكه‌ن.

    له‌ عائیشه‌وه‌ ڕه‌زای خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی:(( خَسَفَتِ الشَّمْسُ فِي عَهْدِ رَسُولِ الله صلى الله عليه وسلم ، فَقَامَ رَسُولُ الله صلى الله عليه وسلم يُصَلِّي، فَأطَالَ القِيَامَ جِدّاً، ثُمَّ رَكَعَ فَأطَالَ الرُّكُوعَ جِدّاً، ثُمَّ رَفَعَ رَأْسَهُ فَأطَالَ القِيَامَ جِدّاً، وَهُوَ دُونَ القِيَامِ الأوَّلِ، ثُمَّ رَكَعَ فَأطَالَ الرُّكُوعَ جِدّاً، وَهُوَ دُونَ الرُّكُوعِ الأوَّلِ، ثُمَّ سَجَدَ.

    ثُمَّ قَامَ فَأطَالَ القِيَامَ، وَهُوَ دُونَ القِيَامِ الأوَّلِ، ثُمَّ رَكَعَ فَأطَالَ الرُّكُوعَ، وَهُوَ دُونَ الرُّكُوعِ الأوَّلِ، ثُمَّ رَفَعَ رَأْسَهُ فَقَامَ، فَأطَالَ القِيَامَ، وَهُوَ دُونَ القِيَامِ الأوَّلِ، ثُمَّ رَكَعَ فَأطَالَ الرُّكُوعَ، وَهُوَ دُونَ الرُّكُوعِ الأوَّلِ، ثُمَّ سَجَدَ.

    ثُمَّ انْصَرَفَ رَسُولُ الله صلى الله عليه وسلم وَقَدْ تَـجَلَّتِ الشَّمْسُ، فَخَطَبَ النَّاسَ فَحَـمِدَ الله وَأثْنَى عَلَيْـهِ، ثُمَّ قال: «إنَّ الشَّمْسَ وَالقَمَـرَ مِنْ آيَاتِ الله، وَإنَّهُـمَا لا يَنْخَسِفَانِ لِـمَوْتِ أحَدٍ وَلا لِـحَيَاتِـهِ، فَإذَا رَأيْتُـمُوهُـمَا فَكَبِّرُوا، وَادْعُوا الله وَصَلُّوا وَتَصَدَّقُوا، يَا أمَّةَ مُـحَـمَّدٍ! إنْ مِنْ أحَدٍ أغْيَرَ مِنَ الله أنْ يَزْنِيَ عَبْدُهُ أوْ تَزْنِيَ أمَتُـهُ، يَا أمَّةَ مُـحَـمَّدٍ! وَالله! لَوْ تَعْلَـمُونَ مَا أعْلَـمُ لَبَكَيْتُـمْ كَثِيرًا وَلَضَحِكْتُـمْ قَلِيلا، ألا هَلْ بَلَّغْتُ؟)) متفق علیه.

    واته‌: له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا صلى الله عليه وسلم خۆرگیرا، جا پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌ڵسا بۆ نوێژكردن وزۆر ڕاوه‌ستانی تێدا دڕێژكرده‌وه‌، ئینجا چووه‌ ڕكوع وزۆر درێژی كرده‌وه‌، ئینجا سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌ و زۆر به‌پێه‌وه‌ ڕاوه‌ستا، به‌ڵام له‌ ڕاوه‌ستانی یه‌كه‌م جاری كورتتر بوو، ئینجا جارێكی تر چووه‌ ڕكوع و زۆر درێژی كرده‌وه‌ به‌ڵام كورتتر له‌یه‌كه‌م ڕكوع ودوای ئه‌وه‌ ڕۆیشته‌ ( سجود ).

    ئینجا هه‌ستایه‌وه‌ به‌ درێژی ڕاوه‌ستا به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی ڕاوه‌ستانی یه‌كه‌م جار، ئینجا چووه‌ ڕكوع ودرێژی كرده‌وه‌ به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی ڕكوعی یه‌كه‌م جار، ئینجا سه‌ری به‌رز كرده‌وه‌ و ڕاوه‌ستانێكی درێژ ڕاوه‌ستا به‌ڵام كه‌متر له‌ ڕاوه‌ستانی ڕكاتی یه‌كه‌م، دواتر چووه‌ ركوع و درێژی كرده‌وه‌ به‌ڵام كورتر له‌ ركوعی یه‌كه‌م و چووه‌ سوجده‌.

    دواتر پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ڕویشت و خۆر ده‌ركه‌وته‌وه‌، ئینجا وتارێكی ئاراسته‌ی موسڵمانان كرد وسوپاس وستایشی خوای گه‌وره‌ی كردو فه‌رمووی: خۆر ومانگ دوو نیشانه‌ن له‌ نیشانه‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌به‌ر مردن وله‌ دایكبوونی هیچ كه‌سێكیش ناگیردرێن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌تان بینی ( الله اكبر ) بكه‌ن و له‌ خوا بێاڕێنه‌وه‌ ونوێژ بكه‌ن و ماڵ ببه‌خشن، ئه‌ی ئوممه‌تی موحه‌ممه‌د، كه‌س له‌ خوا به‌غیره‌ت تر نیه‌ ئه‌گه‌ر كوێله‌ی كه‌سێكتان داوێن پیسی بكات، ئه‌ی ئوممه‌تی موحه‌ممه‌د! سوێند به‌ زاتی خوا! ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئێوه‌ بتانزانیایه‌، زۆر ده‌گریان و كه‌م پێده‌كه‌نین، ئایا پێم ڕاگه‌یاندن؟

    گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و نوێژه‌:

    ئه‌گه‌ر كه‌سێك فریای ڕكاتێك بكه‌وێت له‌و نوێژه‌ ئه‌وا فریای نوێژه‌كه‌ كه‌وتووه‌، ئینجا ئه‌گه‌ر خۆرگیران ته‌واو بوو نوێژه‌كه‌ی به‌ قه‌زا نا درێته‌وه‌.

    ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌ی موسڵمانان له‌ نوێژدا بوون خۆر ده‌ركه‌وت، پێویسته نوێژه‌كه‌یان كورت بكه‌نه‌وه‌ و به‌سووكی ته‌واوی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ نوێژه‌كه‌شیان بوونه‌وه‌ هێشتا خۆر ده‌رنه‌كه‌وتبوو پێویسته‌ بپاڕێنه‌وه‌ و( الله اكبر ) بكه‌ن و خێر بكه‌ن تاكو ئه‌و كاته‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ ته‌واو ده‌بێت.

    تێگه‌یشتن له‌ خۆرگیران:

    دیارده‌ی خۆر گیران پاڵ به‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌نێت به‌ دڵسۆزی یه‌كتاپه‌رستی بۆ خوا ئه‌نجام بدات و ڕوو بكاته‌ خواپه‌رستن و له‌تاوان دوور بكه‌وێته‌وه‌.

    ١-خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَمَا نُرۡسِلُ بِٱلۡأٓيَٰتِ إِلَّا تَخۡوِيفٗا} [الإسراء/59].

    ٢-له‌ ئه‌بو مه‌سعودی ئه‌نصارییه‌وه‌ ڕه‌زای خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: ((إنَّ الشَّمْسَ وَالقَمَـرَ آيَتَانِ مِنْ آيَاتِ الله يُـخَوِّفُ الله بِـهِـمَا عِبَادَهُ، وَإنَّهُـمَا لا يَنْكَسِفَانِ لِـمَوتِ أَحَدٍ مِنَ النَّاسِ، فَإذَا رَأَيْتُـمْ مِنْـهُـمَا شَيْئاً فَصَلُّوا وَادْعُوا الله حَتَّى يُكْشَفَ مَا بِكُمْ)) متفق علیه.

    واته‌: خۆر ومانگ دوو نیشانه‌ن له‌ نیشانه‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌به‌ر مردنى هیچ كه‌سێك ناگیردرێن، خوای گه‌وره‌ به‌نده‌كانی پێ ده‌ترسێنی، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌تان بینی نوێژ بكه‌ن و نزا ویاڕانه‌وه‌ بكه‌ن تاكو خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌تان له‌سه‌ر لابدات.

    حوكمی نوێژی ( الآيات ):

    سوننه‌ت وایه‌ ئه‌م نوێژه‌ ئه‌نجام بدرێت به‌ چوار ( ركوع ) و چوار ( سجود ) له‌ هه‌موو ركاتێكدا دوو ( ركوع ) و دوو ( سجود ) ی تێدایه‌، ( آيات ) یش مه‌به‌ست له‌ بوومه‌ له‌رزه‌ ولافاو گڕكان وكاره‌سات وشتی له‌و جۆره‌.