×
ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌وڵی داوه‌ ژیانی مرۆڤ بپارێزێت، وه‌ تۆڵه‌ی توندی دانه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وا خوێنی مرۆڤ حه‌ڵاڵ وڕه‌وا ده‌كات به‌ ناهه‌ق.

    حهرام بوونی كوشتن وسزاكهی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    سهرباز حهمید كهركوكی

    پێداچونهوهی :پشتیوان سابیر عهزیز

    2011 - 1432

    ﴿ تحريم القتل وعقوبته ﴾

    « باللغة الكردية »

    سرباز حميد كركوكي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    حهرام بوونی كوشتن وسزاكهی

    ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی ژیان وئاشتیه، وه كوشتنی مرۆڤ به ناههق له تاوانه گهورهكانه كه له پاش شیرك كردن دێت.

    خوای گهوره دهفهرموێت: {وَلَا تَقۡتُلُواْ ٱلنَّفۡسَ ٱلَّتِي حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۗ وَمَن قُتِلَ مَظۡلُومٗا فَقَدۡ جَعَلۡنَا لِوَلِيِّهِۦ سُلۡطَٰنٗا فَلَا يُسۡرِف فِّي ٱلۡقَتۡلِۖ إِنَّهُۥ كَانَ مَنصُورٗا} الإسراء: 33.

    واته: وه کهسێك مهکوژن که خوا کوشتنی ئهوی حهرام کردووه مهگهر به (هۆیهکی) ڕاست و ڕهوا جا ههر کهسێك بهناههق و ستهم لێ کراوی کوژرا ئهوه دهسهڵاتمان داوه به خاوهنهکهی (بهسهر بکوژهکهدا) جا با خاوهنهکهی زیادهڕۆیی نهکات له تۆڵه سهندندا چونکه بهڕاستی ئهو (خاوهنه) یارمهتی دراوه.

    وه ئاینی پیرۆزی ئیسلام ههوڵی داوه ژیانی مرۆڤ بپارێزێت، وه تۆڵهی توندی دانهوه بۆ ئهو كهسهی كهوا خوێنی مرۆڤ حهڵاڵ وڕهوا دهكات به ناههق، خوای گهوره دهفهرموێت: {وَمَن يَقۡتُلۡ مُؤۡمِنٗا مُّتَعَمِّدٗا فَجَزَآؤُهُۥ جَهَنَّمُ خَٰلِدٗا فِيهَا وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ وَلَعَنَهُۥ وَأَعَدَّ لَهُۥ عَذَابًا عَظِيمٗا} النساء: 93.

    واته: وه ههر کهسێك ئیماندارێك بهدهس ئهنقهس بکوژێت ئهوه تۆڵهی ئهو کهسه دۆزهخه به ههمیشهیی تیایدا ئهبێت و خوا خهشمی لێگرتووه و نهفرینی لێ کردووه و سزایهکی گهورهی بۆ ئاماده کردووه.

    وه پێغهمبهری خوا (صلی الله عليه وسلم) دهفهرموێت: ((إِنَّ الزَّمَانَ قَدِ اسْتَدَارَ كَهَيْئَتِهِ يَوْمَ خَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ، السَّنَةُ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ، ثَلَاثَةٌ مُتَوَالِيَاتٌ: ذُو الْقَعْدَةِ، وَذُو الْحِجَّةِ، وَالْمُحَرَّمُ، وَرَجَبٌ، شَهْرُ مُضَرَ الَّذِي بَيْنَ جُمَادَى وَشَعْبَانَ). ثُمَّ قَالَ: (أَيُّ شَهْرٍ هَذَا). قُلْنَا: اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: فَسَكَتَ حَتَّى ظَنَنَّا أَنَّهُ سَيُسَمِّيهِ بِغَيْرِ اسْمِهِ، قَالَ: (أَلَيْسَ ذَا الْحِجَّةِ). قُلْنَا: بَلَى، قَالَ: (فَأَيُّ بَلَدٍ هَذَا). قُلْنَا: اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: فَسَكَتَ حَتَّى ظَنَنَّا أَنَّهُ سَيُسَمِّيهِ بِغَيْرِ اسْمِهِ، قَالَ: (أَلَيْسَ الْبَلْدَةَ). قُلْنَا: بَلَى، قَالَ: (فَأَيُّ يَوْمٍ هَذَا). قُلْنَا: اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: فَسَكَتَ حَتَّى ظَنَنَّا أَنَّهُ سَيُسَمِّيهِ بِغَيْرِ اسْمِهِ، قَالَ: (أَلَيْسَ يَوْمَ النَّحْرِ). قُلْنَا: بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: (فَإِنَّ دِمَاءَكُمْ وَأَمْوَالَكُمْ -قَالَ مُحَمَّدٌ: وَأَحْسِبُهُ قَالَ -وَأَعْرَاضَكُمْ، حَرَامٌ عَلَيْكُمْ كَحُرْمَةِ يَوْمِكُمْ هَذَا، فِي بَلَدِكُمْ هَذَا، فِي شَهْرِكُمْ هَذَا، وَسَتَلْقَوْنَ رَبَّكُمْ فَيَسْأَلُكُمْ عَنْ أَعْمَالِكُمْ، فَلَا تَرْجِعُنَّ بَعْدِي كُفَّارًا -أَوْ: ضُلَّالًا- يَضْرِبُ بَعْضُكُمْ رِقَابَ بَعْضٍ، أَلَا لِيُبَلِّغِ الشَّاهِدُ الْغَائِبَ، فَلَعَلَّ بَعْضَ مَنْ يُبَلِّغُهُ يَكُونُ أَوْعَى لَهُ مِنْ بَعْضِ مَنْ سَمِعَهُ) ثُمَّ قَالَ: (أَلَا هَلْ بَلَّغْتُ)) متفق عليه.

    واته: (ڕۆژگار سوڕاوه و گهڕاوهتهوه دۆخی ئهو ڕۆژهی كه خوا ئاسمانهكان و زهوی تێدا دروست كردووه، ساڵ دوانزه مانگه، چواریان حهرام كراون [واته: جهنگیان تێدا حهرامه] سیانیان به شوێن یهكدا دێن: (ذو القعدة) و(ذو الحجة)و (محرم)و (رجب)یش مانگی (مضر)كه له نێوان ههردوو جومادا و شهعبان دایه)، پاشان فهرمووی: (ئهم مانگه چ مانگێكه). وتمان: خوا و پێغهمبهرهكهی زاناترن، ئینجا بێدهنگ بوو تاوهكو وا گومانمان برد بهناوێكی تر ناوی دهنێت، فهرمووی: (ئایا (ذو الحجة)نییه) وتمان: بهڵێ، فهرمووی: (ئهی ئهمه چ وڵاتێكه؟) وتمان: خوا و پێغهمبهرهكهی زاناترن، دهڵێ: بێدهنگ بوو، تاوهكو وا گومانمان برد بهناوێكی تر ناوی دهنێ، فهرمووی: (ئهی ئهمه شاری مهككه نیه؟) وتمان: بهڵێ، فهرمووی: (ئهی ئهمه چ ڕۆژێكه) وتمان: خوا و پێغهمبهرهكهی زاناترن. لهمیش بێدهنگ بوو تاوهكو وا گومانمان برد بهناوێكی تر ناوی دهنێ، فهرمووی: (ئایا ڕۆژی قوربانی نییه؟). وتمان: بهڵێ ئهی پێغهمبهری خوا فهرمووی: (دهچاك بزانن كه خوێنتان و ماڵتان -ڕاوی دهڵێ: وا بزانم فهرموویشی- نامووسیشتان حهرامه لهسهرتان وهك حهرامی ئهم ڕۆژهتان، لهم شارهتاندا و لهم مانگهتاندا، لهمهودوا دهگهنهوه بهپهروهردگارتان پرسیاری كردهوهكانتان لێدهكات، دوای من كافر نهبنهوه -یان گومڕانهبنهوه- لهناو خۆتاندا ههندێكتان بدات له گهردنی ههندێكتان، ئاگاداربن با ئهو كهسهی ئاگاداره و ئامادهیه بیگهیهنێت بهو كهسهی ئامادهنییه، كێ دهڵێ ڕهنگه ههندێك لهو كهسانهی ئهم ڕاسپاردانهیان پێدهگاتهوه باشتر لێی حاڵی ببن له ههندێك لهو كهسانهی كه گوێیان لێیهتی) پاشان فهرمووی: (ئاگاداربن ئهوا پێم ڕاگهیاندن).

    وه كوشتنی به ناههق دهبێته مایهی بڵاوبوونهوهی فهساد وخراپهكاری له وڵاتدا، خوای گهوره دهفهرموێت: {وَلَا تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ بَعۡدَ إِصۡلَٰحِهَا} الأعراف آية 56.

    واته: خراپهکاری مهکهن لهزهویدا پاش ئهوهی کهخوا چاکی کردووه.

    ههروهها ئهگهر كوشتنی به ناههق ڕهوا بكرێت، ئهوه مرۆڤی خاوهن هێز مرۆڤی بێ هێز لهناو دهبات وژیان تهنها بۆ خاوهن هێز دهمێنێتهوه.

    وه ههركهسێكیش بهناههق و ستهم لێ کراوی کوژرا ئهوه خوای گهوره دهسهڵاتي داوه به خاوهنهکهی (بهسهر بکوژهکهدا) ، ئهگهر ویستی ئهوه تهسلیمی دادگای دهكات بۆ ئهوهی بكوژهكه بكوژرێت بههۆی ئهو كردهوهی كه ئهنجامی داوه.، یان بۆی ههیه له بكوژهكه خۆش بێت بهرامبهر به پاره( دیّة ) یان به بێ بهرامبهر، لهگهڵ ئهوهشدا خاوهن كوژراوهكه بۆی نیه زیادهڕۆیی بکات له تۆڵه سهندندا.

    ههروهها مرۆڤ بۆی نیه خۆی بكوژیت، خوای گهوره دهفهرموێت {وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَنفُسَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُمۡ رَحِيمٗا} النسـاء: 29.

    واته: خۆتان مهکوژن(یان خۆتان مهفهوتێنن به تاوان) بهڕاستی خوا ههمیشه بهبهزهیی یه پێتان.

    ئهبو هورهیره خوای گهوره لێی ڕازی بێت دهیگێڕێتهوه كه پێغهمبهری خوا (صلی الله عليه وسلم) فهرمویهتی: ((مَنْ قَتَلَ نَفْسَهُ بِحَدِيدَةٍ فَحَدِيدَتُهُ فِي يَدِهِ، يَتَوَجَّأُ بِهَا فِي بَطْنِهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ، خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا. وَمَنْ شَرِبَ سَمًّا فَقَتَلَ نَفْسَهُ فَهُوَ يَتَحَسَّاهُ فِي نَارِ جَهَنَّمَ، خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا، وَمَنْ تَرَدَّى مِنْ جَبَلٍ فَقَتَلَ نَفْسَهُ فَهُوَ يَتَرَدَّى فِي نَارِ جَهَنَّمَ، خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا)) متفق عليه.

    واته: (ههر كهس خۆی بهپارچه ئاسنێك بكوژێت. ئهوا پارچه ئاسنهكه لهدهستیا دهبێت ورگی خۆیی پێ ڕادهدات لهناو ئاگری دۆزهخدا دهمێنێتهوه به ههتا ههتایی و، ههر كهس ژههراو بخواتهوه و خۆی پێبكوژێت ئهوه لهناو ئاگری دۆزهخدا قوم له دوای قوم دهیخواتهوه به ههتا ههتایی دهمێنێتهوه لهناو ئاگری دۆزهخدا، ههر كهس لهشاخێك خۆی بهرداته خوارهوه و خۆی بكوژێت ئهوا بهردهوام لهناو ئاگر خۆی بهردهداته خوارهوه و بۆههتا ههتایی تێیدا دهمێنێتهوه [واته: ئهگهر خۆ كوشتن بهحهڵاڵ بزانێ ئهگهر نا، مهبهست پێی زۆرمانهوهیه].

    له كۆتاییدا بهو كهسانه دهڵێم كهوا خوێنی منداڵی خهڵكی حهڵال دهكهن و دهست ناپاڕێزن وكوشتن لهلایان وهكو ئاو خواردنهوهیه، با باش بزانن خوای گهوره توندترین سزایان دهدات له ڕۆژی قیامهتدا، وه با ئاگاداربن خۆیان نهكهنه قوربانی بۆ ئهم وئهو، چونكه له ڕۆژی قیامهتدا كهس فریای كهس ناكهوێت ، خوای گهوره دهفهرموێت:{يَوۡمَ يَفِرُّ ٱلۡمَرۡءُ مِنۡ أَخِيهِ} واته: ئهو ڕۆژهی که مرۆڤ ڕادهکات له برای.{وَأُمِّهِۦ وَأَبِيهِ} و دایکی و باوکی {وَصَٰحِبَتِهِۦ وَبَنِيهِ} و ژنی و کوڕانی {لِكُلِّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ يَوۡمَئِذٖ شَأۡنٞ يُغۡنِيهِ} عبس :٣٤ ـ ٣٧ ههموو یهکێک لهوان لهو ڕۆژهدا کارێکی وای ههیه که کهس سهر کهسی تری نهپهرژێ.