فیقهی ئاسان: په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان: ده‌روازه‌ی بیست و دووه‌م: وه‌قف
پۆڵێنه‌كان
سەرچاوەکان
Full Description
فیقهی ئاسان:په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان: ده‌روازه‌ی بیست و دووه‌م: وه‌قف
الفقه الميسر: كتاب المعاملات: الباب الثاني والعشرون: الوقف
< كوردی -كردي - kurdish >
ده‌سته بژێرێك له زانایان
نخبة من العلما‌ء
وه‌رگێڕانی: حاجی ئومێد عومه‌ر چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
وه‌قف
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سه‌ر موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
به‌ڕیزان و خۆشه‌ویستان له چوار چێوه‌ی بابه‌تی مامه‌ڵه‌كان، جارێكی تر هاتینه‌وه خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌رێز، ئه‌مجاره به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره له باره‌ی وه‌قفه‌وه دوو بابهتتان بۆ باسدهكهین، بابه‌تی یه‌كه‌م : مانای وه‌قف و حوكمه‌كه‌ی، بابه‌تی دووه‌م : هه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست به وه‌قفه‌وه.
بابه‌تی یه‌كه‌م : مانای وه‌قف و حوكمه‌كه‌ی،
1- مانای وه‌قف : به واتای گلدانه‌وه و هێشتنه‌وه‌ی ماڵێكه كه ده‌كرێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌صڵی ماڵه‌كه، به‌نیه‌تی پاداشت وه‌رگرتن لای خوای گه‌وره، وه وتراویشه مه‌به‌ست له وه‌قف : وەستاندنى ماڵێكى بەردەوامى بەسوودە لەرێى خودادا، نافرۆشرێت و نابەخشرێت تا بەردەوام سوودى لێ وەربگیرێ.
نموونه‌كه‌شی : كه‌سێك خانوویه‌ك یان باڵه‌خانه‌یه‌ك ده‌كات به وه‌قف له پێناو ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بۆ قوتابیانی زانسته شه‌رعیه‌كان، یاخود باخێك ده‌كات به‌وه‌قف، جا كاتێك بهروبومهكهیان كۆكرده‌وه وفرۆشتیان پاره‌كه‌ی ده‌ده‌ن به هه‌ژاران و نه‌دارانی ووڵات له ڕێگای خوای گه‌وره‌دا، یان كه‌سێك كۆمه‌ڵێك خانووبه‌ره‌ی هه‌یه ودهیدات به‌كرێ، ساڵانه كرێكه‌ی ده‌دات به هه‌ژاران، یان ده‌یدات به مزگه‌وت و چاپكردنی په‌رتووكی به‌سوود، یان ده‌یدات به كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك یان نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ هاوڵاتیان، و هاوشێوه‌ی ئه‌مانه وچه‌ندان نموونه‌ی تر.
2- حوكم وبه‌ڵگه‌كانی : وه‌قف كردن كارێكی موسته‌حه‌ب وخۆشه‌ویسته لای خه‌ڵكی، ئه‌صڵ وبنه‌مای وه‌قف كردنیش ئه‌م ڕیوایه‌ته‌یه كه هاتووه : } ما ورد عن عمر ( رضي الله عنه ) أنه أصاب أرضا بخیبر، فقال : یار سول الله، أصبت أرضا بخیبر، لم أصب ما‌لا قط أنفس عندي منه، فما تأمرني ؟ قال : إن شئت حبست أصلها وتصدقت بها، غیر أنه لا یباع أصلها ولا یوهب ولا یورث { ([1]) .
واتا : عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) پارچه زه‌ویه‌كی له زه‌ویه‌كانی خه‌یبه‌ر به‌ركه‌وت، ووتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پارچه‌یه‌ك زه‌ویم له خه‌یبه‌ر به‌ركه‌وتووه، هیچ ماڵ وسامانێكی هێنده باشم هه‌رگیز به‌رنه‌كه‌وتووه، جا ئێستا جه‌نابت فه‌رمانم به‌چی پێده‌كه‌یت ؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : ده‌توانیت زه‌ویه‌كه وه‌قف بكه‌یت و داهاتو به‌روبومه‌كه‌ی بده‌یت له ڕێگای خوادا، به‌ڵام ده‌بێت بزانیت ئه‌و زه‌ویه نهدهفرۆشێت و نه ده‌درێت به میراتگران و نه نهدهبخشرێتیش .
هه‌روه‌ها ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه وده‌ڵێت : أن النبي ( صلی الله علیه وسلم ) قال : } إذا مات ابن آدم انقطع عمله إلا من ثلاث : صدقة جارية, أو علم ينتفع به, أو ولد صالح يدعو له { ([2]) .
واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : كاتێك كه مرۆڤ ده‌مرێت، هه‌موو كار وكرده‌وه‌یه‌كی ده‌پچرێت، له‌سێ ڕێگاوه نه‌بێت : خێر و صه‌ده‌قه‌یه‌كی جاریه، كه پاش خۆیشی خه‌ڵكی سوودی لێ ببینن، یان زانست وزانیاریهكی فێری خه‌ڵكی كرد بێت و ســوودی هه‌بێت بۆ كه‌سانی تر، یان مناڵیكی خواناس و چاك كه هه‌میشه نزای خێری بۆ بكات .
جا مه‌به‌ست له صه‌ده‌قه‌ی جاریه له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا، ئه‌و ماڵ و زه‌وی و موڵكه‌یه له پێناو خوای گه‌وره‌دا ده‌كرێت به وه‌قف بۆ موسڵمانان .
بابه‌تی دووه‌م : هه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست به وه‌قفه‌وه :
هه‌ندێك حوكمی تر هه‌یه كه په‌یوه‌ستن به وه‌قفه‌وه، به یارمه‌تی خوای گه‌وره تیشك ده‌یخه‌ینه سه‌ریان، ئه‌وانیش :
1- ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه ماڵ و موڵكه‌كه ده‌كات به وه‌قف له‌و كه‌سانه بێت كه تهصهڕوف و هه‌ڵسوكه‌وتیان ڕاست و دروسته له شه‌رعدا، واتا : ده‌بێت كه‌سێكی ژیری باڵغی ئازاد و ڕه‌شید بێت .
2- ده‌بێت وه‌قفه‌كه به هه‌میشه‌یی سوودی لێ وه‌ربگیررێت له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌صڵ و بنه‌مای موڵكه وه‌قف كراوه‌كه، وه ده‌بێت دیاریش بكرێت .
3- ده‌بێت وه‌قف كردن بۆ كاری خێر وچاكه بێت، وه‌ك مزگه‌وت و هه‌ژاران و چاپكردنی په‌رتووكی زانستی به‌سوود و وكردنه‌وه‌ی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و هاوشێوه‌كانیان، چونكه وه‌قف كردن بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه، بۆیه دروست نیه وه‌قف بۆ دروست كردنی په‌رستگایه‌كی بێباوه‌ڕان بكرێت، یان بۆ كڕینی ماڵێك یان شتێكی حه‌رامكراو بێت .
4- ئه‌گه‌ر هاتوو سووده‌كانی وه‌قف وه‌ستاو، وه ده‌توانرا سوودی لێ ببینرێت، ئه‌و كاته موڵكه وه‌قف كراوه‌كه ده‌فرۆشرێت و پاره‌كه‌ی خه‌رج ده‌كرێت له هاوشێوه‌ی خۆیدا، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر موڵكه وه‌قف كراوه‌كه مزگه‌وت بوو، ئه‌وا پاش فرۆشتن پاره‌كه‌ی خه‌رج ده‌كرێت له مزگه‌وتێكی تردا، وه ئه‌گه‌ر خانوو بوو، ئه‌وا به پاره‌كه‌ی خانوویه‌كی تر ده‌كڕرێت بۆ وه‌قف كردن، چونكه ئه‌م شێوه‌یه زیاتر نزیكتره له مه‌به‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ی كه وه‌قفه‌كه‌ی كردووه.
5- وه‌قف كردن گرێبه‌ستێكی لازمه، ته‌نها به‌وه‌ی ووتی فڵان موڵك وه‌قف بێت له پێناو خوای گه‌وره‌دا، ئه‌وا جێگیر و ثابت ده‌بێت، وه دروست نیه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن دروست نیه بیشفرۆشرێت .
6- ده‌بێت ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه موڵكه‌كه‌ی بۆ وه‌قف كراوه دیار بێت، چونكه وه‌قف كردن بێ دیاری كردنی مه‌به‌ست ڕاست ودروست نیه، بۆ نموونه بڵێت : من ئه‌م خانووه‌م كرد به‌وه‌قف كه داهات وكرێكه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی مزگه‌وت بێت، یان داهاته‌كه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی قوتابی زانسته شه‌رعیه‌كان بێت، یان هه‌ر خزمه‌تێكی تری هاوشێوه‌ی ئه‌وانه .
7-ده‌بێت وه‌قف كردن جێ به‌جێ بكرێت، چونكه دروست نیه موڵكی وه‌قف كرا‌و به هه‌ڵبه‌ستراوی و كاتیی بمێنێته‌وه، مه‌گه‌ر به مردنی خۆی نه‌بێت .
8- ئەوە كەسەى وەقف دەكات دروستە خۆشی سوودى لێ ببینێت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕیوایه‌ته: } عن عُثْمَانُ بن عفان رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ) قَدِمَ الْمَدِينَةَ وَلَيْسَ بِهَا مَاءٌ يُسْتَعْذَبُ غَيْرَ بِئْرِ رُومَةَ فَقَالَ: مَنْ يَشْتَرِي بِئْرَ رُومَةَ فَيَجْعَلُ دَلْوَهُ مَعَ دِلَاءِ الْمُسْلِمِينَ بِخَيْرٍ لَهُ مِنْهَا فِي الْجَنَّةِ، فَاشْتَرَيْتُهَا مِنْ صُلْبِ مَالِي.... { ([3]).
واتا : عوسمانى كورى عەففان (رەزاى خواى لێ بێت ) دەڵێ: كە پێغەمبەرى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هاتە مەدینە جگە لە بیرى ڕومە ئاوى شیرینى تێدا نەبوو فەرمووى: كێ بیرى ڕومە دەكڕێت جا دوڵچەى خۆشی تێبخات لەگەڵ دوڵچەى موسڵماناندا بە بیرێكى لەوە چاكتر لە بەهەشتدا خوای گه‌وره پاداشتی ده‌داته‌وه، جا منیش لە دەستمایەى ماڵى خۆم ئه‌و بیره‌م كڕی.
9- واجبه ئه‌و مه‌رجه‌ی كه‌سی وه‌قف كار هه‌یه بۆ موڵكه واقف كراوه‌كه‌ی جێ به‌جێ بكرێت، مه‌گه‌ر مه‌رجێك نه‌بێت كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت .
10- ئه‌گه‌ر كه‌سی وه‌قف كار ماڵه‌كه‌ی وه‌قف كرد بۆ مناڵه‌كانی، ده‌بێت یه‌كسانی له نێوان كوڕ وكچهكانیدا ڕه‌چاو بكرێت .
11- وەقف كردنێك زیان گەیاندنى بە میراتگر تێدابێ دروست نییە: له‌م باره‌یه‌وه خواى گەورە دەفەرموێت : ﭽ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫﭼ ([4]).
واتا : بەشی میراتگرەكان دەدرێ لەپاش دەركردنى وەسیەتێك كە مردووه‌كه كردبێتی، یا قەرزێك كه له‌سه‌ری بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان بێت بۆ میراتگرەكان .
كه‌واته وه‌صیه‌ت كردن به‌جێ به‌جێ كردنی وه‌قفێك پاش مردنی خاوه‌ن موڵك كه زیانی بۆ میراتگره‌كان هه‌بێت دروست نیه، به‌شێوه‌یه‌ك له سێ یه‌كی ماڵی مردووه‌كه زیاتر بێت، چونكه كه‌سی وهصیهتكار وهصیهتهكهی كاتێك جێ به‌جێ ده‌كرێت كه له سێ یه‌كی ماڵه‌كه‌ی زیاتر نه‌بێت، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی زیان به میراتگره‌كانی نه‌كه‌وێت، بۆیه ده‌بینین ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كی كردووه له ئه‌حكام و بڕیاره‌كانیدا .
[ له‌خوای گه‌وره و میهره‌بان داواكارین به‌ره‌كه‌ت بخاته ماڵ‌و موڵكی ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره و ماڵ وسامانی خۆیان له پێناو ڕه‌مه‌زاندی خوای گه‌وره ده‌به‌خشن و ده‌یكه‌ن وه‌قف بۆ خزمه‌تكردنی موسڵمانان] وه‌رگێڕ
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم
([1]) بوخاری وموسلیم هاوڕان : بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (2737) و موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (1632) ڕیوایه‌تیان كردووه .
([2]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (1631) ڕیوایه‌تی كردووه .
([3]) نه‌سائی به فه‌رمووده‌ی ژماره (3608) وتیرموذی فه‌رمووده‌ی ژماره (3707) ڕیوایه‌تیان كردووه، و تیرموذی وتوشیه‌تی : ئه‌م فه‌رمووده‌یه فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نه .
([4]) سوره‌تی النساء : ئایه‌تی : 12 .