×
ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌رباره‌ی زه‌كاتی‌ به‌روبوومی‌ كشتوكاڵ‌‌و میوه‌جاتن وه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌: - به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر واجب بوونی زه‌كاتی‌ به‌روبوومی‌ كشتوكاڵ‌‌و میوه‌جات له‌ قورئان سوننه‌ت. - ئه‌و به‌ربوومانه‌ی‌ زه‌كاتی‌ لێده‌درێت. - راده‌ی‌ گه‌شتنه‌ زه‌كاتی‌ به‌روبوومی‌ كشتوكاڵ‌‌و میوه‌جات. - له‌ به‌روبوم‌و میوه‌جات چه‌ند ده‌درێت له‌ زه‌كات دا.

    زهكاتی بهروبوومی كشتوكاڵو میوهجات

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    زاگرۆس ههمهوهندی

    پێداچونهوهی :پشتیوان سابیر عهزیز

    2011 - 1432

    ﴿ زكاة الزروع والثمار ﴾

    « باللغة الكردية »

    زاكروس هموندي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    زهكاتی بهروبوومی كشتوكاڵو میوهجات

    الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن ولاه ، أما بعد :

    ئهو بهربوومانهی زهكاتی لێدهدرێت:

    عن أبي موسى ومعاذ بن جبل رضي الله عنهما ان النبي ( صلى الله عليه وسلم ) قال لهما: لا تأخذوا الصدقة إلا من هذه الأربعة: الشعير والحنطة والزبيب والتمر. { رواه الحاكم 1/401 وقال صحيح الاسناد ووافقه الذهبـي، وفي اسناده كلام حديث حسن} واته: ئهبوموسای ئهشعهری و موعازی كوڕی جهبهل رهزای خوایان لێبێت دهڵێن: پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم ) فهرمووی: له زهكاتی بهروبومی كشتوكاڵو میوهجاتدا جگه لهم چوار جۆره: جۆو گهنمو مێوژو خورما وهرمهگرن.

    زانایان یهكدهنگن لهسهر واجب بوونی زهكات لهم چوار جۆرهردا كه پێغهمبهری خوا (صلى الله عليه وسلم ) فهرموویهتی: گهنمو جۆو مێوژو خورمان، بهڵام دهربارهی بهروبوومو میوهجات جگه لهم چوار جۆره رایان جیایه به كورتی ئهمه راكانیانه:

    1ـ تهنیا لهو چوار جۆرهدا زهكات واجبه، واته له هیچ دانهوێڵه و میوهیهكدا زهكات پێویست نییه ئهمه رای عهبدوڵڵای كوڕی عومهر رهزای خوای لێبێتو حهسهنی بهصریو سهوریو شهعهبیو ئیبن سیرینو عهبدوڵڵای كوڕی موبارهكو ئهبوعوبهیدهو ریوایهتێكیشه له ئیمام ئهحمهدهوه رای ئیبن حهزمیشه، بهڵام ئهم مێوژی لێ كهم كردۆتهوهو رای ئیمامی شهوكانی و شێخ ئهلبانیشه.

    بهڵگهیان ئهمانهیه:

    عن أبي بردة عن أبي موسى ومعاذ بن جبل حين بعثهما رسول الله (صلى الله عليه وسلم ) إلى اليمن يعلمان الناس أمر دينهم لا تأخذوا الصدقة إلا من هذه الأربعة الشعير والحنطة والزبيب والتمر. { رواه الحاكم 1/401 والبيهقي 4/125 وصححه الالباني (سلسلة الاحاديث الصحيحة 879)} واته: ئهبوبورهیده دهڵێ: ئهبوموسای ئهشعهری و موعازی كوڕی جهبهل دهڵێن: پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم ) ناردنی بۆ یهمهن بۆ ئهوهی خهڵك فێر ئاینیهكهیان بكهن جا فهرمانی پێكردن كه تهنیا لهم چوار جۆره دانهوێڵهو میوه زهكات وهربگرن: گهنمو جۆو خورماو مێوژ.

    دهڵێن جگه لهم چوار جۆره نهدهقێك نهیهك دهنگی زانایان لهسهر نییه ، وه هیچ دانهوێڵهیهو میوهیهك وهك ئهم چواره نییه لهودا بهزۆری بژێوی بێتو سودو كهڵكی زۆری وهك ئهمان بێت لهبهرئهوه دروست نییه هیچ دانهوێڵهو میوهیهك وهك ئهمان بژمێردرێت و زهكاتی لێ بكهوێ، بهڵكو وهك خۆی دهمێنێتهوهو زهكاتی لێ نادرێ.

    2ـ ههر شتێ بژێوی بێت و ههڵبگیرێ: ئهمهش رای ئیمامی مالیكو شافیعییه مهبهست له بژێوی ئهوهیه له كاتی ئاساییدا بژێوی خهڵك بێتو پێی بژین نهك له كاتی ناچاریدا، وهك گهنمو جۆو زهراتو چهڵتوك، بهڵام گوێزو بادامو فستهق ئهمانه با ههڵدهگیرێن و خراپ نابن، بهڵام بژێوی نین له كاتی ئاساییدا ئادهمیزاد پێی ناژی بۆیه زهكاتیان لێ ناكهوێت.

    بهڵگهیان چییه لهسهر ئهم بۆچوونهیان:

    عن معاذ بن جبل رضي الله عنه قال :(فأما القثاء والبطيخ والرمان والقضب فقد عفا عنه رسول الله (صلى الله عليه وسلم ). { رواه البيهقي 4/129 والحاكم 1/558 والدارقطني 2/97 حديث ضعيف (التخليص 837)} واته: ئهم فهرموودهی موعازه رهزای خوای لێبێت كه دهڵێ:... بهڵام خهیارو كاڵهك و ههنارو قامیشو سهوزه ئهوه پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) چاوپۆشی لێ كرد و زهكاتیان وهرنهگرت.

    ههروهها دهڵێن ئهوهی بژێوی بێت سوودی زۆره وهك ئهو ئاژهڵو ماڵاته وایه كه زهكاتی لێ دهكهوێ لهناو ههموو جۆره ئاژهڵهكاندا.

    3ـ ههر شتێ وشك ببێو بمێنێتهوهو پێوانه بكرێت زهكاتی لێ دهدرێ: ئهمه باوترین و دیارترین رای ئیمام ئهحمهده، بهم رایه دانهوێڵهو میوهیه كه پێوانه بكرێن و ههڵبگیرێن وشك بكرێنهوه دهگرێتهوه، لهگهڵ نۆكو فاصۆلیاو نیسكو خورماو مێوژو بادامو فستهقو ئهو جۆره شتانه، چونكه ئهو سێ مهرجه یان تێدایه: وشك بوونهوه مانهوهو پێوانهكردن.

    وه دهڵێن جۆرهكانی تری میوهجات وهك گوێزو سێوو پرتهقاڵ زهكاتیان تێدا نیه ههروهها سهوزهواتیش بهڵگهیان ئهمهیه:

    أ ـ پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم ) دهفهرموێ: (لَيْسَ فِيمَا دُونَ خَمْسَةِ أَوْسُقٍ صَدَقَةٌ ) { رواه البخاري 1447 ومسلم 979} واته: له پێنج ویسق كهمتر زهكاتی لێ ناكهوێ. دهڵێن ئهم فهرموودهیه پێوانهی لهبهرچاوگرتووه كهواته زهكات له شتێك دهكهوێ كه پێوانه بكرێت.

    ب ـ پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم ) دهفهرموێ: لَيْسَ فِى حَبٍّ وَلاَ تَمْرٍ صَدَقَةٌ حَتَّى يَبْلُغَ خَمْسَةَ أَوْسُقٍ... { رواه مسلم 979 والنسائي 2485} واته:له دانهوێڵهو خورمادا زهكات نییه ههتا نهگاته پێنج ویسق...

    دهڵێن ئهمه بهڵگهیه كه زهكات له دانهوێڵهو خورما دهكهوێت له شتی تر وانهبێت ناكهوێت.

    4ـ ههر شتێك له زوهویدا دهڕوێنرێ به مهبهستی سوودو بهرههم زهكاتی لێدهدرێ: ئهمه رای عومهری كوڕی عهبدولعهزیز و رای ئهبوحهنیفهو داودی زاهیریه بهڵگهیان بهم شێوهیه هێناوهتهوه:

    أ ـ خوای گهوره به گشتیو بهبێ ههڵاواردن فهرموویهتی: { يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنفِقُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا كَسَبۡتُمۡ وَمِمَّآ أَخۡرَجۡنَا لَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِۖ}(البقرة: ٢٦٧) واته: ئهی ئهو كهسانهی باوهڕتان هێناوه له ماڵو سامانه پاكو حهڵاڵهی پهیداتان كردووه زهكاتی لێ بدهنو لهو بهروبوومانهش له زهویدا بۆمان روواندوون.

    ب ـ له سورهتی (الانعام)دا دوای ئهوهی به گشتی باسی كشتوكاڵو میوهجاتی كردوهو { وَءَاتُواْ حَقَّهُۥ يَوۡمَ حَصَادِهِۦۖ وَلَا تُسۡرِفُوٓاْۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُسۡرِفِينَ } (الأنعام:١٤١) واته: له رۆژی دروێنهو چنینو ههڵگرتنهوهی بهربوومهكهیدا ههقهكهی بدهن كه زهكاتهكهیهتی.

    ج ـ ان النَّبِىِّ (صلى الله عليه وسلم ) قَالَ « فِيمَا سَقَتِ السَّمَاءُ وَالْعُيُونُ أَوْ كَانَ عَثَرِيًّا الْعُشْرُ ، وَمَا سُقِىَ بِالنَّضْحِ نِصْفُ الْعُشْر.ِ {رواه البخاري 1483} واته: پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم ) دهفهرموێ: ئهوهی به باران ئاو بخوات ده یهكی زهكاته ئهوهش به وڵاخ ئاوی بۆ ههڵگۆزرابێ و ئاو درابێ ئهوه نیوهی ده یهكی زهكاته. جا ئهم فهرموودهیهش گشتییهو جیاوازی نهكردووه له نێوان بژێوی بێت یان نا بخورێت یا نهخورێت، بمێنێتهوه یا نهمێنێتهوه.

    (إبن العربی)ی مالیكی دهڵێ: (بههێزترین را له رووی بهڵگهوه و دووربینانهترینی بۆ ههژارانو نزیكترینی بۆ سوپاسگوزاری چاكی خوا رای ئهبوحهنیفهیه كه گشتییهتی ئایهتو فهرموودهش دهلالهتی لهسهر دهكهن) {عارضة الاحوذي في شرح الترمذي 3/135}.

    ب ـ رادهی گهشتنه زهكاتی بهروبوومی كشتوكاڵو میوهجات:

    ئهگهر بهروبومی كشتوهكاڵو میوهجات بگاته پێنج ویسق زهكاتی لێ دهكهوێت، ئهبوسهعیدی خودری رهزای خوای لێبێت دهڵێ: عن سَعِيدٍ رضي الله عنه يقول قال النبي (صلى الله عليه وسلم ) (وَلَيْسَ فِيمَا دُونَ خَمْسِ ذَوْدٍ صَدَقَةٌ) واته: پێغهمبهری خوا (صلى الله عليه وسلم ) فهرمووی:... له پێنج ویسق كهمتر زهكاتی تێدا نییه. ویسق به كیلۆی ئهمڕۆ دهكاته (652.8) شهش سهد و پهنجا و دوو كیلۆو له دهیا ههشت.

    راست تر وایه به پێوانه دیاری بكرێت، چونكه ویسق پێوانهیه نهك كێشانه، بهڵام كردنی ویسق به كێشانه بۆ نزیك كردنهوهیهو كێشانهش زۆرتر خهڵك دهیزاننو بهكاردێنن.

    ج ـ له بهروبومو میوهجات چهند دهدرێت له زهكات دا؟

    عن عَبْدِ اللَّهِ ابن عمر رضى الله عنهما عَنِ النَّبِىِّ (صلى الله عليه وسلم ) قَالَ « فِيمَا سَقَتِ السَّمَاءُ وَالْعُيُونُ أَوْ كَانَ عَثَرِيًّا الْعُشْرُ ، وَمَا سُقِىَ بِالنَّضْحِ نِصْفُ الْعُشْرِ. { رواه البخاري 1483 وابوداود 1581 والترمذي 635 والنسيائي 5/41 وابن ماجه 1817} واته: عهبدوڵڵای كوڕی عومهر رهزای خوایان لێبێت دهڵێ پێغهمبهری خوا (صلى الله عليه وسلم ) فهرموی: ههرچی به ئاوی ئاسمانو كانی ئاو بدرێت یا به ریشكی خۆی ئاو بخوات ده یهكی دهكهوێت، وه ههرچی به وڵاخی ئاو ههڵكێش ئاو بدرێ نیوهی دهیهكی دهكهوێت.