×
ئه‌م بابه‌ته‌ باسی حوكمی له‌په‌نجه‌كردنی مووسیله‌ی زیوو ده‌كات بۆ پیاوان.

        حوكمی له‌په‌نجه‌كردنی مووسیله‌ی زیوو بۆ پیاوان

    لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی

    ﴿ حكم لبس خاتم الفضة للرجال ﴾

    اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء والدعوة والإرشاد

    حوكمی له‌په‌نجه‌كردنی مووسیله‌ی زیوو بۆ پیاوان

    پرسیار : ئایا له‌ په‌نجه‌ كردنی موسیله‌ی زیوو بۆ پیاو دروسته‌ ؟

    وه‌ڵام : به‌لێ دروسته‌ بۆ پیاو كه‌ مووسیله‌ی زیوو له‌په‌نجه‌ بكات بۆ پێویستی، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و ريوایه‌ته‌ی كه‌ ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه‌ وئه‌لێت : " أن النبي صلى الله عليه وسلم أراد أن يكتب إلى رهـط أو أناس من الأعاجم فقيل له: إنهم لا يقبلون كتابًا إلا عليه خـاتم، فاتخذ النبي صلى الله عليه وسلم خاتمًا من فضة نقشه: (محمد رسول الله) فكـأني بوبيص أو ببصيص الخاتم في أصبع النبي صلى الله عليه وسلم أو في كفه " { صحيح البخاري  - كتاب اللباس - باب نقش الخاتم – حديث :‏5542‏} واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) وویستی كه‌ نامه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك یان خه‌ڵكانێك له ( له‌پاشا و سه‌ركرده‌كانی ) عه‌جه‌م بنووسێت، پیان ووت : ئه‌وان نامه‌ و نووسراوی كه‌س قبوڵ ناكه‌ن و نایخوێننه‌وه‌ هه‌تاوه‌كو مۆرێكی له‌سه‌ر نه‌بێت، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) مۆرێكی  له‌ مووسیله‌یه‌كی زیوو دروست كرد و له‌سه‌ری نووسی (محمد رسول الله) وله‌ناو له‌پیدا یان له‌ په‌نجه‌یدا ده‌مبینی كه‌ بریقه‌ی ده‌دایه‌وه‌ و ده‌دره‌وشایه‌وه‌ .

    پشت و په‌نا هه‌ر به‌خودا ده‌به‌ستین و درود و سه‌ڵات وسه‌لامیش له‌سه‌ر پیغه‌مبه‌ری خودا بێت .

    له‌فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆلێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفه‌توادان له‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، به‌رگی 24 / لاپه‌ڕه‌ 59، پرسیاری چواره‌ له‌ فه‌توای ژماره‌ 3020.