×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: من كه‌سێكم بازرگانی ده‌كه‌م ئه‌و ده‌ست مایه‌یه‌ی كه‌ به‌ده‌ستمه‌وه‌یه‌ قازانج ده‌كات، ئایا ئه‌و قازانجه‌ش ده‌بێت ساڵی به‌سه‌ردا بگه‌ڕێته‌وه‌؟

پرسیار : من كهسێكم بازرگانی دهكهم ئهو دهست مایهیهی كه بهدهستمهوهیه قازانج دهكات، ئایا ئهو قازانجهش دهبێت ساڵی بهسهردا بگهڕێتهوه ؟ خوای گهوره پاداشتی خێرتان بداتهوه .

وهڵام : سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

مهبهست له ماڵی بهدهست هاتوو : ئهو قازانجهیه كه خاوهنهكهی له بازرگانی كردن، یان له بهرههمی ئاو ئاژهڵانهوه دهستی دهكهوێت كه بهخێویان دهكات، ئهمهش زهكاتهكهی له گهل زهكاتی سهرمایهكهیدا دهردهكات، وه سهیری ئهو ناكرێت ئایا ساڵی بهسهردا گهڕاوهتهوه یان نا، خۆ ئهگهر هاتوو ئهو ماڵه بهدهست هاتووه قازانجی بازرگانی یان بهرههمی ئاژهڵ نهبوو، ئهو كاته چاوهڕێی گهڕانهوهی ساڵ دهكات بهسهریدا، ئهگهر هاتوو گهشتبووه ڕادهی واجب بوونی زهكات تێیدا، پاشان زهكاتهكهی دهردهكات، بۆ نمونه ئهگهر كهسێك برادهرێكی بڕێك پارهی وهك دیاری پێدابێت، یان بڕێك پارهی وهك میرات بۆ بهجێ مابێت، لهم كاتهدا دهبێت ئهو ماڵه ساڵی بهسهردا بگهڕێتهوه .

خوای گهورهش زاناتره .