×
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته بریتیه‌ له‌: یه‌كه‌م : جۆره‌كانی‌ زینا... دووه‌م: مه‌رجه‌كانی‌ جێ‌ به‌جێ‌ كردنی‌ تۆڵه‌ی‌ زیناكردن... سێ یه‌م: سزاو تۆڵه‌ی‌ كوڕ و كچی‌ زیناكه‌ر... چواره‌م: سزا وتۆڵه‌ی‌ ژن و پیاوی‌ زیناكه‌ر... له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها باسی تر، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن...

    سزای زیناكردن له ئیسلامدا

    زاگرۆس ههمهوهندی

    ﴿ حد الزنا في الإسلام ﴾

    زاكروس هموندي

    سزای زیناكردن له ئیسلامدا

    الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه وسلم.

    خۆشهویستان وهك بهڵێنمان پێدابوون كه ههرجارێك وبهپێی توانا بابهتێك لهو سزایانهتان بۆ ڕوون بكهینهوه كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام له پێناو پاراستنی كۆمهڵگه و بهها پێرۆزهكانیدا چهسپاندوونی و زۆر تهئكیدیان لهسهر دهكاتهوه، ئهمهش بۆ ئهوهی كهسانی ههل پهرست و دهروون نهخۆش نهتوانن یاری به بهرژهوهندیه باڵاكانی كۆمهڵگه بكهن و ڕوو وسیمای جوانی خێزان وكۆڵهكهكانی لهق بكهن، لهم بابهتهی ئهمجارهشماندا به دوور ودرێژی باسی ( سزای زینا ) و مهرج و حوكم و ودهرهاویشتهكانی دهكهین :

    یهكهم : جۆرهكانی زینا

    أ ـ زینا كردن به گومانێك كه پاساوی شهرعی ههبێت، وهك ئهوهی لهگهڵ ئافرهتێدادروست بێت وای زانبێ ژنی خۆیهتی كهچی دهركهوت ئافرهتێكی بێگانهیه یا گومانی وابوو ژنی كهس نیه یا له ئیحرامدا نیه مارهی كرد، بهڵام دواتر روون بوویهوه كه خێزانی پیاوێكه یان له ئیحرامدایه، لهم حاڵهتانهدا گوناهبار نابێ لهگهڵی جووت بووه و نهیزانیوه و تۆلهشی ناكهوێتهسهر خاوهن ژن بووبێت یان نا لهبهرئهوه گومانهكه ههیبووه. بهڵام ههندێ حوكم و ئهنجامی لێدهكهوێتهوه دواتر باسی دهكهین .

    ب ـ زینا كردن وهك تاوان وداوێن پیسی بهبێ بوونی هیچ گومانێك، بهڵكو دهزانێ ئهوه زینایهو حهرامه جا ئهو كهسه هاوسهری ههیه ژن بێت یا پیاو یان نیهتی كوڕ بێت یا كچ . جاهاوسهربوون ئهوهیه ئهم مهرجانه تێدابێت:

    1ـ ژیری باڵغی موسوڵمان بێت، كهواته شێت ومنداڵ و كافر ناگرێتهوه . ( عَنِ النَّبِىِّ -صلى الله عليه وسلم- قَالَ « رُفِعَ الْقَلَمُ عَنْ ثَلاَثَةٍ عَنِ النَّائِمِ حَتَّى يَسْتَيْقِظَ وَعَنِ الصَّبِىِّ حَتَّى يَحْتَلِمَ وَعَنِ الْمَجْنُونِ حَتَّى يَعْقِلَ »).{ رواه الترمذي (693 ) و وهو حديث صحيح وصحيح جامع الصغير(3514 )} پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) دهفهرموێت: (قهڵهمی تاوان لهسهر سێكهس ههڵگیراوه ، له خهوتوو تا ههڵدهسێت لهخهو لهمنداڵ تا باڵغ دهبێت وه لهشێت تاچاك دهبێتهوه .

    2 ـ خێزانی ههبووبێ بهمارهبڕینێكی شهرعی و لهگهڵیشی ژن ومێردایهتی كردبێ . جاخێزانهكهی له ژیاندابێت یا مردبێ یهكسانه گرنگ ئهوهیه جووت بوونی كردبێ لهگهڵیدا و بهشرعی خێزانی بووبێ .

    3ـ ئازاد بێ وكۆیله نهبێت چونكه تۆڵهی كۆیله جیاوازه .

    دووهم: مهرجهكانی جێ بهجێ كردنی تۆڵهی زیناكردن: بۆ ئهوهی تۆڵهی زینا جێبهجێ بكرێت بهسهر كهسێكدا دهبێ ئهم مهرجانهی تێدابێ :

    1ـ بالغ و ژییر بێت .

    2ـ زۆری لێ نهكرابێ ، به ویستی خۆی كردبێتی.

    3ـ هیچ گومانێك نهبێ بۆ زیناكه كه پاساوی شهرعی ههبێ.

    4ـ زینا دهچهسپێ بهدانپیادان یان چوار شایهت :

    یهك جاردان پیادانان زینای پێدهچهسپێ ،چوارجار دان پیادانان بۆ زیاتر دڵنیابوونه ، چونكه كاركردن به دان پیادانان له شهریعهتی ئسلام داههیه ، عن أَبَي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه وَزَيْدَ بْنَ خَالِدٍ وفيه: وَاغْدُ يَا أُنَيْسُ عَلَى امْرَأَةِ هَذَا ، فَإِنِ اعْتَرَفَتْ فَارْجُمْهَا» . فَغَدَا عَلَيْهَا فَاعْتَرَفَتْ فَرَجَمَهَا){ رواه البخاري (2695 ،2669 ) ومسلم (25/ 1697 ،1998) 3- رواة مسلم (23 /1695 )} وهك لهگێڕانهوهی ئهبوهوڕیره وخالیدی جوههنی ڕهزای خوایان لێبێ دهڵێن : پێغهمبهری خوا (صلى الله عليه وسلم ) فهرمووی : ئهی ئونهیس بڕۆ بۆ لای ژنی ئهم كابرا جا ئهگهر دانی بهوهدانا كه زینای كردووه ئهوه بهردبارانی كهتا دهمرێ جا ئونهسیش ڕۆشت بۆ لای و ئافرهتهكه دانی پیانا كه زینای كردووه جا ئهنهسیش بهرد بارانی كرد تا مرد .

    و عن بريدة أنه (صلى الله عليه وسلم ) إكتفى بإقرار الغامدية مرة واحدة{ رواه البخارى (3635) و مسام (26/1699) } بورهیده دهڵێ پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) بهیهكجار دان پیادانانی ئافرهته غامیدییهكه كۆتای هێنا وهیهكجار دان پیادانانی ژن و پیاوێكی جوولهكه كۆتایی هێنا وهبێدهنگ بوونی پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم ) دهربارهی ماعیز ههتا چوارجار دانی نابه تاوانهكهیدا ئهوهی تێدانیه كه چوار جار مهرج بێت، بهڵكو ئهوهی لێ وهردهگیرێت كه گهوره و قازی بۆ دڵنیابوون دهتوانێ چاوهڕوانی بكات تازیاتر له جارێك دان پیادانان ڕووبدات.

    دووهم: زینا بهچوار شایهت دهچهسپێ :

    خوای گهوره دهفهرمووێ: ( وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً) { النور: ٤ } واته: ئهو كهسانهی بوختانی زینا بۆ ئافرهتانی داوین پاك دهكهن پاشان چوارشایهت ناهێنن ئهوه ههشتا شهلاقهیان لێ دهن.

    ههروهها فهرموویهتی : (وَاللَّاتِي يَأْتِينَ الْفَاحِشَةَ مِنْ نِسَائِكُمْ فَاسْتَشْهِدُوا عَلَيْهِنَّ أَرْبَعَةً مِنْكُمْ) { النساء: ١٥} واته: ئهوانهی داوین پیسی دهكهن له ئافرهتانتان ئهوه چواركهس لهخۆتان ـ پیاوانی موسڵمان ـ شایهتی بدهن له سهریان .

    ج ــ واجبه دان پیادانان یا شایهتی دانهكهدا ههبێ كه جووت بوون ڕویداوه :

    عن ابن عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قال لَمَّا أتى مَاعِزُ بن مَالِكٍ النبي (صلى الله عليه وسلم ) قال له لَعَلَّكَ قَبَّلْتَ أو غَمَزْتَ أو نَظَرْتَ قال لَا يا رَسُولَ اللَّهِ قال أَنِكْتَهَا لَا يَكْنِي قال فَعِنْدَ ذلك أَمَرَ بِرَجْمِهِ . { رواه البخاري(6824) }

    عهبدوڵڵای كوڕی عباس ـ ڕهزای خوایان لێبێت ـ دهڵێ : كاتێ ماعیز هات بۆ خزمهتی پێغهمبهر -علیه الصلاة سلام- فهرمووی به ماعیز (لهوانهیهماچت كردبێ یا دهست لێ دابێ یا سهیرت كردبێ ؟ ووتی: نهخێر ئهی پێغهمبهری خواـ فهرموو (زینات كردووه ) عهبدولڵا دهلێ : جا لهوكاتهدا فهرمانی كردبه بهردباران كردنی.

    سێ یهم: تۆڵهی كوڕ و كچی زیناكهر :

    ئهگهر ئهو كهسهی زیناكه دهكات كوڕ یا كچ بوو سهد شهلاقی لێ دهدرێ و ساڵێكیش دوور دهخرێتهوهله شوێن و جێگای خۆی. خوای گهوره دهفهرمووێ : ( الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِئَةَ جَلْدَةٍ وَلَا تَأْخُذْكُمْ بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَائِفَةٌ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ) {النور: ٢ } واته: ئافرهت وپیاوی زیناكهر ههریهكهیان سهد شهلاق ـ دارـ یان لێ دهن وهبهزهیی هاتنهوهتان پیاندا نهتانگرێ له جێبهجێكردنی فهرمانی خوا ئهگهرئێوه باوهڕدارن بهخواوڕۆژی دوایی وه با كۆمهڵێك له باوهڕداران ئامادهی سزادانهكه بن.

    عن أبي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) قَضَى فِيمَنْ زَنَى ولم يُحْصَنْ بِنَفْيِ عَامٍ وبإقامة الْحَدِّ عليه .{ رواه البخاري (6833)}

    ئهبو هورهیره - ڕهزای خوای لێ بێ- دهڵێ : پێغهمبهری خوا (صلى الله عليه وسلم ) بڕیاری دا دهربارهی كهسێك زینای كردووه و ژنی نههێناوه به ساڵێ دوورخستێنهوه و تۆڵهی زیناشی بهسهرد بدرێت - كه سهد شهڵاقه- .

    چوارهم: تۆڵهی ژن و پیاوی زیناكهر:

    عن ابن عَبَّاسٍ أَنَّ النبي e قال لِمَاعِزِ بن مَالِكٍ أَحَقٌّ ما بَلَغَنِي عَنْكَ قال وما بَلَغَكَ عَنِّي قال بَلَغَنِي أَنَّكَ وَقَعْتَ بِجَارِيَةِ آلِ فُلَانٍ قال نعم قال فَشَهِدَ أَرْبَعَ شَهَادَاتٍ ثُمَّ أَمَرَ بِهِ فَرُجِمَ . { رواه البخاري (6824) ومسلم (019/1693) }

    عهبدوڵڵای كوڕی عبباس ـ ڕهزای خوایان لێ بێ ـ دهڵێ: پێغهمبهر )صلى الله عليه وسلم ) بهماعیزی كوڕی مالیكی ووت: (ئهو قسهی دهربارهت بهمن گهیشتووه ڕاسته؟) ووتی: دهربارهی من چیت پێگهیشتووه؟ فهرمووی: (پێم گهیشتووه كه زینات كردووه لهگهڵ كهنیزهكی ماڵی فڵانه كهسدا) ووتی: بهڵێ ،عهبدوڵڵا ووتی: جا چوار شایهتی داـ لهسهرخۆی كه زینای كردووه ـ پاشان فهرمانی بۆداو بهردباران كرا).

    عن جَابِرِ بن عبد اللَّهِ – رضي الله عنه - أَنَّ رَجُلًا من أَسْلَمَ جاء إلى رسول اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) فَاعْتَرَفَ بالزنى فَأَعْرَضَ عنه ثُمَّ اعْتَرَفَ فَأَعْرَضَ عنه حتى شَهِدَ على نَفْسِهِ أَرْبَعَ شَهَادَاتٍ فقال له النبي ( صلى الله عليه وسلم ) أَبِكَ جُنُونٌ قال لَا قال أُحْصِنْتَ قال نعم قال فَأَمَرَ بِهِ النبي ( صلى الله عليه وسلم ) فَرُجِمَ .{ رواه أبوداود(12رقم 4407) والترمذي (1454) وهوحديث صحيح } واته : جابیری كوڕی عهبدوڵڵاـ رهزای خوایان لێ بێ ـ دهڵێ: پیاوێكی ئهسلهمی هات بۆخزمهتی پێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) و باسی كرد بۆی كه زینای كردووه ئهنجا چوار شایهتی لهسهر خۆی دا جا پێغهمبهر فهرموی پێ ی شێتی ووتی نهخێر فهرمووی خێزانت ههیه ووتی بهڵێ، پێغهمبهریش فهرمانی كرد كهبهرد باران بكرێت.

    پێنجهم: تۆڵهی زینا بهچی نامێنێ؟

    1ـ بهپهشیمان بوونهوه له دان پیادانان:

    عن أبي هُرَيْرَةَ قال (فلما وَجَدَ مَاعِزٌ مَسَّ الْحِجَارَةِ فَرَّ يَشْتَدُّ حتى مَرَّ بِرَجُلٍ معه لَحْيُ جَمَلٍ فَضَرَبَهُ بِهِ وَضَرَبَهُ الناس حتى مَاتَ فَذَكَرُوا ذلك لِرَسُولِ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) أَنَّهُ فَرَّ حين وَجَدَ مَسَّ الْحِجَارَةِ وَمَسَّ الْمَوْتِ فقال رسول اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) هَلَّا تَرَكْتُمُوهُ { صحيح ابن حبان - كتاب الحدود حديث رقم ‏ 4503‏ } وفي رواية (فَوَجَدَ مَسَّ الْحِجَارَةِ صَرَخَ بِنَا يا قَوْمُ رُدُّونِي إلى رسول اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) فإن قَوْمِي قَتَلُونِي وَغَرُّونِي من نَفْسِي وَأَخْبَرُونِي أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) غَيْرُ قَاتِلِي فلم نَنْزَعْ عنه حتى قَتَلْنَاهُ فلما رَجَعْنَا إلى رسول اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) وَأَخْبَرْنَاهُ قال فَهَلَّا تَرَكْتُمُوهُ وَجِئْتُمُونِي بِهِ ) { سنن أبي داود - كتاب الحدود – حديث رقم :‏3858‏ } .

    واته : ئهبوهوریره ـ رهزای خوای لێ بێ ـ دهلێ: كاتێ ماعیز ههستی كرد بهردبارانهكهی زیادی كرد ڕایكرد ههتا بهلای كابراكدا تێپهڕی لاشهویلگهی ووشترێكی بهدهستهوهبوو كێشای به ماعیزدا خهڵكهكهش دهستیان به بهردباران كردنی ههتا گیانی دهرچوو، ئهو حاڵهتهیان بۆ پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) گێڕایهوه فهرمووی (ئهی بۆ وازتان لێنههێنا؟). ئهم زیادهی ههیه : كاتێ بینی بهردهكانی بهركهوت هاواری كرد: خهڵكینه بمگێڕنهوه بۆ لای پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) چونكه هۆزهكهم كوشتمیان و فریویان دام ، وهپێیان ڕاگهیاندم كهپێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) نامكوژێ، ئێمهش لهكۆڵی نهبوینهوه ههتا كوشتمان . كاتێ گهڕاینهوه بۆ لای پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) ئهوهمان پێڕاگهیاند فهرمووی: (دهی بۆ وازتان لێ نههێنا و بیهێنهوه بۆ لام .

    2ـ ئافرهتهكه كچێنی مابێ یا پیاوهكه زهكهری بڕابێ یا شلهپهته بێ: ههركام لهم هۆیانه ڕێگرن له زینا كردن كهواته شایهتی دان یان دا پیادا هێنان ڕاست نیه.

    شهشهم: تۆڵهی نێر بازی:

    عن ابن عَبَّاسٍ قال قال رسول اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) من وَجَدْتُمُوهُ يَعْمَلُ عَمَلَ قَوْمِ لُوطٍ فَاقْتُلُوا الْفَاعِلَ وَالْمَفْعُولَ بِهِ .{ رواه أبوداود (4462) والترمذي (1456) وابن ماجة (2561) وهو حديث صحيح } واته : عهبدوڵڵای كوڕی عهبباس ـ ڕهزای خوایان لێ بێ ـ دهڵێ: پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی: ههركهستان بینی كاری گهلی لوتیان دهكرد ـ نێربازی ـ ئهوه بكهر و لێكراو بكوژن .

    حهوتهم: تۆڵهی چوونه لای ئاژهڵ تهمبێ كردنه :

    عَنْ أَبِى رَزِينٍ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ قَالَ لَيْسَ عَلَى الَّذِى يَأْتِى الْبَهِيمَةَ حَدٌّ . عهبدوڵڵای كوڕی عهبباس ـ رهزای خوایان لێ بێ ـ دهڵێ: ئهوهی دهچێتهلای ئاژهڵ تۆڵهی دیاری كراوی نیه، كواته تهمبێ كردنه لهسهری چونكه تاوانێكه تۆڵهی دیاری كراوهی نیه و كهفارهتیشی نیه .

    ئهم تهمێكردنهش دهكهویته سهر ڕای ئیمام و كاربهدهستی موسڵمانان" یان قاضي ودادوهری ئهوجێگایه كه ئهویش له كارهكهی خۆیدا جێگری كاربدهستی موسڵمانانه، بۆیه ئهوان جۆری ئهو تهمێكردنه دیاری دهكهن ئهویش بهپێی كهس و تاوانهكهی دهگۆڕێت .

    ههشتهم: بهرد باران كردنی ئافرهتی سك پڕـ دووگیان ـ

    ئهگهر ئافرهتێك شووی كردبوو زینای كردوو چهسپا بهسهریدا ، ئهو بهرد باران ناكرێت تا منداڵهكهی دهبێت و شیری دهداتێ تا ئهو ڕادهی خۆی بتوانێ خواردن بخوات ئهگهركهس نهبوو منداڵهكه شیرپێبدات و بهخێوی كات.

    عن بريدة عن أبيه قال جاءت امرأة غامدية من الأزد فقالت يا رسول الله طهرني قال ويحك ارجعي فاستغفري الله وتوبي إليه فقالت لعلك تريد أن تردني كما رددت ماعز بن مالك قال وما ذاك قالت إنها حبلى من الزنا قال أثيب أنت قالت نعم قال فلا أرجمك حتى تضعي ما في بطنك قال فكفلها رجل من الأنصار حتى وضعت وأتى إلى النبي (صلى الله عليه وسلم ) فقال قد وضعت الغامدية فقال إذا لا نرجمها وندع ولدها صغيرا ليس له من يرضعه فقام رجل من الأنصار فقال إلي رضاعه يا نبي الله فرجمها { رواه مسلم (22/1695)} واته : بورهیده رهزای خوای لێ بێ دهڵێ: پاشان ئافرهتێكی كه غامیدی بوو لههۆزی ئهزد هات بۆخزمهتی پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) ووتی پاكم كهرهوه لهتاوان فهرمووی (هاوار بۆ تۆ بگهڕێرهوهوداوای لێبوردن لهخوابكه وتهوبه له لای خوا ) جائهویش ووتی: دهبینم دهتهوێ منیش بگێڕیتهوه وهك چۆن ماعیزی كوڕی مالیكت ناردهوه، پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) فهرمووی: (بۆچی؟) ووتی: ئهو دووگیانه بههۆی زیناوهبووه، جا فهرمووی: (تۆ) ووتی: بهڵێ، جا پێی وت: (بڕۆ ـ تائهو منداڵهی لهسكت دایه دهتبێ ) بورهیده دهڵێ: جاپیاوێكی ئهنصاری بردیه لای خۆی تا منداڵهكهی بوو،دهڵێ:جاپیاوهكههاتهخزمهتی پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) ووتی: ئافرهته غامیدیهكه منداڵهكهی بوو، ئهنجا پێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فهرمووی: (كهواته بهردبارانی ناكهین ومنداڵه بچكۆلهكهی بهجێ بێڵێت كه كهس نهبێ شیری بداتێ) جا پیاوێكی ئهنصاری ههستاو ووتی:ئهی پێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) شیرپێدان و بهخێوكردنی لهسهرمن ، بورهیده ووتی: ئهنجا بهرد بارانی كرد.

    نۆیهم: ههركهس بهزۆر زینای لهگهڵ كرا تۆڵهی لهسهرنیه :

    عن أبي عبد الرحمن السلمي قال أتى عمر بن الخطاب رضي الله عنه بامرأة جهدها العطش فمرت على راع فاستسقت فأبى أن يسقيها إلا أن تمكنه من نفسها ففعلت فشاور الناس في رجمها فقال علي رضي الله عنه هذه مضطرة أرى أن تخلي سبيلها ففعل{ رواه البيهقي (8/238) وهو حديث صحيح } واته : ئهبوعهبدوڕحمانی سولهمی دهڵێ: ئافرهتێكیان هێنا بۆ لای عومهری كوڕی خهتتاب ـ رهزای خوای لێ بێ- كهتینوێتی زۆری بۆ هێنابوو لهوكاتهدا بهلای شوانێكدا تێدهپهڕێ وداوای ئاوی لێ دهكات، شوانهكهش ئاوی پێ نادات بهو مهرجهنهبێت ڕێگهی بدات زینای لهگهڵ بكات ئافرهتهكهش وادهكات ـ ئیمامی عومریش ـ دهربارهی بهرد باران كردنی ڕاوێژی بهخهڵك كرد ، جا عهلی ـ ڕهزای خوای لێ بێ ـ ووتی: ئهم ئافرهته ناچار بووه من رام وایه وازی لێ بێنی بڕوات جا عومهریش ڕێی پێدا بڕوات .

    دهیهم: ئهگهر سێ كهس شایهتی بدهن:

    ئهگهر له چوار كهسهكه سیانیان شایهتی بدهن لهسهرزینای پیاو و ئافرهتێك ئهو تۆڵهی بوختانی زینا دهدرێت له سێ شایهتهكهو بهبوختانچی دادهنرێن و پیاو وئافرهتهكه تۆڵهی زینایان لێ نادرێت خوای گهوره دهفهرموێت : (وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ) {النور: ٤ } واته: ئهو كهسانهی بوختانی زینادهكهن بۆ ئافرهتانی داوێن پاك پاشان چوارشایهت ناهێنن ـ لهسهری ـ ئهوه ههشتادارـ شهلاق ـ یان لێ بدهن وهههرگیز شایهتیان لێ وهرمهگرن وه ئهوانه ههر خۆیانن له سنوور دهرچوان.

    كهواته دهبێ چوار شایهت ههبێ ئهنجا زینادهچهسپێت بهسهر پیاو و ئافرهتهكهدا ئهگهر لهچوار كهمتربوون لهوكاتهدا شایهتهكان بوختانچین و ههشتا داریان لێ دهدرێت.

    عن قسامة بن زهير قال لما كان من شأن أبي بكرة والمغيرة الذي كان وذكر الحديث قال فدعا الشهود فشهد أبو بكرة وشبل بن معبد وأبو عبد الله نافع فقال عمر رضي الله عنه حين شهد هؤلاء الثلاثة شق على عمر شأنه فلما قام زياد قال إن تشهد إن شاء الله إلا بحق قال زياد أما الزنا فلا أشهد به ولكن قد رأيت أمرا قبيحا قال عمر الله أكبر حدوهم فجلدوهم قال فقال أبو بكرة بعد ما ضربه أشهد أنه زان فهم عمر رضي الله عنه أن يعيد عليه الجلد فنهاه علي رضي الله عنه وقال إن جلدته فارجم صاحبك فتركه ولم يجلده . { رواة البيهقى فى السنن الكبرى 8/334 باسناد صحيح } واته : قهسامهی كوڕی زوههیر دهڵێ: ئهبوبهكره و شبیلی كوڕی مهعبهد وباوكی عهبدوڵڵا كهناوی نافیعه له خزمهتی عومهری كوڕی خهتتاب دا شایهتیان دا كه پیاوێكیان بینیووه زینای كردووه جا چوارهمیان زیادبوو هات، ئیمامی عومهر ووتی: (إن شاء الله) تۆ شایهتی ڕاستی دهدهیت، زیادیش ووتی: بۆ زینا شایهتی لهسهر نادهم ،بهڵام كارێكی زۆرناشیرینم بینی . ئیمامی عومهر ووتی: الله أكبر، تۆڵهی بوختانیان لێدهن جا تۆڵهی بوختانیان لێ دان ، جا ئهبوبكره دوای ئهوهی شهلاقیان دا ووتی: شایهتی دهدهم زینای كردووه، ئیمامی عومهر وویستی شهلاقی لێ بداتهوه بهڵام عهلی ڕێگری لێ كردوو ووتی: ئهگهر دووباره لێی بدهیتهوه كهواته به دوو شایهتی داتناوه ــ دهی هاوڕێكهت بهرد باران بكه، جاعومهر وازی لێ هێناو شهلاقی لهئهبوبهكر نهدا.

    بهم جۆره كۆتایمان هێنا بهبابهتی ئهمجارهشمان تا بهیهك گهیشتنهوهیهكی تر بهخواتان دهسپێرم و خواتان لهگهڵ .