×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا كه‌فاره‌تی جیماع وسه‌رجێی كردن له‌گه‌ڵ ژنی خۆت له‌ ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا چیه ئه‌گه‌ر هاتوو ژنه‌كه‌ ناڕازی بوو به‌ڵام پیاوه‌كه‌ی به‌زۆر پێی كرد ؟ ".

    كهفارهتی جیماع وسهرجێی كردن لهگهڵ خێزانی خۆتدا له ڕۆژی ڕهمهزاندا

    ﴿ كفارة الجماع في نهار رمضان ﴾

    ] kurdish – كوردیكردي [

    دهستهی بهشی زمانی كوردی له سایتی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی :پشتیوان سابیر عهزیز

    2010 - 1431

    ﴿ كفارة الجماع في نهار رمضان ﴾

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2010 - 1431

    كهفارهتی جیماع وسهرجێی كردن لهگهڵ خێزانی خۆتدا له ڕۆژی ڕهمهزاندا

    پرسیار : ئایا كهفارهتی جیماع وسهرجێی كردن لهگهڵ ژنی خۆت له ڕۆژی ڕهمهزاندا چیه ئهگهر هاتوو ژنهكه ناڕازی بوو بهڵام پیاوهكهی بهزۆر پێی كرد ؟

    وهڵام : ڕای پهسهند لای زانایان وئههلی عیلم ئهوهیه ژهنهكه هیچی ناكهوێته سهر لهتاوان وگوناهـ وكهفارهتی ئهو كاره، بهڵام پیاوهكهی لهگهڵ ئهوهی گوناهێكی گهورهی كردوه، بووه بههۆی گوناهكردن بهخێزانی خۆیشی، پێویسته سهرهتا تهوبه لهوه كارهی بكات و جارێكی تریش نهگهڕێتهوه سهری ئهنجامدانی وهها كارێك، لهگهڵ قهزاكردنهوهی ئهو ڕۆژهش پاش مانگی رهمهزان، ئهوا دهبێت بهندهیهك ڕزگار بكات، ئهگهر ئهوهشی نهتوانی ئهوه دهبێت دوومانگی ڕێك ولهسهریهك بهڕۆژوو بێت، خۆ ئهگهر هاتوو بهینی كهوت بهبێ هیچ عوزرێكی شهرعی دهبێت جارێكی تر دهست بكاتهوه بهگرتنی ئهو ددومانگه، خۆ ئهگهر ئهمهیشی نهتوانی ئهوه دهبێت خواردنی شهصت ( ٦٠ ) ههژار بدات بۆ ههر ههژارێك نیو صاع گه دهكاته كیلۆ ونیوێك لهخواردنی سهرهكی ئهو شارهی خۆت، خۆ ئهگهر ئهمهشی نهتوانی ئهوا لهگهڵ نهبوونیدا هیچ ناكرێت و خوای گهوره تهكلیف وداوایهك ناكات كه لهتوانا و طاقهی بهندهكانیدا نهبێت، ئهویش بهبهڵگهی ئهم فهرموودهیه كه هاتووه : قدم رجل إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال : هلكت، فقال : (وما ذاك). قال : وقعت بأهلي في رمضان، قال : (تجد رقبة). قال : لا، قال : (فهل تستطيع أن تصوم شهرين متتابعين). قال : لا، قال : (فتستطيع أن تطعم ستين مسكينا). قال : لا، قال : فجاء رجل من الأنصار بعرق - والعرق المكتل - فيه تمر، فقال : (اذهب بهذا فتصدق به). قال : أعلى أحوج منا يا رسول الله؟ والذي بعثك بالحق، ما بين لابتيها أهل بيت أحوج منا، ثم قال : (اذهب فأطعمه أهلك ) { رواه البخاري } واته : پیاوێك هاته خزمهت پێغهمبهری خوا (صلى الله عليه وسلم ) ووتی : ئهی پێغهمبهری خوا تیاچووم، ئهویش فهرمووی: چیت بهسهرهاتووه ؟ ئهویش ووتی : چوومه لای خێزانم له ڕۆژی ڕهمهزاندا، پێغهمبهریش (صلى الله عليه وسلم ) فهرمووی : بهندهیهك شك ئهبهیت؟ كابرا ووتی : نهخێر، ئهمجا پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) پێی فهرموو : ئایا ئهتوانیت دوو مانگ لهسهر یهك بهڕۆژ بیت؟ ئهویش ووتی : نهخێر، پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم ) فهرمووی : ئایا ئهتوانیت خواردني شهصت ههژار بدهیت؟ ئهویش ووتی : نهخێر، ئهمجا كهسێك له ئهنصارهكان بهسهبهتهیه خورماوه هات و پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم ) فهرمووی : بڕۆ ئهم سهبهته خورمایه بكه بهخێر و بیبهخشهوه بهسهر ههژاراندا، كابراش ووتی : سوێند بهو كهسهی تۆی بهههق ڕهوانهكردووه لهم شارهدا كهس لهخۆم به موستهههق و ههژارتر نابینم، ئهمجا پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم ) فهرمووی : دهی بڕۆ دهردخواردی ماڵ و منداڵهكهی خۆتی بده .

    خوای گهوره لهههموان شارهزا وزاناتره .