×
پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: پارچه‌ زه‌ویه‌كمان هه‌یه‌ هی خۆم ودایكمه‌ وه‌ هێنده‌یش پاره‌مان نییه‌ كه‌ بیكه‌ین به‌خانوو یان به‌ دوكانێك، ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵێكیش ده‌بێت هه‌روا ماوه‌ته‌وه‌، ئایا واجبه‌ زه‌كاتی لێ بده‌ین، خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ ؟.

    پارچه زهویهكمان ههیه ئایا زهكاتی لێدهكهوێت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    ﴿ لدینا قطعة أرض فهل فیها زكاة ﴾

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    پارچه زهویهكمان ههیه ئایا زهكاتی لێدهكهوێت

    خوشكێكی بهڕێز ئهم پرسیارهی ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس كردووه.

    پرسیار: پارچه زهویهكمان ههیه هی خۆم ودایكمه وه هێندهیش پارهمان نییه كه بیكهین بهخانوو یان به دوكانێك، ئهوه چهند ساڵێكیش دهبێت ههروا ماوهتهوه، ئایا واجبه زهكاتی لێ بدهین، خوای گهوره پاداشتی خێرتان بداتهوه .

    وهڵام: سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وهدرود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوامان محمد المصطفی وئال وبهیت وهاوهڵه بهرێزهكانی ههتا ههتایه .

    خوشكی بهڕێزمان ئهو زهویهی كه تۆ باسی دهكهیت، زهكاتی لێ ناكهوێت، بۆیه هیچ پێویست ناكات زهكاتی لێ بدهیت، چونكه زهوی وخانوو وسهیاره وهاوشێوهكانی ئهگهر بۆ مهبهستی بازرگانی كردن نهبێت پێیانهوه زهكاتی تێدا واجب نییه، ئهویش بهبهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) دهفهرموێت : « ليس على المسلم صدقة في عبده ولا في فرسه » [رواه البخاري] واته : لهسهر موسڵمان واجب نییه زةكاتي بدات لهو بهنده وخزمهتكارهی كه ههیهتی یان لهو ئهسپهی سواری دهبێت .

    زانایان لهم فهرموودهیهوه ئهوهیان لێ وهرگرتووه، ههر ماڵێك كه مرۆڤ خاوهنی بێت ولهشێوهی ئهو شتانه نهبێت كه زهكات لهخۆیاندا واجب دهبێت، ئهگهر بۆ مهبهستی بازرگانی كردن نهبێت زهكات واجب نابێت تێیاندا .

    جا بۆیه ئهو زهویه ههر بهو شێوهیهی كه دهیڵێت دهمێنێتهوه تا خوای گهوره بۆتانی ئاسان دهكات كه بیفرۆشن، جا كاتێكیش فرۆشتان وپارهكهیتان وهرگرت وساڵی بهسهردا هاتهوه، ئهو كاته زهكات لهپارهكهی واجب دهبێت، لهههر ملێونێك دیناريش ( بیست وپێنج ههزار دینار زهكاتی لێ دهدرێت).

    خوای گهوره ههموو لایهك سهركهوتوو بكات .