ئيثار و ئيثار گه‌ران له قورئان وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوادا
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئيثار و ئيثار گه‌ران له قورئان وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوادا
] kurdish – كوردی – كردي [
نووسه‌ر : زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
2009 - 1431
﴿الإيثار في القرآ‌ن والسنة﴾
« باللغة الكوردية »
إعداد : زاكروس هموندي
مراجعة : بشتيوان صابر عزيز
2009 - 1431
ئيثار و ئيثار گه‌ران له قورئان وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوادا
سوپاس وستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو ناز ونیعمهتانهیه كه ڕشتویه‌تی به‌سه‌ر به‌نده‌كانیدا له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه نیعمه‌تی ئیمان و ئیسلام، وه درودی نهیڕاوهش بۆ سه‌ر گیانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی كه نموونه‌ی ڕه‌وشت به‌رزیه بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی، وه بۆ گیانی سه‌رجه‌م هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی كه به ئه‌خلاق و سلوكی جوانیان ئیسلامیان گه‌یانده ڕۆژ هه‌ڵات و رۆژ ئاوا .
خۆشه‌ویستان ئه‌م جاره ده‌مانه‌وێت باسی یه‌كێكی تر له‌و ڕه‌وشت و ئاكاره جوانانه‌تان بۆ بكه‌ین كه قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) زۆر پێداگریان له‌سه‌ر كردوه و ئیماندارانیان بۆ هانداوه، ئه‌ویش ڕه‌وشت و ئاكاری به‌رزی ( ئیثار كردن ) ه، جا ســه‌ره‌تا با بزانین مه‌به‌ســت له‌م ڕه‌وشته به‌رزه چیه ؟
ئیثار له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا به مانای ئه‌وه دێت : مرۆڤی باوه‌ڕدار پێداویستی برا باوه‌رداره‌كه‌ی پێش بخات به‌سه‌ر پێداویستیه‌كانی خۆیدا، هه‌رچه‌نده خۆیشی زۆر پێویستی پێ بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه خۆی تینووی ده‌بێت له‌پێناو ئه‌وه‌ی براكه‌ی تینوێتی بشكێت یان خۆی برسی ده‌بێت تاوه‌كو برسیه‌تی براكه‌ی نه‌هێڵێت .
خوای گه‌وره له‌باره‌ی ئه‌م ڕه‌وشت و ئاكاره جوانه‌وه فه‌رموویه‌تی : ( ويؤثرون على أنفسهم ولو كان به‌م خصاصة ومن يوق شح نفسه فأولئك هم المفلحون ) { الحشر: 9} واته : فه‌زڵی ئه‌وان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌رچه‌نده هه‌ژارو نه‌داریشن، جا ئه‌وه‌ی خۆی له نه‌فسی ڕه‌زیلی بپارێزێت و زاڵ بێت به‌سه‌ریدا، ئا ئه‌وانه هه‌ر سه‌رفرازن.
خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی له وه‌صف ومهدحی یاریده‌ره‌كان ( ئه‌نصاره‌كان ) ی مه‌دینه نارده خوارده‌وه، كاتێك برا كۆچهریهكانیان له‌شاری مه‌ككه‌وه كۆچیان كردبوو بۆ شاری مه‌دینه وهه‌موو ماڵ و سامانی خۆیان له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌مه‌ككه به‌جێهێشتبوو، یاریده‌ره‌كانی مه‌دینه‌ش به‌هێزی ئه‌و ئیمانه‌ی كهچوبویه ناو دڵ و ده‌رونیانه‌وه هه‌موو ماڵ و سامانی خۆیان كرد به‌دوو به‌شه‌وه له‌گه‌ڵ برا كۆچهریهكانیان، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو هه‌ندێكیان كه دوو ژنیشیان هه‌بوو ئاماده بوون كه ده‌ست له دانه‌یه‌كیان هه‌ڵبگرن و ته‌ڵاقی بده‌ن بۆ براكه‌یان، به‌ڵام وه نه‌بێت ئه‌م هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌یان ته‌نها موجامه‌له‌ی مه‌جلیس وڕوپامایی بوو بێت، نه‌خێر به‌ڵكو له‌ناخی دڵیانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵا هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره شایه‌تی ئه‌و ڕاستی یه‌یان بۆ ده‌دات له‌و ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ی كه باسمان كرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا موهاجرهكان سوپاسی هه‌ڵوێستی براكانیان ده‌كرد و ته‌ماحیان نه‌بوو به سه‌روه‌ت و سامانیان به‌ڵكو داوای ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه بازاڕیان پیشان بده‌ن تاوه‌كو به‌ڕه‌نجه شانی خۆیان بژین و نه‌بن به‌ئه‌رك به‌سه‌ر كه‌سه‌وه .
جا له‌به‌ر ئه‌وه باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه ئه‌و باوهڕدارهیه كه ئیمان و باوه‌ره‌كه‌ی بگاته ئه‌و پله‌یه‌ی كه هه‌رچی بۆ خۆی پێی خۆشه بۆ برا باوهڕدارهكهشی خۆش بووێت، وه‌ك پێشه‌وای ئازیزمان لهفهرموودهیهكی صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تی : ( لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه ) { متفق عليه } واته : یاوهڕی هیچ كه‌سێك ته‌واو و كامڵ نابێت هه‌تا ئه‌وه‌ی بۆ خۆی پێی خۆشه بۆ براكه‌شی پێی خۆش نه‌بێت .
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو له‌وه‌ش زیاتر ئه‌گه‌ر هاتوو براكه‌ی پێویستی به‌شتێك هه‌بوو پێداویستیه‌كه‌ی جێ به‌جی ئه‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ركردنی ئه‌و پێداویستیه به شتێكیش ده‌بوو كه موڵكی خۆی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆیشی پیویستی پێی هه‌بوو .
دایكی باوه‌ڕداران حه‌زره‌تی عائیشه ( خوای لێ رازی بێت ) له وه‌صف ومهدحی پێغه‌مبه‌ری خوادا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( ما شبع رسول الله صلى الله عليه وسلم ثلاثة أيام تباعا ، من خبز بر ، حتى مضى لسبيله ) { رواه مسلم به‌ژماره فه‌رمووده‌ی 2970} واته : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) سێ رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك تێر سكی خۆی نانی گه‌نمی نه‌خواردووه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی گه‌شته كاروانی خۆی – واته هه‌تا ئه‌و كاته‌ی له دونیا ده‌رچوو- .
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له ڕه‌وشتی به‌رزی ( ئیثار ) دا له‌پێشی پێشی هه‌موو كه‌سه‌وه بووه، چونكه ئه‌گه‌ر بیویستایه هه‌موو شتێكیان بۆ ئاماده ده‌كرد، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و پێشه‌وا ڕه‌وشت به‌رزه ژیان وخۆشیه‌كانی قیامه‌تی پێش خستووه به‌سه‌ر مهلهذات وخۆشیه‌كانی دونیادا، ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردوه كه(جاءت امرأة إلى الرسول صلى الله عليه وسلم، وأعطته بردة هدية، فلبسها صلى الله عليه وسلم، وكان محتاجًا إليها، ورآه أحد أصحابه، فطلبها منه، وقال: يا رسول الله، ما أحسن هذه.. اكْسُنِيها. فخلعها النبي صلى الله عليه وسلم وأعطاها إياه. فقال الصحابة للرجل: ما أحسنتَ، لبسها النبي صلى الله عليه وسلم محتاجًا إليها، ثم سألتَه وعلمتَ أنه لا يرد أحدًا. فقال الرجل: إني والله ما سألتُه لألبسها، إنما سألتُه لتكون كفني ) واته : ئافره‌تێك پشته ماڵێكی به دیاری دا به پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كه پێغه‌مبه‌ریش زۆر پێویستی پێی بوو، له‌م كاته‌دا یه‌كێك له هاوه‌ڵان ئه‌مه‌ی بینی وداوای كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كه بیداتێ ووتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا چه‌ندێك جوانه ! بیكه‌ره به‌ری من، پێغه‌مبه‌ریش له‌به‌ر خۆی داكه‌ند وبهخشی به‌و هاوه‌ڵه، هاوه‌ڵه‌كانیش كه ئه‌مه‌یان بینی لۆمه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یان كرد و ووتیان : شتیكی باشت نه‌كرد، چه‌نكه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) خۆی پێویستی بوو، كه‌چی تۆش داوات لێ‌كرد و دهیشزانیت كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) داوای كه‌س ڕه‌د ناكاته‌وه، ئه‌مجا ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی كه داوای پشته ماڵه‌كه‌ی كردبوو ووتی : سوێند بێت به‌خوا له‌به‌ر ئه‌وه داوام نه‌كرد كه له‌به‌ری بكه‌م، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه داوام لیكرد كه بیكه‌م به كفنی خۆم .
هه‌روه‌ها له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه : جا‌ء رجل جائع إلى الرسول ( صلی الله علیه وسلم ) وهو في المسجد وطلب منه طعامًا فأرسل ( صلی الله علیه وسلم ) ليبحث عن طعام في بيته فلم يجد إلا الما‌ء فقال رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) : من يضيف هذا الليلة ( رحمه الله) فقال رجل من الأنصار: أنا يا رسول الله وأخذ الضيف إلى بيته ثم قال لامرأته: هل عندك شي‌ء؟ فقالت: لا إلا قوت صبياني فلم يكن عندها إلا طعام قليل يكفي أولادها الصغار فأمرها أن تشغل أولادها عن الطعام وتنومهم وعندما يدخل الضيف تطفئ المصباح وتقدم كل ما عندها من طعام للضيف ووضع الأنصاري الطعام للضيف وجلس معه في الظلام حتى يشعره أنه يأكل معه وأكل الضيف حتى شبع وبات الرجل وزوجته وأولادهما جائعين وفي الصباح ذهب الرجلُ وضيفه إلى النبي ( صلی الله علیه وسلم ) فقال للرجل: ( قد عجب الله من صنيعكما بضيفكما الليلة ) ونزل فيه قول الله تعــالى: ( ويؤثرون على أنفسهم ولو كان به‌م خصاصة }( رواه مسلم } .
واته : پیاوێكی برسی هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كه له مزگه‌وت دانیشتبوو داوای نان وخواردنی لێ‌كرد، ئه‌مجا كه‌سێكی نارد بزانێت له‌ماڵی خۆیان چی هه‌یه بۆی بهێنیت، كه‌چی له‌ماڵی پێغه‌مبه‌ری خوا هیچ ده‌ست نه‌كه‌وت بیدات به‌و پیاوه برسیه ئاو نه‌بێت، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی به هاوه‌ڵه‌كان : كێ له ئێوه ئه‌توانێت ئه‌مشه‌وه میوانداری ئه‌م پیاوه بكات خوا ڕه‌حمی پێ بكات، كه‌سێك له ئه‌نصاره‌كان هه‌ستا و ووتی من ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، پاشان كابرای برده‌وه بۆ ماڵه‌وه و ووتی به خێزانه‌كه‌ی چیت لاهه‌یه بیده‌ین به‌م پیاوه؟ ئه‌ویش ووتی : ته‌نها قووت و خواردنی مناڵه‌كان هه‌یه، هه‌ندێك خواردنی كه‌می لابوو كه ته‌نها به‌شی مناڵه بچووكه‌كانی خۆی ده‌كرد، پاشان خاوه‌ن ماڵه‌كه فه‌رمانی كرد به‌خێزانه‌كه‌ی كه مناڵه‌كانی مه‌شغوڵ و سه‌رگه‌م بكات وبیانخهوێنێت وكاتێكیش كه میوانه‌كه هاته ماڵه‌وه چراكه بكوژێنێته‌وه وپاشان هه‌رچیه‌كیان هه‌یه بیخاته به‌رده‌م میوانه‌كه، خاوه‌ن ماڵی ئه‌نصاریش خواردنه‌كه‌ی خسته به‌رده‌م میوانه‌كه‌یان وخۆیشی له‌گه‌ڵیدا دانیشت بۆ ئه‌وه‌ی میوانه‌كه‌ی وا هه‌ست بكات كه ئه‌ویش له‌گه‌ڵیدا نان ده‌خوات، میوانهكهیش نانی خوارد هه‌تاوه‌كو ته‌واو تێر بوو، خاوه‌ن ماڵ و خێزان و منالهكانیشی ئه‌و شه‌وه‌یان به‌برسێتی برده سه‌ر، بۆ سبه‌ینێ كه خاوه‌ن ماڵ و میوانه‌كه چوونه‌وه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی : خوای گه‌وره سه‌ری سوڕما له‌و كاره‌ی ئه‌مشه‌و تۆ و خێزانه‌كه‌ت كردتان به‌رامبه‌ر به میوانهكهتان، ئه‌مجا خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی نارده خواره‌وه : ( ويؤثرونعلى أنفسهم ولو كان به‌م خصاصة ) واته : فه‌زڵی ئه‌وان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌رچه‌نده هه‌ژارو نه‌داریش بن وخۆشيان زۆر پێویستیان پێی هه‌بێت .
ئه‌گێڕنه‌وه كه حوذه‌یفه‌ی عه‌ده‌وی له‌غه‌زای یه‌رمووكدا له‌ناو برینداره‌كاندا ده‌گه‌ڕا به شوێن ئامۆزایهكهیدا، كاتێك سه‌یری كرد بینی كه بریندار بووه، حوذه‌یفه جهوهنهیهك ئاوی پێ بوو، ووتی به ئامۆزاكه‌ی ئایا ئاوت بده‌مێ؟ ئه‌ویش ووتی به‌ڵێ، له‌و كاته‌دا كه وویستی ئاوه‌كه‌ی بداتێ بریندراێكی تر ئاهـ وهاواری بوو لهتینواندا، ئه‌مجا ئامۆزاكه‌ی حوذه‌یفه ووتی به حوذه‌یفه كه‌بچێت ئاوه‌كه بدات به‌و برینداره‌ی تر كه ئێش وئازاری هه‌یه، حوذه‌یفه‌ش كه ڕۆشت سه‌یری كرد ئه‌وه هیشامی كوری عاصه، له‌و كاته‌دا كه ویستی ئاوه‌كه بدات به هیشام بریندارێكی تر ئاهـ وهاواری بوو له‌ئێش وئازار و تینواندا، بۆیه هیشام ئیشاره‌تی كرد به حوذه‌یفه كه بچێت ئاوه‌كه بدات به‌و برینداره‌ی تر، حوذه‌یفه‌ی ڕۆیشت كه ئاوه‌كه بدات به‌و برینداره‌ی تر تا گه‌شته سه‌ری گیانی ده‌رچوو مرد، به جه‌وه‌نه ئاوه‌كه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆلای هیشام بینی ئه‌ویش وه‌فاتی كردوه، تا گه‌ڕایه‌وه بۆ لای ئامۆزاكه‌شی ئه‌ویش گیانی ده‌رچوو بوو.
به‌ڵێ خۆشه‌ویستان ئاینی پیرۆزی ئیسلام تاكی ئا به‌و شێوه په‌روه‌رده ده‌كات بۆ كۆمه‌ڵگه ئاماده‌یه له‌پێناو سه‌ربه‌رزی ئاینه‌كه‌ی وئاشتی و ئارامی ووڵاتدا سه‌ر وماڵی ببه‌خشێت، ته‌نانه‌ت له‌كاتی سه‌ره مه‌رگیشدا كه ئاو خۆشترین شتێكه كه بریندار داوای ده‌كات واز له‌ئه‌ویش ده‌هێنیت بۆ براكه‌ی ، صه‌د ڕه‌حمه‌ت له گیانی پاكی ئه‌و كه‌ڵه پیاوانه‌ی كه به جوهد و تیكۆشان و شه‌ونخونی ولێبڕاوی خۆیان ئه‌و مێژووه پڕ لهسهروهرییهیان تۆمار كرد وئن ئاینه پیرۆزه‌یان ده‌ست به‌ده‌ست گه‌یانده ئێمه .
درود وڕه‌حمه‌تی فراوانیش جارێكی تر بۆ سه‌ر گیانی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی كه به سوننه‌ت وڕه‌وشت و ئاكاره به‌رزه‌كانی پیاوانی له‌و جۆره‌ی په‌روره‌ده كرد بۆ ئیسلام و موسڵمانان .
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته .