×
لێره‌و له‌وێ زۆر پرسیارمان لێ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌ حوكمی شه‌رعی به‌شداری كردن لــه‌ ( تسویق = بازاڕ په‌یدا كردن ) بۆ كۆمپانیاكانی ( كویست نت و گۆڵد كویست و بزناس ) و هی تریش كه‌ ئایا حه‌ڵاله‌ مرۆڤی موسڵمان بۆ ده‌ست كه‌وتنی قازانج له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا وشه‌ریكانه‌دا به‌شداری بكات ؟ بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان شاره‌زابن ده‌رباره‌ی ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌كردنانه‌ پێمان خۆشه‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ین...‌

لێكوڵینهوهیهك لهسهر حوكمی بهشداریكردن له كۆمپانیاكانی( كویست نت ) و ( گۆڵد كویست ) و ( بزناس ) وهاوشێوهكانی

ئامادهكردنی : حاجی ئومید چروستانی

پێداچونهوهی :پشتیوان سابیر عهزیز

﴿ دراسة حول حكم المشاركة في شركات ( كويست نت ) و ( كولد كويست ) و ( بزناس ) أو ما يسمى بالتسويق الهرمي أو الشبكي ﴾

إعداد : حاج أوميد جروستاني

مراجعة : بشتيوان صابر عزيز


لێكوڵینهوهیهك لهسهر حوكمی بهشداریكردن له كۆمپانیاكانی( كویست نت ) و ( گۆڵد كویست ) و ( بزناس ) وهاوشێوهكانی

ئامادهكردنی : حاجی ئومێد چرۆستانی

ماستهر لهزانسته ڕامیاری وشهرعیهكاندا

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وأصحابه ومن والاه .

لێرهو لهوێ زۆر پرسیارمان لێ دهكرێت سهبارهت به حوكمی شهرعی بهشداری كردن لــه ( تسویق = بازاڕ پهیدا كردن ) بۆ كۆمپانیاكانی ( كویست نت و گۆڵد كویست و بزناس ) و هی تریش كه ئایا حهڵاله مرۆڤی موسڵمان بۆ دهست كهوتنی قازانج لهگهڵ ئهو كۆمپانیا وشهریكانهدا بهشداری بكات ؟

كاركردن وتهسویق وبازاڕ پهیدا كردن بۆ ئهم كۆمپانیا وشهریكانهدا كه شێوازێكی ههرهمی لهخۆ گرتووه خۆی لهمهدا دهبینێتهوه كه كهسی بهشدار بوو كه لووتكهی ههرهمهكهدایه پێویسته كهسانی تر ڕازی بكات و قهناعهتیان پێ بكات كه لهڕێگهی ئهمهوه بێن بهشداری بكهن لهكڕینی بهرههمێكی ئهو كۆمپانیایهدا كه زۆرجار بریتی یه له پێدانی سكهیهكی ئاڵتوی كه له نیو مثقاڵ زێڕێك یان زیاتر یان مۆبایلێك یان تهنها بریتی له كارتێك كه ژمارهیهكی نهێنی لهخۆگرتوه بۆ كردنهوهی لاپهڕهیهك له پێگه وسایتی ئهو شهریكهیه ( خۆی لهخۆیدا بهرههمی ئهم كۆمپانیایانه له نرخی حهقیقی بازاڕ زۆر زیاترن، بهو واتایهی ئهگهر ئهو سكه ئاڵتونی یه بكڕرێت لای زێرنگهرێك بهنیوه قیمهتی نرخی كۆمپانیاكه دهیكڕیت ) دوای ئهوهی بوویت بهخاوهنی لاپهڕیهك له ماڵپهڕی ئهو كۆمپانیایه لهڕێگای ئهو لاپهڕهوه له ئینتهرنێت ئهو كهسانهی كه كهسی یهكهم یان كهسی پێش موشتهریه تازهكان قهناعهتی كردوه به ئهم موشتهریه نۆێیانه كه بهرههمی ئهم كۆمپانیایه بكڕێت لهسهر حسابهكهی خۆی داخلی كۆمپانیاكهیان بكات و بهو شێوهیه ناوی كهسه تازهكان لهلای ڕاست و چهپی موشتهری هێنهكان دهردهكهون، بهم جۆره ئهم كهسه تازانهش پێویسته ههوڵ بدهن كهسانی تر قهناعهت پێ بكهن بهوهی بهرههمی ئهم كۆمپانیایه بكڕن، وه گهر نا پارهكهیان ههر وا دهڕوات، بهواتایهكی تر ئهبێت ههموو موشتهریهكان شهو و ڕۆژ خهریك بن تاوهكو خهڵك قهناعهت پێ بكهن بۆ ئهوهی پارهكهیان بهههدهر نهڕوات، جا ههركهس توانیبێتی لهڕێگای ئهمهوه یان لهڕێگای ئهو كهسانهش ئهم قهناعهتی پێكردوون زیاتر خهڵك كۆبكاتهوه ئهوه قازانجێكی باش دهكات و بۆ خۆی قاچ دهخاته سهر قاچ ، وهك كورد دهڵێت كرێكهی بهلاش دهبێت وبگره بهقزانجێكی باش لهسهر حسابی كهسانی تر پهیدا دهكات، لهم وێنهی خوارهوهدا ههوڵ ئهدهم زیاتر بۆتان ڕوون بكهمهوه :



ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئێستا لهو وێنهیهی سهرهوه شاهۆ سوود مهندترین كهسی ناو ئهو كۆمهڵهیه لهبهر ئهوه كهسانێكی زۆر لای ڕاست و چهپیهوه بوونیان ههیه، كهسانی خوارهوهش زیانمهند ترین كهسی ناو ئهو كۆمهڵهیهن، جا لهبهر ئهوهی زیانهكهی خۆیان پڕ بكهنهوه و پارهكهیان ههروا به زایه نهچێت دهبێت ئهوانیش بڕۆن كهسی تر بهێنن، بهم شێوهیه دهبێت ههموو بهشدار بووان لهخزمهت بهرژهوهندی ئهو كۆمپانیایهدا بن، بهڵام ئهم كهسانهش ئهگهر هاتوو ههر ههموویان لای یهك باڵیهوه یان باشتر بڵێین لای یهك لایهوه ههبن ئهو كاته شاهۆ یش هیچ سوود مهند نابێت، بۆیه دهبینین لێرهدا فێڵ و تهڵهكه و خیداعێك لهئارادایه لهلایهن كهسانی خاوهن كۆمپانیا بۆ موشتهری و كڕیاڕیارهكهنیان.

تا ئێره هیوادارم توانیبێتم وێنه و ( تصور ) ێكم بۆ دروست كردبن لهسهر چۆنیهتی بهشداری كردن وبوون به ئهندام لهم ( التسویق الشبكی = بازاڕ بۆ پهیدا كردنی تۆڕێ ) كه لهڕیگای ئینهرنێتهوه جێ بهجێ دهكرێت .

ئێستا كاتی ئهوه هاتووه بێینه سهر ڕوون كردنهوهی حوكمی شهرعی لهم بارهیهوه ئایا ئهم جۆره له مامهڵهكردن حهرامه یان حهڵاله .

بێ گومان ئهم جۆره له مامهڵهكردن حهرامه ئهویش

یهكهم : لهبهر ئهوهی خۆی لهخۆیدا ئهم مامهڵهیه وستاوه لهسهر چهند كڕیارێك لهگهڵ كۆمپانیاكهدا، كهبهشێكی زۆری ئهم كڕیارانه ( إغراء ) كراون، ئهویش بهتێگهیاندنیان بهوهی پاش ماوهیهكی كهم لهههوڵدان وموشتهری پهیداكردن قازانجێكی زۆر وخهیاڵی دهچێته حسابیانهوه لهلایهن كۆمپانیاكهوه، لهڕاستیدا هیچشی وانیه، ئهمهش دهچێته چوارچێوهی ماڵی خهڵك خواردن بهناههق، خوای گهورهش دهفهرموێت : ( يَا أيُّهَا لَّذِينَ آمَنُوا لَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ .... ) { البقرة : 188 } واته : ئهی ئهو كهسانهي باوهڕتان هێناوه ماڵ وسامانی یهكتر لهنێو خۆتاندا بهناههق وباطل مهخۆن .

دووهم : دیسان هۆكارێكی تری حهرامی ئهم مامهڵهیه ئهوهیه مهبهست لێی دهڵاڵی وعمولهكهیه نهك ئهصڵی بهرههمی ئهو كۆمپانیایه، چونكه جاری واههیه كهسی یهكهم كه لهلووتكهی ههرهمهكهدایه چهند ملێۆن دیناریك قازانج دهكات لهكاتێكدا ئهصڵی ئهو بهرههمهی یهكهم جار لهكۆمپانیاكه دهكڕرێت ناگاته 100 ههزار یان 150 ههزار دینارێك، بێگومان ههموو كهسێكیش ئهگهر سهرپشكی بكهیت لهنێوان بهرههم ودهڵاڵیهكهدا، ئهوهی دووهمیان ههڵدهبژێرێت، ههر لهبهر ئهوه دهبینین ئهو كۆمپانیانهی كه ئهم جۆره كارانه دهكهن بانگهشه بۆ ئهصڵی بهرههمهكانی خۆیان ناكهن كه بهرههمێكی باش وبێ فێڵ وستاندارده، بهڵكو دێن بۆ ئهوهی خهڵك هاندهن و ( إغراء ) یان بكهن بانگهشه بۆ قازانجێكی زۆر وزهبهندهی دهڵاڵانه دهكهن كه دهستیان دهكهوێت لهبهرامبهر كڕینی بهرههمێكیاندا بهنرخێكی كهم، بهلام بهو مهرجهی نهوهستن خهریكی بانگهشه ودهڵاڵی بن بۆ كڕینی بهرههمی كۆمپانیاكه، چونكه خۆی لهخۆیدا ئهم بهرههمانهی ئهم كۆمپانیایانه دهیفرۆشن پهرده پۆش كرنی ئهو قازانجه خهیاڵیه یه كه بهدرۆ وناههق خستویانهته عهقڵی خهڵكهوه .

سێههم : ئهم جۆره كڕین ومامهڵــهیه هــهردوو چۆرهكـهی ( ڕیبا= سوو ) لهخۆ دهگــرێت، ( ربا النسیئة = ڕبای قهرز ) و ( ربا الفضل = ڕبای زیاده ) ئهویش بهوهی كهسی هاوبهش پارهیهكی كهم دهدات بۆ ئهوهی پارهیهكی زۆری دهست بكهوێت، ئهمهش گۆڕینهوهی پاره به پارهیه لهگهڵ وهرگرتنی زیادهو دواكهوتنی، ئهمهش ( ڕبا = سوو ) ه به دهقی قورئان وسوونهت و ئیجماعی زانایان، ئهو بهرههمهشی كۆمپانیاكه به حسابی خۆی دهیفرۆشێت تهنها بۆ پهرده پۆش كردن وشاردنهوهی ئهم مامهڵهیه، كه لهناوهڕۆكدا مهبهستی بهشدار بوو كڕینی بهرههمهكه نیه وهك باسمان كرد، كهواته ئهم مهبهستهش له حوكمی شهرعدا بهههند وهرناگیرێت، بهڵكو عیبرهت بهمهبهستی بهشدار بوونهكهیه، كه ناوهڕۆكهكهی مامهڵهیهكی لێوان لێو له( ڕبا=سووه).

چوارهم : ئهم مامهڵهیه ( غرر ) ونادیاریهكی زۆری پێوه دیاره لای ئهو كهسهی كهبهشداری دهكات، چونكه نازانێت ئایا ئهتوانێت ئهو ژماره كهسه قهناعهت پێ بكات وڕایان بكێشیته ژێر ناوی خۆی یان نا ؟ بازاڕ بۆ پهیداكردنی ههرهمی ( التسویق الهرمی ) یش ههرچهند بهدهوام بێت ههر دهبێت كۆتایی بێت، ئهو كهسهشی لهسهرهتاوه بهشداری دهكات نازانێت ئایا لهههرهمهكهدا له چینهكانی سهرهوه وله سوود مهندهكان دهبێت یان لهچینهكانی ژێرهوه وله زیان مهندهكان دهبێت، له واقعیشدا زۆربهی زۆری بهشدار بووانی ئهو شێوه ههرهمیه لهو كهسانه دهبن كه زیان دهكهن كهمێكی زۆر كهم نهبێت كه له چینی سهرهوهی ههرهمهكهن قازانج دهكهن، كهواته زۆربهی زۆری بهشدار بووان زیان دهكهن، ئهوهی دهمێنێتهوه وقازانج دهكات به دهرهجهی یهكهم كۆمپانیا فێڵ كهرهكهیه وبهدهرهجهی دووهمیش وهك ووتمان كهسانیكی كهمی چینی سهرهوهی شێوه ههرهمیهكهیه، ئهمــــهش لهشهرعــدا بــه ( غرر ) ناو دهبرێت غرر یش لهههر مامهڵهیهكدا ههبوو ئهو مامهڵهیه حهرامه، فهرموودهیهكی صهحیحیش هاتووه كه دهفهرموێت :(نهی رسول الله – صلی الله علیه وسلم – عن بیع الغرر ) { رواه مسلم ) واته : پێغهمبهر – درودی خوای لێ بێت – نههی و قهدهغهی كردووه له كڕین وفرۆشتنیك كه نادیاری و غهرهری تێدا بێت .

لهلایهكی تریشهوه ئهم جۆره لهمامهڵه قومارێكی ڕوون وئاشكرایه، چونكه قوماره بهو مانایه وهك ووتمان چینێكی كهمی سهرهوه قازانجهكه دهخۆن كه لانی كـــهم سێ ( طبقة = چین ) ی یهكسان بهلای چهپ وراستی خۆیاندا دروست بكهن، ئهم چینهش كهلهسهرهوهن چینێكی كهمن وزۆربهی زۆری خهڵكهكهی تر یان هیچ ( طبقة ) یهكیان لهژێرهوه نیه یان ئهگهر لهژێریشیانهوه ههبن بهشێوهیهكی یهكسان شۆڕ نهبوونهتهوه بۆ خوارهوه، ئهمهش هیچ سوودێكی نیه بۆیان .

بۆیه لهكۆتایدا بهو ئهنجامهوه دهردهچین ئهم مامهڵهیه وهك قوماری ئهو لگاوچیهی لێ دێت كه بهیهكجار چهند كهسێك بهشداری دهكهن لهقومارهكهدا، كاتێكیش كه لگاو چیهكه پهرداخهكهی بهرز كردهوه دهبینین ههندیك كهس قازانجیان كرد، بگره به دهبڵیش واته ئهگهر 10000 دهههزار دیناری لهسهر یهكێك له نیشانهكان دانابێت وپاش بهرزكردنهوهی پهرداخی سهر زارهكان دوو جار ئهو نیشایهی تێدا بێت لگاو چیهكه بهپارهكهی ئهو كهسه خۆیهوه 30000 سی ههزار دیناری دهداتێ، و ئهوهشی بهختی باش نهبوبێت و ئهو نیشانهیهی تێدا نهبێت كه ئهم پارهكهی لهسهر داناوه لگاو چیهكه ههموو پارهكه بۆ خۆی دهبات یان دهیدات بهو كهسهی تر كه قومارهكهی بردۆتهوه.

مامهڵهی ئهم كۆمپانیا وشهریكانهی كه به ( التسویق الشبكی ) ناسراون رێك و پێك وهك ئهم قوماره وایه، خۆتان لێكی بدهنهوه و بیر بكهنهوه بزانن وانیه ؟ ئاشكرایه خوای گهورهش لهبارهی قومارهوه فهرموویهتی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ) { المائد' : 90 } واته : ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه دڵنیابن که عهرهق و قومار و گۆشتی ماڵاتی سهربڕاو بۆ غهیری خوا لهو شوێنانهی که خهڵک بهپیرۆزی داناوه نهک ئیسلام، بورج حهرام و حهڵاڵ زانین بههۆی ههڵدانی زارهوه ئهمانه ههرپیسن و لهکاروکردهوهی شهیتانن، کهواته ئێوهش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئهوهی سهرفرازیی و بهختهوهریی بهدهست بهێنن ( له ههردوو جیهاندا ).

پێنجهم : ئهم مامهڵهیه لهلایهكی ترهوه غهش وفیڵ وتهڵهكهبازی وچاوبهسته لهو خهڵكه دهكرێت كه گوایه كه وا پیشان دهدرێت مهبهست لێی كڕینی ئهو بهرههمهیه كه له كۆمپانیاكه دهكڕرێت، كهچی پێچهوانهكهی راسته مهبهستی سهرهكی لهبهشداربوون كۆكردنهوهی موشتهری وخهڵهتاندنی كهسانی بی ئاگایه تهنها بۆ ئهوهی له شێوه ههرهمیهكهدا كهسی بانگهشه كهر بیانخاته لای ڕاست وچهپی خۆیهوه، ئهمهش خۆی لهخۆیدا غهش وفێل كردنه لهخهڵكی وپێغهمبهریش ( درودی خـــوای لێ بێت ) فهرموویهتی : ( مــن غش فليس مني ) { رواه مسلم } واته : ئهوهی غهش وفێڵ بكات له ئێمه نیه - بهو مانایهی كه باوهڕی تهواو نیه، وهك زانایان دهڵین .

لهفهرموودهیهكی تردا دهفهرموێت : ( البيعان بالخيار ما لم يتفرقا ، فإن صدقا وبيّنا بورك لهما في بيعهما ، وإن كذبا وكتما محقت بركة بيعهما ){متفق عليه} واته : ههردوولا كڕیار و فرۆشیار سهرپشكن لهڕازی بوون و پهشیمان بوونهوه لهو مامهڵهیهی كه كردوویانه تا ئهو كاتهی لهیهك جودا نهبنهوه، جا ئهگهر ڕاستیان كرد وههموو شتێكیان ڕوون كردهوه، بهرهكهت دهخرێته مامهڵهكهیانهوه، خۆ ئهگهر درۆیان لهگهڵ یهكتر كرد و شتیان لهیهكتر شاردهوه ئهوا بهرهكهت لهو مامهڵهیاندا ههڵدهگیرێت .

لێرهدا ههندێك كهس ئهو گومانه بۆ خهلك دروست دهكهن و دهڵین ئهم مامهڵهیه مامهڵـهی ( السمسرة = دهڵاڵانه ) یه ئهمهش له شهرعدا ڕێگه پێدراو وحهڵاڵه .

ئهم ووتهیه هیچی وا نیه و راست نیه، چونكه ( السمسرة = دهڵاڵانه ) لهشهرعدا ئهوهیه كهسی دهڵاڵ بهپێی ( عقد ) گرێ بهستێكی كرێیهكی دیاری كراو لهخاوهن شمهك وكاڵا وهردهگرێت له بهرامبهر فرۆشتنی ههر پارچهیهك یان ههر كاڵایهك، بهڵام ئهگهر وورد ببینهوه وسهرنج بدهین لهم ( التسویق الشبكی = بازاڕ بۆ پهیداكردن ) هدا بهو شێوهیه نیه،چونكه بهشداربووان دهڵاڵانهكه دهدهن، لهلایهكی تریشهوه مهبهستی سهرهكی لــه گرێبهستی ئـــــهو ( السمسرة = دهڵاڵانه )ی كه لهشهرعدا دروسته فرۆشتنی كاڵاكهیه، بهڵام لهم ( التسویق الشبكی = بازاڕ بۆ پهیداكردن ) هی ئهم كۆمپانیا وشهریكه فێڵ بازانهدا تهنها مهبهست بهدهستهێنانی دهڵاڵانهكهیه كه ئهویش به فڕوفێڵ وچاوبهست كردن لهخهڵكی داماو بێ ئاگا وهك ڕوونمان كردهوه بهدهست دێت، چونكه كهسی بهشدار بوو دهڵاڵانهكه دهدات، بهو كهسهی كه بهشداری پێكردووه، ئهویش بهو كهسهی سهروو خۆی ههتا دهگاته ئهو كهسهی كه له لووتكهی ههرهمهكهی سهرهتاوه بهشداری كردووه .

یان ههندێك كهسی تر ئهو گومانه بۆ خهڵك دروست دهكهن بۆ حهڵاڵی كارهكهیان كه ئهم دهڵاڵانه ( هبة ) وبهخشینێكه ئهو كهسانه دهیدهن بهیهكتر وهیچ حهرامی تێدا نیه .

ئێمهش لهوهڵامی ئهم گومانهدا دهڵین هیچی وانیه و ڕاست نیه، ئهگهر لهبهر ئهو(إغراء ) وچاوبهست وفڕ وفێڵه نهبێت كێ لهو بهشداربووانه ئامادهیه بڕێك پاره بدات به برادهرێكی یان بهكهسێك كه ههر نایشی ناسێت، لهحاڵهتێكیشدا جهدهلهن تهسلیم بهوه بووین كــه بهڵی ئهمــــه ( هبة ) وبهخشینێكه بهیهك دهدرێت، لهم كاتهشدا ههر دهڵین حهرامه، لهبهر ئهوهی بهخشینێك بهرامبـــهر قهرزیك بێت لهشهرعــدا دهبێت به ( ڕیبا = سوو ) چونكه عهبدوڵای كوڕی سهلام به ئهبی بوردهی فهرموو ( خوایان لێ رازی بێت ) ( ( إنك في أرض ، الربا فيها فاش ، فإذا كان لك على رجل حق فأهدى إليك حمل تبن أو حمل شعير أو حمل قَتٍّ فإنه ربا ){رواه البخاري }واته : تۆ له ووڵاتێكی كه ( ڕیبا = سوو ) ی تێدا زۆر بهر بڵاوه، جا ئهگهر حهقێكت لای كهسێك ههبوو، ئهو كهسه بارێك كا یان بارێك جۆ یان بارێك عهلهفی بهدیاری بۆ هێنایت ئهوه دهبێت به ( ڕیبا = سوو ) .

( هبة ) وبهخشین یش حوكمی ئهو هۆكاره وهردهگرێت كه لهبهر ئهو دروست بووه، ههر لهبهر ئهمه بوو پێغهمبهر ( دردوی دخوای لهسهر بێت ) بهو كارمهندهی ووت كه ناردبووی بۆ وڵاتی بهحرهین كه هاتهوه ووتی : ئهی پیغهمبهری خوا ئهمه ماڵ وسامانی ( بیت المال ) ی موسڵمانانه، ئهمهی تریش خهڵكی وهك ههدیه و دیاری بۆ خۆمیان هێناوه، پێغهمبهر ( دردوی خوای لهسهر بێت ) لهوهڵامیدا فهرمووی : ( أفلا جلست في بيت أبيك وأمك فتنظر أيهدى إليك أم لا ؟ ) { متفق عليه } واته : سهیر بكه ئایا ئهگهر لهماڵی باوكت ودایكت دابنیشتیتایه، هیچ كهسێك شتێكی بهدیاری بۆ دههێنایت ؟

ئهمهش بهڵگهیه لهسهر ئهوهی ههر شتێك بهناوێكی تر له حهقیقهتی ماناكهی خۆی لابدرێت، هیچ كارگهری نابێت لهســهر ئهصڵی ئهو حوكمــــهی كه ههیهتی لهشهرعدا، جـــا ئهو ( سوو ) ه ناوی ههدیهی لێ دهنێیت یان ناوی خێری لێ دهنێیت یان ناوی هبة ی لی دهنێت له حوكمی حهرامی مهسئهلهكه ناگۆڕێت، چونكه ئهم دهڵاڵانهیه لهم جۆره مامهڵه ( التسویق الشبكی ) یهدا دهست دهكهوێت مهبهستی سهرهكی مامهڵهكهیه ئهویش وهك روونمان كـــردهوه ( ڕیبا = سوو ) ه بهههردوو شێوهكهیهوه ؟

جا لهكۆتایدا ئهوهنده دهڵێین ئهوهی ڕوونمان كردهوه حوكمی شهرعی بهشداری كردنه لهو كۆمپانیا وشهریكانهدا كه باسمان كرد، دیسان حوكمی ئهو كۆمپانیا یانهشه كه له مامهڵهیاندا پشتیان بهستووه بهم جۆره دهڵاڵانه وئهیانهویت لهسهر حسابی كهسانی ههژار وداماو بهفڕت وفێڵی بریقهدار وخهونی وهنهوشهیی دونیایهكی پڕ لهخهیاڵ بۆ خهڵكی دروست بكهن، كه كۆتایهكهشی ههر ههمووی وههم وسهراب و رووت كردنهوهی ئهو خهڵكه ههژارهیه .