×
موسڵمانانی خۆشه‌ویست: خۆشحاڵین كه‌وا به‌بۆنه‌ هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ‌سوننه‌ته‌كانی جه‌ژن و چه‌ند ئامۆژگارێكتان پێشكه‌ش بكه‌ین به‌هیوای سوود لێ وه‌رگرتن.

جهژنی ڕهمهزان..سوننهتهكانی و چهند ئامۆژگارێك


موسڵمانانی خۆشهویست: خۆشحاڵین كهوا بهم بۆنه پیرۆزهوه سوننهتهكانی جهژن و چهند ئامۆژگارێكتان پێشكهش بكهین بههیوای سوود لێ وهرگرتن:

یهكهم: سوننهتهكانی دهرچون بۆ نوێژی جهژن :

1- خۆشۆردن پێش ڕۆیشتن بۆ نوێژی جهژن .

2- دهرچون بۆ نوێژ بهجوانترین شێوهو جل و بهرگهوه ئهگهر گونجا.

3- خواردن پێش دهرچون بۆ نوێژی جهژنی ڕهمهزان، وهباشتریش وایه خواردنهكه خورما بێت و تاكیش بێت واتهسێ دهنك یان پێنج دهنك یا حوت دهنك.

4- (الله أكبر) كردن لهئاوابوونی خۆری شهوی جهژنهوه دهست پێدهكات و بهردهوام دهبێت تا كۆتایی نوێژی جهژن. شێوهكهشی بهم جۆرهیه(الله أكبر, الله أكبر, الله أكبر, لا إله إلا الله, والله أكبر, الله أكبر, ولله الحمد) پیاوان دهنگ بهرز دهكهنهوه لهوتنیداو ئافرهتان بهدهنگی نزم دهیڵێن, وهبهكۆمهڵ (الله أكبر) ناكهن بهڵكو ههركهس بۆخۆی دهیكات.

5- نوێژخوێن لهئیمام نزیك دهبێتهوهو نوێژی سوننهت لهپێش وپاش نوێژی جهژن ناكرێت, ههروهها نوێژی سڵاوی مزگهوتیش ناكات ئهگهر شوێنهكهمزگهوت نهبوو.

6- سوننهتهنهڕوات بۆ ماڵهوهتا وتاربێژ وتارهكهی تهواو دهكات.

7- ڕێگهی گهڕانهوهی بۆ ماڵهوه بگۆڕێت و لهو ڕێگهیهوه نهڕواتهوه كه لێوهی هاتووه .

8- سوننهته ئافرهتان بچن بۆ نوێژی جهژن بهبێ خۆڕازاندنهوهو دهرخستنی جوانیان. تهنانهت ئهو ئافرهتانهی بێ نوێژن (الحیض) دهتوانن بهشداربن و ئامادهی نزاو پاڕانهوهی مسوڵمانان دهبن و خۆیان دور دهگرن لهشوێنی نوێژهكه.

9- پیرۆز بایی لهیهكتر، چونكههاوهڵهكانی پێغهمبهری خوا لهرۆژی جهژن بهیهكتریان دهووت: خوا لهئێمهو ئێوهی قهبوڵ كردبێیت، بۆیهڕهوایهبهیهكتر بووترێت: جهژنت پیرۆز.

دووهم: چهند ئامۆژگارێیك:

1- پێویستهموسڵمانان سوپاسی خوای گهورهبكهن كهیارمهتیانی دا لهمانگی ڕهمهزان بهرۆژوو ببن و شهو نوێژ بكهن و شهوی قهدر زوندوو بكهنهوه، وهزۆر نزاو دوعا بكهن خوای گهورهقهبوڵی بكات لێیان.

2- وا چاكهموسڵمان لهرۆژی جهژن دڵخۆش بێت و خۆشی بخاتهنێو خێزانهكهی و دهستی دایك و باوكی ماچ بكات و، سهردانی خزم و دۆستان و هاوڕیانی بكات.. . وهگهردن ئازادی لهیهكتر بكهن.

3- سهردانی گورستان ڕهوایهبۆ پیاوان لهرۆژانی غهیری جهژن، بهڵام تایبهت كردنی رۆژی جهژن بۆ سهردانی گۆرستان و سهلام كردن لهمردوان ڕهواو دروست نیه.

4- ئاگادار بن كهشهوی جهژن لهتهماشا كردنی فیلیم و گۆرانی و رۆشتن بۆ بازارهكان نهبنهسهر.

5- زیادهڕهوی مهكهن لهكڕینی جل و بهرگ .

6- دروست نیهموسڵمان خۆی جوان بكات بهریش تاشینلهرۆژی جهژن و لهغهیری رۆژی جهژنیش.

7- تهوقهكردن و دهس لهنێو دهستی ئافرهتی نامهحرهم دروست نیه، وهئهم ڕهوشتهناشرینهلهنێو كومڵگهی كوردهواری خۆمان زۆر بڵاوه، بۆیهوا چاكهنهفرهت لهو ڕهوشتهبكرێت.

8- نابێت ئافرهتان خۆیان برازێیننهوهبهشێوهیهك لهسنوری شهرع دهرچێت و، دهبێت خۆیان بپارێزن لهتێكهڵاوی پیاوی نامهحرهم .

9- ئهوهی رۆژووی ڕهمهزانی لهدهست چووهبا پهلهبكات لهدانانهوهی.

10- بهردهوام بوون لهسهر پهرستش و بهندایهتی كردنی خوای گهورهلهههموو كاتێك، وهرۆژووی شهش رۆژ لهمانگی شهوالتان ( صيام الست من شوال ) لهبیرنهچێت، چونكهلهگهڵ مانگی ڕهمهزاندا ئهجر و پاداشتی ساڵێكی تهواوی ههیه.

داواكارین لهخوای گهورهپهرستش و بهندایهتی ههموو لایههكی قهبوڵ كردبێت و لهگوناهی ههمو لایهك خۆش بوو بێت