مه‌به‌ست له ( العلما‌ء ) كێ یه له ئایه‌تی { إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ }
پۆڵێنه‌كان
Full Description
مه‌به‌ست له ( العلما‌ء ) كێ یه له ئایه‌تی { إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ }
پرسیارێك كرا له‌شێخ صالح الفوزان به‌م شێوه‌یه : خـــوای گــه‌وره ده‌فه‌رموێت : { إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ } [سورة فاطر: آية 28] واته : له‌ناو به‌نده‌كانی خوای گه‌وره‌دا زانایان زیاتر له په‌روه‌ردگار ده‌ترسن، ئایا ئه‌و زانایانه كێن ؟ وه ئایا ئه‌و مه‌رجانه چین بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ببێت به كه‌سێكی زانا ؟
وه‌ڵامی شێخ صالح الفوزان : كاتێك كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : { إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ } [سورة فاطر: آية 28] هه‌واڵێكی بێگومان ودياریكراوی داوه به‌به‌نده‌كانی كه ئه‌وانه‌ن ئه‌هلی ترسن له‌خوای گه‌وره، جا بۆیه ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی له‌په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن كه‌سانی زانان، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر چاك خوای گه‌وره ده‌ناسن، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ركه‌سێك زاناتر بێت زیاتریش له زاتی حه‌ق ته‌عالا ده‌ترسێت .
مه‌به‌ست به زانایان لێره‌شدا زانایانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه، چونكه زانایان میراتگری پێغه‌مبه‌رانن، ئه‌وانه ئه‌و زانایانه كه شاره‌زاییان له شه‌رعه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌دا هه‌یه، وه به‌و زانست وزانیاریهش له پێغه‌مبه‌ره‌وه ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌ست به‌ده‌ست پێیان گه‌شتوه وپهروهردگاریان پێی به‌خشیوون باش لهعهزهمهت وگه‌وره‌ی خوا تێگه‌شتوون .
وه‌مه‌به‌ست له‌زانایان له‌م ئایه‌ته‌دا ئه‌و زانایانه نیه كه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵك لێی تێدهگهشتوون كه مه‌به‌ست پێ كه‌سانی خاوه‌ن پیشه‌و داهێنه‌ری پیشه‌سازی ولێكۆڵهرهوه له نهێنیه‌كانی گه‌ردوون بێت، ئه‌مانه هه‌رچه‌ند زانان له‌پیشه‌كه‌ی خۆیاندا به‌ڵام زانین وزانستهكهیان زانستێكه له‌بواری پسپۆڕیه‌كه‌ی خۆیاندایه، هه‌ربۆیه ده‌بینین ده‌وترێت : زانای بواری سرووشته یان زانای كیمیاییه یان ئه‌ندازیاریی یه .
وه كاتێك له‌ئیسلامدا ووشه‌ی زانا به‌گشتگیری وبه‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها ( مطلق ) باسكرا ئه‌وه بێگومان مه‌به‌ست پێی زانایانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه كه میراتگری پێغه‌مبه‌رانن، به‌ڵام زانایانی بواری داهێنان ( الاختراع ) و پیشه‌سازیه‌كان زۆربه‌یان نه‌شاره‌زا وبێئاگان لهشهریعهتهكهی خوا ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی كه ده‌سه‌ڵات وگه‌وره‌ی خوا وناوه پیرۆزه‌كانی ڕوون ده‌كاته‌وه .
هه‌رچه‌ند له‌ده‌رك كردن وشاره‌زابوون له‌ئایه‌ت ونیشانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خوادا به‌ڵگه گه‌لێكی زۆر هه‌ن له‌سه‌ر گه‌وره‌ی خوا، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگاته شاره‌زا بوون له ئه‌حكام و ته‌شریعاته‌كانی په‌روه‌ردگار كه‌به‌هۆیه‌وه به‌نده‌كان ده‌زانن به‌چ شێوازێك خوای گه‌وره بپه‌رستن وبه‌چ شێوه‌یه‌ك لێی بترسن وحه‌ڵاڵ وحه‌رامی پێ له‌یه‌ك جودا بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندی وپسپۆڕی زانایانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه، ئه‌مه ئه‌و عیلم وزانستهیه كهخاوهنهكهی فێری ترس له‌گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگاری ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو زانستی له‌یه‌ك كاتدا كۆكردوه‌ته‌وه زانستی سه‌رزمان وزانستی ناو دڵ كه بریتی یه له ترس له‌خوای گه‌وره، چونكه ئه‌بیت بزانین زانست دوو زانسته یه‌كێكیان زانستی سه‌ر زمانه كه ده‌بێت به‌به‌ڵگه به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه، له‌گه‌ڵ زانستی ناو دڵ كه ترس له‌گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگار به‌رهه‌م دێنیت، ئه‌مه‌ش زانستی شه‌ریعه‌ته كه خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌بێت كاری پێ بكات ونیه‌ت وئیخلاصی بۆ خوا بێت به‌ته‌نها، به‌ڵێ زانستی شه‌رعی خاوه‌نه‌كه‌ی فێری ته‌واضع وگه‌ردنگیری وگهردنكهچی ده‌كات بۆ خوا .
به‌ڵام زانست وزانیاری داهێنانی دونیایی ( الاختراع ) وپیشهسازیهكان زیاتر خاوه‌نه‌كانیان فێری خۆ به‌زلزانین ومل بـــهرزی وئیعجابی به‌ده‌روونی خــۆیانی ده‌كـات، ( هه‌ندێكیان نه‌بێت كه له‌ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه وتێڕامانهوه گه‌وره‌ی خوایان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت باوه‌ر ده‌هینن ) ئه‌گینا زۆربه‌یان پاش به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و زانسته دونیاییهش ملهوڕ وسهركهش ده‌رده‌چن وه‌ك ئه‌و ده‌وڵه‌ته زڵهێزه پیشه‌سازیانه‌ی ئه‌مڕۆ و شیوعیه‌كان .
بۆیه مه‌به‌ست له ووشه‌ی ( العلما‌ء ) له‌م ئایه‌ته‌دا مه‌به‌ست پێی زانایانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه ، والله أعلم .