پێشكه‌ش كردنی پاره له‌كاتی مناڵ بووندا
پۆڵێنه‌كان
- به‌خشین وپێدان << كڕین وفرۆشتن << مامه‌ڵه‌كان << فیقه
Full Description
پێشكه‌ش كردنی پاره له‌كاتی مناڵ بووندا
تقدیم المال عند الولادة
< كوردي >
شێخ محمد كوڕی صالح كوڕی عوثه‌یمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)
الشيخ محمد بن صالح بن عثيمين (رحمه الله )
وه‌رگێرانی : ده‌سته‌ی به‌شی كوردی ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
پێشكه‌ش كردنی پاره له‌كاتی مناڵ بووندا
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ محمد كوڕی صالح كوڕی عوثه‌یمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كراوه :
پرسیار : ئایا ڕای شه‌رع چیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئافره‌تان پێی هه‌ڵده‌سن، كاتێك ئافره‌تیكی هاوڕێیان خوای گه‌وره مناڵێكی پێده‌به‌خشێت، هـــه‌ڵده‌ســـن به پێشكـــه‌ش كردنی بڕێك پــــاره كــه به ( الحفالة ) ناو ده‌برێت، كه مه‌بله‌غێكی زۆر پاره‌یه، وهه‌ندێك جار له‌سه‌ر شانی پیاوه‌كانیان قورس و گرانه، بۆیه هه‌ندێك جارئه‌م مه‌سئه‌له‌یه گرفت و كێشه‌ی دروستكردووه بۆ هه‌ندێك له خێزانه‌كان، ئایا ئه‌م بابه‌ته بنه‌مایه‌كی هه‌یه له‌شه‌رعدا ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
دیاری بردن بو مناڵی تازه له‌دایك بوو له بنه‌مادا هیچ گرفتێكی تێدا نیه، چونكه ئه‌صڵ و بنه‌ما له دیاری بردندا له هه‌موو مامه‌ڵه‌كاندا حه‌ڵاڵیه‌ت و دروست بوونه، جگه ئه‌وه نه‌بێت به به‌ڵگه‌یه‌كی تایبه‌ت حه‌رام ویاساغ كرا بێت .
جا ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئه‌و عورفه ڕاهاتبوون كه هه‌ر ئافره‌تیك مناڵی بوو خزم وكه‌س و دۆسته‌كانی بڕێك پاره‌ی بۆ به‌رن هیچ گرفتێكی تێدا نابینرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه وه‌ك عورف وعاده‌تیكی ناو كۆمه‌ڵگا ئه‌و كاره‌ی كرد نه‌ك وه‌ك عیباده‌ت و په‌رستنێكی خوای بڵند وپایه به‌رز، چونكه من هیچ شتێكی وام نه‌بینیوه له سوننه‌تدا كه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر ئیستحبابی ئه‌و شته، به‌ڵام له‌م ڕۆژگاره‌دا وه‌ك عورف و عاده‌تیكی خه‌ڵكی له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م عورف و عاده‌ته بوو به‌مایه‌ی زیانگه‌یاندن به كه‌سێك، ئه‌و كاته ده‌بیت زیانگه‌یاندن نه‌بێت به ڕه‌وشت و سلوكێكی ناو كۆمه‌ڵگه ...
جا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م عورفه وه‌ك ئه‌وه‌ی باسكراوه له پرسیاره‌كه‌دا، بوو به‌هۆی بارگرانی و ئه‌رك قورسی به‌سه‌ر پیاوه‌كانه‌وه، به‌وه‌ی ژنه‌كانیان پێداگری بكه‌ن له‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی بداتێ و بیبات بۆ فڵان ئافره‌ت كه مناڵی بووه، ئه‌وه له‌م كاته‌دا ده‌بێت ڕێگری لێ بكرێت و به‌كارێكی نه‌خوازراو سه‌یر بكرێت، چونكه ده‌بێت بۆهۆی ئه‌زیه‌تدانی پیاو ئیحراج بوونی له‌ناو خه‌ڵكیدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو عورفه‌كه ته‌نها ئه‌وه بێت كه به‌شتێكی ساده وئاسان دیاری ببرێت بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ی مناڵی بووه، بۆ زیاتر بره‌ودان به‌خۆشه‌ویستی نێوان خێزانه‌كان هیچ گرفتێكی تیدا نابینرێت ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ...