×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد العزیز ابن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:"ئێمه‌ له‌ مه‌زرا وكێڵگه‌كانماندا چه‌ند جۆرێك له‌ میوه‌ وسه‌وزه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنین، ئایا زه‌كات تیاندا واجب ده‌بێت؟ وه‌ ئایا ئه‌و به‌رووبومانه‌ چین كه‌ زه‌كاتیان لێ ده‌درێت؟‌".

حكومی زهكاتی میوه و بهروبوومی سهوزه

پرسیارێك كرا له شیخ ابن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) سهبارهت به زهكاتی میوه و سهوزه بهم شێوهیه : ئێمه له مهزرا وكێڵگهكانماندا چهند جۆرێك له میوه وسهوزه بهرههم دههێنین، ئایا زهكات تیاندا واجب دهبێت؟ وه ئایا ئهو بهرووبومانه چین كه زهكاتیان لێ دهدرێت ؟

وهڵامی شێخ ابن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ): ئهو میوه و سهوزانهی كه نه دهپێورێن ونه ههڵدهگیرین بههیچ جۆرێك زهكاتیان تێدا واجب نیه، وهك شووتی وكاڵهك وههنار وهاوشێوهكانیان، مهگهر كاتێك نهبێت ئهگهر هاتوو بهرههمهێنانی ئهو جۆره میوه وسهوزانه بو بازرگانی پێوهكردن بێت، ئهو كاته ئهگهر هاتوو سهرمایه و نرخهكانیان گهشتنه ئهندازهی ( نصاب ) ی زهكات لێ دهركردن وهك ههموو ماڵ وسامانێكی بازرگانی سالێ بهسهرداهات زهكاتی لێ دهردهكرێت، وه زهكات لهو دانهوێڵه وبهروبومانه واجب دهبێت كه دهپێورین وههڵدهگیرێن وهك خورما ومێوژ وگهنم و جۆ و هاوشێوهكانیان، ئهویش بهبهڵگهی گشتگیری ئهو ئایهتهی كه دهفهرموێت : (وَآَتُوا حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ ) { سورة الأنعام: 141 } واته كاتی دروێنه وههڵگرتنهوهی بهروبومهكانتان ئهو ههقهی لێ دهربكهن كه خوای گهوره دیاری كردوه- كهمهبهست پێی زهكاتهكهیهتی - ههروهها خوای گهوره دهفهرموێت : (وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآَتُوا الزَّكَاةَ ) واته : نوێژهكانتان بهجێ بهێنن و زهكاتی ماڵ وسامانتان دهربكهن .

ههر لهم بارهیهوه پێغهمبهری ئازیز ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی: ( ليس فيما دون خمسة أوسق من تمر ولا حب صدقة ) { ئيمامی بوخاری به فهرموودهی ژماره 1459 ڕیوایهتی كردوه } واته : ئهو خورما و دانهوێڵهیهی كه كه متره له پێنج ویسق زهكاتی تێدا واجب نابێت .

ئهمهش بهڵگهیه لهسهر ئهوهی ئهو دانهوێڵهیهی كه قابیلی ههڵگرتنه ههر كاتێك گهشته ئهو ئهندازهیه زهكاتیان تێدا واجب دهبێت، وه ههروهها وهرگرتنی زهكات له گهنم و جۆ لهلایهن پێغهمبهری خوداوه بهڵگهیه لهسهر واجب بوونی زهكات لهوانه وهاوشێوهكانیشیاندا.

خوای گهوره تهوفیقی ههموو لایهك بدات.

سهرچاوه: مجموع فتاوى و مقالات متنوعة الجزء الرابع عشر