حوكمی درێژكردنی نینۆك وبۆیه‌كردنی
پۆڵێنه‌كان
- پۆشاك و جوانی << خێزان << فیقه
Full Description
حوكمی درێژكردنی نینۆك وبۆیه‌كردنی
پرسیار : ئایا حوكمی درێژكردنی نینۆك وبۆیه‌كردنی چیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا من پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكه‌م ده‌ست نوێژ ئه‌گرم ، دواتریش ته‌نها بۆ ماوه‌ی بیست وچوار كاتژمێر ده‌مێنیته‌وه ئه‌مجا لایده‌به‌م ؟
وه‌ڵام : درێژكردنی نینۆك پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه( صلی الله علیه وسلم ) چونكه لێیه‌وه ثابت بووه كه‌فه‌رموویه‌تی : " الفطرة خمس : الختان والاستحداد وقص الشارب ونتف الإبط وقلم الأظافر " واته: پێنج شت له‌فطره‌تی مرۆڤه‌كانه‌وه‌ن : خه‌ته‌نه‌كردن ولابردنی مووی به‌ر وكوورت كردنه‌وه وبڕینی سمێڵ وهه‌ڵكه‌ندنی مووی بن باڵ ونینۆك كردن .
جا له‌به‌ر ئه‌وه دروست نیه زیاتر له‌چل ڕۆژ نینۆك نه‌كریت و واز لێ بهێنرێت، چونكه ئه‌نه‌سی كوڕی مالك ( خوای لێ ڕازی بیت ) ئه‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتی بۆ دیاری كردین بۆ هه‌ریه‌ك له‌كوورت كردنه‌وه‌و بڕینی سمێڵ و نینۆك كردن وهه‌ڵكه‌ندی مووی بن باڵ وتاشینی مووی به‌ر كه‌زیاتر له‌چل شه‌و نه‌خایه‌نێت .
چونكه درێژكردنی نینۆك خۆ چواندنه به‌گیاندارانی دڕنده وهه‌ندێك له‌بێباوه‌ڕان .
به‌ڵام به‌نسبه‌ت بۆیه كردنی نیۆك وپه‌نجه‌كانه‌وه باشتر وایه نه‌كرێت وئه‌گه‌ر كرایش له‌كاتی ده‌ست نوێژدا لاببرێت چونكه ڕێگره له‌به‌رده‌م ته‌ڕبوونی نینۆكدا له‌كاتی ده‌ست نوێژگرتندا .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره.
سه‌رچاوه: فتاوی المرأة المسلمة لاپه‌ڕه 242 .