×
خوشك وبرایانی به‌ڕێز له‌م وتاره‌دا باسی گرنگی ڕۆژووتان بۆ ده‌كه‌ین له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا له‌ڕووی ئه‌وه‌ی ڕۆژوو ته‌نها ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان نیه‌و به‌س، به‌ڵكو له‌قورئانی پیرۆزدا ڕۆژوو له‌چه‌ند جێگایه‌كی تردا به‌گرنگ وهه‌ند وه‌رگیراوه‌، هه‌ندێك جار وه‌ك ( فدیة ) هاتوه‌ وهه‌ندێك جاری تریش وه‌ك ( كفارة )، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا گرنگی ڕۆژووگرتن ده‌رده‌خات، به‌وه‌ی ڕۆژوو عیباده‌ت وپه‌رستشێكی مه‌زن وگه‌وره‌یه ‌وبه‌هۆیه‌وه ‌مرۆڤی باوه‌ڕدار زیاتر خۆی له‌په‌روه‌ردگار پێی نزیك ده‌كاته‌وه‌، جا گرتنی بێت بۆ ( كفارة ) یان وه‌ك ( فدیة ) .

ڕۆژوو وهك فــــدیه وكــــهفارهت

ئامادهكردنی : حاجی ئومێد چروستانی

پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

﴿ الصيام كفدية وكفارة ﴾

إعداد : أوميد عمر جروستاني

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز


ڕۆژوو وهك فــــدیه وكــــهفارهت

سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودرود وڕهحمهتی فراوانی بۆ سهر گیانی پێغهمبهری ئیسلام وهاوهڵ وسهرجهم شوێن كهوتوانی ههتا ههتایه.

خوشك وبرایانی بهڕێز لهم وتارهدا باسی گرنگی ڕۆژووتان بۆ دهكهین لهئاینی پیرۆزی ئیسلامدا لهڕووی ئهوهی ڕۆژوو تهنها ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان نیهو بهس، بهڵكو لهقورئانی پیرۆزدا ڕۆژوو لهچهند جێگایهكی تردا بهگرنگ وههند وهرگیراوه، ههندێك جار وهك ( فدیة ) هاتوهوههندێك جاری تریش وهك ( كفارة )، ئهمهش خۆی لهخۆیدا گرنگی ڕۆژووگرتن دهردهخات، بهوهی ڕۆژوو عیبادهت وپهرستشێكی مهزن وگهورهیهوبههۆیهوهمرۆڤی باوهڕدار زیاتر خۆی لهپهروهردگار پێی نزیك دهكاتهوه، جا گرتنی بێت بۆ ( كفارة ) یان وهك ( فدیة ) .

یهكهم : رۆژوو وهك ( فدیة ) ی حهجی تهمهتوع : ئاشكرایه لای باوهڕداران كهئێمهی موسڵمان حهج و عومرهمان لهسهر فهرزه لهتهمهنماندا یهكجار، ئهویش بهچهند شێوهیهك دهكرێت، یهكێك لهو شێوانه ئهوهیه ئهو كهسهی كهدهچێت بۆ حهج نیهتی حهج وعومرهكهی بهیهكهوه بهێنێت كه لهكتێبه فقهیهكاندا پێی دهوترێت :(حج التمتع ) جا ئهگهر كهسێك بهو شێوهیهنیهتی حهج وعومرهكهی هێنا ئهوه لهسهر واجب دهبێت كهلهحهرهمی مهككهی پیرۆز ئاژهڵێك ( مهڕ یان بزن ) وهك فدیهسهرببڕێت بۆ خوای گهوره، ئهویش لهبهر ئهوهی كهبهیهكهوه حهج وعومرهكهی كردووه ولهنێوانیاندا پشووی داوهو ئیسراحهتی كردوهو ئیحرامی شكاندوه، جا ئهگهر كهسێك نهیبوو ئهو ئاژهڵهسهر ببڕێت ئهوا دهتوانێت لهبری ئهوهده( ١٠ ) ڕۆژ بهڕۆژوو بێت سێ ڕۆژیان لهكاتی حهجدا وحهوت ڕۆژهكهی تریان پاش ئهوهی گهڕایهوهبۆ ووڵاتی خۆی، وهك خوای گهورهدهفهرموێت : ( فَمَنْ تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَــجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ تِلْكَ عَشَرَةٌ كَـــامِلَةٌ .... ) { البقرة : 196 } واته:ههركهسێك لهسهرهتاوه ئیحرامی بهعومره بهست و ئهركهكانی بهجێهێنا وپاشان وویستی تهمهتوعو لهزهت وهربگرێت لهنێوان عومره وحهجهكهید، ههتا كاتی ئیحرام بهحهج بهستن، ئهمجا ئیحرامی بهحهج بهستهوه، دهبێت بهگویرهی توانای خۆی ئاژهڵێك وهك فدیهبدات، ئهوجا ههركهسێك بۆی نهكرا ودهستی نهڕۆیشت، دهبێ لهباتی ئهوه- پێش ڕۆژ عهرهفه- سێ ڕۆژ لهڕۆژهكانی حهج بهڕۆژوو بێت، حهوت ڕۆژیش ههركاتێ گهڕانهوه ماڵهوه، ئهوهدهكاته ( ده ) ڕۆژی تهواو ..

دووهم : ڕۆژوو وهك كهفارهتی كوشتنی بهههڵهوبێ مهبهست ( القتل الخطأ ) : خۆشهویستان لهیاسا ودهستور وشهریعهتی پیرۆزی ئیسلامدا ههركهسێك بهبێ تاوان وبهبێ بوونی حهقێك كهسێك بهوویست ( عن قصد ) بكوژێت ئهوهئهگهر خزم وكهس وكاری كوژراوه كه بكوژهكهیان عهفوو نهكرد وونهیان بهخشی، ئهوا دهبێت لهتۆڵهی كهسی كوژراودا بكوژهكه بكوژرێتهوه.

بهڵام ئهگهر هاتوو ئهم كوشتنه بهوویست و ( عن قصد ) نهبوو واته بهههڵهبوو، وهك ئهوهی نیشانهی لهئاژهڵێك گرت بۆ ڕاوكردنی بهڵام كهسێكی پێوهبوو بهو فبشهكهیان بهو تیرهكوژار، یان بهئۆتۆمبیل نهیزانی دای لهكهسێك ووهفاتی كرد، لهم كاتهدا ئهو كهسهدهبێت بهندهیهك ئهگهر ههبوو وهك سهردهمی كۆن ئازاد بكات و خوێنهكهشی بدات بهكهسو كارهكهی، خۆ ئهگهر بهنده نهبوو ئهوا دهبێت لهبری ئهوهدوو مانگ لهسهر یهك بهڕۆژوو بێت، وهك خوای گهورهدهفهرموێت : ( وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ إِلَّا أَنْ يَصَّدَّقُوا فَإِنْ كَانَ مِنْ قَوْمٍ عَدُوٍّ لَكُمْ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَإِنْ كَانَ مِنْ قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ فَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِــهِ وَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِــدْ فَصِيَامُ شَهــْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَــةً مِنَ اللَّــهِ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًــا حَكِيمًا) { النساء : 92 } واته: ڕێ نهدراوه هیچ باوهڕدارێك باوهڕدارێكی تر بكوژێت، بهخهتا وبهههڵهنهبێت، ئهگینا كوشتنی موسڵمان بهناههق ههرگیز ڕهوا نیه، جا ههركهسێك مرۆڤێكی باوهڕداری بهههڵهكوشت، دهبێ لهتۆڵهیدا دوو شت ئهنجام بدات، یهكهم ئازاكردنی بهندهیهكی باوهڕادر - چونكه گوناهێكی گهورهی كردووه- دووهم خوێنێك بهكهس وكارهكهی بدرێ، مهگهر ئهوان بیكهنهصهدهقهوبیبهخشن، خۆ ئهگهر كوژاروهكه لهتیرهیهكی خوا نهناسی دوژمنتان بوو وبهڵام خۆی موسڵمان بوو، ئهوا یهك شتی دهكهوێتهسهر ئهویش ئهوهیه بهندهیهكی باوهڕدار ئازاد بكات، خۆ ئهگهر ئهو مرۆڤه ئیمانداره كوژراوه لهتیرهیهكی بێباوهڕی هاوپهیمانتان بوون، ئهوا ئهو كاتهدهبێت خوێنهكهی بدرێت بهكهس وكارهكهی، لهگهڵ ئهوهشدا بهندهیهكی باوهڕدار ئازاد بكات، جا ههر كهسێك بهندهی دهست نهكهوت ئازای بكات یان توانای كڕینی نهبوو ، ئهوا دهبێت دوو مانگی ڕهبهق لهسهریهك وبێ ووچان بهڕۆژوو بێت، ئهمهش بۆ ئهوهیه خوای گهوره پهشیمانی وتهوبه لهبكوژهكه وهربگرێت وخواش زانای كار دروستهوئهزانی چ بڕیارێك چاكهبۆ بهندهكانی .

كهواته لهههموو حاڵهتهكاندا واجبهلهسهر كهسی بكوژ بهندهیهك ئازاد بكات، جا خۆ ئهگهر بهندهنهبوو وهك ئهم سهردهمهی خۆمان ، یان لهكۆندا دهسهڵاتی نهبووبێت بهندهیهك بكڕێت وئازادی بكات، ئهوهدهبێت دوو مانگ لهسهر یهك وبێ بڕانهوه بهڕۆژوو بێت، تاوهكو خوای گهوره لهگوناهی خۆش بێت وتهوبهی لێ وهربگرێت .

سێههم : ڕۆژوو وهك كهفارهتی سوێندی كهوتوو ، ئهو سوێندهی كهدهخورێت وپاشان وهفا ناكرێت بهبهجێهێنانی كهلهكتێبه فقیهكاندا به( الیمین المنعقدة ) وهك ئهوهی كهسێك سوێند بخوات كهكارێك بكات، بهڵام پاشتر وهفای نهكرد بهسوێندهكهی وكارهكهی ئهنجام نهدا، خوای گهورهلهم بارهیهوه دهفهرموێت : ( لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ ..... ) { المائدة : ٨٩ } واته : خوای گهورهبهسوێندی سهرزارهكی وبێ مهبهست وبێ نیاز، وهك ئهوهی كهسێك بڵێت : ( نا والله ، بهرێ والله ) ناتانگرێ و سزاتان نادات، بهڵام بهو سوێندانهی دهتانگرێ وسزاتان دهدات كهبهدڵ مهبهستانهوگرێی دهدهن، وپاشان نایشیبهنهسهر، جا دهبێت لهكهفارهتی ئهم جۆره سوێندانه خۆراك به ده كهسی بێ نهواو وههژار بدهن، لهو جۆرهخواردنهی كهڕۆژانهبهماڵ ومنداڵ وخێزانی خۆتانی دهدهن، یان ئهگهر ئهوهتان نهكرد ئهتوانن پۆشاك بۆ دهههژار بكڕن وپۆشتهیان بكهنهوه، یان دهبێت كۆیلهیهك ئازاد بكهن، ئهمجا ههركهسێك ئهوانهی نهبوو، ئهتوانێت سێ ڕۆژ بهڕۆژوو بێت، ئهوهی باسكرا كهفارهت وتۆڵهی ئهو سوێندانهیه بهئهنقهسهت خواردووتانن ودهیانشكێنن .

چوارهم : ڕۆژوو وهك كهفارهتی ( الظهار ) واته كهسێك بهخێزانی بڵێ تۆ وهك دایكم وایت بۆ من :

كهسێك ئهگهر هاتوو ناخۆشیهك كهوتهنێوانی ئهو وخێزانیهوه، یان ههر بهبێ بوونی ناخۆشیش، بهخێزانی ووت : تۆ وهك دایكم وایت، یان وهك پشتی دایكم وایت، لهناو عهرهبهكاندا كهسێك ئهگهر وویستبێتی بڵێ بهخێزانی تۆ وهك دایكم وایت ووتویهتی : ( أنت كظهر أمي ) واتهتۆ وهك پشتی دایكم وایت بۆ من، بهو مانایهی ههر چۆن پشتی دایكم لێ حهرامه، ئاواش تۆم لێ حهرام بێت .

لهم بارهیهشهوهپهروهردگار دهفهرموێت : ( وَالَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا ذَلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (3) فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا فَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ سِتِّينَ مِسْكِينًا ذَلِكَ لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ (4) { المجادلة : 3 - 4 } واته: ئهوانهی وا دهڵێن بههاوسهرهكانیان تۆ وهك دایك وایت ودوایی پهشیمان دهبنهوهلهوهی كهوتویانه، ئهوهدهبێت كۆیلهیهك ئازاد بكهن پێش ئهوهی ئهو ژن ومێردهبهیهك بگهنهوه، چونكهئهو بڕیارهئێوهی پێ ئامۆژگاری دهكرێت، خوایش ئاگادارهبهو كاروكردهوانهی ئهنجامی دهدهن ... (٤) ئینجا ئهوهی كۆیلهی دهست نهكهوت، ئهوهدهبێت دوو مانگ لهسهر یهك بهڕۆژوو بێت پێش بهیهكگهیشتنیان، جا ئهوهی ناتوانێت بهڕۆژوو بێت، با شهصت ههژار تێر بكات ههرهیهكهیان لهژهمێك خواردن، ئهوهی كهباسكرا بۆ ئهوهیه باوهڕتان پتهو بێت بهخواو پێغهمبهرهكهی ( چونكهخوا چارهسهر دادهنێت بۆ گیرو گرفتهكان )، ئهو بڕیارانهش سنووری خوان، بۆ ئهوانهش كهكافرن ( ملكهچی فهرمانی خوا نابن ) سزای بهئێش وئازار بۆیان ئامادهیه.

جا بهڕێزان لهڕوانگهی ئهم ووتارهوهبۆ مان ڕوون بویهوهكهپلهو پایهی ڕۆژوو لهئیسلامدا ههر تهنها ڕۆژووی ڕهمهزان نی یهبهتهنها، بهڵكو ڕۆژوو فیدیهیه، ڕۆژوو كهفارهتی گوناهـ وتاوانیشه بهشێوهیهك هۆكارێكی سهرهكیهبۆ لێخۆش بوونی خوای گهوره، مرۆڤ لهتاوان پاك دهكاتهوه، وهك چۆن تێزاب زێڕ وزیوو لهخهوش وخاڵی پیسیان پاك دهكاتهوه، تهناتهت ڕۆژوو هۆكارێكی سهرهكیهبۆ خۆپاراستنی گهنجان ولاوان لهخراپه وداوێن پیسی، وهك لهفهرموودهیهكی صهحیحدا هاتووهكهپێغهمبهری ئازیزمان دهفهرموێت : ( یا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج، فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج، ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء ) { رواه البخاري ومسلم } واته: ئهی دهستهی لاوان وگهنجان ئهوانهتان كهتوانایان ههیهباخێزان دروست بكات وژن بهێنێت، چونكهبهڕاستی ژنهێنان چاوی مرۆڤ دهگرێتهوه لهتهماشاكردنی حهرام وئهیپارێزێت لهداوێن پیسی، خۆ ئهگهر ههركهسێك توانای ژنهێنانی نهبوو ئامۆژگاری دهكهم بهڕۆژوو گرتن چونكه ڕۆژوو گرتن ڕێگری دهكات لهكهوتنه ناو تاوانهوه .

لهخوای گهوره دواكارین لهم مانگی ڕهمهزانهدا لهتاوانی ههموو لایهكمان خۆش ببێت وبمان گێڕێت لهئوممهتی محمد المصطفی ( صلی الله علیه وسلم ) .

والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته .