×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ ووتارێكی وه‌رگێرڕاو له‌ په‌رتووكی (ته‌نها په‌یامێك) له‌ نووسینی دكتۆر ناجی كوڕی ئیبراهیم العرفج، به‌ ناونیشانی: سه‌ره‌تای گه‌شتێك له‌ پێناو ناسینی هه‌قیقه‌تی خوا لای نه‌صرانیه‌كان .. وه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ خستنه‌ ڕووی ئه‌و پێچه‌انه‌ و دژیه‌كیكه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌نێوان بیروباوه‌ڕی نه‌صرانیه‌كان و ئه‌وه‌ی له‌ ته‌ورات و ئنیجلدا هه‌یه‌ له‌سه‌ر یه‌كخوایی په‌روه‌ردگار، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌صرانیه‌كان باوه‌ڕیان به‌ خوای باوك وخوای كوڕ و ڕوحی پیرۆز هه‌یه‌، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی له‌ كتێبی پیرۆزدا هه‌یه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و ئایه‌تانه‌ داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ كه‌س نابینێت و كه‌سیش گوێی له‌ ده‌نگی نابێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ نه‌صرانیه‌كان خۆیان عیسای مه‌سیحیان بینیوه‌ و گوێشیان له‌ده‌نگی بووه‌ ..

    سهرهتای گهشتێك له پێناو ناسینی ههقیقهتی خوا لای نهصرانیهكان

    مقدمة لمعرفة حقيقة الله عند النصارى

    < كردي - كوردي- kurdish >

    دكتۆر ناجی كوڕی ئیبراهیم العرفج

    الدكتور ناجي بن إبراهيم العرفج

    —™

    وهرگێرانی: دهستهی بهشی كوردی له ماڵپهری ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    سهرهتای گهشتێك له پێناو ناسینی ههقیقهتی خوا لای نهصرانیهكان

    سوپاس و ستایش بۆ خوای گهوره و میهرهبان و درودو صهڵات و سهلام بۆ سهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمد المصطفی و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه ..

    ئێستاش فورسهتمان بدهن، بگهڕێینهوه بۆ بابهتی ئهو پهیامهی كه پێشتر باسمانكرد، وه چهند دهقێك له ئینجیل و قورئانی پیرۆز وهربگرین كه باس له یهكخوایی پهروهردگارمان بۆ دهكهن.

    بهڕاستی من له كاتی خوێندنهوهو لێكۆڵێنهوهی چڕوپڕم لهسهر نهصرانیهت وگفتوگۆی زۆرم لهگهڵ نهصرانیهكان بۆم ڕوون بویهوه كه خوای گهوره ( الله ) لای ئهوان وهك ههندێك كهسیان تهصهوری دهكهن بریتین لهمانهی خوارهوه :

    یهكهم : خوای باوك .

    دووهم : خوای كوڕ .

    سێههم : خوای ڕۆحی پیرۆز .

    بۆیه وهك شتێكی ساده وساكار وبهدیهی ولۆژیكێكی ساغ ودروست، كهسی لێكۆڵهوهر پهلكێش دهكهن بۆ چهند پرسیارێك كه ئاڕاستهی نهصرانیهكان بكرێت :

    مهبهست چیه له ووتنی ( الله واحد) خوا یهك خوایه، له كاتێكدا ئێوه ئاماژه بۆ سێ خوا و پهرستراو دهكهن .

    ئایا خوا یهك خوایه بهڵام لهناو سێ خوادا تواوهتهوه، یان سی خودان ولهناو یهك خوادا تواونهتهوه ( 1 لهناو 3، یان 3 لهناو 1 ) دا ؟

    سهرهڕای ئهمهش، و بهپێی ههندێك بیروباوهڕی نهصرانیهكان، ههر یهك لهم سێ خوا وپهرستراوه كارو و وهزیفه ووێنه وكهینونهی خۆیان ههیه، وهك له خوارهوه ئاماژهی پێدهكهین :

    1-الله و خوای باوك خالق ودروستكاره .

    2-الله و خوای كوڕ ڕزگاركار وفریادڕهسه .

    3-الله و خوای ڕۆحی پیرۆز ڕاوێژكار و پشتگیركاره .

    ئهوهی واگومان دهبات كهوا مهسیح كوڕی خوایه، یان خوا وپهرستراو وبهشێك بێت لهخوا، تهواو پێچهوانهی ئهوهیه كه دهقهكانی تهورات وئینجیل دهیگهیهنن، چونكه دهقی ئهو كتێبانه دهڵین : خوای گهوره ( الله ) هیچ كهسیك له دونیادا نایبینێت، ئهمهش ههندیك لهو دهقانهیه :

    " إنكم لم تسمعوا صوته قط ولم تروا وجهه " (انجيل يوحنا 37:5) .

    واتا : ئێوه گوێتان له دهنگی ئهو دهبێت، بهڵام ههرگیز ڕوخساریتان نهبینیوه .

    " لم يره أحد قط ولا يستطيع أحد رؤيته " (الرسالة الأولى إلى تيموثاوس 16:6)

    واتا : هیچ كهسێك ههرگیز نهیبینیوه، وه هیچ كهسێكیش ناتوانێت بیبینێت .

    " لا أحد يراني ويبقى حيا " (الخروج 20:33).

    واتا : هیچ كهسێك نامبینێت و بهزیندوویش بمێنێتهوه .

    لهسهر ئهساسی ئهم دهقانه وغهیری ئهمانهیش، زۆر به سهر سوڕمان وڕاستگۆی وئهمانهتهوه دهپرسم، چۆن دهتوانرێت تهوفیق بكرێت لهنێوان ووتهی ئهو كهسانهی كه عیسی بهخوا دهزانن، لهگهڵ ئهو دهقانهی ئینجیل كه پێداگری دهكهن لهسهر ئهوهی هیچ كهسێك نیه خوا ببینێت، وه یان گوێی له دهنگی خوا بێت ..

    ئايا جولهكهكان لهكاتی خۆیدا خێزان وشوینكهوتوانی عیسایان نهبینی، ئایا عیسای مهسیحیان نهدی و گوێیان لهدهنگی نهبوو ( ئهو خوا كوڕهی كه ئهوان باوهڕیان پێیهتی ) .

    ئایا چۆن تهورات و ئینجیل بڕیاری ئهوه دهدهن كه خوا ( الله ) نابینرێت و كهسیش گوێی له دهنگی نابێت، كهچی پاشان كهسێك دێت وباوهڕی وایه ئهو ( عیسی ) یهی كه بینویانه و گوێیان لهدهنگی بووه خوایه یان كوڕی خوایه ؟ ئایا لێرهدا نهێنیهك ههیه كه پهیوهست بێت به ههقیقهتی خواوه ؟

    بهڵام بێگومان تهورات تهئكید له پێچهوانهی ئهمه دهكاتهوه، ئهوهتا له تهوراتدا له خوای گهورهوه نقڵی كردووه كه دهڵێت : " إنني أنا الرب وليس هناك من إله آخر. وإنني لم أتكلم بالسر ولم أجعل هدفي مستترا .. إنني أنا الله وإني أنطق بالحق، وإنني أعلن ما هو صدق " (إشعياء 19:45) .

    واتا : بێگومان من پهروهردگارم، جگه له منیش هیچ پهروهردگار و پهرستراوێكی تر نیه، بێگومان من به نهێنی لهگهڵ هیچ كهسێك قسهم نهكردووه، وه ئامانجی خۆمم پهنهان نهكردووه، بێگومان من ( الله ) و پهرستراوم، وه منیش به ههق وڕاستی دهبێژم، وه بێگومان ئهوهی ڕاست بێت ئهوه ڕادهگهیهنم ...

    سهرچاوه : كتێبی تهنها پهیامێك ( رسالة واحدة فقط ).