×
ئایینی‌ پیرۆزی ‌ئیسلام ـ به‌ر له‌وه‌ی ‌رۆژئاوا بێت و داكۆكی ‌له مافه‌كانی ‌مرۆڤ بكات جا چ له‌لایه‌ن " رێكخراوی ‌نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان " (منظمة الأمم المتحدة) بێت، یان له‌هه‌ر رێكخراو و ده‌زگایه‌كی‌تر بێت ـ پێش چوارده ‌سه‌ده ‌زیاتر داكۆكی ‌له‌ مافه‌كانی ‌مرۆڤ كردووه‌و رێزی ‌لێگرتووه‌.

مافهكانی مرۆڤ لـــه روانگـــهی ئیسلامـــهوه

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

ئایینی پیرۆزی ئیسلام ـ بهر لهوهی رۆژئاوا بێت و داكۆكی له مافهكانی مرۆڤ بكات جا چ لهلایهن " رێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان " (منظمة الأمم المتحدة) بێت، یان لهههر رێكخراو و دهزگایهكیتر بێت ـ پێش چوارده سهده زیاتر داكۆكی له مافهكانی مرۆڤ كردووهو رێزی لێگرتووه.

بهر لههاتنیئایینیپیرۆزیئیسلام، خهڵك نهیاندهزانیمافیان بۆ داندراوه، ئهوهیدهیانزانیتهنها بریتیبوو لهوهیكهچهند ئهركێكیان لهسهره، بهڵام نهیاندهزانیكهمافیان بۆ داندراوه، ئایینیئیسلام هات ومافهكانیمرۆڤیدیاریكرد، ههروهكو ئهرك و واجباتیشیلهسهر دانا، كهواته: ههموو ئهركێك بهرامبهریمافه، وهههموو مافێكیش بهرامبهریئهركه، ههر لهبهر ئهمهلهئیسلامدا تهكالیف داندراوهلهسهر ئهم دووشته(الواجبات والحقوق) ، ئهركهكان و مافهكان، جا لێرهدا ئایینیئیسلام پێچهوانهیفهلسهفهیرۆژئاوایه...

بهڵێ رۆژئاوا ههمیشه بانگهوازو پڕوپاگهندهی مافهكان دهكات، بهڵام زۆر بایهخ نادات بهئهركهكان، ههر بانگهواز دهكا بۆ " مافهكانی مرۆڤ، مافهكانی منداڵ، مافهكانی ئافرهت، مافهكانی كرێكار، مافهكانی ئاژهڵ... مافهكان مافهكان " ههروهك ئهوهی مرۆڤ تهنها مافیههبێت و هیچ ئهركی لهسهر نهبێت...

مرۆڤ لهئایینی ئیسلامدا دروست كراوی خوای گهورهیهو چهند ئهركێكی شهرعی لهسهره، ههر كاتێك ئهركهكان جێبهجێ بكات، مافهكانیخۆی دهپارێزێت، وهئهوكاته مافهكان دهپارێزرێت كهئهركهكان جێبهجێ بكرێت، وهمافهكانی ههموو مرۆڤێك، ئهركه لهسهر كهسانیتر، مافهكانی منداڵ له چاودێریو بهخێوكردن وپهروهردهكردن و... هتد، ئهركه لهسهر دایك و باوكی، وهمافهكانی دایك و باوك، لهچاكهكردن و یارمهتیدانیان و بهقسهكردنیان لهچاكهو... هتد، ئهركهلهسهر منداڵهكانیان، وهمافی ههژارهكان ولێقهوماوان لهیارمهتیدانیان و هاوكاریكردنیان، ئهركه لهسهر دهوڵهمهندهكان و دهسهڵاتداران، خوای گهوره دهربارهی خهسڵهتی خواناسان دهفهرموێ : ( وَالَّذِينَ فِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ مَعْلُومٌ (24) لِلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ (25) {المعارج:٢٤ـ٢٥}، وهمافیگهل و نهتهوهكان لهدادپهروهریو خزمهت كردنیان و دابین كردنی ئاسایش و ژیانێكی خۆشگوزهرانی... هتد، ئهركه لهسهر سهركردهو میرو فهرمانڕهواكانیان...

بهڵێ/ ئهو مافانهكاتێك دابین دهكرێت، كهئهركهكان جێبهجێ بكرێت، ئهوهش فهلسهفهی ئیسلامه، كهگرنگی دهدات بهههردوو لایهن لهژیانیمرۆڤدا، وهزۆر داكۆكی دهكات لهجێبهجێكردنی ئهركهكاندا، پێشێل كردنی مافهكان بهجێبهجێ نهكردنی ئهركهكانه .

پهیامی پیرۆزی ئیسلام هات و بڕیاری دا بۆ مافهكانی خهڵك بهگشتی، وهههموو كهسێك مافیههیه، ئهم بڕیارهشی كهدهركرد بێئهوهی هیچ شۆڕشێك لهدژیبهرپا بێت و داوای مافهكانی مرۆڤ بكات، وهبێئهوهی هیچ رێپێوانێك روو بدات و داوای مافهكانی ههژاران و چینیچهوساوهبكات، یان داوای مافهكانی ئافرهت بكات.

بهڵێ/ ئایینی ئیسلام بڕیاریدا بۆ مافهكانی مرۆڤ، بێئهوهی هیچ شۆڕشێك ورێپێوانێك رووبدات، ئهو بڕیارهشی ههر لهیهكهم ئایهتی قورئانی پیرۆز گرنگی بهمرۆڤ داو رێزیگرت و ئهركی خوێندنی لهسهر دانا، ههروهكو دهفهرموێت : ( اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ (1) خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ (2) اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ (3) الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ (4) عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ (5) ) {العلق:١ـ٥}، وهههر لهو كاتدا مرۆڤ پلهو پایهی بهرزبۆوهو قۆناغێكی نوێی بڕی له ژیانیدا.

مافهكانیمرۆڤ لهئایینی ئیسلامدا لهدوو كۆلهگهیبنهڕهتیخۆیدهنوێنێ:

١. بیروباوهڕی یهكتاپهرستی: (عقيدة التوحيد)

كۆڵهگهی یهكهم بریتیه له بیروباوهڕی یهكتاپهرستی، ووشهی"لا إله إلاّ الله" ئاگاداركردنهوهیهكه بۆ جیهانهكی نوێ، بۆ لهدایك بوونهكی نوێ بۆ مرۆڤ، بۆ رزگاركردنی له بهندایهتی بهنده بۆ بهندایهتی خوای گهوره، چونكه مرۆڤ بۆی نیه خۆی بكاتهخوای خهڵك و خهڵك بیپهرستن، پاشان مرۆڤ بۆ مرۆڤ دهپهرستێو دهیكاتهخوای خۆی! لهكاتێكدا كههیچیلهو زیاتر نیهو ههروهكو ویدهمرێت و دهچێتهناو ئهو خاكهی كه لێیدروست بووه، ههروهكو خودا دهفهرموێت : ( مِنْهَـا خَلَقْنَاكُـمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَى ) [ طه : 55] .

لهئیسلامدا خهڵك ـ لهسهر بنهڕهتیبڕوا ـ ههموویان براو خوشكییهكن، دهگهڕێنهوهبۆ باوك و دایكێك، كهباوكه(آدم) و دایكه(حوا) یه، (سهلامیخوایان لێبێت)، وهههموویان بهندهییهك خوانه، ههر لهبهر ئهمهپێغهمبهری ئیسلام (درودی خوای لهسهر بێت) لهحهجی ماڵئاواییدا بۆ ههموو خهڵكی راگهیاند، بۆ ئهو خهڵكه زۆرهی كه كۆببونهوه، فهرمووێت : " فإن دمائكم وأموالكم وأعراضكم عليكم حرام كحرمة يومكم هذا في شهركم هذا وفي بلدكم هذا ... (١).

كهواته/ رهوا نیهبۆ هیچ كهسێك دهست درێژی بكاتهسهر خوێنی یهكێك، ژیانی یهكێك، ماڵی یهكێك، ناموسی یهكێك، وهدهفهرمـوێت : " يا أيها الناس، ألا إن ربكم واحد، وأباكم واحد، ألا لا فضل لعربي على أعجمي، ولا عجمي على عربي، ولا لأحمر على أسود، ولا أسود على أحمر إلا بالتقوى " (٢) ، واته: ئهی خهڵكینه پهروهردگارتان یهكه، وهباوكتان یهكه، عهرهب گهوهتر نیهلهسهر غهیریعهرهب، وهغهیری عهرهب گهورهتر نیه لهسهر عهرهب، وهسوور گهورهتر نیهلهسهر رهش، وهرهش گهورهتر نیه لهسهر سوور، مهگهر بهتهقواو له خواترسان نهبێت.

وهخوداش دهفهرموێ: ( يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ ) {الحجرات:١٣}، واته: ئهی خهڵكینه، ئێوهمان دروست كردووه لهنێرو مێیهك و كردوومانن بهچهند گهل و نهتهوهو چهند هۆزو تیرهیهك، بۆ ئهوهی یهكتری بناسن ورێز لهیهكتریبگرن، بهڕاستیبهڕێزترینتان لایخودا، پارَیزگارترهكانتانن، وهخودا زاناو ئاگاداره.

بهڵێ/ لهو حهجه پیرۆزهدا، بهرامبهر ئهو ههموو خهڵكهدا، بهر لهوهیبچێتهخزمهت خودا، خزمهت (الرفيق الأعلى) ، پێغهمبهر (درودیخوایلهسهر بێت) ، بهیاننامهی كۆتایی بۆ موسڵمانان راگهیاند، كهههموویان وهكو یهكن و نابێت كهس دهست درێژیبكاتهسهر یهك.

كهواته/ بیروباوهڕی یهكتاپهرستی بناغهو كۆڵهگهییهكهمهبۆ چهسپاندنیمافهكانیمرۆڤ، بۆ ئهوهیدهرفهت نهدرێت بهفیرعهون وهاو وێنهیئهو بڵێت: ( أنا ربكم الأعلى ) من خوایههرهگهورهتانم، یان نهمرود بڵێت: ( أنا أحيي وأميت ) منیش خهڵك دهژیێنم و دهمرێنم، ئهوهبوو ههستا یهكێكی كوشت و گوتی: ئهوهمراندم، وهبڕیاریدا یهكێك لهسێدارهبدرێو پاشان لێی خۆشبوو گوتی: ئهوهژیاندمهوه، بۆیهنابێت دهرفهت بدرێت بهستهمكاران بهئارهزوویخۆیان دهست درێژی كهنهسهر مافهكانی خهڵك، ئهوهش راستیهكهو سهرهتایهكهبۆ رزگاركردنیمرۆڤ لهههموو تاریكیو زۆرداریهك.

ههر لهبهر ئهمهدا پێغهمبهری خودا (درودیخوای له سهر بێت) كهنامهی بۆ پاشاو میرهكان دهنارد، وهك قهیسهرو نهجاشیو موقهوقس، كۆتاییهكهی بهم ئایهته پیرۆزه دههێنا كه دهفهرموێ: ( قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ) [ آل عمران : 64 ]، واته: ئهی موحهممهد (درودیخوایلهسهر بێت) بهخاوهن كیتابهكان بڵێ: وهرن ئێمهو ئێوهلهسهر ئهو قسهیهیهكدهنگ بین و رێك كهوین، كهبۆ ههموومان وهكو یهكه، تهنها خودا بپهرستین و بههیچ شێوهیهك هاوبهشیبۆ پهیدا نهكهین، وههێندێكمان هێندێك ـ جگهلهخودا ـ ههڵنهبژێرین بۆ پهرستن، جا ئهگهر پشتیان تێكردوو هاوبهشیان بۆ خودا پهیدا كرد، پێیان بڵێ: ئێوهبهشایهتیدهگرم، كهوا ئێمهموسڵمانین و خودا دهپهرستین.

٢. ریزلێگرتنیمرۆڤ: (تكريم الإنسان)

كۆڵهگهی دووهم بریتیه لهرێزلێنانیمرۆڤ، ئایینی پیرۆزی ئیسلام رێزی له مرۆڤ گرتووه، بهو شێوهیهی كه مرۆڤه، ههروهكو خوای گهوره دهفهرموێت: ( وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آَدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا ) {الإسراء:٧٠} ، واته: بهڕاستی ئێمه رێزمان لهنهوهی ئادهم گرتووه، وهلهوشكانیو دهریادا ههڵمانگرتوون، واته" هۆكارهكانمان بۆ رهخساندوون بۆ ئهوهی بتوانن لهوشكاییو لهدهریادا پێی بڕۆن و گهشتی پێبكهن " وهبهسهر زۆر لهدروست كراوهكانمان ڕێزمان گرتوون و پلهوپایهمان بهرزكردوونهتهوه.

ئهم ڕێزلێنانهش گشت مرۆڤهكان دهگرێتهوه، بهموسڵمان و بێباوهڕهوه، چونكه لهئایهته پیرۆزهكهدا دهفهرموێ: ( ولقد كرمنا بني آدم ) دیاره لهنهوهی ئادهمیش (هابل) یش ههیهو (قابل) یش ههیه، موسڵمانیش ههیهو بێباوهڕیش ههیه، كهچی دهفهرموێ: (رێزمان لهنهوهیئادهم گرتووه) كهواته: رێزلێگیرانیمرۆڤ گشتییهو سهرجهم مرۆڤهكان دهگرێتهوه.


وه رێز لێگیرانی مرۆڤ له ئایینی ئیسلامدا به چهند شتێكه:

١. خهلیفه بوونی لهسهر زهوی:

مرۆڤ لهئایینی ئیسلامدا خهلیفهی خوایه لهسهر زهوی، خوای گهوره دایناوه بۆ ئاوهدانكردنهوهی زهوی، ههروهكو دهفهرموێت: ( وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ ) {البقرة:٣٠}، ئهوهش لهراستیدا پلهو پایهكی یهكجار گهورهیه، هیچ پلهیهك لهدونیادا لهمه بهرزتر نیه.

٢. دروست بوونی به جوانترین شێوه:

خوای گهوره مرۆڤی دروست كردووه به جوانترین شێوه، ههروهكو دهفهرموێ: ( لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ ) {التين:٤}، یان دهفهرموێ : (خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ ) {التغابن :٣}، بهلاَم كاتێك كهلهبهر نامهی خودا لابداو، بهدوای ئارهزوو پهرستی بكهوێ، زوڵم و زۆرداری بكا، ئهوا رێزهكهی دێتهخوارو لهئاژهڵ و مهڕو ماڵاَت كـهمتر دهبێت، هــهروهكـــو دهفـــهرمــوێـــت: ( ثُمَّ رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ ) {التين:٥}، واته: پاشان گێڕاومانهتهوه بۆ پلهی ههرهبهرهژێر، ئهوكات دهبێته دڕندهیهكی دارستان و نرخی خۆی نازانێت، بێجگه لهتێركردنی ئارهزووهكانی هیچ مهبهستێكی ترینیه، چونكه عهقڵ و بیركردنهوهی لهدهست داوه.

٣. دروست بوونیبهشێوهیهكیتایبهت:

خوای گهوره مرۆڤی بهشێوهیهكی تایبهت دروست كردووه، كه لهروحی تایبهتی خۆی فووی بهبهرداكردووه، ههروهكو دهفهرموێ: ( فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِنْ رُوحِي فَقَعُوا لَهُ سَاجِدِينَ ) {ص:٧٢ و الحجر:٢٩} ، واته: جا کاتێك دروستم کرد و لهو گیان و ڕۆحهی که من خاوهنی ئهوم، فووم پێداکردو گیان و ژیانم پێبهخشی ئێوهی فریشته ههمووتان سووژدهی (رێزو تهقدیری بهفهرمانی من) بۆ بهرن.

دیاره روحیش لێرهدا نهێنیهكه تهنها خوای گهوره دهزانێ چییه، ههروهكو دهفهرموێت: ( وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُمْ مِنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا ) { الإسراء:٨٥}، واته: پرسیارت لێدهكهن دهربارهی"روح" گیان چیه؟ پێیان بڵێ: گیان تهنها خوای پهروهردگارم دهیزانێ، ئێوه لهراستیدا تهنها كهمێكتان لهزانست پێدراوه.

ئهو رێزلێنانهش تهنها بۆ مرۆڤه، چونكه خوای گهوره بههیچ شێوهیهك بهدروست كراوهكانی دیكهی نهفهرمووه: جا کاتێك دروستم کرد و لهو گیان و ڕۆحهی که من خاوهنی ئهوم، فووم پێداکردو گیان و ژیانم پێبهخشی.

٤.كڕنووش بردنی مهلائیكهتهكان بۆ مرۆڤ:

خوای گهوره له قوڕئانی پیرۆزدا بهمهلائیكهتهكانی فهرموو: سهجده بۆ ئادهم ببهن و، ئهوانیش سهجدهیان برد، كهواته: باوكی ههموو مرۆڤهكان سهجده بۆ براوی فریشتهكانه، ههروهكو دهفهرموێت: ( فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِنْ رُوحِي فَقَعُوا لَهُ سَاجِدِينَ (72) فَسَجَدَ الْمَلَائِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ (73) {ص:٧٢ـ٧٣، الحجر:٢٩ـ٣٠}.

بهڵێ/ ههموو مهلائیكهتهكان ئهوهی له ئاسمانهكان و زهویدایه، سهجدهیان بۆ ئادهم برد، دیاره لێرهشدا سهجدهی پهرستن نیهو بهڵكو سهجدهی رێزلێگرتنه.

مرۆڤ نه ئاژهڵه و نه خودایه .

ئایینی پیرۆزی ئیسلام رێزی له مرۆڤ گرتووهو وهكو ئاژهڵ سهیری نهكردووه، مرۆڤ لهئیسلامدا ئاژهڵ نیهههرچهنده لهههندێك خهسڵهتیشدا وهكو یهك بن، ههروهكو ئاژهڵیش لهههندێك خهسڵهتدا وهكو رووهكه، بهلاَم پێناسهی ئاژهڵ ناكرێت بهوهی كهرووهكه، نهخێر ئاژهڵ شتێكهو رووهك شتێكیتر، وهمرۆڤ شتێكهو ئاژهڵ شتێكیتر، ههرچهنده لهههندێك خهسڵهتیتایبهتیشدا بهشداربن .

ههروهها مرۆڤ خوداش نیه بپهرسترێت، كهواته: ههندێ كهس بهچاوێكی زۆركهم تهماشای مرۆڤیان كردووه، بۆیه بهئاژهڵیان داناوه، وهههندێكیتر لهسنوری خۆیزۆر بهرزیان كردیتهوه، بۆیه بهخوایان داناوه.

مرۆڤ خودا نیهتا بپهرسترێت، ههرچهندهسیفاتیزۆر باشیشیههبێت، زۆر زیرهك و رۆشنبیر بێت، زۆر بههێزو بهدهسهلاَت بێت، زۆر داناو ووریا بێت، زۆر لێهاتوو لێزان بێت، زۆر ئازاو چاو نهترس بێت... هتد، چونكهتهنها خودا شایهنیپهرستنهو مرۆڤیبێهێزو بێدهسهلاَت چ توانایهكیههیهبهرامبهر هێزو دهسهلاَت و زانیاریو دانایی و لێزانیو گهورهیی خودا.

مرۆڤ دروست كراوی خوای گهورهیهو رێزی لێگیراوه

مرۆڤ دروست كراویخودایهو رێزیههیه، وهلهوشتانهیكهخودا رێزیلێگرتووهو تایبهتمهندیپێداوه، ئاوهدان كردنهوهیزهویبهمرۆڤ سپاردووه، ههروهكو دهفهرموێ: ( هُوَ أَنْشَأَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا ) {هود :٦١}، واته: خودا ئێوهی لهزهویدا پێگهیاندوهو بهدیهێناون، وهئاوهدانكردنهوهی زهویشی بهخۆتان سپاردووه. پاشان لهوهگهورهتر دهفهرموێ: ( وَسَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مِنْهُ ) {الجاثية:١٣} ، واته: ههرچی لهناو ئاسمانهكان و زهویدا ههیهههموویبۆ ئێوهم مهیسهركردووه.

كهواته: ئهوهی لهم بونهوهرهدایهله " خۆرو، مانگ و، ئهستێرهكان و،دهریاكان و، رووبارهكان و، چیاكان و، درهختهكان و، شهوو، رۆژو... هتد، ههموویان موسهخهر كراوه بۆ مرۆڤ، ئهوهش دوو سودی ههیه بۆی:

١. ئهوهی لهم بونهوهرهدایه، مرۆڤ دهتوانێ سودیان لێ ببینێت وبۆ خزمهتی خۆی بهكاریان بێنێت، وهكو ووزهی خۆرو، ئاوو، ههواو، رووناكی... هتد.

٢. ئهم بونهوهره راسته بۆ خزمهتی مرۆڤ دروست كراوه، بهڵام نابێت مرۆڤ بیانكاته خوای خۆی و بیان پهرستێ، ههروهكو زۆر گهل و نهتهوهلهكۆن و لهئێستاشدا شتێك دهپهرستن كهبۆ خزمهتیان دروست كراوه، واته: راستیهكانیان گۆڕیوه، مرۆڤی خزمهتكراو بووهته خزمهتكار، گهوره بووهتهبهندهو كوێله، ئهو شتانهی كهبۆ خزمهتیدروست كراوهدهیان پهرستێ!.

ئایینی پیرۆزی ئیسلام هاتووهبۆ ئهوهی رێز لهمرۆڤ بنێت و پلهو پایهی بهرز بكاتهوه، ههر لهكاتی لهدایك بوونیتا مردنی، دوای مردنی، بهر لهدایك بوونی كه كۆرپهلهیهدهبێت مافهكانی بپارێزرێت، ههر لهبهر ئهمه ئایینی ئیسلام قهدهغهی كردووه دهست درێژی بكرێته سهر كۆرپهله، وهدایكهكانیش بۆیان نیهبهئارهزوویخۆیان رهفتار بكهن و كۆرپهكهیان (إجهاض) لهبار ببهن، ههرچهندهلهحهڕامیش پهیدا بووبێ (٣)، بهتایبهتیكاتێك منداڵهكه چوار مانگ بهسهر دهبات لهناو سكیدایكی، وهقهدهغهی كردووه باوك ـ بهههر هۆیهك بێت ـ منداڵهكهی خۆی بكوژێت، كوڕهكهی یان كچهكهی بكوژێت، لهترسی ههژاری بێت، یان حهز نهكا كچهكهی بهشوو بدات، ههروهكو عهرهبهكان لهسهردهمی نهفامیدا كچهكانی خۆیان زیندهبهچاڵ دهكرد، یانیش لهبهر ههر هۆیهكیتر بێت، خوای گهوره دهفهرموێت: ( وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلَاقٍ نَحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُمْ إِنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْئًا كَبِيرًا ) {الإسراء:٣١} ، واته: منداڵهكانی خۆتان لهترسی لهبرسان مردن لهناو مهبهن، ئێمهرۆزی ئهوانیش و ئێوهش دهدهین، بهڕاستی كوشتنی ئهوان تاوانێكی گهورهیه.

وهدهربارهی زینده بهچاڵ كردنیكچان دهفهرموێ : ( وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالْأُنْثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ (58) يَتَوَارَى مِنَ الْقَوْمِ مِنْ سُوءِ مَا بُشِّرَ بِهِ أَيُمْسِكُهُ عَلَى هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُ فِي التُّرَابِ أَلَا سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ ( 59 ) {النحل: ٥٨ـ٥٩}، واته: ههر كاتێك مژدهیكچ بۆ یهكێك لهبێباوهڕهكان بچێ، روخساریرهش ههڵدهگهڕاو و خهم و خهفهت دایدهگرت، لهناخۆشیو مهینهتیئهو ههواڵهیكهپێی دراوه، سهریلێدهشێواو نهیدهزانیچ بكا، بۆیهبیریدهكردهوهئاخۆ بهسوكایهتیبهخێویبكا، یانیش زیندهبهچاڵیبكا؟ ئاگاداربن خراپترین بڕیاربوو كهدهیاندا. ههروهها دهفهرموێت : ( وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ (8) بِأَيِّ ذَنْبٍ قُتِلَتْ (9) {التكوير: ٨ـ٩}، ئهو تاوانهگهورهیهش كهبهرامبهر بهئافرهتان دهكرا، تهنها لهبهر ئهوهبوو كهئافرهت بوو، ئهگهر نا هیچ تاوانێكی تری نهبوو، كه بههۆیهوه زینده بهچاڵ بكرێ...

بهڵێ/ ئایینی پیرۆزی ئیسلام گرنگیبهمرۆڤ داوه، بهر لهدایك بوونی، كاتیلهدایك بوونی، كاتیمنداڵی، كاتیگهنجایهتی، كاتیپیری، كاتیمردنیپێویستهبشورێت و، كفن بكرێت و، نوێژیلهسهر بكرێت و، بنێژرێت و، وهسیهتهشهرعیهكانیجێبهجێبكرێت، قهرزهكانیشیپێش دابهش بوونیمیرات بدرێتهوه، وهحهرامهلاشهكهیبشێوێندرێت، ههرچهندهلهجهنگیش دابێت، ههروهكو حهرامهئێساقانهكانیبشكێندرێت و پارچهپارچهبكرێت (٤) ، وهبهخراپهباسیبكرێت وجوێنیپێبدرێت (٥).

ئایینیئیسلام رێزیلهمرۆڤ گرتووه، لهههر شوێنێك بێت، لهههر نهتهوهیهك بێت، لهههر خاكێك بێت، ههر رهنگێك بێت، بهههر زمانێك قسهبكات، ههروهكو خودا دهفهرموێ: ( وَمِنْ آَيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِلْعَالِمِينَ ) {الروم:٢٢}، واته: وهههر لهنیشانهكانیئهوهـ كهبهڵگهیهلهسهر گهورهیی خودا ـ دروست كردنیئاسمانهكان و زهویهو جیاوازیزمان و رهنگ و رووتانه، كهلهمهدا بهڵگهزۆرن بۆ زانایان.

ئیسلام رێزیلهمرۆڤ ناوه، لهههر چینێك بێت، لهچینیدهوڵهمهندان بێت، یان ههژاران، بهڵكو لهئیسلامدا چینایهتینیه، ههندێك پڕ بن و ههندێكیش قڕ، ههندێك گهمهو گاڵتهبهپارهو سامانیخهڵك بكهن و ههندێكیش پارهیان دهست نهكهوێ، ههندێك كۆشك وتهلاریگهورهبهرز بكهنهوه، ههندێكیتریش خاوهن ژوورێك نهبن، ههروهكو ئهم چینایهتیهلهكۆنهوهلهئهوڕوپاو لهناو فارسهكان وهیندهكان ههبوو، ههوڵیان دهدا بۆ دروست كردنیچینایهتی(طبقات) ، وهكو چینیپیاوانیئایینیو چینیشهڕهف مهندان و...هتد، ههر یهكێكیان مافیتایبهتیخۆیههبووه، تا ئێستاش چینایهتیههر ماوه، بهڵام لهئیسلامدا خهڵك ههموو رێزلێگیراون، یهكسانن لهم رێزهدا، جیاوازیئایین و بهرنامهو نهتهوه، كاریگهرینیهلهم رێزهدا، جارێكیان جهنازهیهكیان هێنا بهلایپێغهمبهر (درودیخوایلهسهر بێت)، ئهویش تهشریفیههستاوه، هاوهڵهكان گوتیان: ئهوهجهنازهیجولهكهبوو "ویستیان پێی بڵێن كهموسڵمان نهبوو" پێغهمبهر فهرمووی: ئهینهفس نیه؟ (٦).

كهواته: ئیسلام رێزیلهمرۆڤ گرتووهبهزیندووی و بهمردوویی، ئیسلام هاتووهبۆ ئهوهیپارێزگاریلهههموو مافهكانیمرۆڤ بكات، مافهكانیئایینیو دونیایی، ماددیو مهعنهوی، عهقڵیو لاشهیی، بۆ پاراستنیپێنج شتیگرنگ كهئهمانهن: "ئایین، گیان، عهقڵ، ناموس، ماڵ " ئهمانهپێیان دهگوترێ ( الضروريات الخمس) كه پێویستهههموو تاكێك و نهتهوهیهك پارێزگاریان لێبكات.

ئهوهیكهلهرۆژئاوا بهماف دادهنرێت، لهئیسلامدا بهئهرك وپێویست داندراوه، ئهوهش لهراستیدا بههێزترو گهورهترهلهماف، چونكهماف زۆرجاران تهنازولیلێدهكرێت، بهلاَم ئهرك كهداندراوه، پێویستهجێبهجێ بكرێت و كهمتهرخهمیلێنهكرێت.

ئهگهر خوێندن و فێربوونیزانست، مافیمرۆڤهكان بێت لهرۆژئاوا، ئهوا لهئیسلامدا ئهركهلهسهر ههموو موسڵمانێك پیاو بێت یان ئافرهت، ههروهكو پێغهمبهر (درودیخوایلهسهر بێت) فهرموویهتي : " طلب العلم فريضة على كل مسلم " (٧) وهئهگهر رهخنهو خۆنیشاندان ورێپێوان و ناڕهزایی دهربڕین بهشێوهیهكیجوان و دوور لهتوندوتیژیـ دژیگهندهڵیو خراپهو ستهم ـ مافیمرۆڤ بێت لهرۆژئاوا، ئهوهلهئیسلامدا ئهركهلهسهر موسڵمانان و دهچێتهبازنهیفهرمان بهچاكهو رێگرتن لهخراپه، ههروهكو پێغهمبهر (درودیخوایلهسهر بێت) دهفهرموێت : " من رأى منكم فليغيره بيده، فإن لم يستطع فبلسانه، فإن لم يستطع فبقلبه، وذلك أضعف الإيمان " (8) .

وهئهگهر بهرگریكردن لهخاك و نیشتمان، مافیمرۆڤ بێت لهرۆژئاوا، ئهوهلهئیسلامدا ئهركهلهسهر موسڵمانان ـ ههركاتێك دهست درێژیان كرا سهر ـ بهرگریلهخاك و نیشتیمانیان بكهن، ههروهكو خودایگهورهسهرزهنشتیبڕواداران دهكات و دهفهرموێت: ( وَمَا لَكُمْ لَا تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَل لَنَا مِنْ لَدُنْكَ وَلِيًّا وَاجْعَل لَنَا مِنْ لَدُنْكَ نَصِيرًا ) {النساء: ٧٥} ، واته: ئهوهبۆچیئێوهلهپێناو خوداو لهپێناو چهوساواندا ناجهنگن؟، ئهو چهوساوانهی لهپیاوان و ژنان و منداڵانهیكهدهڵێن: ئهیپهروهردگارمان رزگارمان كهو دهرمان بهێنهلهم شاره، كهخهڵكهكهیستهم كارن و دهمان چهوسێننهوه، وهلهلای خۆتهوه پشتیوان و یارمهتیدهرێكمان بۆ بنێره.

وهك دهبینین خوایگهروهزۆر بهئاشكرا، داوا لهباوهڕداران دهكا كهلهپێناو چهوساوان و ستهم لێكراواندا خهبات و تێكۆشان بكهن، بۆ ئهوهیگهل و نهتهوهیخۆیان رزگار بكهن، تا بهئاسوودهیی و بهئازادیبژین و كهس ستهمیان لێنهكات.

ههروهها دهفهرموێت :( إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ قَالُوا فِيمَ كُنْتُمْ قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الْأَرْضِ قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا فَأُولَئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءَتْ مَصِيرًا (97) إِلَّا الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًا (98) فَأُولَئِكَ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَعْفُوَ عَنْهُمْ وَكَانَ اللَّهُ عَفُوًّا غَفُورًا (99) {النساء: ٩٧ـ٩٩} ، واته: ئهوانهیكهستهمیان لهخۆیان كرد، بهوهیكهستهمیان قهبوڵكردو لهدژیستهم و زۆرداریدا نهجهنگان و هیچ ههڵوێستێكیشیان نهبوو، ئا ئهمانهلهكاتیفریشتهیگیان كێشان كهدێنهلایان بۆ گیان كێشان، پێیان دهڵێن: ئێوهلهچبارێكدا بوون؟، واته: بۆ خۆتان بێدهنگ كرد لهئاست ئهو ستهمهدا و هیچ ههڵوێستان نهبوو؟، لهوهڵامدا دهڵێن: ئێمهلهزهمیندا زهلیل و بێدهسهڵات بووین و توانایهیچ شتێكمان نهبوو، پێیان دهڵێن: ئهیزهمینیخودا گهورهو فراوان نهبوو تا كۆچ بكهن و بچنهجێگایهكیتر؟، ئا ئهمانهدۆزهخ دهبێتهجێگایان، كهخراپترین جێگایهبۆیان، تهنها ئهو پیاوو ژن و منداڵانهنهبێكهبێدهسهڵات و بێهێز بوون و توانایهیچ شتێكیان نهبوو، جا نهخۆش و پهككهوتهبوون، یان ههر عوزرێكیشهرعیتریان ههبووبێ، ئا ئهمانهخودا لێیان دهبوورێت و لێیان خۆش دهبێت، وهخودا زۆر بهخشندهو لێبووردهیه.

وهئهگهر مافیپهناههندهیی و پهنادان و رۆیشتن لهولاَتێك بۆ وولاَتێكیتر كهتێیدا بهئاسودهیی و بهئارامیبژی، مافیمرۆڤ بێت لهرۆژئاوا، ئهوهلهئیسلامدا ئهركهلهسهر موسڵمانان، یان گهورهیموسڵمانان ئهو مافهبدات، ههركاتێك یهكێكیبێباوهڕ داوایپهنا ههندهیی بكا (٩) ، هــهروهكــو خودای گهوره دهفهرموێت: ( وَإِنْ أَحَدٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَـعَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَعْلَمُونَ ) [ التوبة : 6] . واته: ههركاتێك یهكێك لههاوبهش پهیداكهران، داوایپهنادانیكرد، پهنایبده، با فهرموودهیخودا ببیستێ، بۆ ئهوهیدڵینهرم بێو موسڵمان بێت، پاشان بینێرهبۆ ئهو شوێنهیكهنهترسێوئهمین بێ، ئهوهلهبهر ئهوهیه، چونكهئهوان گهلێكن نازانن.

وهئهگهر ئازادیرادهربڕین و ئازادیبیركردنهوهو ئازادیئایین، مافیمرۆڤ بێت لهرۆژئاوا، ئهوهلهئیسلامدا خوایگهورهپێش ئهوان ئهو ئازادیهیبهههموو كهسێك داوه، ههروهكو دهفهرموێ: ( وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ ) {الكهف:٢٩}، واته: ئهوهی حهز دهكا با بڕوا بێنێ، ئهوهیحهزیش دهكا با بێبڕوا بێت. وهدهفهرموێت: ( إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا ) {الإنسان:٣}

وهبۆ وهرگرتنیئیسلام زۆرهملێو تۆبزینیه، ههروهكو دهفهرموێت: ( لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ ... ) {البقرة:٢٥٦}، ئهم ئایهتهش ههروهكو توێژهرهوانیقوڕئان دهفهرموون ـ ههرچهندهحوكمهكهشیگشتیهـ : (دهربارهیپیاوێكیئهنساریهاتۆتهخوار كهلهنهوهی(سالم) كوڕی(عوف) بوو، دوو كوڕیگاوریههبوو، بهخۆشیموسڵمان بوو، ویستیبهزۆر بیانكاتهموسڵمان، جا ئهم ئایهتهپیرۆزههاتهخوار) (١٠).

ئهم ئایهته پیرۆزه لهسوڕهتی (البقرة) یهو لهشاری مهدینه هاتۆته خوار، لهو كاتهی كه دهوڵهتی ئیسلامی ههبوو، موسڵمانان خاوهن هێزبوون، لهگهڵ ئهوهشدا خوایگهورهقهدهغهیان دهكا، كهبهزۆرییهكێك بكهنهموسڵمان، ئهیئهگهر موسڵمانان دهوڵهتیان نهبوو، یان خاوهن هێزێكیكهم بوون، بێگومان ئهوكاتیتاوانیزیاترهیهكێك بهزهبریشمشێر بكرێتهموسڵمان...

كهواته: تۆبزیكردن نیهلهوهرگرتنیئیسلامدا، دهبێمرۆڤهكان سهرپشك بن و نابێت زۆریان لێبكرێت و ئازادیان زهوت بكرێت، تهنانهت خوایگهورهئهو مافهینهداوهتهپێغهمبهر (درودیخوایلهسهر بێت)، ههروهكو دهفهرموێت : ( وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآَمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ ) {يونس :٩٩}، واته: ئهگهر پهروهردگارت بیویستبا كهخهڵكیبهزۆریبڕوا بێنن، ئهوا ههموو ئهوانهیكهلهسهر زهوین تێكڕا بڕوایان دههێنا، جا ئایا تۆ ئهی(محمد) ((درودیخوایلهسهر بێت)) زۆر لهخهڵكیدهكهیتاوهكو بڕوا بێنن؟...

وهك دهبینین خوایگهورهزۆر بهڕوونیرهفزیئهوهدهكا، كهتهنانهت پێغهمبهریش (درودیخوایلهسهر بێت) مافیتۆبزیلێكردنیخهڵكیههبێت بۆ بڕوا هێنان، چونكهئهگهر خوایگهورهویستبایبهزۆر بڕوا بهێنن، ئهوا ههموویان بڕوایان دههێنا، بهلاَم كهخوا نهیویست تۆ زۆر لهخهڵك دهكهیكهبڕوا بێنن؟ واته: بۆت نیه...

بهڵێ/ ئهوهیهئایینیپیرۆزیئیسلام، وهموسڵمانهكان بهكردهوهجێبهجێیان كرد، چونكهئیسلام فهلسهفهیهكیرووت و بیركردنهوهیهكیووشك و خهونێكیخهیاڵینیه، بهڵكو بهرنامهیژیانیمرۆڤه، لهمزگهوتدا، لهنوێژدا، لهحهجدا، دهبینیههموو وهكو یهكن و هیچ جیاوازیهك نیهلهنێوانیاندا، مهگهر بهتهقواو لهخواترسان نهبێت...

وهپێغهمبهریش (درودیخوایلهسهر بێت) ئهمهیجێبهجێكردو رێسایهكیبۆ ههموو موسڵمانان داناو فهرموويهتی: ( وأيم اللهِ لوْ أنَّ فاطمة بنت محمدٍ سَرقت لقطعتُ يدَها ) (١١)، واته:سوێند بهخوا ئهگهر (فاطمه) یكچی(محمد) دزیبكا دهستیدهبڕم (12).

شوڕهیحی قازیو پێشهوا (عهلی كوڕی ئهبو تاڵیب) (رهزای خودایان لێبێت) ئهمه مشتێكه لهخهروارێك، نمونهكه له سهدهها نمونهیدادپهروهریو دادگهری له ئیسلامدا...

شوڕهیحیقازی(رهزایخودایلێبێت) (65) ساڵلهشاریكووفهدا قازیایهتیبهزاراوهیئهوڕۆ دادوهریكرد، ئهوهش بهفهرمانیپێشهوا (عمر) كوڕی(خطاب) (رهزایخودایلێبێت) بوو، لهو كاتهدا كهزانیمرۆڤێكیخواناس و دادپهروهرو زاناو چاكهكارو خاوهن رهوشتێكیبهرزهو جیاوازیناكا لهنێوان هیچ كهسێكدا.

رۆژێكیان پێشهوا (علي) كوڕی (أبو طالب) ] (رهزایخودایلێبێت) زرێیهكیبزر كردبوو، كهزۆر لهلایخۆشهویست بوو، لهپاشان زۆرینهخایاند زرێیهكهیلهدهستیجولهكهیهك بینی، دهیویست بیفرۆشێلهبازاڕیكووفه، جا پێشهوا (علی) كهزرێیهكهیبینیناسیهوهو پێی گووت: ئهو زرێیههیمنهو له فڵانهشهوو لهفڵانهشوێن لێم بزر بووه، جولهكهكهگووتی: نهخێر، ئهوهزرێی منه، ئهیئهمیریبڕواداران، (علی) فهرمووی: ئهوهزرێی منه، چونكهبهكهسم نهفرۆشتووهو بهكهسم نهبهخشیوهتا بگاتهدهست تۆ...

ئینجا دهبێتهمشت و مڕیان، پاشان بڕیار دهدهن بچنهلای(شوڕهیح).

ههر دووكیان دهچنهلای(شوڕهیح)، (شوڕهیح) روو لهپێشهوا (علي) دهكات و دهڵێ: چ دهڵێی، ئهیئهمیریبڕواداران؟

لهوهڵامدا دهڵێ: من زرێی خۆم بزر كردبوو لهفڵانه شوێن، ئێستاكهش دۆزیمهتهوه له لای ئهو جولهكهیه، وهمن دڵنیام لهوهی كهئهو زرێیههیمنه، و ئێئهو جولهكهیهنیه، چونكهنهم فرۆشتووهونهم بهخشیوهبهكهس تا بچێتهدهستی.

ئینجا (شوڕهیح) رووی لهجولهكهكهكرد، بۆ ئهوهی مافی قسهكردنی پێبدات و بهرگری لهخۆی بكات و، رای خۆی دهرببڕێ، پێی گووت: تۆ چ دهڵێی؟

جولهكهكهگووتی: ئهوهزرێ منهو، ئهمیریبڕوادارانیش تاوانبار ناكهم بهدرۆ...

پاشان (شوڕهیح) ڕووی له(علي) كردو پێی گووت: هیچ گومانیتێدا نیهكهتۆ راستگۆی لهقسهكانت، بهڵام دهبێدوو شایهتت ههبێ.

(علي) فهرمووی: بهڵێ: دوو شایهتهكهم، یهكهمیان قهنبهری بهندهمهو، دووهمیانیش حهسهنی كوڕمه...

(شوڕهیح) گووتی: ئهی ئهمیری بڕواداران، شایهتی كوڕ بۆ باوكی دروست نیه، چونكه زۆربهی وایه كوڕ بۆ بهرژهوهندی باوكی شایهت دهدات و لهدژی راناوهستێ.

(علي) فهرمووی: (سبحان الله) پاك بێگهردی بۆ خودا، پیاوێك كهگهورهی گهنجهكانیبهههشت بێت و شایهتیشی دروست نهبێ!، ئهی نهت بیستووه كهپێغهمبهر ((درودی خوای لهسهر بێت)) فهرموویهتی: (الحسن والحسن سيدا شباب أهل الجنة؟ ) (١٣) واته: حهسهن وحوسهین گهورهیگهنجهكانیبهههشتن.

(شوڕهیح) گووتی: بهڵێ: بیستوومه، بهڵام شایهتی دانیكوڕ بۆ باوك دروست نیه، (چونكهزۆربهیوایهكوڕ بۆ بهرژهوهندیباوكیشایهتیدهدا نهك لهدژیدا، بۆیهدروست نیه).

ئینجا پێشهوا (علی) كهزانیحوكمهكهوایه، روویلهجولهكهكهكردو گووتی: زرێیهكهببه، چونكهمن هیچ شایهتم نیهجگهلهوانه.

جولهكهكه سهری سوڕما لهو حوكمه!، چۆن دادوهرێكی موسڵمان لهبهردهم دادگا لهدژی خهلیفهی ئیسلام بڕیار دهدات، لهكاتێكدا كهزۆر باش دهزانێ ههق بهلای ئهوهو ئهو خاوهن مافهو من خاوهن ههق نم!

ئهمهچ حوكمێكه!، لهچ دهوڵهتێك و لهكام یاسایئهم دونیایهدا شتیوا ههیه!

بۆیهروو لهپێشهوا (علی) دهكات و دهڵێ: شایهتیئهدهم كهئهم زرێیههیتۆیه، وهشایهتیئهدهم كهئهم ئاینهههق و راسته( أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله) شایهتیئهدهم كهتهنها خودا شاهنیپهرستنهو موحهممهدیش بهندهو پێغهمبهریخودایه.

ئینجا به(شوڕهیح) دهڵێ: بزانهئهیقازی، ئهوهزرێی ئهمیریبڕوادارانه، وهمن دۆزیمهوهلهو كاتهیكهلهسهر پشتیووشترهكهیبهربۆوه.

پێشهوا (علی) یش زۆر دڵخۆش دهبێبهموسڵمانبوونی، بۆیهزرێیهكهو ووشترهكهی پێشهكهش دهكا.

پاشان جولهكهكهبههۆیموسڵمانبوونیژیانیدهگۆڕێت و دهبێتهخهباتكارێكیئیسلام و بهشداریدهكا لهجهنگی(نههرهوان) (١٤) ، تا لهئهنجامدا شههید دهبێلهپێناو بهرگریكردن لهئیسلامدا (١٥).

شارستانیهتی رۆژئاوا و مافهكانی مرۆڤ

شارستانیهتیرۆژئاوا ههمیشهپڕوپاگهندهیمافهكانیمرۆڤ دهكا، بهڵام لهراستیدا تهنها گرنگیبهمافهكانیهاوڵاتیخۆیدهدا، هاوڵاتیخۆیرێزیلێگیراوهو مافهكانیدابین كراوه، ههموو هاوڵاتیهك مافهكانیخۆیدهزانێبهپێی دهستوریووڵات، لهههمان كاتیشدا ئهویش دهبێرێز لهیاسا بگرێت...

هاوڵاتیخۆیههموو مافێكیپارێزراوهـ جگهلهجیاوازیرهگهزپهرستیو جیاوازیرهنگ ـ (١٦)، بهڵام ههركاتێك هاوڵاتیهكهلهشاریخۆیچووهدهرهوه، مافهكانیپارێزراو نابێ...

ئێستا (٦٠) ساڵزیاتر تێپهڕیوهلهسهر دامهزراندنی" جاڕنامهیگهردوونیبۆ مافهكانیمرۆڤ " (الإعلان العالمي لحقوق الإنسان) ، دهپرسین لهو ماوهدا چهند مافهكان دابین كراوه، چهندیان پێشێل كراوه؟ چهند خوێن بهناڕهوا رژاوه؟ چهند ماڵو سامان زهوت كراوه؟ چهند نیشتمان داگیر كراوه؟ چهند خهڵك دهربهدهر كراوه؟ چهند شارو دێهات وێران كراوه؟...

بهتایبهتیئێمهیموسڵمان، له"فلسطين" ههر لهساڵی(١٩٤٧ و ١٩٤) و تا ئێستاش دهست درێژیو قهتل و عامیجولهكهبۆ موسڵمانهفهلهستینییهكان ههر بهردهوامه...

ئینجا لهم دواییانهدا رووداوهكانی شاری غهززه لای ههموو كهسێكی خاوهن ویژدان روون وئاشكرا بوو كههێزهدڕندهو خوێنڕێژهكانی ئیسڕائیل بهپاڵپشتی ئهمریكا چیان لهو گهلهموسڵمانهبێتاوانهكرد، بهههموو جۆرهچهكێك لهدژیان راوهستان، ویژدانیههموو كهسێكی خاوهن ویژدانیجوڵاند، دانیشتوانیان بهخوێن سوور كرد، سهدهها منداڵو ئافرهتی بێتاوانیان خهڵتانی خوێنكرد، زیاتر له(١٠٠٠) كهسیان شههید كردوو زیاتر له(٥٠٠٠) ههزار كهسیان بریندار كرد، شارهكهیان كاولكردوو دایان پۆشی بهدووكهڵی تهماویبهبۆمبی قهدهغهكراو، قهسابخانهیهكی وایان دامهزراند لهمێژوودا وێنهی كهمه، مهگهر نمونهی هۆلاكۆ و مهغۆلهكان و نازیهكان و سهددام.

له(كۆسۆفۆ)، له(بۆسنهو ههرسك)، لهناو ئهوڕوپا، لهناو پڕوپاگهندهیدیمكڕاسیهت و مافهكانیمرۆڤ، زیاتر له(٧٠) ههزار موسڵمان قهتل و عام كران، و زیاتر له(٥٠) ههزار ئافرهتیموسڵمان دهست درێژیناموسیان كرایهسهر...

دیارهنمونهزۆرن لهموسڵمانانیجیهان كهچۆن مافیان پێشێل دهكرێت و هیچ بایهخێكیان پێنادرێت، ئینجا جێی خۆیهتیلهناو میللهتانیموسڵماناندا باسیمهزلومیهتیمیللهتیخۆمانیش بكهین، كهتهنها خوایگهورهدهزانێكهچیكراوهبهسهر میللهتیموسڵمانیئێمه...

دیاره لێرهدا لهدوای بێدهنگ بوونی ووڵاتانی رۆژئاوا بهرامبهر ئهو ههموو زوڵم و زۆرداریهی كه بهرامبهر ئێمهدا كرا، جێی خۆیهتی گلهیی و ئیدانهی ووڵاتانی ئیسلامی وعهرهبی بكرێت، لهبهر بێدهنگ بوونیان ...

وهئایینی پیرۆزی ئیسلام ههروهكو باسمان كرد مافیههموو مرۆڤێكیداوه، وهدهست درێژیو ستهم لههیچ كهسێك ناكات، ورازی نیه هیچ كهسێك زوڵمی لێبكرێت،چ جایئهوهیگهل و نهتهوهیهكی(٤٠) ملیۆنیزیاتر زوڵمیلێبكرێت ومافهكانی پێشێل بكرێت، تهنانهت له ئیسلامدا مافهكانی ئاژهڵان وباڵندهكان پارێزراوهو حیسابیان بۆ كراوه...

بهڵێ/ ئێمهی موسڵمان خوێنمان بووهته بێنرخترین وههرزانترین خوێن لهجیهاندا، خاك و نیشتمانمان بووهته مولك ومیراتی داگیركهران، كوا مافهكانمان؟...

مرۆڤ لهسهردهمی مافهكانی مرۆڤ لهزۆربهی ووڵاتاندا مافهكانی پێشێل كراوه، "رێكخراوی لێبوردنینێو دهوڵهتی" (منظمة العفو الدولية) رایگهیاندووه كهیهك لهسهر سێی جیهان چهوساوهن وستهم لێكراون ومافیان پێشێل كراوه، ئهوهش كارهساتێكیگهورهیه...

لهسهردهمی مافهكانی مرۆڤ ههقمانه بگرین بۆ خاك و ووڵاتمان، بۆ كوردستانی پارچه پارچه كراومان، بۆ ئهنفال و كیمیاباران، بۆ وێران كردنی شارو دێهاتهكانمان، بۆ ئهو براو خوشكانهی كهوا تۆزی رێگاكان پێخهفیان بوو، بهردهكان سهنگهریان بوو، ئهشكهوتهكان جێگای حهسانهوهیان بوو، بۆ ئهوانهی كهداوای مافهرهواكانی خۆیان دهكهن وكهسیش نیه یارمهتیان بدات وداواكانیان جێبهجێ بكات...

ئهگهر مرۆڤێكی رۆژئاوایی بكوژرێت، یان بڕفێندرێت، یان نینۆكێكی بقرتێندرێت، ئهوا دونیا ههمووی لهبهری ههڵدهسێتهوه وداوای مافهكانی دهكات، داوای تۆڵه دهكات، داوای ئازادكردنی دهكات، داوای ریزگرتنی دهكات، نهك ههر ئهوه، لهوهش زیاتر خوێنی مێش ومهگهزو پێشكهوسهگ وباڵندهكان لهلای ئهوان رێزی ههیه ورهوا نیه بكوژرێ، بهڵام ڕۆژێ بهههزارهها موسڵمان بكوژرێن وخاك و نیشتمانیان داگیربكرێت، كهس باسیان ناكات وكهس پێیان نازانێ وكهس لهسهریان بهدهنگ نایهت، وهكو شاعیر دهڵێت: (قتل شخص يهودي في غابة لا تغتفر، وإبادة شعب أعزل قضية فيها نظر) واته: كوشتنی كهسێكی جولهكه له دارستاندا، تاوانێكهو لێخۆشبونی نیه، بهڵام لهناوبردنی گهل ونهتهوهیهكی بێ دهسهڵات، كێشهیه كه تێڕوانینی لهسهرهو پێویست بهچهندهها كۆبونهوهو دانیشتن دهكا، جا بهڕاستیئهو دێرهشیعره زۆرباش لهسهر واقیعی موسڵماناندا دهچهسپێ، كودهواریش دهڵێت: بانێكهو دوو ههوایه، بهڵام لهرۆژگارێكی وهكو ئهمڕۆدا دهبی بڵێین: بانێكهو پهنجا ههوایه.

ئایا ئهوه مافهكانی مرۆڤه؟

ئهی خهڵكینه كوا مافهكانی مرۆڤ، لهسهردهمێكدا كهبههێز بێ هێز دهكوژێ، بهدهسهڵات بێدهسهڵات لهناو دهبا، ئهم جیهانه بووهته دارستانێك، دڕهندهكان نێچیرهكان دهخۆن، بووهتهدهریایهك ماسیگهورهماسیبچووك دهخوا... ئایا ئهوهمافهكانیمرۆڤه؟

لهكۆتاییدا جێی خۆیهتی گلهیی و گازانده له خۆمانیش بكهین، پێش ئهوهیلهرۆژئاوا بكهین، چونكه ئێمه بهخۆمانیش مافهكانی یهكترمان پێشێل كردووه، لهگهڵ یهكتری كۆك و تهبانین، یهكتری بهناڕهوا دهكوژین، ستهم و زۆرداریدهكهین، ماڵی یهكتری زهوت دهكهین، كهس خهم لهكهس ناخوات، ههركهسهبۆ بهرژهوهندی خۆی ههوڵدهدات و دهڵێ: (نفسی نفسی)، دیاردهی خۆپهرستیو خهڵك نهویستی له ناومان یهكجار زۆر بووه، ئهوه لهراستیدا كارهساتێكی گهورهیه بهسهرماندا هاتووه، رزگاربوونمان بۆ نیه، تهنها بهگهڕانهوه بۆ لای خودا نهبێ، هیوادارم ههموومان بهخۆدا بچینهوهو مافهكانی یهكتر پێشێل نهكهین...

پهراوێزهكان

(١) متفق عليه، بخاري ٢/٦١٩، رقم الحديث (١٦٥٢) واللفظ له، ومسلم ٢/٨٨٦، رقم الحديث (١٢١٨).

(٢) رواه الإمام أحمد في المسند ٥/٤١١، (٢٣٥٣٦)، والطبراني في المعجم الأوسط ٥/٨٦، (٤٧٤٩)، والبيهقي في شعب الإيمان ٤/٢٨٩، (٥١٣٧) إسناده صحيح.

(٣) بهبهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهر ((درودیخوایلهسهر بێت)) فهرموویهتی دهربارهی ئافرهته غامیدیهكه (المرأة الغامدية) كه زینای كردبوو: پێی فهرموو: بڕۆ تا منداڵت دهبێت... پاشان فهرمووی: شیریبدێ تا لهشیر دهبێتهوه... تا كۆتایی فهرموودهكه كه منداڵهكه هیچ تاوانی نهبوو، بۆیهئهو كات سزای لێدهر نهكرد. {رواه مسلم باب: حد الزنا ٣/١٣٢١، (١٦٩٥)}.

(٤) بهبهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهر ((درودیخوایلهسهر بێت)) دهفهرموێ: (كسرُ عظم الميت ككسره حياً)، واته: شكاندنى ئيَسكى مردوو، وهكو شكاندنى بهزيندوويی وايهو حهرامه. {رواه أبو داود ٢/٢٣١، (٣٢٠٧)، وابن ماجة ١/٥١٦، (١٦١٦)، وأحمد ٦/١٠٠، (٢٤٧٣٠)، وابن حبان ٧/٤٣٧، (٣١٦٧)، والدار قطني ٣/١٨٨، (٣١٢)، والبيهقي ٤/٥٨، (٦٨٧٠) وهو حديث صحيح}.

(٥) ههروهكو پێغهمبهر (درودیخوایلهسهر بێت) فهرموویهتی: (لا تسبّوا الأمواتَ، فإنهم قد أفضوا إلى ما قدموا)، واته: جوێن بهمردوویموسڵمانان مهدهن و بهخراپهباسیان مهكهن و بهچاكهباسیان بكهن، چونكهئهوان ئهگهر بهههشتیبن، ئهوا تاوانبار دهبن ئهگهر بهخراپهباسیان بكهن، وهئهگهر دۆزهخیش بن، ئهوا خۆی و كردهوهیخۆیان.{رواه البخاری ١/٤٧٠، (١٣٢٩)، والترمذی ٤/٣٥٣، (١٩٨٢)، والنسائي ٤/٥٣، (١٩٣٦)، وأحمد ٤/٢٥٢، (١٨٢٣٤)، والدارمی ٢/٣١١، (٢٥١١)، وابن حبان ٧/٢٩٠، (٣٠٢١)، والحاكم ١/٥٤١، (١٤١٩) وغیرهم وهو حدیث صحیح}.

(٦) متفق علیه، بخاري ١/٤٤١، (١٢٤٩)، مسلم ٢/٦٦٠ـ٦٦١، (٩٦٠ـ٩٦١).

(٧) رواه ابن ماجه١/٨١، (٢٢٤)، والطبرانی فی المعجم الكبیر ١٠/١٩٥، (١٠٤٣٩)، والمعجم الأوسط ١/٧، (٩)، والمعجم الصغیر ١/٣٦، (٢٢)، والبیهقي فی شعب الإیمان ٢/٢٥٣، (١٦٦٣)، وصححه الألبانی.

(٨) رواه مسلم١/٦٩، (٤٩)، وأبو داود ١/٣٦٦، (١١٤٠)، والترمذی ٤/٤٦٩، (٢١٧٢) وقال هذا حدیث حسن صحیح، والنسائي ٨/١١١، (٥٠٠٨)، وابن ماجة١/٤٠٦، (١٢٧٥)، وأحمد ٣/١٠، (١١٠٨٨)، وابن حبان ١/٥٤١، (٣٠٧) وغیرهم وهو حدیث صحح .

(٩) بهمهرجێك هاتنیبۆ ناو موسڵمانان بۆ كاریسیخوڕیو جاسوسینهبێ، ئهگهر هاتوو زاندرا بۆ كاریسیخوڕیهاتووه، ئهوهسزا دهدرێ، یان بهلایهنیكهم رهوانهیوڵاتیخۆیدهكرێتهوه.

(١٠) بڕوانه: ( تفسير القرآن العظيم: للإمام الحافظ إسماعيل بن كثير القرشي الدمشقي (٧٠٠ـ٧٧٤هـ)، ط١، ١٤٢٥هـ ـ ٢٠٠٤م، مكتبة الصفا: ١/٣٦٢ـ٣٦٣).

(١١) متفق عليه، بخاري ٣/١٢٨٢، (٣٢٨٨ـ٦٤٠٦)، ومسلم ٣/١٣١١، (١٦٨٨) ، فهرموودهكهسهرهتایهكهیبهم شێوهیه: قوڕهیش دڵتهنگ بوون دهربارهیئهو ئافرهتهمهخزومیهیكهدزیكردبوو، گوتیان: كێههیهبتوانێبچێتهلایپێغهمبهر (درودیخوایلهسهر بێت) مهگهر (أسامة) یكوڕی(زید) نهبێ، كهخۆشهویستیپێغهمبهره((درودیخوایلهسهر بێت))، ئینجا (أسامه) چووهخزمهت پێغهمبهر بۆ تكاكردن، پێغهمبهریخوداش تووڕهبوو فهرمووی: ئایا لهسزایهك لهسزاكانیخودا تكا دهكهی؟ پاشان ههستاوهو وتاریبۆ دان و فهرمووی: گهلهكانیپێش ئێوهلهبهر ئهوهلهناوچوون، چونكهئهوان ئهگهر یهكێكیبهدهسهڵات و بههێز دزیكردبا، وازیان لێدههێنا، بهڵام ئهگهر یهكێكیبێ هێز دزیكردبا، سزایهكهیان لهسهر دهچهسپاند، سوێند بهخوا ئهگهر (فاطمه) یكچی(محمد) دزیبكا، دهستیدهبڕم.

(١٢) ههندێكهس لهوانهیكهنهیاریئیسلامن، بهكرچ و كاڵیو بهههڵهئهو فهرموودهپیرۆزهراڤهدهكهن، گوایهپێغهمبهر (درودیخوایلهسهر بێت) كهسێكیبهبهزهیی و بهمیهرهبان نهبووه، ئهگهر نا چۆن دهستیكچیخۆیدهبڕێت؟.

لهوهڵامدا بهكورتیدهڵێین: پێغهمبهر (درودیخوایلهسهر بێت) زۆر بهبهزهیی و بهمیهرهبان بووه، بهتایبهتیبهرامبهر بهمنداڵهكانی، ئهو فهرموودهشیكهفهرمووهمهبهستیئهوهنهبووهدهستیكچیخۆیببڕێ، چونكهباش دهزانێكهفاتیمهیكچی(رهزایخودایلێبێت) دزیناكات و كچێكیزۆر بهرهوشت و دهست پاكه، بهڵكو مهبهستیئهوهبووهكهموسڵمانان حاڵیبكا كهجیاوازینهكهن لهبڕیارداندا لهنێوان هیچ كهسدا، لهنێوان دهوڵهمهندو ههژاردا، لهنێوان بهدهسهڵات و بێدهسهڵاتدا، لهنێوان كوڕییان كچیبهرپرسێك لهگهڵیهكێكیئاسایی تردا، ئهوهش دادپهروهریئیسلامه، جا ئهگهر ئهم دادپهروهریهجێبهجێبكرێلهناو ئێمهدا، بۆ بارودۆخمان بهو دۆخهیئێستادا دهبوو؟، كوڕو كچهكانیههندێلهبهرپرسهكان بوونهتهعهنتهرو رامبۆ كهس ناوێرێپێیان بڵێ: پشتیچاوتان برۆیه.

(١٣) رواه الترمذي ٥/٦٥٦، (٣٧٦٨، ٣٧٨١)، وابن ماجة ١/٤٤، (١١٨)، وأحمد ٣/٣، (١١٠١٢، ١١٦١٢، ١١٦٣٦، ١١٧٩٤، ٢٣٣٧٧، ٢٣٣٧٨)، وابن حبان ١٥/٤١١، (٦٩٥٩، ٦٩٦٠)، والحاكم ٣/١٨٢، (٤٧٧٨، ٤٧٧٩، ٤٧٨٠، ٥٦٣٠) والحديث صحيح صححه الألباني في الجامع الصغير وزيادته ١/٥، (٤٧).

(١٤) جهنگینههرهوان: جهنگێك بوو روویدا لهنێوان پێشهوا (علی) و خهواریجهكان.

(١٥) بڕوانه: سير أعلام النبلاء وبهامشه أحكام الرجال من ميزان الإعتدال في نقد الرجال، كلاهما: للإمام شمس الدين محمد بن أحمد بن عثمان الذهبي، ط١، ١٤٢٤هـ ـ ٢٠٠٣م، مكبة الصفا ـ القاهرة ـ: ٤/٥٤ـ٥٧، البداية والنهاية: للإمام ابن كثير، خرج أحاديثه: أحمد بن شعبان بن أحمد ـ محمد بن عيادي بن عبد الحليم، ط١، ١٤٢٣هـ ـ ٢٠٠٣م، مكتبة الصفا: ٩/١٩ـ٢٢، تأريخ الخلفاء: للإمام عبد الرحمن بن أبي بكر السيوطي، مطبعة السعادة ـ مصر ـ، ط١، ١٣٧١هـ ـ ١٩٥٢م، تحقيق: محمد محي الدين عبد الحميد: ١/١٥٧، تهذيب الأسماء واللغات: للإمام النووي: ١/٢٤٣، وفيات الأعيان: لابن خلكان: ٢/١٦٧ـ١٦٨.

(١٦) دیارهلهئهمریكا بهم دواییانهدا ههندێگۆڕانكاریان كردووهلهسهر جیاوازیرهنگ، بۆ نمونهئۆبامایرهش پێست بووهیهكهم سهرۆكیرهش پێستیئهمریكا، كهكاتیخۆیرهش پێستهكان بۆیان نهبوو خۆیان بۆ ئهم پۆستهكاندید بكهن، بهههر حاڵمهبهستیمن ئهوهیهكهئهم جیاوازیهههیه، جا لهههندێوڵات كهئهمهیان لابردووه، بێگومان كارێكیچاكیان كردووه، بهڵام هێشتا بهتهواوهتیئهم رهگهز پهرستیهلهههموو وڵاتانیرۆژئاوا بنهبڕ نهكراوه.