سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن و چه‌ند ئامۆژگارێیك بۆ قوتابیان
پۆڵێنه‌كان
Full Description
سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن و چه‌ند ئامۆژگارێیك
بۆ قوتابیان
[ به كوردی ]
العام الدراسي الجديد وبعض النصائح للطلاب
[ باللغة الكوردية ]
نوسینی : پشتیوان سابیر عزیز
الكاتب : بشتيوان صابر عزيز
نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
المكتب التعاوني للدعوة وتوعية الجاليات بالربوة
بمدينة الرياض
2008 -1429
سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن و چه‌ند ئامۆژگارێیك
بۆ قوتابیان
سوپاس بۆ خوای گه‌وره وا جارێكی تر قوتابیان و خوێندكاران ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو قوتابخانه و په‌یمانگه‌و زانكۆكان ، بۆیه پێم خۆشه ئه‌م بابه‌ته پێشكه‌ش بكه‌م به‌خوێنه‌رانی ئازیزم وه‌كو بیرخستنه‌وه‌یه‌ك و ئامۆژگارییك و، له‌چه‌ند خاڵێكدا كورتی بكه‌مه‌وه:
خاڵی یه‌كه‌م: ده‌رباره‌ی نیاز پاكی:
به‌بیری هه‌موو قوتابێك و خوێندكارێك دێنمه‌وه‌ده‌رباره‌ی نیاز پاكی له‌هه‌موو ئیش و كارێكدا، وه‌چاكترین كاریش برتیه‌له‌فێربوونی زانست به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ، زانستی شه‌رعی به‌تایبه‌تی.
با هه‌مووم خوێندكاران به‌خۆیاندا بچنه‌وه و پرسیار له‌خۆیان بكه‌ن ئایه‌به‌ته‌مای چین و مه‌به‌ستیان چیه‌له‌فێربوونی زانست؟
نابێت مه‌به‌ست ته‌نها دونیا بێت و، به‌ده‌سهێنانی وه‌زیفه‌بێت؛ چونكه‌ئه‌وه‌ی داوای دوا رۆژ بكات،بێ گومان دونیا و دوارۆژی ده‌ستده‌كه‌وێت، وه‌ئه‌وه‌ی داوای دونیا بكات ئه‌وه‌دوارۆژی له‌ده‌س ده‌چێت و ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌بۆی نوسراوه‌له‌دونیا.
خاڵی دووه‌م: ده‌رباره‌ی براده‌رایه‌تی:
پێویسته‌خوێندكاری ژیر‌و دانا براده‌ری باش بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت له‌هه‌موو كاتێكدا، به‌تابه‌تی له‌كاتی خوێندن، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت : " المر‌ء على دين خليله فلينظر أحدكم من يخالل ".وه‌ده‌بێت دوور بكه‌وێت له‌براده‌ری خراپ و ته‌مبه‌ڵ...
خاڵی سێیه‌م : ده‌رباره‌ی تێكڵاوی له‌نێوان كور و كچدا:
زۆر به‌داخه‌وه‌له‌زۆربه‌ی زۆری وڵاتان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌تێكه‌ڵاو ده‌كرێن...وه‌كوردستانی خۆمانیش له‌و موسیبه‌ت و گوناهه‌دوور نیه، وه‌له‌هه‌ندێ وه‌ڵاتانی ئه‌وروپی گه‌شتونه‌ته‌قه‌ناعه‌ت كه‌وا تێكه‌ڵاوی له‌نێوان كچ و كوڕدا شوێنه‌واری خراپی هه‌یه‌له‌سه‌ر ئاستی خوێندن ، به‌ڵام له‌وڵاتی ئێمه‌دا هه‌ر چۆن به‌بڕیاری‌كۆنگره‌ی‌په‌روه‌رده‌یی‌ده‌بێت ئه‌م ساڵ قوتابخانه‌ی‌بنه‌ره‌تی‌دروست بكرێت، كوڕ‌و كچ تێكه‌ڵ بكرێت.
له‌ڕاستیدا ئه‌م جۆره‌بڕیارانه‌له‌خزمه‌تی میلله‌تی موسڵمانی كوردا نیه، نابێیت ئێمه‌هه‌ر شتێكی خراپی غه‌رب و ئه‌وروبا هه‌یه‌بهێنین و جێ به‌جێی بكه‌ین له‌كوردستاندا.
خاڵی چواره‌م : ده‌رباره‌ی جل و به‌ڕگ:
ده‌بێت قوتابیان ( كوڕ و كچ ) خۆیان ببارێزن له‌و جل و به‌ڕگانه‌ی كه‌دووره‌له‌حشمه‌ته‌وه، چونكه‌ئه‌گه‌ر ته‌ماشای خوپندگاكانی كوردستان بكه‌ین ده‌بینین زۆرێك له‌كچان و كوران جل و به‌ڕگیان ناشرعیه‌و، بێ گومان ئه‌م جۆره‌جلانه‌مرۆڤ تاوانبار ده‌كات و، پاشان شوێنه‌واری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی خوێندن.
خاڵی پێنجه‌م: ده‌رباره‌ی خوێندنی رۆژانه :
زۆر گرنگه‌قوتابی كاتی دیاری كراوی هه‌بێت بۆ خوێندن و، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌به‌بیری خۆی بهێنێته‌وه:
٭ پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت قوتابی پشت به‌خوای گه‌وره‌ببه‌ستێت له‌كاتی خوێندندا.
٭ عه‌قلی مرۆڤ له پاش پشوودان له‌و په‌ڕی توانادایه‌بۆ وه‌ڕگرتنی زانیاری...بۆیه‌خوێندكار نابێت كه‌م ته‌رخه‌می بكات له‌پشودان به‌لاشه‌ی و مێشكی.
٭ له‌پاش خواردنێكی قورس و چه‌ور دامه‌نیشه‌بۆ خوێندن، چونكه‌خوێن له‌و كاته‌دا به‌ره‌و مه‌عیده‌ده‌روات نه‌كو مێشك.
٭ ئه‌و كاتانه‌دیاری بكه‌بۆ خۆت كه‌ئه‌زانیت به‌رهه‌مت ده‌بێت تێیدا، وه‌ئه‌م خاڵه‌له‌یه‌كێكه‌وه‌بۆ یه‌كێكی تر جیاوازی هه‌یه‌و،باشترین كات بۆ خوێندن بریتیه‌له‌پاش نوێژی به‌یانی؛ چونكه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت:(( بورك لأمتي في بكورها )).
خوێندكارانی به‌ڕێز: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن له‌خوێندندا، ده‌با دروشمتان بریتی بێت له: خوێندنی زۆر ... تێگه‌یشتنی باش... له‌به‌ركردنی وانه‌كان رۆژ له‌دوای رۆژ...
له‌كۆتاییدا داواكارم له‌خوای گه‌وره‌هه‌موو قوتابێك و خوێندكارێكی موسڵمان له‌كوردستانی ئازیزدا سه‌ركه‌وتوو بكات و بیانكاته‌نمونه‌یه‌كی جوان له‌نێو كومه‌ڵگه‌دا.
وصلى الله وسلم على نبينا محمد على آله وصحبه أجمعين