گرنگی نوێژی هه‌ینی ( الجمعة) وچه‌ند حوكمێك
پۆڵێنه‌كان
Full Description
- گرنگی نوێژی هه‌ینی ( الجمعة) وچه‌ند حوكمێك
- گرنگی نوێژی هه‌ینی ( الجمعة) وچه‌ند حوكمێك
- بۆ چی خوای گه‌وره‌ئه‌م ڕۆژه‌ی بۆ ئومه‌تی ئیسلام هه‌ڵبژارد ؟
- حوكمی نوێژی هه‌ینی :
- یه‌كه‌م / قورئانی پیرۆز :
- دووه‌م / فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا :
- ئایا له‌نوێژی هه‌ینیدا چه‌ند بانگ ده‌درێت؟
- حوكمی ته‌رك كردن و نه‌كردنی نوێژی هه‌ینی ( الجُمُعة ) .
- هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت :
- گرنگیه‌كانی نوێژی هه‌ینی :
- زانایان سێ بۆچونیان هه‌یه‌له‌م باره‌یه‌وه:
- حوكمی كڕین و فرۆشتن له‌ڕۆژی هه‌ینی دا .
- به‌ڵام با بزانین ئایا ڕاو بووچونی زانایان چی یه‌له‌باره‌ری كڕین و فرۆشتن له‌م كاته‌دا، دوای كام له‌بانگه‌كان بانگی یه‌كه‌م یان بانگی دووه‌م حه‌رام ده‌بێت ؟
- به‌چه‌ند مه‌رجێك كڕین و فروشتن حه‌رام ده‌بێت له‌دوای بانگدانی نوێژی هه‌ینی :
- ئایا قیاسی هه‌موو ( عقد ) ه‌كانی تر ده‌كرێته‌سه‌ر ( البیع والشراء ) ؟
- گرنگی نوێژی هه‌ینی ( الجمعة) وچه‌ند حوكمێك
گرنگی نوێژی هه‌ینی ( الجمعة) وچه‌ند حوكمێك
أهمية صلاة الجمعة
نوسینی : حاجی ئومێد چروستانی
المؤلف : حاج أوميد جروستاني
گرنگی نوێژی هه‌ینی ( الجمعة) وچه‌ند حوكمێك
مانای ( الجمعة) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌واتای كۆبونه‌وه‌دێت (١) ، یانی كۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵكی، ئاشكراشه‌كۆبونه‌وه‌پێك نایه‌ت تا به‌ژماره‌یه‌ك نه‌بێت، كه‌واته‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌خه‌ڵكی مه‌رجه‌بۆ دروست بوون و فه‌رزبوونی نوێژی هه‌ینی، كه‌دواتر باسی ده‌كه‌ین .
ئه‌م ڕۆژه‌واتــــه‌ڕۆژی هه‌ینی( الجمعــة) له‌سه‌رده‌مــی نه‌فامیدا ناوی ( یوم العروبة)بوه (٢) .
به‌ڵام ئایا له‌ئیسلامدا بۆ ناونراوه‌به( الجمعه) جیاوازیه‌ك هه‌یه‌له‌نێوان زانایاندا ، هه‌ندێك پێیان وایه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌له‌و ڕۆژه‌دا ته‌واو كردنی ( مخلوقات) دروستكراوه‌كانی خۆی كۆكرده‌وه‌واته‌ته‌واوی كردن.
هه‌ندێكی تر پێیان وایه‌كه‌په‌روه‌ردگار خه‌لق كردنی ئاده‌می له‌و ڕۆژه‌دا كۆكردوه‌ته‌وه، له‌ته‌فسیری ( ابن كثير ) هاتووه‌كه( ابن أبي حاتم ) ده‌ڵێت حه‌سه‌نی كوڕی عه‌ره‌فه‌بۆی باسكردین ئه‌ویش له‌عه‌بده‌ی كورڕی حه‌میدوه‌ئه‌ویش له‌ئه‌بی مه‌عشه‌ره‌وه‌ده‌گێڕێته‌وه‌له‌ئیبراهیمی كوڕی عه‌لقه‌مه‌وه‌ئه‌وه‌یش له‌قوره‌یعی زه‌بیه‌وه‌كه‌ده‌ڵێت سه‌لمان بوی باسكردین كه‌پێغه‌مبه‌ری خـوا
( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) فه‌رمووی:ئه‌ی سه‌لمان ئایا ده‌زانیت ڕۆژی هه‌ینی ( الجمعه) چی یه؟ منیش ووتم خوا‌و وپێغه‌مبه‌ری خوا ده‌زانن، پێغه‌مبه‌ری ئازیزیش فه‌رمووی : (جمعه) ڕۆژێكه‌كه‌په‌روه‌ردگار باوكی ئێوه‌ی تیادا كۆ كرده‌وه ( واته‌خوای گه‌وره‌له‌و ڕۆژه‌دا حه‌زره‌تی ئاده‌می دروست كرد ) (٣) .
هه‌ندێكی تر پێیان وایه‌ناونانی ئه‌م ڕ‌ۆژه‌له‌وه‌وه‌هاتوه‌چونكه‌خه‌ڵكی كۆده‌بنه‌وه‌بۆ نوێژ كردنی به‌كۆمه‌ڵ ، ( ابن حزم ) ئه‌م ڕایه‌ی په‌سه‌ند كردوه‌و ده‌ڵێت ئه‌م ناوه‌له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا نه‌بوه‌و ناوه‌كه‌ناوێكی ئیسلامیه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناو نراوه( الجمعة) چونكه‌خه‌ڵكی به‌كۆ ، كۆده‌بنه‌وه‌بۆ نوێژ كردن .
بۆ چی خوای گه‌وره‌ئه‌م ڕۆژه‌ی بۆ ئومه‌تی ئیسلام هه‌ڵبژارد ؟
ڕۆژی هه‌ینی چاكترین و باشترین و پڕ فه‌زڵترین ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌یه‌لای ئومه‌تی ئیسلام وه‌خۆر هه‌ڵنه‌هاتوه‌له‌سه‌ر ڕۆژێك باشتر بێت له‌ڕۆژی هه‌ینی ، هه‌ربۆیه‌په‌روه‌ردگار ئه‌م ڕۆژه‌ی تایبه‌ت كرد به‌ئومه‌تی ئیسلامه‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ئومه‌ته‌كانی پێش ئیسلام گومڕاییان كرد، جوله‌كه‌كان گومڕابوون و رۆژی شه‌ممه‌یان كرده‌پیرۆزترین ڕۆژ لای خویان، هه‌روه‌ها گاوره‌كانیش به‌هۆی جیاوازی زۆری نێوان خۆیانه‌وه‌گومڕابوون و رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌یان كرده‌پیرۆزترین ڕۆژه‌كانی هه‌فته، به‌ڵام به‌فه‌زڵی خواوه‌و حه‌مدو شوكر بۆی ڕۆژی ( جومعة) ی كرده‌چاكترین ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌بۆ ئه‌م ئومه‌ته (٤) ، له‌م باره‌یشه‌وه ئه‌بو هوره‌یره‌و حوزه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مان ڕیوایه‌تیان كردوه‌كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) فه‌رمویه‌تی (( أضل عن الجُمُعة من كان قبلنا، فكان لليهود يوم السبت، وكان للنصارى يوم الأحد ، فجا‌ء لنا فهدانا الله ليوم الجُمُعة، فجعل يوم الجُمُعةِ والسبت والأحد، وكذلك هم تبع لنا يوم القيامة، نحنُ الآخرون من أهل الدنيا والأولون يوم القيامة، المقضي بين الخلائق )) (٤) ، واته: ئومه‌ته‌كانی پێش ئیمه‌گومـــڕابوون و سه‌ریان لێشاو له‌دیاری كردنــــی ڕۆژی ( جمعة) جوله‌كه‌كان ڕۆژی شه‌ممه‌یان هه‌ڵبژارد، هه‌روه‌ها گاوه‌ركانیش ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌یان هه‌ڵبژارد،به‌ڵام ئێمه‌ی ئومه‌تی ئیسلام په‌روه‌ردگار رۆژی ( جمعة) ی بۆ داناین و ڕێنمایی بۆی كردین ، ئه‌وه‌نده‌ش هه‌یه‌ئه‌وان ( واته‌جوله‌كه‌و گاوره‌كان ) له‌ڕۆژی دوایدا دوای ئێمه‌ده‌كه‌ون ، ئێمه‌له‌دوای ئه‌وانه‌وه‌هاتین له‌دونیادا ، به‌ڵام له‌قیامه‌تدا پێشیان ده‌كه‌وین .
له‌م فه‌رموده‌یه‌وه‌ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ڕۆژی ( جمعة ) تایبه‌تی مه‌ندیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌له‌ئیسلامدا هه‌ربۆیه‌په‌روه‌ردگار به‌ڕۆژێكی پڕ فه‌زڵی داناوه، كه‌دواتر ئاماژه‌ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره.
حوكمی نوێژی هه‌ینی :
نوێژی هه‌ینی ( الجمعة ) فه‌رزی عه‌ینه‌له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێكی باڵغی عاقڵی، ئازاد ( حُرّ ) ی، نێرینه ی له‌ش ساغ و نیشته‌جێ،كه‌واته‌ئه‌م نوێژه‌له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕ و منداڵ و شێت و به‌نــده( عبد ) و ئافره‌ت و نه‌خۆش و موسافر واجب و فه‌رز نیه.
پێغه‌مبه‌ری خواش ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) له‌م باره‌یه‌وه‌دفه‌رموێت : ( الجُمُعة حقٌ واجبٌ على كل مسلمٍ في جماعة إلا أربعة ، عبدٌ مملوكٌ ، أو امرأةٌ ، أو صبيٌ ، أو مريضٌ ) (٥) .
واته : نوێژی هه‌ینی مافێكی خودایه‌له‌سه‌ر به‌نده‌كانی و واجبه‌له‌سه‌ر یان به‌جێ ی بهێنن جگه‌له‌چوار كۆمه‌ڵ نه‌بێت ، به‌نده‌یه‌ك ، یان ئافره‌ت ، یان منداڵ ، یان نه‌خۆش ) .
هه‌روه‌ها نوێژی ( الجمُعة ) واجب نیه‌له‌سه‌ر كه‌سێك له‌سه‌فه‌ردا بێت ، ئه‌ویش به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) كاتێك له‌سه‌فه‌ردا بوبێت نوێژی هه‌ینی نه‌كردوه، هه‌روه‌ك چۆن كاتێك له( حجة الوداع ) بوو له‌ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ئه‌و ڕۆژه‌ڕۆژی ( جمعه) بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سری به‌كۆكردنه‌وه‌و پیشخستن ( جمع وتقدیم ) كرد، ونوێژی ( جمعه) ی نه‌كرد ، هه‌روه‌ها خه‌لیفه‌ڕاشدینه‌كانی دوای خۆیشی هه‌ركاتێك له‌سه‌فه‌ردا ببوبن نوێــژی ( جمعه) یان نه‌كردوه، كه‌واته‌نوێژی ( جمعه) له‌سه‌ر ( مسافر ) واجب نیه ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئاسانكاری كردنی خوای گه‌وره‌بۆ به‌نده‌كانی ( رفع الحرج عنهم ) .
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئاماژه‌ده‌كه‌ن له‌سه‌ر فه‌رز بوونی نوێژی هه‌ینی.
یه‌كه‌م / قورئانی پیرۆز :
خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت (( يا أيها الذينَ آمنُوا إذا نُوديَ للصَّلاة منْ يومِ الجُمُعَةِ فاسعْوا إلى ذِكْرِ اللهِ وذروا البيع ذلكم خيرٌ لَكُمْ إن كُنْتُمْ تَعْلَمُون )) (6) .
واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ئه‌گه‌ر بانگ درا بۆ نوێژی هه‌ینی ، ئه‌وه‌خێرا بچن به‌ده‌نگ بانگ و یادی خواوه‌و واز له‌كڕین و فرۆشتن بهێنن، بێگومان ئه‌وه‌زۆر چاكتر و باشتره‌بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه‌بزانن .
لێره‌دا مه‌به‌ست له( الذِّكر ) یان نوێژكه‌یه‌ئه‌وه‌بێگومان ئه‌و كاته‌فه‌رزه‌و واجب ده‌بێت له‌سه‌ر موسڵمانان، چونكه‌هه‌موو فه‌رمانێك له‌قورئان وسوننه‌تدا بۆ واجب بوونه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی تر نه‌بێت ئه‌و فه‌رمانه‌بگۆڕێت بۆ حوكمێكی تر وه‌ك سوننه‌ت یان موباح وه‌ك زانایانی ئوسوڵ فقه ده‌ڵێن : ( كل أمر للوجوب إلا إذا دلت قرينة تصرفها إلى معاني آخرى ) (7) يان فه‌رماني ئايه‌ته‌كه( فاسعوا ) مه‌به‌ست پێی چوون بۆ ( خطبة ) یه‌جا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێی (خطبة ) ش بێت ئه‌وا بێگومان (خطبة ) ی ڕۆژی هه‌ینی مه‌رجێكی نوێژی هه‌ینی یه، كه‌مه‌رج واجب بێت بۆ كارێك بێگومان ئه‌و كاره‌خۆی واجب تر ده‌بێت كه‌نوێژه‌كه‌یه.
دووه‌م / فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا :
١) عن ابن مسعود ( رضي الله عنه ) أن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) قــال لقوم ، يتخلفون عن الجُمُعة ( لقد هممتُ أن آمــرَ رجـلاً يُصلي بالنَّـاس، ثُمَّ أحـرَقَ على رجـال يتخلفون عن الجمُعة بيوتهم ) ( 8) .
واته: نیازم هه‌بوو كه‌فه‌رمان بكه‌م به‌كه‌سێك كه‌نوێژ بۆ خه‌ڵكی بكات و خۆم بچم ئه‌و ماڵانه‌بسوێنم به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌دوا ده‌كه‌ون له‌نوێژی هه‌ینی .
ئاشكرایه‌ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ شتێكه‌زۆر گرنكه‌به‌لایه‌وه، وه‌گه‌ر فه‌رز به‌نوایه‌ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌گه‌وره‌یه‌ی نه‌ده‌كرد .
٢ ) عن حفصة ( رضي الله عنها ) أن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) قال : ( رواح الجمعة واجب على كل محتلم ) (9) .
واته: ڕۆشتن بو نوێژی هه‌ینی واجبه‌له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی باڵغ .
3) عن أبي الجعد الضّمري ( رضي الله عنه ) أن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) قال : من ترك ثلاث جُمَعٍ تهاوناً طبع الله على قبله ) ( 10) .
واته : هه‌ركه سێك سێ جار نوێژی هه‌ینی ته‌رك بكات و نه‌یكات به‌ته‌مبه‌ڵی ئه‌وه‌په‌روه‌ردگار مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵیدا .
سێهه‌م / ( الاجماع ) كۆ ده‌نگی زاناینی ئیسلام .
( ابن المنذر ) كۆ ده‌نگی زانایانی ئیسلام نه‌قڵ ده‌كات و ده‌ڵێت : ( أجمعوا على أن الجُمُعة على الأحرار البالغين المقيمينَ الذين لا عذر له‌م ) واته: هه‌موو زانایان یه‌كڕاو یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوێژی هه‌ینی فه‌رزی عه‌ینه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی ئازاد و باڵغ و نیشته‌جێ - واته مسافر نه‌بێت - و خاوه‌ن بیانوو ( عذر) ی شه‌رعی نه‌بێت (وه‌ك نه‌خۆشی وبارانی زۆر هتد ....) (١١.
هه‌روه‌ها ( ابن العربی ) یش ده‌ڵێت ( الجُمعة فرض عين بإجماع الملة ) واته: نوێژی هه‌ینی فه‌رزی عه‌ینه‌به‌كۆ ده‌نگی هه‌موو زانایان .
( ابن قدامه‌المقدسی ) یش ده‌ڵێت : ( أجمع المسلمون على وجوب الجمعة ) واته: موسڵمانان هه‌موو یه‌كڕاو یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوێژی هه‌ینی واجبه.
ئیمامی نه‌وه‌ویش ده‌ڵێت: ( إن مذهب الشافعي أن الجُمُعة فرض عين ) واته: له‌مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی‌دا نوێژی هه‌ینی فه‌رزی عه‌ینه.
ئایا له‌نوێژی هه‌ینیدا چه‌ند بانگ ده‌درێت؟
بانگ له‌سه‌ردمی پێغه‌مبه‌ری خوادا بۆ نوێژی هه‌ینی یه‌ك بانگ بووه‌وه‌ك نوێژه‌كانی تر، ئه‌ویش كاتێك بووه‌كه‌پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) چوبێته‌سه‌ر ( منبر ) ه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می ئه‌بو به‌كر و عومه‌ر و حه‌زره‌تی عه‌لی ش له‌كوفــــــــه( خوایان لێ ڕازی بێت ) یه‌ك بانگ بووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌می عوسمانی كوڕی عه‌فاندا ( خوای لێ ڕازی بێت ) كاتێك شاری مه‌دینه‌وورده وورده‌گه‌وره‌بوو خه‌ڵك به‌ئاسانی ئاگادری بانگ نه‌ده‌بون بۆ نوێژی هه‌ینی ، له‌شوێنێك كه‌پێان ده‌ووت (الزوراء ) كه‌نزیك بازاڕی مه‌دینه‌بوو پێش هاتنی كاتی بانگی نیوه‌ڕۆ ، بانگیكی زیاد كرد تاوه‌كو خه‌ڵكی ئه‌و بانگه‌یان بیست خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ نوێژی هه‌ینی ، جا كاتێك بانگی نوێژی هه‌ینی ده‌درا عوسمانی كوڕی عه‌فان ده‌چویه‌سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌ی و ده‌ستی ده‌كر به‌ووتار دان (١٢) .
ئه‌بو حه‌سه‌نی ماوه‌ردیش ده‌ڵێت : بانگی یه‌كه‌می ڕۆژی هه‌ینی عوسمانی كوڕی عه‌فان زیادی، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی زوو خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ نوێژی هه‌ینی چونكه‌له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا شاری مه‌دینه‌فراوان بوو بوو دانیشتوانه‌كه‌شی زیادی كردبوو (١٣) چونكه‌خه‌ڵكی له‌بازاڕدا سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتن بوون و گوێیان له‌بانگی یه‌كه‌م نه‌بوه، بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی و خۆئاماده‌كردنیان عوسمانی كوڕی عه‌فان ( خوای لێ ڕازی بێت ) بانگی یه‌كه‌می زیاد كرد .
بۆیه‌ده‌ڵێین ئه‌وه‌ی عوسمان كردویه‌تی وه‌سله‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی فه‌رزێكی گه‌وره‌و پاداشتێكی مه‌زنی نوێژی ( جمعه)یان له‌كیس نه‌چێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گوێیان له‌بانگ نه‌بوه‌و سه‌رقاڵی ئیش و كاری دونیا بوون ، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا ( الحمد لله ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌سائل و ته‌قه‌نیات زۆر بووه‌له‌جهاز و موكه‌برات و مایكروفۆنات و زۆر وه‌سائلی تر كه‌خه‌ڵكی به‌ئاسانی له‌شوێنی زۆر دووریشه‌وه‌گوێیان له‌بانگ ده‌بێت پێویست به‌بانگی دوه‌م ناكات هه‌روه‌ك له‌سه‌ردمی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) و ئه‌بو بكر و عومه‌ر دا ( خوایان لێ ڕازی بێت ) یه‌ك بانگ دراوه، جا هه‌ركاتێكیش ئه‌و هۆكاره( علة ) له‌هه‌ر جێگایه‌كی تردا په‌یدا بویه‌وه‌كه‌خه‌ڵكی به‌ئاسانی ئاگادری بانگی هه‌ینی نه‌ده‌بوون یان گوێیان لێی نه‌ده‌بوو ئه‌وا ده‌توانین كار به( أثـــر ) ه‌كه‌ی حه‌زره‌تی عوسمان بكه‌ین و دوو بانگ بدرێت بۆ نوێژی هه‌ینی ( والله أعلم بالصواب ) .
حوكمی ته‌رك كردن و نه‌كردنی نوێژی هه‌ینی ( الجُمُعة ) .
هه‌ركه‌سێك نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر فه‌رز بووبێت وه‌ك له‌پێشه‌وه‌ئاماژه‌مان پێكرد به(عمدا ) ته‌ركی بكات و هیچ عوزرێكی نه‌بێت ئه‌وه‌بێگومان گوناهێكی گه‌وره‌ی كردوه‌و سه‌رپێچیه‌كی هه‌ره‌گه‌وره‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه، جا پێویسته‌له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه(توبه) یه‌كی نه‌صوح بكات له‌و كاره‌ی و داوای لێخۆشبون له‌خوای گه‌وره‌بكات و جارێكی دیكه‌ش نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و گوناهه، ته‌رك كردنی نوێژی هه‌ینیش به‌لایه‌وه‌كارێكی ئاسان نه‌بێت ، چونكه‌له‌چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیز ( صلى الله عليه وسلم ) هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌كراوه‌له‌و موسڵمانانه‌ی كه‌نوێژی هه‌ینی ناكه‌ن به‌بێ هیچ بیانویه‌ك ( عذر ) ێكی شه‌رعی .
سه‌ره‌تا ئه‌بێت بزانین نه‌كردنی نوێژی هه‌ینی ئه‌نجام نه‌دانی فه‌رمانێكی خوای باڵاده‌سته‌كه‌ده‌فه‌رموێت ( إذا نُودِي للصَّلاة منْ يَومِ الجُمُعَةِ فاسعَوا إلى ذِكْرِ الله ..) گه‌ر بانگدرا بۆ نوێژی هه‌ینی ئه‌وا بچن به‌ده‌نگ بانگ و یادی خواوه‌كه‌نوێژ كردنه‌كه‌یه.
بێ گومان نوێژی هه‌ینیش یه‌كێكه‌له‌دروشمه‌گه‌وره‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، به‌ڕێز ڕانه‌گرتنی دروشمێكی گه‌وره‌ی ئیسلامیش گوناهی گه‌وره‌یه، چونكه‌به‌ڕێز ڕاگرتنی ئه‌و دروشمانه‌نیشانه‌ی ته‌قواو له‌خوا ترسانه‌وه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : (( ذَلِكَ ومنْ يُعَظم شَعائِرَ اللهِ فَإنَّها منْ تقَوى القُلُوب )) (١٤) .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت :
" لینتهین أقوام عن ودعهم الجمُعات أو لَيَخْتِمَنَّ اللهُ على قُلُوبِهِمْ ثُمَّ لَيَكُونَنَّ مِنَ الغَافلين " (1٥) واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نوێژی هه‌ینی ناكه‌ن ،واز له‌و كارانه‌یان دێنن یان په‌روه‌ردگار مۆر بنێت به‌سه‌ر دڵه‌كانیاندا و پاشانیش بیانگێڕێت له‌كۆمه‌ڵی بێ ئاگا‌و سه‌ر لێشێواوه‌كان .
له‌فه‌رمووده‌یه‌كه‌ی تردا ده‌فه‌رموێت : " منْ تَركَ الجُمُعَةَ ثَلاثاً منْ غير ضرورةٍ طَبَعَ على قَلْبِهِ " (1٦) واته: هه‌ركه‌سێك سێ جار نوپژی هه‌ینی نه‌كات و وازی لێ بهێنێت ئه‌وه‌خوای گه‌وره‌مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵیدا .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: " لَقَدْ هَمَمْتث أنْ آمرَ رجلاً يُصلي بالناسِ، ثُمَّ أحرَقَ على رِجالٍ يتخلَّفُون عَن الجُمُعَةِ بُيُوتَهُمْ " (١٧) .
واته: نیازم هه‌بوو كه‌فه‌رمان بكه‌م به‌كه‌سێك كه‌نوێژ بۆ خه‌ڵكی بكات و خۆم بچم ئه‌و ماڵانه‌بسوتێنم به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌دوا ده‌كه‌ون له‌نوێژی هه‌ینی .
كه‌واته‌خوێنه‌ری به‌رێزو خۆشه‌ویست نوێژی هه‌ینی یه‌كێكه‌له‌دروشمه‌گه‌وره‌كانی ئاینی پێرۆزی ئیسلام هه‌ربۆیه‌ئه‌وه‌نده‌گرنگی پێداروه‌و پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلى الله عليه وسلم ) پێداگری زۆری له‌سه‌ر كردوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌شی له‌و كه‌سانه‌كردوه‌كه‌كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن له‌به‌جێ هێنانیدا ، چونكه‌ئاشكرایه‌هه‌ركارێك پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كردبێت به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و كاره، جا پێویسته‌له‌سه‌ر تاكی موسڵمان خه‌مسار نه‌بێت له‌به‌جێ گه‌یاندنی فه‌رمانه‌كانی خوادا ( جل جلاله ) .
گرنگیه‌كانی نوێژی هه‌ینی :
له‌م گۆشه‌یه‌دا چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى اله عليه وسلم ) ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م ڕۆژه‌له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا :
١) عن أبي هريرة ( رضي الله عنه ) قال : قال رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) " خير يوم طلعتْ عليه الشمسُ ، يومُ الجُمُعَةِ فيه خَلَقَ اللهُ آدم ، وفيه أدخل الجنَّةَ ، وفيه أُخرِجَ منها ) (18)
واته: چاكترین و پڕ خه‌یر ترین ڕۆژێك كه‌خۆری لێی هه‌ڵهاتبێت ڕۆژی هه‌ینی یه‌كه‌په‌روه‌ردگار حه‌زره‌تی ئاده‌می تیادا خه‌لق كرد ، هه‌ر له‌وڕۆژه‌شدا خستیه‌به‌هه‌شته‌وه، پاشانیش هه‌ر له‌ڕۆژی هه‌ینیدا له‌به‌هه‌شت ده‌ری كرد .
٢ ) عن أبي لُبابة بن عبد المنذر ( رضي الله عنه ) قال : قال رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) : " إنَّ يومُ الجُمُعَةِ سيدُ الأيام وأعظمها عند الله، وهو أعظم عند الله من يوم الأضحى ويم الفطر، وفيه خمس خلال ، خلقَ اللهُ فيه آدم َ، وأهبط فيه آدمَ إلى الأرض ، وفيه توفيَ آدم ، وفيه ساعة لا يُسألُ الله فيها العبد شيئاً إلا أعطاهُ إياهُ ، ما لم يسأل حراماً ، وفيه تقوم الساعة ، ما من ملك مقرب ولا سماء ولا أرض ، ولارياح ولا جبال ولا بحر ، إلا وه‌ن يشفقن من يوم الجمعة " (19) .
واته: ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردار و‌گه‌وره‌ی هه‌موو ڕۆژه‌كانه‌لای په‌روه‌ردگار، ڕۆژی هه‌ینی له‌ڕۆژی جه‌ژنی قوربان و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان به‌ڕێزتر و گه‌وره‌تره‌لای په‌روه‌ردگار، چونكه‌ئه‌و ڕ‌ۆژه‌پێنج تایبه‌ت مه‌ندی هه‌یه، خوای گه‌وره‌له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌می خه‌لق كرد و هه‌ر له‌وڕۆژه‌دا خستیه‌سه‌ر زه‌وی، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا بوو وه‌فاتی پێ كرد ، له‌ڕۆژی هه‌ینی دا كاتێك هه‌یه‌به‌نده‌كانی خوای گه‌وره‌هه‌رداوایه‌ك بكه‌ن له‌په‌روه‌ردگاریان بۆیان جێ به‌جێ ده‌كات و پێان ده‌به‌خشێت ، به‌مه‌رجێك داواكاریه‌كانیان به‌جێ بێت و حه‌رام نه‌بێت ، هه‌ر له‌ڕۆژی هه‌ینیدا قیامه‌ت دێت ، هه‌موو فریشته‌نزیكه‌كانی خوای گه‌وره‌و ئاسمان و زه‌وی و ڕه‌شه‌با و كێوه‌كان و ده‌ریاكان زۆر شه‌رم و سام ده‌یانگرێت له‌ڕۆژی هه‌ینی .
٣ ) روى أبو هريرة ( رضي الله عنه ) أنَّ النبي ( صلى الله عليه وسلم ) قال : " من اغتسل يوم الجُمُعَةِ غُسل الجنابة، ثُمَّ راح في الساعة الأولى، فكأنَّما قّربَ بَدنةً، ومن راح في الساعةِ الثانيةِ ، فكأنَّما قَرَّبَ بَقَرَةً، ومنْ راحَ في السَّاعةِ الثالثةِ، فكأنَّما قرَّبَ كَبْشاً أقرنَ ، ومنْ راحَ في السَّاعةِ الرَابعةِ ، فكأنّما قرَّب دّجاجةً، ومن راحَ في السَّاعةِ الخامسَةِ، فَكَأَنَّما قَرَّبَ بَيضَةً، فإذا خَرَجَ الإمامُ ، حَضَرَتِ الملائكةُ يستمعون الذّكْرَ " (20) .
واته: هه‌ركه‌سێك ڕۆژی هه‌ینی خۆی شۆرد به‌خۆشتنی جه‌نابه‌ت پاشان له‌ساتی یه‌كه‌مه‌وه‌ڕۆشت بۆ مزگه‌وت ئه‌وه‌به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ووشترێكی كردبێت به‌خێر چاكه‌ی بۆ ده‌نوسرێت، وه‌ئه‌گه‌ر له‌ساتی دوه‌مه‌وه‌ڕۆشت ئه‌وه‌به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی مانگایه‌كی كردبێت به‌خێر چاكه‌ی بۆ ده‌نوسرێت، وه‌هه‌ركه‌سێك له‌ساتی سێ یه‌مه‌وه‌ڕۆشت ئه‌وه‌به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی به‌رانێكی شاخداری كدربێت به‌خێر چاكه‌ی بۆ ده‌نوسرێت، وه‌هه‌ركه‌س له‌ساتی چواره‌مه‌وه ڕۆشت بۆ مزكه‌وت ئه‌وه‌به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی مریشكێكی‌كردبێت به‌خێر چاكه‌ی بۆ ده‌نوسرێت ، وه‌ئه‌گه‌ر له‌ساتی پێنجه‌مه‌وه‌ڕ‌ۆشت ئه‌وه‌به‌ئه‌ندازه‌ی هێلكه‌یه‌ك ێاكه‌ی بۆ ده‌نوسرێت، جا ئه‌گه‌ر ئیمامی ووتار بێژ چووه‌سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌ی ئه‌و كاته‌ئه‌و فریشتانه‌ی وه‌ستاون چاكه‌كان ده‌نوسن داده‌نیشن بۆ گوێگرنت له یادو زكری خوا - واته‌له‌ووتاری ئیمامی ووتار بێژ _ .
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی تر زیاتر فه‌رموده‌كه‌ی پێشتر ڕۆشن ده‌كاته‌وه‌كه‌پێیغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : " إذا كان يوم الجمعة، كانَ على كلِّ بابٍ منْ أبوابِ المسجِدِ ملائكةٌ يكتبونَ الناَّسَ على منازلهمْ ، الأولُ فالأولُ، فإذا خَرَجَ الإمامُ ، طُوِيَتْ الصُّحُفُ " (21) .
واته: كاتێك كه‌ر‌ۆژی هه‌ینی دێت له‌به‌رده‌م هه‌موو ده‌رگایه‌ك له‌ده‌رگاكانی مزگه‌وت فریشته‌یه‌ك ده‌وه‌ستێت ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌نوسێت كه‌له‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌دێن بۆ مزگه‌وت، جا كاتێك كه‌ئیمامی ووتار بێژ سه‌ركه‌وت بۆ سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌ی فریشته‌كان تۆماری ناونوسینه‌كه‌یان ده‌پێچنه‌وه.
پێ ده‌چێت كه‌سێك بپرسێت و بڵێت ئایا ئه‌و ساتانه‌ی باسكرا له‌كه‌یه‌وه‌ده‌ست پێ ده‌كات ؟
زانایان سێ بۆچونیان هه‌یه‌له‌م باره‌یه‌وه:
یه‌كه‌م : له‌دوای هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه‌ده‌ست پێ ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساته‌كان ناتوانرێت ده‌ست نیشان بكرێت له‌دوای هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه‌نه‌بێت .
به‌م پێ یه‌له‌دوای هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه‌تا ئه‌وكاته‌ی ئیمامی ووتار بێژ ده‌چێته‌سه‌ر مینبه‌ر ده‌كرێت به‌پێنج به‌شه‌وه‌هه‌ر به‌شێكی له‌و به‌شانه‌ساتێكه‌له‌و ساتانه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌كه‌دا باسی كردوه.
دووه‌م : ئه‌مه‌ش ڕای ظاهري ئیمامی شافعی یه‌كه‌پێ ی وایه، له‌به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ده‌ست پێ ده‌كات ، واته‌له‌سه‌ره‌تای كاتی نوێژی به‌یانی یه‌وه، چونكه‌به‌ره‌به‌یان سه‌ره‌تای ڕۆژه‌و غوسلی ڕۆژی هه‌ینیش به‌ئه‌و كاته‌وه‌به‌نده، واته‌له‌به‌ره‌به‌یانه‌وه‌دروستیشه‌غوسل بكرێت ( ٢٢) .
سێ یه‌م : هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تر پێ یان وایه، مه‌به‌ست له‌و كاتانه‌بیست و چوار كاتژمێری شه‌و ڕۆژ نی یه، به‌ڵكو مه‌به‌ست پێ ی ئه‌وه‌یه‌هه‌ركه‌س پۆ ڕۆشتنی نوێژی هه‌ینی پێش بكه‌وێت له‌برا ئیمانداره‌كه‌ی ئه‌وه‌پاداشتی زیاتری بۆ ده‌نوسرێت، به‌و پێ یه‌هه‌ركه‌س یه‌كه‌م كه‌س بێت له‌داخڵ بوونی بۆ نوێژی هه‌ینی ئه‌وه‌خه‌یره‌زۆره‌كه‌ی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردوه‌هه‌ركه‌سیش دوا بكه‌ێت پاداشتی وه‌ك پاداشتی كه‌سی یه‌كه‌می بۆ نانوسرێت .
حوكمی كڕین و فرۆشتن له‌ڕۆژی هه‌ینی دا .
كڕین و فرۆشتن یه‌كێكه‌له‌شته(موباح ) ه‌كان واته‌به‌كردنیان هیچ گوناهـ و پاداشتێكیشت بۆ نانوسرێت ،به‌ڵام قاعده‌یه‌كی فقهی مان هه‌یه‌ده‌ڵێت ( النیة تحول العادة عبادةً ) واته نیه‌تی چاك و باش خوو داب ونه‌ریته‌كان ده‌گۆڕێت بۆ عیباده‌ت .
كه‌واته‌مرۆڤی ئیماندار ئه‌گه‌ر كاتێك معامله‌و كڕین و فرۆشتن ده‌كات نیه‌تی ئه‌وه‌بێت كه‌ڕزقێكی حه‌ڵاڵ و پاك بۆ ماڵ و منداڵی په‌یدا بكات و خۆی به‌دوور بگرێت له‌حه‌رام له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ئه‌وه كڕین و فرۆشتنه‌كه‌شی ده‌بێت به‌عباده‌ت .
ئێستا با بزانین ئایا كڕین و فرۆشتن له‌ڕۆژی هه‌ینیدا حوكمی چیه‌له‌ئیسلامدا.
كڕین و فرۆشتن له‌ڕۆژی هه‌ینی دا وه‌ك ڕۆژه‌كانی تر ڕێگه‌ی پێدراوه‌و هیچ گومانێك نیه‌له‌ڕاست و دروستی تا كاتی بانگ دان بۆ نوێژی هه‌ینی ، به‌ڵام كاتێك كه‌بانگی دا ئیتر كڕین و فروشتن حه‌رام ده‌بێت ئه‌مه‌ش ڕای سه‌رجه‌م زانایانی ئیسلامه‌به‌به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی (( يا أيها الذينَ آمنُوا إذا نُوديَ للصَّلاة منْ يومِ الجُمُعَةِ فاسعْوا إلى ذِكْرِ اللهِ وذروا البيع ذلكم خيرٌ لَكُمْ إن كُنْتُمْ تَعْلَمُون )) .
واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ئه‌گه‌ر بانگ درا بۆ نوێژی هه‌ینی ، ئه‌وه‌خێرا بچن به‌ده‌نگ بانگ و یادی خواوه‌و واز له‌كڕین و فرۆشتن بهێنن، بێگومان ئه‌وه‌زۆر چاكتر و باشتره‌بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه‌بزانن .
به‌ڵام با بزانین ئایا ڕاو بووچونی زانایان چی یه‌له‌باره‌ری كڕین و فرۆشتن له‌م كاته‌دا، دوای كام له‌بانگه‌كان بانگی یه‌كه‌م یان بانگی دووه‌م حه‌رام ده‌بێت ؟
ا ) جمهوری زانایانی ئیسلام له‌مه‌زهه‌بی مالكی و شافعی و حه‌نبه‌لی هه‌ندێكیش له‌حه‌نه‌فیه‌كان ڕایان وایه‌له‌دوای بانگی دوه‌مه‌وه‌كڕین و فرۆشتن حه‌رامه‌ئه‌ویش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نوێژی هه‌ینیان له‌سه‌ر فه‌رزه‌وه‌ك له‌پێشه‌وه‌باسمان كرد، چونكه‌له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا ( صلى الله عليه وسلم ) یه‌ك بانگ هه‌بوه‌بۆ نوێژی هه‌ینی ئه‌ویش كاته‌كه‌ی وه‌ك هه‌موو كاته‌كانی ڕۆژانی نیوه‌ڕۆی تره، واته‌له‌دوای ( زوال ) لادانی خۆر له‌ناوه‌ڕاستی ئاسمان ، وه‌ده‌ڵێن بانگی دووه‌م ئیمامی عوسمان زیادی كردوه‌دوای ئه‌وه‌ی زانی شاری مه‌دینه‌گه‌وره‌بووه‌و خه‌ڵكی به‌ئاسانی گوێیان له‌بانگ نابێت، كه‌واته‌كاتێك خوای گه‌وره‌ئه‌و ئایه‌ته‌ی نارده‌خواره‌وه‌بۆ پێغه‌مبه‌ری ئازیــــــــــز ( صلى الله عليه وسلم ) وقه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌كڕین و فرۆشتن بكرێت له‌كاتی بانگ دان بۆ نوێژی هه‌ینی یه‌ك بانگ هه‌بووه‌ئه‌ویش كاته‌كه‌ی وه‌ك كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆیه (٢٣) .
ب) به‌ڵام ڕای په‌سه‌ند كرا‌و لای حه‌نه‌فیه‌كان ئه‌وه‌یه‌له‌دوای بانگی یه‌كه‌مه‌وه‌ئیتر كڕین و فرۆشتن حه‌رام ده‌بێت و واجب ده‌بێت مرۆڤ به‌ره‌و مزگه‌وت به‌ڕێ بكه‌وێت ، پاساوی ئه‌وه‌ش به‌وه‌ده‌هێننه‌وه‌ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له‌بانگی دوه‌مه‌وه‌بێت ئه‌وه‌پێ ده‌چێت مرۆڤ نه‌گات به‌نوێژی هه‌ینیدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌تایبه‌تی ماڵی دوور بێت ئوه‌نوێژه‌كه‌ی ده‌فه‌وتێت وناگات به‌وه‌ی پێش ئیمامی ووتار بێژ له‌مزگه‌وت ئاماده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌بانگی یه‌كه‌مه‌وه‌خۆی ئاماده‌كرد ئه‌وه‌فه‌رمانه‌كه‌ی خودای به‌چاكی بۆ جێ به‌جێ ده‌كرێت (٢٤ ) .
به‌چه‌ند مه‌رجێك كڕین و فروشتن حه‌رام ده‌بێت له‌دوای بانگدانی نوێژی هه‌ینی :
١ ) ئه‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌خه‌ریك ده‌بێت به‌كڕین و فرۆشتنه‌وه‌له‌و كه‌سانه‌بێت كه‌نوێژی هه‌ینیان له‌سه‌ر فه‌رزه‌له‌و كاته‌دا ، كه‌واته‌كڕین و فرۆشتن حه‌رام نیه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌منداڵ بوو یان ئافره‌ت بوو ، یان ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوو ، یان ئه‌گه‌ر مسافر بوو ، یان موسڵمان نه‌بوو ، چونكه( خطاب ) ه‌ی خوای گه‌وره‌تایبه‌ته‌به‌و كه‌سانه‌ی ( جمعه) یان له‌سه‌ر فه‌رزه، ئه‌و كه‌سانه‌شی ( جمعه) یان له‌سه‌ر فه‌رز نیه( قه‌ده‌غه‌كردنی كڕین و فرۆشتن ) لێیان ئه‌وان ناگرێته‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌كڕین و فرۆشتن حه‌رام ده‌بێت له‌و كاته‌دا مرۆڤ مه‌شغوڵ نه‌بێت و نوێژه‌كه‌ی له‌كیس بچێت و فه‌رزێكی خودا ئه‌نجام نه‌دات ، كه‌واته‌كه‌سێك فه‌رز نه‌بوو له‌سه‌ر فه‌رزیشی له‌كیس ناچێت .
به‌م پێ یه‌ئه‌گه‌ر كه‌سێك ( محلێكی تجاری ) هه‌بوو تایبه‌ت بوو به‌ئافره‌تان و له‌كاتی نوێژی هه‌ینیدا خێزانی یان كچێكی خۆش له‌سه‌ر بوو كڕین و فرۆشتنیان كرد ئه‌وه‌ئه‌و كڕین و فرۆشتنه‌حه‌رام نابێت ، یان ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌بۆ نمونه( شه‌ریك بوو له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ئه‌هلی كتاب ) له‌كارگه‌یه‌كی ئۆتۆمبیل دروست كردن ، له‌كاتی نوێژی هه‌ینی كارگه‌كه‌دانه‌خراو به‌رده‌وام بوو له‌كاركردن، به‌ڵام كه‌سی شه‌ریكی موسڵمان له‌كاتی خۆیدا هات به‌ده‌م نوێژ كردنی هه‌ینیه‌وه ، ئه‌و هه‌ر قازانج و سودێكی پێ بگات له‌ئیشكردنی ئه‌و ماوه‌یه‌حه‌رام نیه، چونكه‌ئه‌و كه‌سه‌فه‌رمانه‌كه‌ی خوای جێ به‌جێ كردوه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ڕێگر نه‌ین له‌و‌كرێكارانه‌ی موسڵمانن و ده‌یانه‌وێت نوێژی هه‌ینی بكه‌ن .
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر منداڵێكی خۆی دانا له‌سه‌ر دوكانه‌كه‌ی یان خزمه‌تكارێكی غه‌یره‌موسڵمانی ، له‌كاتی نوێژی هه‌ینیدا كڕین و فرشتنیان كرد ، ئه‌و به‌هه‌مان شێوه‌ئه‌و كڕین وفرۆشتنه‌حه‌رام نابێت به‌مه‌رجێك ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌شتی پێ ده‌فرۆشن له‌و‌كه‌سانه‌بن ( جمعه) یان له‌سه‌ر فه‌رز نیه، واته ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه‌هه‌ردوكیان موسافر بوون یان نه‌خۆش بوون، یان هه‌ردوكیان ئافره‌ت بوون چونكه‌ئه‌گه‌ر به‌كه‌سێك شتیان فرۆشتن( جمعه) یان له‌سه‌ر فه‌رزبوو ئه‌و كاته‌ده‌چێته‌چوار چێوه‌ی هاریكاری كردن له‌سه‌ر گوناهـ ( التعاون على الإثم ) خواي گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت ( ( وتعاونوا على البر والتقوى ولا تعانوا على الإثم والعدوان )) ( 25) واته: ئێوه‌هاریكاری یه‌كتر بكه‌ن له‌سه‌ر چاكه‌و كاری خێر و هاریكاری یه‌كتر مه‌كه‌ن له‌سه‌ر كاری خراپ و گوناهـ .
كه‌واته‌ئه‌گه‌ر له‌بانگی نوێژی هه‌ینیه‌وه‌شتی فرۆشت به‌كه‌سێك كه‌نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر فه‌رز بوو، ئه‌وا هه‌ردوولا گوناهبار ده‌بن .
به‌ڵام له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌وه‌پێویسته‌له‌سه‌ر مرۆڤی موسڵمان زۆر گرنگی بدات به‌دروشمه‌كانی ئیسلام و له‌كاتی خۆیدا جێ به‌جێیان بكات و به‌سووك سه‌یریان نه‌كات ، وانه‌زانێت ئه‌گه‌ر ته‌نها كاتژمێرێكی بۆ نوێژی هه‌ینی ئه‌گه‌ر دوكان یان كۆمپانیاكه‌ی داخست ئیتر ڕزق و ڕ‌ۆزی كه‌م ده‌بێته‌وه‌كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و كه‌سه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان بزانێت به‌گه‌وره‌گرتنی دروشم ( شعائر ) ه‌كانی ئیسلام به‌ڵگه‌و ده‌لیلی له‌سه‌ر له‌خواترسانی ئه‌و كه‌سه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت (( ومن يتق الله يجعل له مخرجا ويرزقه من حيث لا يحتسب )) واته: هه‌ركه‌سێك ته‌قوای خوای هه‌بێت و له‌خوا بترسێت ئه‌وا خودای گه‌وره‌ده‌روی خێری لێده‌كاته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌ك ڕزق و ڕ‌ۆزی ده‌دات كه‌ئه‌و كه‌سه‌خۆیشی ئاگای لێ نه‌بێت و حسابیشی بۆ نه‌كردبێت .
كه‌واته‌پێ ده‌چێت ئه‌و كه‌سه‌به‌ڕواڵه‌ت وا بزانێت ئه‌گه‌ر دوكانه‌كه‌ی داخست له‌كاتی نوێژی هه‌ینیدا زه‌ره‌ر ده‌كات چونكه‌بۆ كاتژمێرێك كڕین و فرۆشنی نه‌كردوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی لێك دایه‌وه‌قازانج و پاداشتی ڕۆژی دوایی زۆر گه‌وه‌ر تره‌له‌قازانجێكی كاتی دونیا و خودای گه‌وره‌ش به‌ڵینی خۆیه‌تی له‌دونیاشدا ڕزق و ڕ‌ۆزی زیاد بكات و به‌ره‌كه‌تی تێ بخات ، ئه‌و كاته‌زۆر ئاسان ده‌بێت لای ئه‌گه‌ر له‌و‌كاته‌دا به‌چه‌ند قاتیش خێر بكات ده‌چێت به‌ده‌م بانگی خوداوه‌و واز ده‌هێنێت له‌كڕین و فرشتنه‌كه‌شی .
٢) ئه‌و كه‌سه‌ی كڕین فرۆشتنه‌كه‌ده‌كات بزانێت و علمی هه‌بێت به‌وه‌ی كه‌كڕین و فرۆشتن له‌كاتی بانگ دان بۆ نوێژی هه‌ینی حه‌رامه، ئه‌گه‌ر نه‌یزانی ئه‌وه‌حه‌رام نابێت بۆ ئه‌وكه‌ســـــه‌چونكـــه( الجاهل يعذر بجهله ) واته ( كه‌سی نه‌شاره‌زا و نه‌زان عوزری بۆ ده‌هێنرێته‌وه‌به‌نه‌زانیه‌كه‌ی .
٣) ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كڕین و فرۆشتنه‌له‌به‌ر زه‌روره‌ت نه‌بوو ، وه‌ك ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك زۆر برسی بوو له‌به‌ر ناچاری هه‌ندێك خواردن بكرێت له‌كاتی بانگدانی نوێژی هه‌ینیدا ئه‌وه‌بۆ ئه‌و كه‌سه‌حه‌رام نابێت ، یان ئه‌گه‌ر هاتوو كفنی مردویه‌ك زۆر پێویست بوو ئه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه‌هه‌یوو ئه‌گه‌ر كفن نه‌كرێت ئه‌وه‌لاشه‌ی مردوه‌كه‌بۆن بكات و خراپ ببێت ، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌و شێوه‌یه‌بوو ئه‌وا له‌به‌ر ناچاری ئه‌و كڕین و فرشتنه‌دروسته‌و حه‌رام نابێت .
٤ ) كاتێك ئه‌و كڕین و فرۆشتنه‌حه‌رام ده‌بێت بانگی دوه‌می دابێت بو نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر ڕای جمهوری زانایان .
ئایا قیاسی هه‌موو ( عقد ) ه‌كانی تر ده‌كرێته‌سه‌ر ( البیع والشراء ) ؟
مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌كاتی بانگی هه‌ینیدا خانویه‌كی به‌كرێ گرت یان كچێكی به‌شوودا ، یان عقدی كه‌فاله‌تی بۆ یه‌كێكێ تر كرد ئایا ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌به‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌باسمان كرد و ده‌كه‌وپته‌به‌ر ئه‌و قه‌ده‌غه‌كــــــــردنه‌ی كه‌په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت ( وذروا البيع ) ؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌حه‌نه‌فیه‌كان ده‌ڵێن هه‌رشتێك مه‌شغوڵت بكات له‌كردنی نوێژی هه‌ینی جا ئه‌گه‌ر كڕین و فرۆشتن بێت یان هه‌رشتێكی تر ئه‌وه‌حه‌رامه‌و پێویسته‌مرۆڤی موسڵمان ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرێت و بچێت به‌ده‌م نوێژه‌كه‌یه‌وه (٢٦) .
هه‌روه‌ها مالكی یه‌كانیش ده‌ڵێن هه‌ر عه‌قدێك جا ئه‌گه‌ر كڕین و فرۆشتن بێت یان به‌كرێدان و به‌كرێ گرتن بێت ، یان شه‌ریكایه‌تی بێت له‌مامه‌ڵه‌یه‌كدا یان به‌شودان و ژن هێنان بێت ئه‌وه‌ئه‌و عه‌قدو گرێ به‌ستانه‌ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه.
مه‌زهه‌بی شافعی لای خۆشمان ده‌ڵێت هه‌موو شتێك مه‌شغوڵ و خه‌ریكت بكات له‌نه‌كرندنی نوێژی هه‌ینی حــه‌رامه‌جا ئه‌گـــــه‌ر هه‌ر گرێ به‌ستێك بێت له‌كــــڕین و فرۆشتن یان هـــــه‌ر كارێك بێت (٢٧).
مه‌زهه‌بی حه‌نابله‌ش ده‌ڵێت حه‌رامه‌هه‌ر گرێ به‌ستێك بكرێت له‌دوای بانگ دانه‌وه‌بۆ نوێژی هه‌ینی تا كۆتای دێت ، به‌ڵام ڕایان وایه‌ته‌نها گری به‌ستی كڕین و فرۆشتن دانامه‌زرێت ، به‌ڵام جگه‌له‌كڕین و فرشتن وه‌ك گرێ به‌ستی به‌كرێ دان و سوڵح و قه‌رز و ڕه‌هن و كه‌فاله‌ت و زه‌مان و هاوشێوه‌كانیان داده‌مه‌زرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كردنیان حه‌رامه، چونكه‌ده‌قی ئایه‌ته‌كه‌ی قورئانی پیرۆز باس له‌كڕین و فرۆشتن ده‌كات ، قیاسی گرێ به‌سته‌كانی تر ناكرێته سه‌ر كڕین و فرۆشتن له‌ڕووی دامه‌زران و دانه‌مه‌زرانیه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك له‌دوای بانگه‌وه‌بیان كات گوناهبار ده‌بێت و حه‌رامه (٢٨) .
به‌م شپوه‌یه‌زانیمان كه‌سه‌رجه‌م زانایانی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌هه‌موو گرێ به‌ستێكیان پێ حه‌رامه‌له‌كاتی بانگ دانه‌وه‌تا نوێژی هه‌ینی كۆتایی دێت .
له‌كۆتایدا ده‌ڵێم زۆر به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س كردویانه‌به‌خووی خۆیان دوكانه‌كانیان داناخه‌ن یان مه‌شغوڵی كڕین و فرۆشتن ده‌بن یان هه‌ر هیچ ئیشیشی نیه تاوه‌كو كاتی ئه‌وه‌دێت كه‌قامه‌ت ده‌كرێت بۆ نوێژ كردن ئه‌و كاته‌به‌په‌له‌پڕووزه‌و ڕاكردن ده‌چێت بۆ نوێژی هه‌ینی، جا ئه‌و كاته‌یان ناگات به‌نوێژه‌كه‌شدا یان به‌ڕكاتێكی ده‌گات یان كاتێك ده‌گاته‌مزگه‌وت خه‌ڵكی له‌ته‌حیات خوێندندان، به‌ڕاستی ئه‌م خووه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوویه‌كی زۆر خراپه‌ئه‌و كه‌سه‌ش پێ ی گوناهبار ده‌بێت و چوكه‌ئه‌م كاره‌به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه‌دروشمه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی لا بێ نرخـــــــه ( خواد په‌نا بدات ) ئه‌گه‌ر نا له‌كاتی خۆیدا ده‌چێت به‌به‌ده‌م بانگی خوداوه، به‌رز ڕاگرتنی دروشمه‌كانی خودا‌ش وه‌ك پێشتر ووتمان له‌ته‌قواو له‌خواترسانی مرۆڤی موسڵمانه‌وه‌سه‌رچاوه‌ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئه‌و ( وازع ) ه‌دینی یه‌ی كـــه‌لای ئـــه‌و كه‌سه‌هه‌یه، جــــــا ئه‌گه‌ر ( وازعی دینی ) به‌هێز بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاتی نوێژه‌وه‌له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی مزگه‌وت ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ئه‌گه‌ر ( وازعی دینی ) لای هه‌ركه‌سێك لاواز بوو ئه‌وه‌سه‌یر ده‌كه‌یت كاتێك دێت بۆ نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر جاده‌و ڕێگاو بانیش جێگای نابێته‌وه، یان هه‌ر ناگات به‌نوێژه‌كه‌شدا .
خوای گه‌وره‌پشت و په‌نای هه‌موو لایه‌ك بێت ، درودو ڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌ر گیانی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی موحه‌مه‌د المصطفى و سه‌رجه‌م هاوه‌ڵ و شوێنكه‌وتوانی .
په‌راوێزه‌كان:
١ ) المجمع الوسیط ، مجمع اللغة العربية، لاپه‌ڕه 135 .
٢ ) تفسیر روح المعانی ، شهاب ا‌لدین السید محمود الآلوسي ج28/ لاپه‌ڕه‌٩٩ .
٣ ) تفسیر القرآ‌ن العظيم ، ابن كثير ، ج4/ لاپه‌ڕه‌٤٦٧ .
4 ) الروض المربع ، منصور بن يونس البهوتي الحنبلي ج3/ لاپه‌ڕه‌٣٣٢ .
٥ ) ئه‌بو داود له( كتاب الصلاة ) باب - الجمعة للمللوك والمرأة - ريوايه‌تی كردووه‌به‌ژماره‌١٠٦٧ .
٦) سوره‌تی ( الجمعه) ئایه‌تی ٩ .
٧) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌سه‌یری ( جمع الجوامع ) السبكی بكه‌ج١ / لاپه‌ڕه‌٢١٧ ، و‌كشف الاسرار على أصول الفقه، عبد العزيز البخاري، و الأحكام في أصول الأحكام الآمدي ج2/لاپه‌ڕه‌٩ ، أصول الفقه الإسلامي وهبة الزحيلي ج1/لاپه‌ڕه‌٢١٩ ، نهاية السول شرح منهاج الوصول إلى الأصول ، الأسنوي ج2/لاپه‌ڕه‌١٧ . المدخل إلى مذهب أحمد ، عبد القادر بن أحمد أبن بدران لاپه‌ڕه‌١٠١ .
٨ ) ئیمامی موسلیم له‌سه‌حیحه‌كه‌یدا له ( كتاب المساجد ومواضع الصلاة) له‌باب فضل صلاة الجماعة وبيان التشديد في التخلف عنها - به‌ژماره‌٦ ٥٢ ڕیوایه‌تی كردوه.
9) ئيمامي نه‌سائی له( المجتبى ) دا ريوایه‌تی كردوه‌ج٣/لاپه‌ڕه‌٨٩ ، هه‌روه‌ها ابن العربی له‌أحكام القرآ‌ن دا ئاماژه‌پێ كردوه‌ج٤/ لاپه‌ڕه‌١٧٩٦ .
10) ئه‌بو داود ڕیوایه‌تی كردوه‌له( كتاب الصلاة ) له‌بابــی ( التشديد في ترك الجمع ) به‌ژماره‌ی ١٠٥٢ ، هه‌روه‌ها نه‌سائی ش له‌سونه‌نه‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی كردوه له( كتاب الجمعة ) له‌بابی التشیدید فی التخلف عن الجمعة‌به‌ژماره‌ی ١٣٧٠ .
11) سه‌یری ( كتاب الاجماع ) ابن المنذر بكه‌لاپه‌ڕه‌٥٤ .
12) ئیبنو ماجه‌له‌سونه‌نه‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی كردوه‌به‌ژماره( ١١٣٥ ) هه‌روه‌ها ئیمامی بوخاریش له‌سه‌حیحه‌كه‌یدا به‌م واتایه‌هێناویه‌تی به‌ژماره‌كانی ( ٩١٢ ) و ( ٩١٣ ) و ( ٩١٥ ) و ( ٩١٦ ) هه‌روه‌ها سه‌یری ته‌فسیری ( القرطبي ) بكه‌ج٢٠ / لاپه‌ڕه ٤٦٤ .
13) سه‌یری ( النكت والعیون ) ی ماوردی بكه‌ج٦ / لاپه‌ڕه‌٩ -١٠ .
14) سوره‌تی ( الحج ) ئایه‌تی ٣٢ .
15) ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردوه‌له( كتاب الجمعة ) باب التلغیظ في ترك الجمعة به‌ژماره‌٨٦٥ .
16 ) ئیمامی ئه‌حمه‌د له‌مه‌سنه‌ده‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی كردوه‌ج٣/ لاپه‌ڕه‌٣٣٢ ، هه‌وره‌ها ئیمامی نه‌سائی له‌كتاب ( الجمعة) باب التشدید فی التخلف عن الجمعة به‌ژماره‌١٣٦٨ ڕیوایه‌تی كردوه، ئیبن و ماجه‌ش له‌كتاب ( فیمن ترك الجمعة‌من غیر عذر ) به‌ژماره‌١١٢٦ ، وه‌ئیبن و خوزه‌یمه‌ش به‌ژماره‌١٨٥٦ ، وه‌حاكمی نه‌یسابوریش له سه‌حیحه‌كه‌یدا به‌ج١/ لاپه‌ڕه‌٢٩٢ ریوایه‌تیان كردوه.
17) پێشتر له‌په‌راوێزی ژماره‌هه‌شتدا ته‌خریج كراوه.
١٨) ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردوه‌له( كتاب الجمعة) له- باب فضل يوم الجمة- فه‌رموده‌ی ژماره ٨٥٤ . هه‌روه‌ها ئه‌بو داود ڕیوایه‌تی كردوه له(كتاب الصلاة ) باب - فضل یوم الجمعة ولیلة‌الجمعة - به‌ژماره‌١٠٤٧ .
١٩) ابن ماجه‌ش له‌سونه‌نه‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی كردوه‌له( كتاب الصلاة ) باب - في فضل يوم الجمعة - ژماره‌١٠٨٤ .
٢٠) ئیمامی بوخاری له‌سه‌حیحه‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی كردوه‌له( كتاب الجمعة ) باب - فضل الجمعة - به‌ژماره‌فه‌رمــــووده‌ی ( ٨٨١ ) هه‌روه‌ها ئیمامی موسلیم له( كتاب الجمعة ) باب - الطيب والسواك يوم الجمعة - به‌فه‌رمــــــووده‌ی ژماره( ٨٥٠ ) ڕیوایه‌تی كردوه.
٢١) نه‌سائی له( السنن الصغرى ) له( كتاب الجمعة ) باب - التبكیر إلى الجمعة - دا به‌ژماره‌فه‌رموده‌ی ( 1386 ) ڕیوایه‌تی كردوه.
٢ ٢) سه‌یری ( البیان فی مذهب الإمام الشافعي شرح كتاب المهذب كاملاَ و الفقه المقارن ) للعمراني الشافعي اليمني بكه‌ج٢/ لاپه‌ڕه‌٥٨ ٩ .
٢٣) الهدایة‌وشروحها ج٢/لاپه‌ڕه‌٣٨ ، وشرح المنهج بحاشية‌الجمل ج٢/ لاپه‌ڕه‌٥٤، كشاف القناع ج٣/ لاپه‌ڕه‌١٨٠ .المجموع للنووی ج٤/لاپه‌ڕه‌٤١٩ ، والبیان للعمرانی ج٢/لاپه‌ڕه‌٥٥٨ .
24) الهدایه‌والعنایه‌ج٢/ لاپه‌ڕه ٣٨- ٣٩ ، وتبین الحقائق ج٤/ لاپه‌ڕه‌٦٨، والدرر المختار ج٤/ لاپه‌ڕه‌١٣٢ .
25) سوره‌تی المائده‌ئایه‌تی ژماره‌٢ .
٢٦) رد المختار ج١/ لاپه‌ڕه‌٥٥٢ ، جواهر اكلیل ج١/ لاپه‌ڕه‌٩٩ .
27) المجموع ئیمامی نه‌وه‌وی ج٤/ لاپه‌ڕه‌٤١٩ .
28) كشاف القناع، البهوتی ج٣/ لاپه‌ڕه‌١٨١ ، والمغنی لابن القدامه‌ج٢/ لاپه‌ڕه‌١٤٦ .