×
ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ : كه‌رامه‌ت وپله‌وپایه‌ی ئافره‌تی موسڵمان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك توانیویه‌تی تا ئه‌و ئاسته‌ی په‌نای كه‌سانێكیش بدات كه‌ فه‌رمانی كوشتنیشیان هه‌بوو، له‌ كه‌سانی بێباوه‌ڕ و به‌دیل گیراوه‌كانیش ..

    كهرامهت وپله وپایهی ئافرهتی موسڵمان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ محمد جميل زينو

    وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2015 - 1436

    كرامة المرأة المسلمة

    « باللغة الكردية »

    محمد بن جميل زينو

    ترجمة: أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2015 - 1436

    كهرامهت وپله وپایهی ئافرهتی موسڵمان

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    وهك پێشتر باسمانكرد ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێزێكی یهجگار زۆری له ئافرهتان ناوه، بهشێوهیهك ڕێزی ئافرهت گهیشتوهته ئهوهی ئهو كهسهی كه ئافرهتێكی موسڵمان پهنای بدات ڕهد ناكرێتهوه و وپارێزراو دهبێت ونابێت كهس ئهو پهنایه بشكێنێت، ههروهها ڕێزی ئافرهتان له ئاستێكدایه كه ئافرهتان لهمێژووی ئیسلامدا دهست وپێوهندی دیل وبهند كراوهكانیان كردوهتهوه وكهس ڕێگری لێ نهكردوون، ئهمهش بهڵگهیه لهسهر ئهو پهڕی ڕێز وپلهوپایهی ئافرهتان له ئیسلامدا، بهڵگهش لهسهر ئهم مهسئهلهیه چهند ڕیوایهتێكه :

    1- حدثنا عبد الله بن مسلمة عن مالك عن أبي النضر مولى عمر بن عبيد الله أن أبا مرة مولى أم هانئ بنت أبي طالب أخبره أنه سمع أم هانئ بنت أبي طالب تقول ذهبت إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم عام الفتح فوجدته يغتسل وفاطمة ابنته تستره فسلمت عليه فقال من هذه فقلت أنا أم هانئ بنت أبي طالب فقال مرحبا بأم هانئ فلما فرغ من غسله قام فصلى ثماني ركعات ملتحفا في ثوب واحد فلما انصرف قلت يا رسول الله زعم ابن أمي أنه قاتل رجلا قد أجرته فلان بن هبيرة فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم قد أجرنا من أجرت يا أم هانئ قالت أم هانئ وذاك ضحى. [ رواه البخاري ] .

    واتا : أم هانيء كچی ئهبوطالب (خوای لێ ڕازی بێت) كه دهكاته پوری پێغهمبهری خودا (صلی الله علیه وسلم) پهنای دوو كهسهی له خزمانی پیاوهكهی دا له كاتی فهتحی مهككهدا كه فهرمانی كوشتنیان بۆ دهركرابوو، أم هانيء ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهڵێت : له ساڵی ڕزگاركردنی مهككهدا ڕۆشتم بۆلای پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بینیم كهخۆی دهشۆری وفاطمهی كچیشی به جلوبهرگهكهی پهردهیهكی بۆ دروستكردبوو، و منیش سهلامم لێكرد، وئهویش فهرمووی ئهم ئافرهته كێیه ؟ منیش ووتم : منم أم هانيء كچی ئهبو طالب، ئهمجا فهرمووی : بهخێر بێیت ئهی أم هانيء، جا كاتێك له خۆشتنهكهی بویهوه، ههستا و ههشت ڕكاتی به پۆشاكێكهوه كرد، كاتێكیش له نوێژهكهی بوویهوه، ووتم : ئهی پێغهمبهری خوا: كوڕهكهی دایكم – مهبهست پێی ئیمام عهلی بوو – دهیهوێت كه كهسێك بكوژێت، ئهو كهسهش كه فڵان كهسێكه كوڕی هوبهیرهیه، منیش ئهو كهسهم پهناداوه وپارستوومه، پێغهمبهریش خوداش ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فهرموو : ئهی أم هانيء ئهو كهسهی كه تۆ پهنات داوه وپاراستوته ئێمهیش پهنای دهدهین ودهیپارێزین، أم هانيء دهڵێت : ئهو كاتهش كاتی چێشت تهنگاو بوو .

    2- لما أسر المسلمون أبا العاص بن الربيع، وغنموا ماله فيما أسروا وغنموا وكان زوج زينب بنت رسول الله ﷺ‬، إلا أن الإسلام فرَّق بينهما، استجار أبو العاص بزينب رضي الله عنها، فوعدته خيرًا وانتظرت حتى صلى رسول الله ﷺ‬ الفجر بالمسلمين، ثم وقفت على بابها – في المسجد – فنادت بأعلى صوتها : إني قد أجرتُ أبا العاص بن الربيع فقال رسول الله ﷺ‬: « أيها الناس هل سمعتم ما سمعت؟ قالوا: نعم. قال: فو الذي نفسي بيده ما علمت بشيء مما كان حتى سمعت الذي سمعتم، المؤمنون يدٌ على منَ سواهم، يجير عليهم أدناهم، وقد أجرنا من أجارت » [ الطبقات الكبرى لابن سعد، ج/33 ].

    أبو العاص ی كوڕی رهبیع كه پێشتر مێردی زهینهبی كچی پێغهمبهری خوا بوو، وه لهیهكتر جودا بووبونهوه بههۆی ئهوهی موسڵمان نهبوو، بهسهفهرێك ڕۆیشت بۆ شام كه سهر قافڵهی كاروانێكی بازرگانی قوڕهیشیهكان بوو، كاتێك ئهم ههواڵه گهیشته پیغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) زهیدی كوڕی حارثهی لهگهڵ سهد وحهفتا سواردا نادر بۆ ئهوهی دهست بگرن بهسهر ئهو كاروانهدا، لهمانگی جمادی الاولی ساڵی شهشی كۆچی له نزیك ناوچهی ( العیص ) گهیشت به كاروانهكه و دهستیان گرت بهسهر كاروانهكه و تهواوی كهلوپهلهكانیدا، كۆمهڵێك كهسیشیان بهدیل گرت، لهناو دیلهكاندا ( أبو العاص ی كوڕی ڕهبیع ) بهدیل گیرا، كاتێك دیلهكان گهیهنرانه مهدینه ( أبو العاص ) خۆی گهیانده لای زهینهبی كچی پێغهمبهری خوا وداوای ئهوهی لێكرد پهنای بدات، ئهویش بهلێنی پێدا، جاكاتێك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) نوێژی بهیانی كرد، زهینهب لای دهرگای ماڵهكهی خۆیهوه به دهنگی بهرز هاواری كرد ووتی : ئهوه من پهنای أبو العاص ی كوڕی ڕهبیعم داوه، پێغهمبهری خوداش ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی : ئهی خهڵكینه ئهوهی من بیستم ئێوهیش بیستتان ؟ ئهوانیش : بهڵێ، ئهمجا پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی : سوێند بهو كهسهی كه گیانی منی بهدهسته پێشتر ئاگاداری ئهوه نهبووم كه من بیستم و ئێوهیش بیستتان، ئهوه بزانن باوهڕداران یهك دهستن لهبهرامبهر غهیری خۆیاندا، كهمترینیان لهدهسهڵات دهتوانێت پهنای ئهوان بدات، ئهی زهینهب ئهوه ئیمهیش پهنای ئهو كهسمان دا كه تۆ پهنات دابوو .

    جاكاتێك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پشتی ههڵكرد و ڕۆشتهوه بۆ ماڵهوه، زهینهب داوای لێكرد ئهو كهلوپهلهی له ناو كاروانهكهی أبو العاص دا گیراوه بگێڕێتهوه بۆی، پێغهمبهری خوداش ( صلی الله علیه وسلم ) كهلوپهلهكانی بۆ گێڕایهوه، پاشان أبو العاص گهڕایهوه بۆ شاری مهككه و كهلوپهلی كاروانهكهی دایهوه بهدهستی خاوهنهكانیانهوه، لهدوای ئهوهش أبو العاص كۆچی كرد بۆ مهدینه و موسڵمان بوو، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) زهینهبی گهڕاندهوه بۆ لای ..

    بۆ زیاتر سوود وهرگرتن لهسهر ئهم بابهته سهرنجی پهرتووكی (سير أعلام النبلاء 1/332) و ( والإصابة 748 ) بده.

    سهرچاوه : پهرتووكی ( تكریم الاسلام للمرأة )

    له نووسینی : شێخ محمد جمیل زینۆ