چه‌ند هه‌نگاوێكی كارا بۆ ڕێگا گرتن له‌پرۆسه‌ی به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان
پۆڵێنه‌كان
Full Description
چه‌ند هه‌نگاوێكی كارا بۆ ڕێگا گرتن
له پرۆسه‌ی به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان
ئاماده‌كردنی: به‌شی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
﴿ الخطوات العملية لمواجهة التنصير في المجتمعات الإسلامية ﴾
إعداد : فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
چه‌ند هه‌نگاوێكی كارا بۆ ڕێگا گرتن له پرۆسه‌ی به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان
خۆشه‌ویستان له بابه‌تی پێشوماندا به‌ڵێنمان پێدان كه بدوێین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه كارانه‌ی كه به‌هۆیانه‌وه ده‌توانرێت ڕێگا بگیرێت له‌به‌رده‌م ئه‌و هێرشه به‌ر بڵاوه‌ی كه حاڵی حاز له‌لایه‌ن ده‌زگا وڕێخكراوه گاوره‌كانه‌وه ده‌كرێت له پێناو به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كاندا، به پشتیوانی خوای گه‌وره به پێی توانا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ریان تاوه‌كو ڕۆڵه ونه‌وه‌كانی ئیسلام به‌رچاو ڕۆشن بن وبهئاگاوه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرۆسه نه‌گریسه‌یه ببنه‌وه، چونكه هه‌ر یه‌ك له ئێمه به پێ توانا وطاقهتی خۆی ئه‌توانێت پارێزگاری له دینه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك نیه‌ت و ئیخلاصێكی ته‌واوی هه‌بێت بۆ خوای گه‌وره وپاشان داوای یارمه‌تی له په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست بكه‌ین كه یارمه‌تی ده‌رمان بێت، پاشان ده‌ست له‌ده‌ست و قوه‌ت له خوا لێبڕاوانه ده‌ست پێ بكه‌ین :
چۆن وبه‌چ شێوه‌یك ڕووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی به‌گاوركردن ببینه‌وه؟
یه‌كه‌م : ووریا وبه‌ئاگا بین له سه‌رجه‌م چالاكی وهه‌وڵه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه ده‌ستیان كردوه به‌گاوركردنی موسڵمانان، وپاشان مامۆستایان وزاناینی ئیسلامیان لێ ئاگادار بكرێته‌وه، وبه‌هه‌موو هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنیش خه‌ڵكی به‌گشتی به‌ئاگا بهێنرێته‌وه، تاوه‌كو پارێزگاری له ئاینه‌كه‌یان بكه‌ن .
دووه‌م : هه‌وڵبدرێت سه‌رجه‌م هه‌وڵ وڕێگاكانی بانگه‌واز كردن بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌ناو نهصرانیهكانی ناو كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان وغه‌یری گۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كانیش زیاتر بكرێت، ئه‌مه‌ش چه‌ند ئامانجێكمان بۆ جێ به‌جێ ده‌كات :
أ- ئه‌توانین به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ببین به هۆی هیدایه‌تدانی ئه‌وان چونكه ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌س له‌سه‌ر ده‌ستی تۆی بانگخوازدا هیدایه‌ت وه‌ربگرێت زۆر بۆت باشتره له گه‌له ووشترێكی سوور وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا ئاماژه‌ی پێكردوه .
ب- له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌وان ڕۆڵه‌كانمان بكه‌ن به نه‌صرانی، هۆكارێكی زۆر باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ستی خۆمان پێش بخه‌ین وببین به‌هۆی هیدایه‌تی ئه‌وان وهه‌وڵه‌كانی ئه‌وان پوچه‌ڵ بكرێته‌وه .
ج- ئاشكرایه لای هه‌مووان كه باشترین ڕێگا بۆ به‌رگری له خۆ كردن ئه‌وه‌یه تۆ ده‌ستی خۆت پێش بخه‌یت، ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئه‌وان ده‌یگرنه به‌ر تۆش به‌هه‌مان هۆكاری ئه‌وان به‌رپه‌رچیان بده‌یته‌وه، بۆ نموونه ئه‌وان ڕادیۆ وتهلفزیۆن وگۆڤار وڕۆژنامهیان هه‌یه كه خه‌ریكی به‌گاوركردن وبانگهوازكردنه بۆ نه‌صرانیه‌ت، تۆی موسڵمانیش هه‌وڵبده‌یت ئه‌و هۆكارانه فه‌راهه‌م بهێنیت وله خزمه‌ت بانگه‌وازه‌كه‌ی محمد المصطفی دا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌كاری بهێنیت.
د- هیدایه‌ت وه‌رگرتنی كۆمه‌ڵێك له‌و نهصرانیانه ده‌بێته مایه‌ی خێر بۆ موسڵمانان وله‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێت بهبهڵگهیهك به‌سه‌ریانه‌وه، چونكه له‌ڕاستیدا ئه‌وان زیاتر شاره‌زان به كه‌م وكورتی وئه‌و كاروباره شریكانهی كه ئه‌وان پێی هه‌ڵده‌سن، ئه‌مه‌ش دیسان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلام وموسڵمانان كۆتایی پێ دێت، یان ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌وڵبدرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وان موسڵمان ده‌بن زۆر شاره‌زا بكرێن له ئاینی پیرۆزی ئیسلام وزانسته ئیسلامیه‌كان، تاوه‌كو بانگخوازێكی سه‌ركه‌وتووی باشیان لێ ده‌رده‌چێت، ئه‌و كاته له ڕێگای ئه‌و كه‌سه‌وه بانگه‌وازی نهصرانیهكان بكرێت، چونكه قسه‌و ووته‌كانی ئه‌م كه‌سه زۆر زۆر كاریگه‌رتر ده‌بێت له‌سه‌ریان، چونكه ده‌زانێت به‌چ شێوازێك بانگه‌وازیان بكات وبه‌چ شێوه‌یه‌ك كلیلی دڵه‌كانیان بكاته‌وه وبهنووری ئیمان وئیسلام ڕووناكیان بكاته‌وه، به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره .
سێهه‌م : بڵاو كردنه‌وه‌ی زانست وزانیاری وعلومی شه‌رعی له‌ناو موسڵمانان وڕێنومایی كردن وئاراستهكردنیان به ئاراسته‌كردنێكی ڕاست ودروست ودوور له هه‌موو زیاده‌ڕۆیی وبیدعهیهك له دیندا، هه‌روه‌ها ئاگاداركردنه‌وه‌یان له عه‌قیده‌ی لادراوی گاوره‌كان كه ئاینه‌كه‌ی خودایان گۆڕیوه ودهستكاریان كردوه به ئارهزوزی خۆیان وبۆ مه‌به‌سته شهخصیهكانی خۆیان، به‌مه‌ش ڕۆڵه‌كانی ئیسلام شاره‌زاییه‌كیان بۆ دروست ده‌بێت وله‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێت به مهناعهیهكی به‌هێز له‌به‌رده‌م ئه‌و گومانانه‌ی كه ئه‌وان بۆ موسڵمانان دروستی ده‌كه‌ن، چونكه زیاتر ئه‌و كه‌سانه به‌ووته‌ی ئه‌وان باوه‌ڕ ده‌كه‌ن ودهكهونه داویانه‌وه كه جاهل ونه‌زانن وهیچ له دینه‌كه‌ی خۆیان شاره‌زا نین، جا بۆیه زۆر پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵبدرێت موسڵمانان ونه‌وه‌كانی ئیسلام زیاتر شاره‌زا بكرێن له ئاینه‌كه‌یان .
چواره‌م : هه‌موو هه‌وڵ وتواناكان بخرێته گه‌ڕ له پێناو پاراستنی ڕه‌وشت وسلوكی گه‌نج ولاوهكانمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه به‌ربڵاوه‌ی كه ده‌زگا وهۆكانی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوا وهه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی خۆشمان شه‌و و ڕۆژ خهریكینی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێك بووبێت گه‌نجان ولاوان له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه سه‌رسام بكه‌ن به‌و به‌ناو ڕۆشنبیریه‌ی كه ئێستا هاتوه‌ته ناو كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كانه‌وه، ئه‌ویش له ڕێگای كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه، جا له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئێمه‌ش هه‌موو توانا وهه‌وڵه‌كانی خۆمان بخه‌ینه كار له پێناو بره‌و دان به‌بانگه‌وازی ئیسلامی به‌تایبه‌ت له نێو چینی وتوێژی لاوان‌دا، وئاگادرایان بكرێنه‌وه له‌و مه‌به‌سته شاراوانه‌ی كه ئه‌و ده‌زگا وڕێكخراوانه گرتویانه‌ته‌به‌ر بۆ ڕوخاندنی ڕه‌وشت وبه‌ها ئیسلامیه‌كان، كه تاكه شتێكه موسڵمانان شانازی پێوه بكه‌ن وهۆكاری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامیه‌یه به زیندووی، هه‌ر بۆه‌یه ته‌ماشا ده‌كه‌یت كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نج ولاوانهشدا كه به ڕۆشنبیری ڕۆژئاوا سه‌رسام وكاریگهرن گفتوگۆ ده‌كه‌یت به گفتوگۆیه‌كی هێمانانه، ونیه‌ت ومه‌به‌سته‌كانی ناحه‌زانی ئیسلامیان بۆ ڕوون ده‌كه‌یته‌وه كه ده‌یانه‌وێت ڕه‌وشت وسلوك وبه‌ها به‌رزه‌كانی ئوممه‌تی ئیسلامی بڕوخێنن ونهیهێڵن تاوه‌كو هیچ شه‌رم وشكۆیهك له‌نێو خێزانه‌كاندا نه‌مێنێت، خێرا ئه‌و گه‌نج ولاوه خۆشه‌ویستانه غیره‌تی به‌رگری له ڕه‌وشت وئه‌خلاقی خێزان وكۆمه‌ڵگاكه‌یان ده‌یانگرێت وبه‌ئاگا دێنه‌وه وبڕیاری واز هێنان له‌و هه‌ڵوێسته‌یان ده‌ده‌ن، جا بانگخوازی خۆشه‌ویست مامۆستایان و قوتابیان وباوكان ودایكانی ئازیز هۆشیاربن وبه‌توندی ده‌ست بگرن به ڕه‌وشتی خۆتان وخێزان وكۆمهڵگاكهتانهوه، بۆ ئه‌وه‌ی له پاشه‌ڕۆژدا ده‌ستی په‌شیمانی نهگهزن وئهوكاته بیر بكه‌نه‌وه كه كار له‌كار ترازابێت وئیتر دوای ئه‌وه خۆزگه‌و ئاخ وئۆف هه‌ڵكێشان هیچ سوود وقازانجێكی نه‌بێت، ئه‌ركه‌كه‌ش به‌وه ده‌بێت هه‌ركه‌سێك له جێگه‌ی خۆیه‌وه سه‌ره‌تا ده‌ست بگرێت به ڕه‌وشتی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆیه‌وه وزۆر به‌شێوازێكی جوان وله‌سه‌ر خۆ به‌ڕێگای ووتوێژ وگفتوگۆ تیان بگه‌یه‌نێت كه جیاوازی ئێمه‌و ڕۆژئاوا چیه وله چ شتێك‌دا له‌یه‌ك جیاوازین وله‌چ شتێكیشدا یه‌ك ده‌گرینه‌وه، وه ئاگاداریان بكاته‌وه له‌مه‌ترسیه‌كانی داڕمانی ڕه‌وشته جوانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای كوردهواری، چونكه ئێمه‌ی موسڵمان به‌و ڕهوشتانهوه جوانین خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شمان له‌ده‌ست دا، هیچ شتێكمان نامێنێت شانازی پێوه بكه‌ین، خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌شه‌وه ده‌فرموێت : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ) { التحريم : 6 } واته : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و خێزانتان له ئاگری دۆزه‌خ بپارێزن، ئه‌و ئاگره‌ی سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی بریتی یه له خه‌ڵك وبه‌رد .
جا ئه‌گه‌ر له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌وا ده‌توانێت ئامۆژگاری خه‌ڵكانی نزیكی خۆی بكات له خزم وناسراوانی وئه‌وانیش ئاگادر بكاته‌وه، وه‌ك خـــوای گه‌وره دهفــهرمــوێت به پێغـه‌مبه‌ری خوا : ( وَأَنْذِرْ عَشِيرَتَكَ الْأَقْرَبِينَ ) { الشعرا‌ء : 214 }واته : ئه‌ی موحه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم ) خزم ودۆست وعه‌شیره‌ت وكه‌سه نزیكه‌كانت ئاگادار بكه‌ره‌وه وبیان ترسێنه له ئاگری دۆزه‌خ .
پێنجه‌م : هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی هه‌ندێك ڕێكخراو سه‌ندیكای پزیشكی خێرخوازی، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له پزیشكه دڵسۆز وبهوهفاكان، له پێناو پێشكه‌ش كردنی چاره‌سه‌ره‌ی بێبه‌رامبه‌ری خه‌ڵكانی موسڵمانی دووره ده‌ست ودوور له شاره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌چاوی ئه‌وه بكرێت ئه‌و پزیشكانه له‌و كه‌سانه بن كه له خه‌می بانگه‌وازی ئیسلامی وبڵاوكردنه‌وه‌ی دینهكهیاندان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كاندا دوو ووته و قسه‌ی خێریشیان بۆ بكه‌ن له‌باره‌ی ئاینه‌كه‌یانه‌وه وه تێ‌یان بگه‌یه‌نن موسڵمانان به فه‌زڵی خوداوه هه‌موویان برای یه‌كن وده‌بێت له خۆشی وناخۆشیدا به‌یه‌كه‌وه بن و به‌پێی توانایان یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن تاوه‌كو ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌نێوانیاندا به‌ره‌جه‌سته ده‌بێت كه ده‌فه‌رموێت : " مثل المؤمنين في توادهم وتراحمهم وتعاطفهم كمثل الجسد الواحد إذا اشتكى عضو منهم تداعى له سائر الجسد بالسهروالحمى " { رواه الخاري ومسلم} واته : نموونه‌ی باوه‌ڕداران له‌نێو یه‌كتردا بۆ سۆز وخۆشه‌ویستی وبه‌زه‌یی هاتنه‌وه به‌یه‌كتردا، وه‌ك نموونه‌ی یه‌ك لاشه‌ی مرۆڤ وایه چۆن كاتێك كه ئه‌و لاشه‌یه ئه‌ندامێكی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت ودهئێشێت ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی تری ئێشیان پێده‌گات ونائارام ده‌بن وشهونوخونی ده‌كێشن به‌دیاریه‌وه ، به‌ڵێ ده‌بێت موسڵمانانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه بن .
پزیشكان وپهرهستاران وبرین پێچانی خۆشه‌ویست ئه‌ركی ئێوه‌ش وه‌ك هه‌موو چین وتوێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگای ئیسلامی قورس وگرانه به‌رامبه‌ر ئاینه پیرۆزه‌كه‌تان، بگره زیاتر له‌وانیش چونكه قسه‌و ئامۆژگاری كه‌سێكی وه‌ك ئێوه زیاتر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشه‌ی كه دێته به‌رده‌ستتان وچاره‌سه‌ری بۆ ده‌كه‌ن جا بزانه با قسه ووته‌تان له‌گه‌ڵیاندا خۆش بێت، ئه‌گه‌ر به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كیش بووه دڵی نه‌خۆشه‌كه‌تان ئاســووده بكه‌ن وه‌ك پێغه‌مبــه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت "تبسمك في وجه أخيك صدقة " { رواه ابن حبان ، وقال الشيخ الالباني حيدث صحيح ج1/ص 816 ورقم الحديث 454} واته : زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك به‌ده‌م براكهتهوه خێر وصهدهقهیه بۆت .
به‌م كاره‌ت ئه‌وه ده‌سه‌لمێنیت كه تۆ دڵسۆزی ئاینهكهتی وله چوار چێوه‌ی كاره‌كه‌ی خۆتدا خزمه‌ت به به‌رنامه پیرۆزه‌كه‌ی ئیسلام ده‌كه‌یت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نگاوێكی گه‌وره وگرنگت ناوه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه ڕێكخراوه تهنصیریهی كه شه‌و ڕۆژ خه‌ریكی به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگای ئیسلامیمانن .
شه‌شه‌م : دامه‌زراندن ودروست كردنی چه‌ند پێگه وماڵپهڕێكی ئینته‌رنێت بۆ لێكوڵینه‌وه وتوێژینه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌گاوركردن وبه‌دواداچوونی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌ردێت بۆ به‌گاوركردنی نه‌وه‌كانی ئیسلام، ودانانی ڕێگا چاره‌ی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان به ئاگا بن له خۆیان و ڕۆڵه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵبدرێت گۆڤارێكی وه‌رزی ده‌ربكرێت بۆ گرنگی دان به‌و مهسئهلهیه وبه ووردی دوا پێشهات وگۆڕانكاریهكانی پرۆسه‌ی به‌گاوركردن وههوڵهكانیان بخرێته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆپاراستێك وا بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیمان، وه پرس‌و ڕاوێژ بكرێت به‌كه‌سانی پسپۆڕ له‌م بواره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان یه‌ك بخرێت له پێناو ڕێگاگرتن له‌و پرۆهسهیه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌بین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆ دوور بگرین له توندوتیژی وبه‌كارهێنانی شێوازێك كه خێر ناداته‌وه بۆ بانگه‌وازی ئیسلامی، چونكه ئه‌م مهسئهلهیه په‌یوه‌ندی به قه‌ناعه‌تی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه، جا پێویستی به حیكمه‌تێكی زۆر هه‌یه تاوه‌كو بتوانین به شێێوازێكی جوان كۆمه‌ڵگای خۆمان قه‌ناعه‌ت پێ بكه‌ین كه ته‌نها چاره‌سه‌ر له ئیسلام ودینهكهیاندایه، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه، كۆڵ نه‌ده‌ین له ئامۆژگاری خێر وگفتوگۆی جوان وشیاو له‌گه‌ڵ نهصرانیهكاندا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ببین به‌هۆی هیدایه‌ت وڕێنمونی ئه‌وانیش، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ) [ النحل : ١٢٥ ] .
واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌ی ئیمانداران بانگه‌واز بكه‌ن بۆلای به‌رنامه وڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیكمه‌ت ودانایی ( بۆ هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی )، وه به‌ئامۆژگاری جوان وشیرن وبه‌جێ ( بۆ هه‌ندێكی تر )، وگفتوگۆ ومجادهله به‌جوانترین شێوه وشێواز ( له‌گــه‌ڵ هه‌ندێكی تردا بـهتایبهت خــاوه‌ن كتێبه ئاسمانییه‌كان )، چونكه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی زانایه كه كێ گومڕا وسه‌ر لێشێواوه، وه‌هه‌ر خۆشی زانایه به‌و كه‌سانه‌ی كه هیدایه‌تی ئه‌و وه‌رده‌گرن .
چونكه ئه‌وه‌ی له ڕێگای به‌كارهێنانی ووته‌ی شیرین وشێوازی جوانه‌وه به‌ده‌ست دێت وبه‌رووبومی ده‌بێت هه‌رگیز له ڕێگای به‌كارهێنانی ووته‌ی ناشیرین وشێوازی خراپه‌وه به‌ده‌ست نایه‌ت، وه‌ك پێغه‌مبه‌ی خوا (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : " إن الله رفیق، یحب الرفق، ویعطي علی الرفق ما لا یعطي علی العنف، ومالا یعطـي علی ما سواه "{ رواه مسلم } . واته : خوای گه‌وره هێمن وله‌سه‌رخۆیه وهێمنیی وله‌سه‌رخۆیی ونه‌رمونیانی خۆش ده‌وێت، ئه‌وه‌شی به‌هۆی هێمنی ونه‌رم ونیانیهوه ده‌یبه‌خشێت، به‌هۆی توند‌و تیژیه‌وه هه‌رگیز نایبه‌خشێت، وه ناشیبهخشێت به‌غه‌یری هێمنی وله‌سه‌رخۆیی .
حه‌وته‌م : ئاماده‌كردنی ژماره‌یه‌كی پێویست له نامیلكه وپێچراوه ( المطویات ) له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی پرۆسه‌ی به‌گاوركردن ودهرهنجامهكانی .
هه‌شته‌م : بانگهێشتكردنی كه‌سانی پسپۆڕی موسڵمان له بواری به‌دواداچوونی پرۆسه‌ی به‌گاوركردن له كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كاندا، وه گێڕانی كۆڕ و سازدانی سیمنار بۆیان وبانگهێشت كردنی قوتابیان وزانایانی ئاینی وماموستایانی زانكۆ خه‌ڵكانی تر له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ووردی ئه‌و پسپۆڕانه پیلانی ئه‌و ڕێكخراوانهیان بۆ ئاشكرا بكه‌ن كه خه‌ریكی به‌گاوركردنی موسڵمانانن.
هه‌شته‌م : بڵاوكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ری به‌سوودی باش له‌م بواهردا، وه بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆڕه‌ی ئینته‌رنێت ودابه‌شكردنی به‌نێو خه‌ڵكدا، چونكه ئێستا كه‌م ماڵ هه‌یه كۆمپیوته‌ری تێدا نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كی زۆر باشه بۆ خۆپاراستن له و هێرشه به‌ر بڵاوه‌ی كه ئێستا ڕێكخراوه ( مونهصیرهكان ) سهرگهرمینی .
نۆیه‌م : گرنگیدان به‌و نه‌صرانیانه‌ی كه تازه موسڵمان بوون، وهههوڵبدرێت زیاتر شاره‌زا بكرێن له ئاینی پیرۆزی ئیسلام، تاوه‌كو له‌پاشه‌ڕۆژدا به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ببن به بانگخوازێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ كۆمه‌ڵگا ودهووروبهرهكهی خۆیان، زۆر به‌داخه‌وه ده‌بینین به تایبه‌تی له ووڵاتانی ڕۆژئاوا و كه‌نداو ڕۆژانه خهڵكانێكێ زۆر گهرندگیری خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن به ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه، به‌ڵام پاش ئه‌وه هیچ گرنگیان پێ‌نادرێت وفێری ئیسلام وتهعالیمه جوانه‌كانی ناكرێن، بۆیه ده‌بینین پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ندێك له‌و كه‌سانه هه‌ر به‌ناو موسڵمانن، وهیچ شه‌عائر وئه‌رك وفه‌رمانێكی ئیسلام جێ به‌جێ ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش كه‌مته‌رخه‌میه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی موسڵمانان وبانگخوازانی ئه‌و بواره، جا بۆیه ده‌بێت ئه‌م تێبینیه گرنگه له‌به‌رچاو بگیرێت وپشتگوێ نه‌خرێت .
ده‌یه‌م : گه‌مارۆی بازرگانی بخرێته سه‌ر ئه‌و پۆشاك وكاڵایانهی كه بانگه‌شه بۆ به‌گاوركردنی موسڵمانان ده‌كه‌ن، وه بازرگانه موسڵمانه‌كانیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا وكارگانه نه‌كه‌ن كه یارمه‌تی ئه‌و ڕێكخراوانه ده‌ده‌ن له كه‌له‌بواری گاوركردندا كار وچالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن،
یانزه‌یه‌م : شان به‌شانی بانگه‌وازی پیاوان بانگه‌وازی ئافره‌تانیش پشتگوێ نه‌خرێت، وه هه‌وڵبدرێت چه‌ند ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به بانگه‌وازی ئافره‌تانی نه‌صاری بۆ سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام دابمه‌زرێت، وه ئه‌و كه‌سانه سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن كه لێوه‌شاوه وپسپۆڕن ، چونكه ڕۆڵی ئافره‌تانیش له‌م بواره‌دا هیچی كه‌م نیه له ڕۆڵی پیاوان، بگره ئه‌توانین بڵێن ئافره‌تان گرنگی زیاتریان هه‌یه چونكه پهروهرهكردنی مناڵ وئاراستهكردنیان به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر شانی ئافره‌تانه، جا خوشكی به‌ڕێزم ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره كردیتی به‌هۆی موسڵمان بوونی ئافره‌تێكی نه‌صرانی ته‌نها بوخۆی واز نه‌هێنێت، به‌ڵكو هانیشی بده بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر مناڵه‌كانیشی بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ئه‌و خێزانه به‌ته‌واوی گه‌ردنگیری ئیسلامم ببن .
دوانزه‌یه‌م : په‌یوه‌ندی به‌هێز وبهرداوم له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نج ولاوانهی كه له ووڵاتانی ڕۆژئاوا ئیش وكار ده‌كه‌ن یان بۆ خوێندن ڕۆشتوون، له پێناو ئه‌وه‌ی هه‌میشه وبه‌رده‌وام ئامۆژگاری ووته‌ی خێر هه‌بێت له نێوانماندا، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ده‌بێت به به‌رگریه‌كی به‌هێز بۆ ئه‌و گه‌نج ولاوانه كه له دینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گه‌ڕێن و نهیانكهن به نه‌صرانی، یان هه‌وڵبدرێت ئامۆژگاری بكرێن كه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و ناوه‌ند وڕێكخراوه ئیسلامیانه‌ی كه له‌و ووڵاتانه‌دا خه‌ریكی بانگهوازكردنن بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام .
سیازده‌یه‌م : له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان پێویسته قوڵی لێ هه‌ڵماڵین وبێینه گۆڕه‌پانه‌كه‌وه و كۆڵ نه‌ده‌ین له بانگه‌واز كردن بۆ دینه‌كه‌مان، وه‌هه‌رگیز ئه‌و ووته‌یه نه‌ڵێیته‌وه كه هه‌ندێك خه‌ڵكی به‌زیوو ده‌یڵێنه‌وه ( جا من به‌ته‌نها چیم پێ ده‌كرێت بۆ ئیسلام ) نه‌خێر برا وخوشكی ئازیزم تۆ و نموونه‌ی تۆ زۆر زۆریان پێ ده‌كرێت، هه‌ركه‌س له جێگای خۆیه‌وه و به‌پێی توانای خۆی خشتێك بخاته سه‌ر كۆشك و باڵه‌خانه‌كه‌ی ئیسلام پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بینین به‌هه‌موو لایه‌كمانه‌وه شتێكی ناوازه و جوانمان پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا و ئاینه‌كه‌مان كردوه، وه ئه‌و كاته‌ش ئه‌گه‌ر وامان كرد چاوه‌ڕوانی ڕه‌حم وبه‌زه‌ی خوای گه‌وره بكه‌ین، ئه‌وه‌ش بزانه كه‌سانی ده‌روون به‌زیوو هه‌ڵدێن و گۆڕه‌پانه‌كه چۆڵ ده‌كه‌ن بۆ ناحه‌زانی ئیسلام تا به ئاره‌زووی خۆیان چی ئه‌كه‌ن بیكه‌ن.
چوارده‌یه‌م : هه‌وڵدان بۆ سازدانی كۆڕ وسیمینار له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئیسلامه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌شه وپاپا ومونهصیرهكانی ئه‌وان، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی جوان و گفتوگۆیه‌كی هێمانانه زیاتر هه‌ق وڕاستی ئیسلام وبه‌رنامه جوانه‌كه‌ی بۆ نهصرانیهكان ڕوون ببێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ( شێخ ئه‌حمه‌د دیدات ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌نجامی ده‌دا له هه‌موو ووڵاتانی جیهاندا، چونكه ئه‌م شێوازه ده‌چێته ئه‌و چوار چێوه وه كه خوای گه‌وره له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت : ( يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ) { آل عمران : 64 } واته : ئه‌ی موحه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم ) بڵێ : ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه نامه‌ی ئاسمانیتان بۆ هاتووه له گاور وجوله‌كه‌كان وه‌رن به‌ده‌م بانگه‌واز به‌رنامه‌یه‌كه‌وه كه هاوبه‌ش وهاوسهنگه له نێوان ئێمه وئێوه‌دا ( ئه‌ویش ئــه‌وه‌یه ) كه جگه له ( الله ) كه‌سی تر نه‌په‌رستین، وه‌هیچ جۆره هاوه‌ڵ وشهریكێكی بۆ بڕیار نه‌ده‌ین، وه هیچ لایه‌كمان هه‌ندێكی ترمان به خودا وپه‌رستراو دانه‌نێین، جگه له‌زاتی پیرۆزی ( الله ) جا ( ئه‌ی موحه‌مه‌د ) ئه‌گه‌ر له‌م بانگه‌وازه‌دا سه‌رپێچیان كرد‌و گوێیان نه‌دا بهووتهكانی تۆ، ئه‌وه پێیان بڵێ : ئێوه به‌شاهید بن ئێمه موسڵمانین و مل كه‌چی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین .
پازده‌یه‌م : ئاشكرا كردن و ڕاگه‌یاندنی ناوی ئه‌و كه‌سه به‌ناوبانگانه‌ی كه پێشتر گاور بوون و سوپاس بۆ خوای گه‌وره موسڵمان بوون وهیدایه‌تیان وه‌رگرتوه، وه سازدانی دیمانه وچاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانی وته‌له‌فزیۆنی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی خۆیان بزانن كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام له هاوڕێ وخزم وزاناكانی خۆیانه‌وه ببیستن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كی به‌هێزی ده‌بێت له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیان، وه زیاتر سه‌رنجیان ڕاده‌كێشێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی لێكوڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ڕه‌حمی فراوانی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ڕاستی وبیروباوه‌ڕی دروستیان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره .
شازده‌یه‌م : له كۆتایدا پێویسته ئه‌وه بخه‌ینه ڕوو كۆڵی قوورستر ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شاره‌زاییان هه‌یه له زمانه بێگانه‌كاندا، به‌تایبه‌تی زمانی ئینگلیزی، كه ئێستا وه‌ك زمانێكی جیهانی زۆربه‌ی ڕۆشنبیر له نێوان خۆیاندا قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بوونی جیاوازی له زمانیاندا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه بانگخوازانمان زیاتر كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵكانی نه‌صرانی، چونكه ئه‌گه‌ر تۆ زمانی ئه‌وان نه‌زانی به‌چ شێوه‌یه‌ك بانگه‌واز ده‌كه‌یت.
خوشك وبرایانی به‌ڕێز ئه‌وه‌ی باسكرا بۆتان چه‌ند هه‌نگاوێك بوون له پێناو ڕێگه‌گرتن له بڵاو بوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌گاوركردن له نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا، به ئومێدی ئه‌وه‌ی توانیبێتمان شتێكی نوێمان پێشكه‌ش كردبن، وه ئه‌گه‌ر نوێش نه‌بێت ته‌نها بیرخستنهوهیك بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه پێشتر ئه‌مه‌یان بیستووه .
( وصلی الله وسلم علی سیدنا وحبیبنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم )
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته .
!>!>!>!>!