×
پێناسه‌ى دڵدارى : بریتى یه‌ له‌ : په‌یوه‌ندییه‌كى مۆڵه‌ت پێ نه‌دراو له‌ نێوان هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زى نێر و مێ دا به‌مه‌به‌ستى چێژ وه‌رگرتن له‌ یه‌كتر.

    خۆشەویستی یان پەیوەندی نادروست و لەدەستدانی ڕەوشت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    خه‌لیل ئه‌حمه‌د

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    العلاقة المحرمة وفقد الأخلاق

    « باللغة الكردية »

    خلیل أحمد

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    خۆشەویستی یان پەیوەندی نادروست و لەدەستدانی ڕەوشت

    إن الحمد لله ، نحمده ، ونستعینه ، ونستغفره ، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ، ومن سیئات أعمالنا ، من یهد الله فلا مضل له ، ومن یضلل فلا هادی له . وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شریك له ، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله .

    أما بعد :

    فإن خیر الحدیث كتاب الله وخیر الهدی هدی محمدٍ (صلی الله‌علیه‌ وسلم) وشر الأمور محدثاتها، وكل محدثة بدعة، وكل بدعة ضلالة، وكل ضلالةٍ فی النار ، وبعد ...

    پێناسه‌ى دڵدارى : بریتى یه‌ له‌ : په‌یوه‌ندییه‌كى مۆڵه‌ت پێ نه‌دراو له‌ نێوان هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زى نێر و مێ دا به‌مه‌به‌ستى چێژ وه‌رگرتن له‌ یه‌كتر. جا پێش ئه‌وه‌ى باسى حوكمى دڵدارى یان خۆشه‌ویستى یان ئه‌ویندارى له‌شه‌رعدا بكه‌ین پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانین مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ چین ، تا بتوانین حوكمى شه‌رعیان به‌سه‌ردا بده‌ین چونكه‌ وه‌ك گوتراوه‌ (الحكم على الشیء فرع عن تصوره) ده‌بێ له‌ پێشدا ماناو ڕاستى ئه‌م زاراوانه‌مان لا ڕوون بێت ، پێشه‌كى : ئه‌ڵێم ئه‌م زاراوانه‌ و چه‌ندین زاراوه‌ى په‌یوه‌ندى دار به‌م بابه‌ته‌وه‌ هه‌ریه‌ك ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر قۆناغێك یان به‌شێك له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌كات ، جا ئه‌م كار و ڕه‌فتاره‌ به‌هه‌ر یه‌كێك له‌و زاراوانه‌ ناو بنرێت ئه‌وه‌ ناو لێنانێكى نادروست و ناته‌واوه‌ و واقیع پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ چونكه‌ له‌ مێژووى عاشقاندا كه‌ نێر و مێ حه‌زیان له‌یه‌كتر كردبێ به‌بێ مۆڵه‌تى شه‌رع له‌ قۆناغێك یان به‌شێك نه‌وه‌ستاوه‌ به‌ڵكو په‌لى كێشاوه‌ بۆ یه‌كتر بینین و ڕۆچوون تیایدا و چێژ وه‌رگرتن و شه‌یدا بوونى یه‌ك وه‌ بۆ پێكه‌وه‌ دانیشتن و گه‌ڕان و كات به‌سه‌ربردن وه‌ بۆ ئه‌وینى یه‌كتربوون و بگره‌ چه‌ندین ده‌ستبازى حه‌رام و ئابڕوبه‌ر ، ئه‌مه‌ش لاى هه‌موو كه‌سێك زانراوه‌ كه‌ به‌ په‌یوه‌ندى بوون ناوده‌برێت بۆ نموونه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى پێش ژنهێنانیان كه‌ دڵداریان كردبێ ده‌بینى زۆر جار له‌ دواى ژنهێنانیان وازى لێ دێنن ئه‌گه‌ر ته‌نها خۆشویستن بێ ئه‌وه‌ كه‌سى خۆشه‌ویست هه‌ر خۆشه‌ویسته‌ به‌ڵام دڵدارى له‌گه‌ڵ ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژنى هێناوه‌ كه‌وابوو ئه‌م دیارده‌یه‌ بریتى یه‌ له‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى ناشه‌رعى له‌ نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز دا ئه‌مه‌ش ناوێكى گشتى یه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و كردارانه‌ى هه‌ردوو لایه‌نى ئه‌ویندار ئه‌نجامى ئه‌ده‌ن واقعى پڕ خه‌م و خه‌یاڵى ئه‌وینداره‌كانیش ئه‌م ڕاستى یه‌ ده‌سه‌لمێنێ ، جا ئاینى پیرۆزى ئیسلام بۆ پاراستنى ڕه‌وشت و ئاین و به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى مۆڵه‌تى نه‌داوه‌ به‌وه‌ى ڕه‌گه‌زى نێر و مێ په‌یوه‌ندى به‌یه‌كه‌وه‌ دروست بكه‌ن ته‌نها له‌ ڕێگه‌ى ژنهێنان و شوكردنه‌وه‌ نه‌بێ ئه‌مه‌ش چه‌ندین سودو به‌رژه‌وه‌ندى بۆ تاك و كۆمه‌ڵگه‌ى تیاداىه‌ ، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت به‌ خۆشه‌ویستى بدرێ و ڕه‌ها بێت هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بواریان پێ بدرێت هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ركه‌سێكى خۆشبوێت خۆشى بوێت و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ بكات ، له‌وانه‌یه‌ كه‌سى وا هه‌بێت چه‌ند كه‌سێكى خۆشبوێت و دڵ بدات به‌ چه‌ند كه‌سێك ، ئایا چاره‌سه‌ر چى ده‌بێت چاره‌سه‌ریش نییه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستى سنووردار بكرێت ئه‌گه‌ر كه‌سێ بڵێ ئه‌ى ڕاتان چى یه‌ به‌كه‌سێك گه‌ر حه‌زى له‌ كچێك یان ژنێك كرد ڕێگر چیه‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵدا هه‌بێت ، ئێمه‌ ئه‌ڵێین ئه‌گه‌ر پێش یه‌كتر خۆشویستن و په‌یوه‌ندى بونیان گرێبه‌ستێك (عقد) ێك نه‌بێت تا مافیان به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ دابین و پارێزراو بكات ئه‌وه‌ كارێكى هه‌رزانه‌یه‌ و زیان به‌خشه‌ وه‌ له‌وانه‌یه‌ یه‌كێكیان یان هه‌ردووكیان سته‌م له‌ویتر یان له‌یه‌كتر بكه‌ن وه‌ به‌وه‌فابوون و ڕاستكردن له‌گه‌ڵ یه‌كدا مسۆگه‌ر ناكرێت وه‌ له‌وانه‌یه‌ لایه‌نێك له‌و دووانه‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى تردا دروست بكات ئه‌گه‌ر مرۆڤ بۆى ڕه‌ها بكرێت حه‌زى له‌ هه‌ركه‌س كرد خۆشى بوێ و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ دروستكات جا بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك نه‌بنه‌ قوربانى ومافه‌كانیان بپارێزرێت پێویسته‌ عه‌قدێك هه‌بێت ئه‌م گرێبه‌سته‌ش به‌باشترین شێوه‌ ئیسلام سه‌لماندوویه‌تى كه‌مافى كه‌سى و ئاینى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ڕه‌وشتى تیادا پارێزراوه‌ .

    كه‌وا بوو حوكمى خۆشه‌ویستییه‌ك یان دڵدارییه‌ك یان ئه‌وینێك هه‌موو ئه‌و موخاله‌فاتانه‌ له‌ خۆ بگرێت وه‌ك چۆن له‌ واقعدا ده‌یبینین بێ گومان حه‌رامه‌ و لاڕێبوونێكى ڕه‌وشتى گه‌وره‌ و ترسناكه‌ و كۆمه‌ڵگا ده‌بێته‌ قوربانى ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ چونكه‌ ئه‌م شتانه‌ له‌ ئه‌ویندارى دا ڕووده‌دات :

    یه‌كه‌م : بۆ یه‌كتر ڕوانین پێش ماره‌ بڕین ئه‌مه‌ش حه‌رامه‌ و خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : (قُل لِّلْمُؤْمِنِینَ یَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَیَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِیرٌ بِمَا یَصْنَعُونَ) [النور/30].

    دووه‌م : به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌كبوون (الخلوة) پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ : «لا یخلون رجلٌ بامرأة إلا كان ثالثها الشیطان» ترمذى رِیوایه‌تى كردووة (6/284) حدیث صحیح غریب . واته‌ : هه‌رگیز پیاوێك له‌ گه‌ڵا ئافره‌تێكدا به‌ ته‌نها نابن ، ئیللا شه‌یتان سێیه‌میان ده‌بێت .

    سێ یه‌م : ده‌ستبازى و چێژ وه‌رگرتن له‌ جه‌سته‌ى یه‌كتر «لأن یطعن فی رأس أحدكم بخیط من حدید خیر له أن یمس امرأة لا تحل له»أخرجه الطبرانی فی الكبیر برقم 487 و صححه الألبانی فی الصحیحه برقم 226 .

    چواره‌م : گوێڕایه‌ڵى نه‌كردنى قسه‌ى دایك و باوك كه‌ شاره‌زاترین كه‌سن بۆ چاره‌نووسى كچ یان كوڕ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ : « إذا جاءكم من ترضون دینه وخلقه فزوجوه ».

    وه‌ چه‌ندین زیان و خراپه‌ى تر له‌وانه‌ :

    1- تووشبوون به‌نه‌خۆشى (ئه‌وین) و له‌ده‌ستدانى عه‌زیمه‌ت و زاڵكردنى ئاره‌زووه‌كان به‌سه‌ر ژیرى و شه‌رعدا ، زانایان ئه‌وینیان به‌نه‌خۆشى كوشنده‌ داوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م ته‌نانه‌ت به‌به‌شێك له‌ شیرك داناوه‌ .

    2- ڕێگه‌ خۆشكردن بۆ ئه‌نجامدانى داوێن پیسى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هۆكاره‌ بۆ زیناكردن وكارى خراپ له‌ ئاینى ئیسلامدا به‌یاساى (سد الذرائع)قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ .

    3- شكاندنى سنوورى ڕه‌وشتى ئیسلامى و كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌ره‌پێدان به‌ناپاكى و دڵنیا نه‌بوون له‌یه‌كتر .

    له‌ كۆتایدا ئه‌ڵێم :

    1- پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ : « البرُّ ما أطمأنَّ إلیه النفس والإثم ما حاك الصدر » چاكه‌ و شتى حه‌ڵاڵ دڵ پێى ئاسوده‌ ده‌بێ وخراپه‌ش ئه‌وه‌یه‌ دڵ پێى ناخۆش بێ.

    2- ئایا ئه‌و كه‌سه‌ى گاڵته‌ به‌ڕه‌وشتى خه‌ڵكى تر ده‌كات پێى خۆشه‌ كه‌سانى تر له‌گه‌ڵ خوشك و دایكى په‌یوه‌ندیان هه‌بێت ، بۆیه‌ داواكارم له‌گه‌نجان به‌ كوڕ و كچه‌وه‌ هه‌موویان شوێنى هه‌نگاوه‌كان نه‌كه‌ون و ساخته‌ى شه‌یتان كاریان تێ نه‌كات و شوێنى چاره‌سه‌رى ئیسلام بكه‌ون كه‌ بریتى یه‌ له‌ ژنهێنان و مێردكردن .