×
خوشكان وبرایانی باوه‌ڕدار جارێكی تر هاتینه‌وه‌ خزمه‌ت جه‌نابتان بۆ ته‌فســـیر كردنی كۆمه‌ڵـــه‌ ئایه‌تێكی تر لــه‌ قورئانی پیرۆز بــه‌و هیوایه‌ی إن شاء الله جێگای ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار بێت وپاشان سوودمه‌ند بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك ...

    [
    ]
    كوردی

    الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی سیدنا محمد علی اله وصحبه وسلم .

    خوشكان وبرایانی باوه‌ڕدار جارێكی تر هاتینه‌وه‌ خزمه‌ت جه‌نابتان بۆ ته‌فســـیر كردنی كۆمه‌ڵـــه‌ ئایه‌تێكی تر لــه‌ قورئانی پیرۆز بــه‌و هیوایه‌ی إن شاء الله جێگای ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار بێت وپاشان سوودمه‌ند بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك .

    خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ( إِنَّ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآَيَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا لَا تُفَتَّحُ لَهُمْ أَبْوَابُ السَّمَاءِ وَلَا يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّى يَلِجَ الْجَمَلُ فِي سَمِّ الْخِيَاطِ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُجْرِمِينَ (40) )

    واته‌ : بێگومــان ئه‌وانـه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌‌ به‌ ئایه‌ت ونیشانه‌ وبه‌ڵگه‌كانی ئێمه‌ وبه‌درۆی ده‌خه‌نه‌وه وخۆیــان لــه‌ئاستیدا به‌گــه‌وره‌ زانیوه‌ ( خۆیان به‌گه‌وره‌ زانیوه‌ له‌ باوه‌ڕبه‌خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی وئه‌و به‌ڵگه‌ ونیشانه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار ده‌سه‌لمێنن، ئه‌م نه‌خۆشیه‌، نــه‌خۆشــی خۆ به‌گـــه‌وره‌‌ زانین لــه‌بـــه‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌كانی خوادا هه‌مان نه‌خۆشی شه‌یتانه‌ كاتێك په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكـرد سوژده‌ی ڕێز بۆ حه‌زره‌تی ئاده‌م به‌رێت، به‌ڵام فه‌رمانه‌كه‌ی خوای جێ به‌جێ نه‌كرد به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌ ئــه‌و له‌ ئـــاده‌م باشتر وبه‌ڕێز تـــره‌، بــه‌ڵێ ئه‌و بێبــاوه‌ڕانه‌ خۆیــان زۆر لا گه‌ورتره‌ له‌ فه‌رمانه‌كانی خوا، هه‌ر بۆیه‌ په‌روه‌ردگاریش له‌ڕۆژی حه‌شردا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خۆ به‌زل زانن له‌ شێوه‌ی گه‌ردیله‌یه‌كدا حه‌شریان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی پێیان پێدا بنێن وپاداشتی ئه‌و خۆ به‌زل زانینه‌یان وه‌ربگرنه‌وه‌ ) ئه‌و كه‌سانه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌رگای ئاسمانیان بۆ ناكاته‌وه‌، وناچنه‌ به‌هه‌شیشه‌وه‌ هه‌تاوه‌كو ووشتر نه‌چێت به‌ كوونی ده‌رزیدا، ئابه‌و شێوه‌یـه‌ ئێمــه‌ پــاداشتی خراپه‌كـــار وتاوانبـــاران ده‌ده‌ینــه‌وه‌ وتۆڵه‌یــان لێ ده‌سێنین .

    زانایان ڕای جیاوازیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌فسیری ئه‌م به‌شه‌ی ئایه‌ته‌كه‌، عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس وعه‌طاء وسه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر وموجاهد ئه‌ڵێن : مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌رگای ئاسمانیان بۆ ناكرێته‌وه‌ له‌ئاست نزا وكاروكرده‌وه‌ی باشیاندا – چونكه‌ كاروكرده‌وی‌ باش به‌بێ باوه‌ڕبوون هیچ سوودێكی نیه‌ - ، هه‌ندێكی تر له‌ زانایانی ته‌فسیر ئه‌ڵێن : مه‌به‌ستی ئایه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌رگای ئاسمان ناكرێته‌وه‌ بۆ ڕۆحی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بێباوه‌ڕن وناهێڵرێت به‌رز ببنه‌وه‌ بۆلای خوای گه‌وره‌، عن البراء أن رسول الله صلى الله عليه وسلم ذكر قَبْض روح الفاجر، وأنه يُصْعَد بها إلى السماء، قال: "فيصعدون بها، فلا تمر على ملأ من الملائكة إلا قالوا: ما هذه الروح الخبيثة؟ فيقولون: فلان، بأقبح أسمائه التي كان يُدْعَى بها في الدنيا، حتى ينتهوا بها إلى السماء، فيستفتحون بابها له فلا يفتح له". ثم قرأ رسول الله صلى الله عليه وسلم: { لا تُفَتَّحُ لَهُمْ أَبْوَابُ السَّمَاءِ وَلا يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّى يَلِجَ الْجَمَلُ فِي سَمِّ الْخِيَاطِ ] واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم ) باسی گیان كێشانی بێباوه‌ڕان وخراپه‌كارانی كرد، - پــاش ئــه‌وه‌ی فریشتـــه‌ی گیـــان كێشـــان گیـانه‌كه‌ی ده‌ركرد - به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئاسمان به‌لای هه‌ر ده‌سته‌ وتاقمێك له‌ فریشته‌كان تێپه‌ڕ ده‌كرێت، ده‌ڵێن : ئائه‌مه‌ گیانی چ كه‌سێكی پیس وبۆگه‌نه‌؟ وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه‌ : ئه‌وه‌ گیانی فڵان كه‌سه‌ ناوی ده‌به‌ن به‌ خراپترین ناوێك كه‌ له‌ دونیادا پێی بانگ ده‌كرا، تێپه‌ڕی ده‌كه‌ن تا ده‌گاته‌ كۆتایی ئاسمان، ده‌رگای ئاسمانی بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ڵام بۆی ناكرێته‌وه، ئه‌مجا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم ) ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌ : { لا تُفَتَّحُ لَهُمْ أَبْوَابُ السَّمَاءِ وَلا يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّى يَلِجَ الْجَمَلُ فِي سَمِّ الْخِيَاطِ } واته‌ ده‌رگای ئاسمانیان بۆ ناكرێته‌وه‌ وناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ تا ووشتر نه‌چێت به‌ كوونی ده‌رزیدا – بێگومان ئه‌مه‌ش كارێكی نه‌گونجاوه‌ وناكرێت ڕووبدات، خوای گه‌وره‌ش بۆیه‌ ئه‌مه‌ی له‌ چوار چێوه‌ی موستحیلاتدا فه‌رمووه‌، چونكه‌ هه‌موو كه‌س ده‌زانێت ووشتر هه‌رگیز ناچێت به‌كوونی ده‌رزیدا .

    ئه‌مجا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ( لَهُمْ مِنْ جَهَنَّمَ مِهَادٌ وَمِنْ فَوْقِهِمْ غَوَاشٍ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ (41) ) ئه‌م بێیاوه‌ڕانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ چوونه‌ به‌هه‌شتیان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا ئاگری دۆزه‌خی بۆ تاوداون هه‌ڵیگیرساندوه‌ بۆیان وده‌یكاته‌ مه‌نزڵگا وجێگای هه‌تا هه‌تاییان وڕاخه‌ری ئاگرینیان بۆ ڕاده‌خا له‌ ناو ئه‌و ئاگره‌دا، وله‌سه‌ریشیانه‌وه‌ سه‌قف داپۆشـــه‌رێكی ئاگـرین دایــان ده‌پۆشێت – بــه‌و مانـایه‌ سه‌رو خواریان هه‌ر ئاگره‌ - ئا به‌و شێوه‌یه‌ پاداشتی سته‌مكاران ده‌درێته‌وه‌ وتۆڵه‌ی بێباوه‌ڕی وسه‌ركه‌شیه‌كانی دونییان لێ ده‌سێنرێته‌وه‌ .

    له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ خراپه‌دا كۆمه‌ڵێكی تر هه‌ن ئه‌ویش كۆمه‌ڵێ خواناسان وچاكه‌كارانه‌‌ خوای گه‌وره‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه‌دا ده‌فه‌رموێت : ( وَالَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (42) ) به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێنا وكاروكرده‌وه‌ی چاك وباشیان ئه‌نجام داوه‌، خوای گه‌وره‌ داوای شتێكیان لێ ناكات كه‌ له‌توانایاندا نه‌بێت، ئائه‌وانه‌ ده‌سته‌ وتاقم وهاوه‌ڵانی به‌هه‌شتن كه‌ به‌هه‌تاهه‌تایی تێیدا ده‌مێننه‌وه‌ .

    گومان له‌وه‌دا نیه‌ باوه‌ڕهێنان ته‌نها به‌زمان به‌س نیه‌ به‌ڵكو ده‌بێت بۆ سه‌لمانادنی ئه‌و باوه‌ڕه‌ مرۆڤی باوه‌داڕ ئه‌و كاروكرده‌وه‌ چاك وباشانه‌ ئه‌نجام بدات كه‌ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی فه‌رمانیان پێكردوه‌، ئه‌مجا شایسته‌ی ئه‌و پاداشته‌ گه‌وره‌یه‌یه‌‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕهێنان ته‌نها به‌ زمان به‌س بوایه‌ ئه‌وا موشریكه‌كانی مه‌ككه‌ نه‌ك جارێك به‌ڵكو صه‌د جاریش ده‌یان ووت، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانزانی ووتنی ( لا اله إلا الله ) پاشتر داوای كاروكرده‌وه‌ی تریان لێده‌كات هه‌ر بۆیه‌ ئاماده‌ نه‌بوون ئه‌و ووته‌یه‌ بڵێن .

    په‌روه‌ردگاریش زۆر به‌به‌زه‌ییه‌ له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه‌ پاداشته‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌به‌هه‌شتدا بۆ ئاماده‌ كردوون، به‌ڵام داوای كاروكرده‌وه‌یه‌كی گران وقورسی لێنه‌كردون كه‌ له‌توانایاندا نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌ركاتێكیش فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ریان گران وقورس بوو ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ڕوخصه‌تی داوه‌ پێیان وبۆی ئاسان كردون، هه‌روه‌ك نوێژكردنی له‌سه‌فه‌ردا بۆ كوورت وكۆكردونه‌ته‌وه‌، یان ڕێگای داوه‌ كه‌ ڕۆژوو نه‌گیرێت له‌سه‌فه‌ردا، یان له‌كاتی ناچاریدا مه‌ی یان گۆشته‌ حرامه‌كان بخورێت، گه‌لێك شتی تریش كه‌ماوه‌ی ئه‌وه‌مان نیه‌ باسی گشتیان بكه‌ین، هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر سه‌ماحه‌ت وبه‌خشنده‌یی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .

    پاشان ده‌فه‌رموێت : ( وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِمْ مِنْ غِلٍّ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي هَدَانَا لِهَذَا وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِيَ لَوْلَا أَنْ هَدَانَا اللَّهُ لَقَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (43) ) پاش ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ بخاته‌ به‌هه‌شتێكی هه‌تا هه‌تاییه‌وه‌، ده‌فه‌رموێت : ئه‌مجا هه‌رچی ڕق وكینه‌و بوغزێك هه‌بوو له‌سینه‌یاندا ده‌رمان هێنا ودڵه‌كانیانمان لێ پاك كردنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ دڵ وده‌رونێكی ساف وبێگه‌رده‌وه‌ بچنه‌ به‌هه‌شت - چونكه‌ یه‌كێك له‌ناز ونیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕق وكینه‌ ودڵ پیسی نامێنێت به‌رامبه‌ر یه‌كتر - له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م باوه‌ڕدارانه‌ ده‌خرێنه‌ ناو باخ وباخاتێكی پڕ له‌ناز ونیعمه‌ت وخۆشه‌وه‌ ، یه‌كێك له‌ دیمه‌نه‌كانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌چه‌نده‌ها ڕووبار وجۆگا به‌ژێر دره‌خت وكۆشك وباڵه‌خانه‌كانیاندا تێپه‌ڕ ده‌بن ( ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و چوار جۆر ڕووباره‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی موحه‌مه‌دا باسی كردوه‌ بۆمان كه – أنهار من ماء غير آسن - ‌ ڕوبــارانێك لــه‌ ئــاوی پــاك وخـاوێن، - وأنهار من لبن لم بتغيّر طعمه – ڕووبارانێك له‌ شیری خراپ نه‌بووی تام نه‌گۆڕاو، - وأنهار من خمرٍ لذّة للشاربين – ڕووبارانێكیش له‌ شه‌رابێك كه‌ له‌زه‌تی تێدایه‌ بۆ ئه‌و كه‌سا‌نه‌ی ده‌یخۆنه‌وه‌ - وأنهار من عسلٍ مصفّىً – كۆتا جار ڕووبارانێك له‌ هه‌نگوینی پاڵفته‌ی بێ خه‌وش وخاك ) جا كاتێك باوه‌ڕداران ئه‌م هه‌موو ناز ونیعمه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ به‌چاوی خۆیان ده‌بین له‌خۆشیدا هه‌موویان شوكر وسوپاسی خوا ده‌كه‌ن وده‌ڵێن : سوپاس وستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه‌ هیدایه‌تی داین وڕێنمونی كردین بۆسه‌ر ڕێگای ڕاست وخستینیه‌ ئه‌م جێگا وڕێگا خۆشه‌وه‌، ئه‌گه‌ر په‌روه‌دگارمان هیدایه‌ت وڕێنمونی نه‌كردینایه‌ هه‌رگیز ڕێگای هیدایه‌تمان نه‌ده‌زانی وئه‌م پاداشته‌مان وه‌رنه‌ده‌گرت، سوێند به‌خوا ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی په‌روه‌ردگارمان ناردنی به‌حه‌ق وڕاستی هاتن بۆ سه‌ر گرۆهی مرڤایه‌تی، له‌پاشاندا له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بانگیان لێده‌كرێت وپێان ده‌ڵێن : ئا ئه‌مه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌یه‌ كه‌ به‌هۆی كاروكرده‌وه‌ی چاكی خۆتانه‌وه‌ یێتان دراوه‌ .

    ئه‌ی خوای گه‌وره‌ ئێمه‌ش ده‌سته‌كانمان بۆ لای تۆ به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌ وداوات لێده‌كه‌ین به‌ ڕه‌حم وبه‌زه‌ی خۆت بمان گێڕێت له‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌ ده‌یانخه‌یته‌ به‌هه‌شته‌ نه‌بڕاوه‌كه‌ی خۆته‌وه‌ ( آمين يارب العالمين ) .