چۆن منداڵه‌كانمان په‌روه‌رده ده‌كه‌یین له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم؟
پۆڵێنه‌كان
Full Description
چۆن منداڵه‌كانمان په‌روه‌رده ده‌كه‌یین له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم؟
﴿ كيف نربي أولادنا على حب الرسول صلى الله عليه وسلم ?﴾
بشتيوان صابر عزيز
ئاماده‌كردنی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چۆن منداڵه‌كانمان په‌روه‌رده ده‌كه‌یین له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم؟
باوكان و دایكانی به‌ڕێز: السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
زۆر پێویستهئێمهی موسڵمان خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(صلی الله علیه وسلم) بخه‌ینه‌ناو دڵی منداڵهكانمانهوهـ بێ گومان ئه‌بێت پێش هه‌موو كه‌سێك ئه‌و خۆشهویستیهچهسپاوبێت له‌ناخ و ده‌رونماندا ـ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشهویستیهگهورهببن و ببێتهقهڵاێكی پۆڵایین و چراێكی روناكهر بۆیان له‌ژیانیاندا.
بۆ ئه‌و مهبهستهفهرموون له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌ند خاڵه، كه‌وا ده‌بێت ڕه‌چاوبكرێت له‌كاتی ناساندنی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(صلی الله‌علیه‌وسلم) بۆ منداڵه‌كانمان:
یه‌كه‌م: بایه‌خ پێدان به‌روونكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر چۆن قورئانی پیرۆز روونی كردوهتهوهلهم ئایه‌ته‌دا، خوای گهورهدهفهرموێت:{ يَـٰٓأَيُّہَا ٱلنَّبِىُّ إِنَّآ أَرۡسَلۡنَـٰكَ شَـٰهِدً۬ا وَمُبَشِّرً۬ا وَنَذِيرً۬ا } (الأحزاب:45) ، واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئێمهتۆمان ڕهوانهکردووهکهشایهت بیت (به‌سه‌ر ئومه‌تی ئیسلامهوهكهپهیامی خوات پێ ڕاگه‌یاندوون) وهمژدهبهخشیت (به‌ئیمانداران به‌وه‌ی که‌ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و به‌هه‌شتی به‌رین چاوه‌ڕێیانه) هو ترسێنه‌ریشیت (بێ باوه‌ڕان ده‌ترسێنیت له‌خه‌شم و قینی خوا‌و دۆزه‌خ).
دووه‌م: ناساندنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) وه‌كو قدوهیهك بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌رفراز وسه‌ركه‌وتوو بن له‌دونیا ودوارۆژدا.
سێهه‌م: پێویستهوهڵامی ئه‌م پرسیارهبدرێتهوهكهلهلایهن منداڵكانمانهوه ده‌كرێت: بۆچی ده‌بێت ئێمهپێغهمبهری خوامان(صلی الله علیه وسلم) خۆش بوێیت؟
ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانهبگهیینهعهقڵهكانیان وقهناعهتیان پێ بكه‌ین كه‌وا هه‌موو مرۆڤێكی ژیر ودانا وچاك وئیماندار وزیره‌ك هه‌یه،ده‌بێت پێغه‌مبه‌ری خوایان(صلی الله علیه وسلم) خۆش بوێت؛ چونكهپێغهمبهری هه‌موو مرۆڤایه‌تیه، كهبوهتههۆی هیدایه‌تدانی جیهانیان بۆ سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستی و روناكی وئیمان هێنان به‌خوای گه‌وره.
چواره‌م: دڵنیا كردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر فه‌زائیلی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) وپله‌وپایه‌ی له‌لای په‌روه‌ردگاری وپله‌وپایه‌ی له‌نێوان پێغه‌مبه‌ران ـ علیهم الصلاة والسلام ـ وفهزلی له‌رۆژی قیامه‌تدا وپله‌وپایه‌ی شه‌فاعه‌ته‌كه‌ی وجێگای له‌به‌هه‌شدا.
پێنجه‌م: روونكردنه‌وه‌ی مزگێنی پێغه‌مبه‌رانی پێشتر به‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) وخۆشه‌ویستیان بۆی وپێشوازی لێ كردنی له‌سه‌فه‌ری ئیسرا ومیعراجدا.
شه‌شه‌م: دڵنیاكردنه‌وه له‌سه‌ر مانای شوێنكه‌وتنی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) به‌شێوازێكی سووك وئاسان.
وه‌ئه‌مه چه‌ند هۆكارێكهبۆ چۆنیه‌تی چه‌سپاندنی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌دڵ وده‌رونی منداڵه‌كانمان:
یه‌كه‌م: باسكردنی موعجیزاتهكانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) بۆ منداڵه‌كانمان .
دوه‌م: باسكردنی ڕهوشتیبهرزی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) وسه‌رخستنی بۆ سته‌م لێكراوان وسۆزو به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر هه‌ژاراندا...
سێیه‌م: روونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی خۆشه‌ویستنی هاوڵانی ـ ڕه‌زای خوای گه‌وره‌یان لێبێت ـ ، وهئامادهبوونیان له‌پێناویدا خۆیان و ماڵ ومنداڵیان به‌خت بكه‌ن.
چواره‌م: هاندانیان بۆ له‌به‌ركردنی فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وفێركردنیان بۆ جێبه‌جێ كردنی سوننه‌ته‌كانی.
پێنجه‌م: ده‌بێت دایك باوك به‌كرداری بسه‌ڵمێنن كه‌وا سه‌رمه‌شقێكی چاكن بۆ منداڵه‌كانیان له‌بواری جێبه‌جێ كردنی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) .
له‌كۆتاییدا داواكارم له‌خوای گهورهیارمهتی هه‌موو لاێكمان بدات بۆ جێبه‌جێ كردنی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) وبتوانین منداڵه‌كانمان به‌جوانترین شێوهپهروهردهبكهین و خۆشه‌ویستی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله‌علیه‌وسلم) وپاشان موسڵمانان بچه‌سپێنین له‌ناو دڵیان‌دا.
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين