حوكمی ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه له خانوێك كه پاشكۆی كه‌نیسه‌یه
پۆڵێنه‌كان
سەرچاوەکان
Full Description
حوكمی ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه له خانوێك
كه پاشكۆی كه‌نیسه‌یه
حكم حضور الاجتماعات في مبنى تابع للكنيسة
وه‌رگێڕانی : سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی
الترجمة : سرباز حميد قادر كركوكي
پێداچونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
المراجعة:بشتيوان صابر عزيز
پرسیار:
ده‌رۆشتین بۆ مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌و ئامۆژگاری خوشكان بكه‌ین، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌ك دابڕاین له‌به‌ر چه‌نده‌ها هۆ، له‌وانه‌پابه‌ندنه‌بوونی خوشكان به‌كاتی وانه‌كه‌وه، وه‌له‌و ماوه‌یه‌بستمان كه‌وا خوشكانی موسڵمان و غه‌یره‌موسڵمان له‌خانووێیك كه‌پاشكۆی كه‌نیسه‌یه‌و‌تایبه‌ته‌به‌ئافره‌تان كۆده‌بنه‌وه هه‌موو رۆژێكی دوو شه‌ممه،ئێمه‌یش ووتمان ممكنه‌پێشوازیمان لێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بانگیان كه‌ین بۆ لای خوای گه‌وره، به‌ڵام هه‌ندێك ده‌ڵێین دروست نیه‌برۆن بۆ ئه‌و جێگایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌كه‌نیسه‌یه، ئایه‌ئه‌گه‌ر برۆێین بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین گوناهبار ده‌بین؟
وه‌ڵام:سوپاس بۆ خوا
پێشه‌كی داواكارین له‌خوای گه‌وره‌پاداشتی خپرتان بداته‌وه‌له‌سه‌ر هه‌وڵ و كۆششتان له‌وڵاتێك كه‌وا خه‌یرو چاكه‌ی تێدا كه‌مه‌و خراپه‌ی تێدا زۆره، خوای گه‌وره‌موفه‌قتان بكات.
دیاره رۆشتنتان بۆ ئه‌و خانوه‌ی كه پاشكۆی كه‌نیسه‌یه چه‌نده‌ها قه‌ده‌غه‌كراوی تێیدایه، له‌وانه:
١-ده‌بێته‌مایه‌ی زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌كه‌شیركی تێیدا ده‌كرێت...
٢-ده‌بێته‌مایه‌ی گومرا كردنی خه‌ڵكی نه‌فام و نه‌زان، چونكه‌وا گومان ده‌به‌ن كه‌وا‌ئه‌و شوێنانه قسه‌ی حه‌قی تێدا ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌خه‌ڵكی بانگخواز و چاك سه‌ردانی ده‌كه‌ن، وه‌بێ گومان ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌گاوره‌كان ته‌ماح به‌و خه‌ڵكه‌نه‌زان و نه‌فامه‌ببه‌ن و له‌ڕێگه‌ی ڕاستی دووریان كه‌نه‌وه.
٣-هاتشوو كردنی ئه‌و شوێنانه‌شوێنه‌واری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌هلی خه‌یر و عیلم؛ چونكه‌ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و شوێنانه‌ده‌كه‌ن ڕێزیان لێ ئه‌گرن و به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ ئه‌كه‌ن و، وه‌مه‌نهه‌جی خۆیان پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان ده‌كه‌ن، بێ گومان ئه‌م جۆره‌ڕه‌فتارانه‌وا له‌و كه‌سانه‌ده‌كات كه‌هاتشویان ده‌كه‌ن به‌لای كه‌میه‌وه‌وا نه‌زانن ئه‌و ئایینه‌ی ئه‌وان بڕوایان پێیه‌تی ئاینێكی پوچه‌ڵه، ئه‌مه‌ش سه‌رتایی گومڕاییه.
٤-هه‌روه‌ها هاتشوو كردنی ئه‌و جۆره‌شوێنانه، ده‌بێته‌مایه‌ی دوور كه‌وتنه‌وه‌له‌مزگه‌وته‌كان.
وه‌بزانه‌ئه‌و گاورانه‌چۆن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن كاتێك موسڵمانان دوور ده‌كه‌نه‌وه‌له‌مزگه‌وت و، ڕۆڵی مزگه‌وت ناهێڵن.
له‌پاش زانینی ئه‌م قه‌ده‌غه‌كراوانه‌بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ڕۆشتن بۆ ئه‌و جۆره‌شوێنانه‌حه‌رامه‌ـ والله اعلم ـ وه‌ده‌بێت پارێزگاری له‌حه‌له‌قی عیلم و قورئان خوێندن بكرێت له‌مزگه‌وته‌كان .
وه‌ئه‌گه‌ر توانیت رێنمویی ئه‌و كه‌سانه‌بكه‌ییت كه‌هه‌ڵگری ئاینی گاوڕن بۆ لای حه‌ق و ڕاستی، ئه‌وه‌هیچی تێیدا نیه‌برۆیی بۆ ئه‌و جۆره‌شوێنانه‌بۆ بانگكردنیان بۆ ڕێگه‌ی خوای گه‌وره، به‌مه‌رجێك ئه‌و ڕۆشتنه‌تایبه‌ت بێت به‌خۆته‌وه‌یان ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌توانای بانگه‌وازكردنیان هه‌یه‌و زانستی شه‌رعیان پێیه، وه‌نابێت ئه‌و كه‌سانه‌بچن كه‌عیلمیان كه‌مه‌و، یان شاره‌زا نین له‌ئایینه‌كه‌یان...
زانایانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی و فه‌توا ده‌فه‌رموون:" دروسته‌كۆبنه‌وه‌له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕان له‌شوێنه‌گشتیه‌كان كه‌ده‌وڵه‌ت دروستی كردوه‌بۆ گفتوگۆ و كۆڕی زانستی و وتنه‌وه‌ی وتار ده‌رباره‌ی ئایین، به‌مه‌رجێك ئه‌و زانایانه‌ی كه‌ئاماده‌بوونه‌هه‌ستن به‌روون كردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام و پایه‌كانی و ڕه‌وشته‌كانی، وه‌بتوانن وه‌ڵامی ئه‌و گومانانه‌ی بێ باوه‌ڕان هه‌یانه‌ده‌رباره‌ی ئیسلام وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه به‌شێوه‌ێكی زانستیانه، كه‌ببێته‌مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی حه‌ق و به‌رگری كردن لێی.
وه‌ئه‌گه‌ر موسڵمان ترسا توشی فیتنه‌ببێت ده‌رباره‌ی ئایینه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌فامی و سستی خۆ ئاماده‌كردن و كه‌می زانیاری له‌سه‌ر ئایینه‌كه‌ی، ئه‌وه‌دروست نیه‌ئاماده‌بێت له‌و جۆره‌شوێنانه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت له‌فیتنه‌وتوشی گومان نه‌بێت ده‌رباره‌ی ئاینه‌كه‌ی.