×
حه‌ج كردنی ماڵی خوداش ته‌نها ئه‌وه ‌نیه‌ مرۆڤ ئه‌و شه‌عائر ومه‌ناسكانه‌ئه‌نجام بدات و ئیتر بێ ئاگا بێت له‌و ماناو واتایانه‌ی كه ‌له ‌حه‌جی له‌ پێناودا فه‌رز و واجب كراوه‌.

    مانا و واتا به‌رزه‌كانی حه‌ج

    من معانی الحج

    نوسینی : زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ند

    الكاتب : زاكروس هموند

    پێداچونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    المراجعة:بشتيوان صابر عزيز


    مانا و واتا به‌رزه‌كانی حه‌ج

    سوپاس وستایش بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست ودرودو ڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی كوڕی عه‌بدوڵڵا وه‌بۆ سه‌ر گیانی ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌.

    ئازیزان و خۆشه‌ویستان لای هه‌موان ئاشكرایه‌حه‌جی ماڵی خوا یه‌كێكه‌له‌پێنج ڕوكنه‌كه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و به‌بێ باوه‌ڕ بوون پێی ئیمان و باوه‌ڕی مرۆڤ دانامه‌زرێت ، وه‌هه‌ركه‌سیش توانای مادی و مه‌عنه‌وی هه‌بێت كه‌خۆی له‌نه‌فه‌قه‌ی چوونی و هاتنه‌وه‌ی ونه‌فه‌قه‌ی ماڵومنداڵی و له‌ش ساغیدا ده‌بینێته‌وه‌فه‌رز ده‌بێت له‌سه‌ری و ئه‌گه‌ر ئه‌و توانایه‌ه‌ی هه‌بێت وئه‌نجامی نه‌دات ئه‌وه‌بێ گومان لای په‌روه‌ردگار گوناهبار ده‌بێت .

    حه‌ج كردنی ماڵی خوداش ته‌نها ئه‌وه‌نی یه‌مرۆڤ ئه‌و شه‌عائر ومه‌ناسكانه‌ئه‌نجام بدات و ئیتر بێ ئاگا بێت له‌و ماناو واتایانه‌ی كه‌له‌حه‌جی له‌پێناودا فه‌رز و واجب كراوه‌، جا له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌حه‌زم كرد ئاماژه‌یه‌ك بكه‌م به‌گرنگترین حكمه‌ت و مانا وواتاكانی ئه‌و سه‌فه‌ره‌پیرۆزه‌كه‌ده‌كرێت بۆ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌به‌مه‌به‌ستی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ڕوكنی پێنجه‌می ئیسلام كه‌حه‌ج كردنه‌:

    یه‌كه‌م : به‌رزترین واتا ومانای حه‌ج ئه‌وه‌یه‌خوای گه‌وره‌به‌نده‌كانی فپری یه‌كتاپه‌رستی وته‌وحیدیان ده‌كاته‌وه‌وبه‌یادیان ده‌هێنێته‌وه‌كه‌نابێت به‌ندایه‌تی وپه‌رستش بۆ غه‌یری خودا ئه‌نجام بده‌ن ، فێری ئه‌وه‌یان ده‌كات ئه‌و قیبله‌و ڕووگه‌یه‌ی كه‌چه‌ندین ساڵه‌له‌نوێژ و نزاو و به‌ندایه‌تیه‌كانیاندا ڕووی تێ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌تانێ ئێستا به‌دیداری شاد بوون ، هه‌ر بۆیه‌پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌و زیكر وویرده‌ی فێری موسڵمانان كردوه‌كه هه‌موو واتا و ماناكانی یه‌كتاپه‌رستی یان تێدایه‌،‌كه‌كاتێك نیه‌تی ئیحرامیان هێنا بڵێن ( لبیك اللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك، ان الحمد والنعمة‌لك والملك لاشریك لك لبیك ) واته‌: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌هاتین به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ته‌وه‌، بانگه‌وازێك كه‌تیایدا بڕیار ده‌ده‌ین كه‌زاتی حه‌ق تعالای تۆ بێ شه‌ریك وبێ هاوه‌ڵه‌، هه‌موو سوپاس گوزاری و نعمه‌ته‌كان و موڵكی هه‌موو جیهانیش  هه‌ر بۆ تۆن ئه‌ی خوایه‌، جارێكی تریش ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵێكت نیه .  

    دووه‌م : دیمه‌نی حاجیانی ماڵی خوا له‌حه‌جدا دیمه‌نی ڕۆژی دوای و قیامه‌ت به‌بیر موسڵمان دێنێته‌وه‌كه‌چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كان به‌ده‌وڵه‌مه‌ند وگه‌دا وهه‌ژاره‌وه‌به‌سپی پێست و ڕه‌ش ێێس و سوور و ئه‌سمه‌ره‌وه‌هه‌موویان له‌توێی یه‌ك به‌رگی سپی دان كه‌هیچ جۆره‌جیاوازیه‌ك به‌دی ناكرێت له‌نێوانیاندا ، ئه‌مه‌ش حكمه‌تێكی خوایی یه‌كه‌هه‌موو ساڵێك په‌روه‌ردگاری بوونه‌وه‌ر ده‌یهێنێته‌وه‌بیر مرۆڤه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بانگدان و ( تلبیه ) كردن واته‌:  ( لبیك اللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك، ان الحمد والنعمة‌لك والملك لاشریك لك لبیك )  ، دیمه‌نی نه‌فخی سوور پیشان مرۆڤه‌كان ده‌دات كه‌هه‌موو پێكه‌وه‌به‌ره‌و گۆڕه‌پانێكی دیاری كراوی وه‌ك عه‌ره‌فه‌ده‌ڕۆن دیسان هه‌موو پێكه‌وه‌پاش ئاوا بونی خۆری‌ڕۆژی عه‌ره‌فه‌به‌ڕێ ده‌كه‌ونه‌وه‌به‌روه‌موزده‌لیفه‌و پاشتریش به‌روه‌( مونی )  .

    به‌ڵی مرۆڤی موسڵمان ده‌بێت له‌ڕۆژی حه‌جدا ئه‌و رۆژه‌سامناك و ناڕه‌حه‌ته‌ی بیر بكه‌وێته‌وه‌كه‌په‌روه‌دگار له‌باره‌یه‌وه‌ده‌فه‌رموێت :{ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ إِنَّ زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ شَيْءٌ عَظِيمٌ٭يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّا أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى النَّاسَ سُكَارَى وَمَا هُمْ بِسُكَارَى وَلَكِنَّ عَذَابَ اللَّهِ شَدِيدٌ } (الحج:1ـ2 ) ، واته‌: ئه‌ی خه‌ڵكینه‌بترسن له‌سزای په‌روه‌ردگارتان چونكه‌به‌ڕاستی بومه‌له‌رزه‌ی هه‌ستانی قیامه‌ت شتێكی زۆر گه‌وره‌یه‌، كاره‌ساتێكی سامناكه‌، له‌و ڕۆژه‌دا ئیێوه‌ئه‌و ناڕه‌حه‌تیه‌ده‌بینن ، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو ئافره‌تێكی شیر ده‌ر بێ ئاگا ده‌بێت له‌و منداڵه‌ی كه‌شیری پێ داوة ، وه‌هه‌موو ئافره‌تێكی سك پڕیش له‌و ڕۆژه‌دا سكه‌كه‌ی فڕێ ده‌دات و له‌باری ده‌چێت .

    سێهه‌م  : له‌حه‌جدا په‌یوه‌ندی نێوان په‌روه‌ردگار و به‌نده‌كانی زیاتر به‌هێز ده‌بێت ، چونكه‌به‌نده‌كانی خودا میوانی خالقی خۆیانن ، هاتوون له‌هه‌موو به‌شێك و پارچه‌یه‌كی ئه‌م سه‌رزه‌ویه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاریـان لێیان خـۆش بێت وه‌ك په‌روه‌دگار ده‌فه‌رموێت : { وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالاً وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِنْ كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ } (الحج:27) واته‌: ئه‌ی ئیبراهیم جاڕ بده‌به‌ناو خه‌ڵكیدا بۆ حه‌ج كردن ، دێن بۆلات به‌پیاده‌و به‌سواری هه‌موو وشترێكی لاواز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو ڕێگایه‌كی دووره‌وه‌دێن .

    به‌ڵێ  هاتوون به‌ر ڕه‌حمه‌تی خودا بكه‌ون ، هاتون تاوه‌كو به‌كۆڵێك تاوان وگوناهه‌وه‌له‌ماڵه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاریاندا ته‌وبه‌بكه‌ن په‌یمان نوێ بكه‌نه‌وه‌كه‌ئیتر به‌نده‌ی ڕاست ودروستی خودا بن .

    چواره‌م  : له‌حه‌جدا موسڵمانان فێری وانه‌و په‌نده‌كانی تێكۆشان وجیهاد كردن ده‌بن له‌پێناو خودادا ، فێری خۆڕاگری و ئارام گرتن ده‌بن له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ڕێگا وناڕه‌حه‌تیه‌كانی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی شه‌عائر و‌مه‌ناسكه‌كانی حه‌ج ، چونكه‌خه‌ڵكی له‌و ڕۆژه‌دا له‌و ده‌شته‌دا ده‌بێت ده‌شتی عه‌ره‌فات و موزده‌لیفه‌و ( مونی ) ، ئه‌و دیمه‌نه‌له‌دیمه‌نی سه‌ربازگه‌ی تێكۆشان و جیهاد ده‌چێت كه‌حاجیه‌كان له‌ماڵ و منداڵی خۆیان دوور كه‌وتونه‌ته‌وه‌هه‌روه‌ك چۆن كه‌سێكی تێكۆشه‌ر و موجاهد له‌ماڵی خۆی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌دایكی موسڵمانان فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوامان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌فه‌رمووی به‌پێغه‌مبه‌ر : يا رسول الله نرى الجهاد أفضل العمل أفلا نجاهد ؟ قال :  (( لا، ولكن أفضل الجهاد حج مبرور )) واته‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا وا ده‌بینین كه‌جیهاد و تێكۆشان له‌باشترین و چاكترین كرده‌وه‌كانه‌ئایا ئێمه‌جهاد نه‌كه‌ین ؟ پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : ( نه‌خێر ، به‌ڵكو باشترین جیهاد و تێكۆشان بۆ ئێوه‌حه‌جێكی پاك و ڕاستو درووسته‌.

    پێنجه‌م : حه‌ج هۆكارێكی زۆر گرنگه‌بۆ به‌هێز كردنی یه‌كڕیزی و یه‌كیه‌تی نێوان موسڵمانانی جیهان ، به‌ڵی له‌و ڕۆژه‌دا حه‌ج به‌هه‌موو موسڵمانان ده‌ڵێت : ئیتر به‌سیه‌تی پارچه‌پارچه‌ی و له‌یه‌ك دووریتان ده‌ی كاتی ئه‌وه‌هاتووه‌یه‌ك بگرن و به‌ئێش وئازاره‌كانی یه‌كتر بزانن ، كاتی ئه‌وه‌هاتوه‌خاڵه‌به‌هێزه‌كانی نێوانتان به‌هێزتر بكه‌ن وئه‌وه‌شی له‌سه‌ری ناكۆكن له‌سه‌ری پێك بێن و سه‌ربه‌رزی و شارستانیه‌ت و ره‌حمه‌تی ئیسلام به‌گشت سه‌ر زه‌وی بگه‌یه‌نن .

    شه‌شه‌م  : خوای گه‌وره‌له‌حه‌جدا مرۆڤه‌كان په‌روه‌رده‌ی ئیمانی و ڕه‌وشتی یان ده‌كات به‌و واتایه‌ی فێریان ئه‌وه‌یان ده‌كات له‌ووته‌و قسه‌ی پڕوپوچ و به‌تاڵ دوو ربكه‌ونه‌وه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌به‌ڵكو فێری ئه‌وه‌شیان ده‌كات كه‌ده‌بێت له‌و وه‌رزه‌دا واز له‌هه‌ندێ شتی حه‌ڵاڵیش بهێنن وه‌ك تێكه‌ڵاوی خێزانی ( جماع كردن ) و ڕاو كردنی ئاژه‌ڵ وپه‌له‌وریش ، چونكه‌ئه‌وان له‌جێگایه‌كدان پیرۆزترین شوێن و جێگای ئه‌م سه‌ر زه‌ویه‌یه‌، كه‌به‌( بلد الحرام ) خوای گه‌وره‌ ناوی ناوه‌.

    خۆشه‌ویستان ئه‌وه‌ی كه‌باسكرا گرنگترین ئه‌و مانا و وتایانه‌بوون كه‌موسڵمانان له‌وه‌رزی حه‌جدا فێری ده‌بن ، داواكارین له‌په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست و میهره‌بان له‌م وه‌رزه‌دا له‌گوناهی حاجیان ماڵی خودا وله‌گوناهی هه‌موو لایه‌كمان خۆش ببێت وئه‌و كه‌سانه‌شی تا ئێستا قه‌ده‌ر خوای گه‌وره‌بۆی ڕێكنه‌خستوون  له‌په‌روه‌ردگار بۆیان ده‌پاڕێینه‌وه‌كه‌بۆیان ئاسان بكات و شادیان بكات به‌ماڵه‌پیرۆزه‌كه‌ی خۆی ان شاء الله .

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم .

    سبحان ربك رب العزة عما یصفون وسلام علی المرسلین والحمد لله رب العالمین.