حه‌جی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سانی متمانه پێكراو به‌بێ مه‌حره‌م
پرسیارێكه له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی له وڵاتی سعودیه، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئافره‌تێك به‌بێ مه‌حره‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی خواناس وچاكی خۆیدا حه‌جی فه‌رزی ئه‌نجامدا، ئایا حه‌جی فه‌رزی له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت ؟
پۆڵێنه‌كان
- حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فیقهی ئافره‌تی موسڵمان << بابه‌ته‌كانی ژنان << خێزان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار : ئافره‌تێك به‌بێ مه‌حره‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی خواناس وچاكی خۆیدا حه‌جی فه‌رزی ئه‌نجامدا، ئایا حه‌جی فه‌رزی له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت ؟
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر هاتوو به‌و شێوه‌یه بێت كه باسكراوه، ئه‌وه حه‌جی ئه‌و ئافره‌ته حه‌جێكی ڕاست ودروسته و فه‌رزیه‌تی حه‌جی له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت، به‌ڵام هێنده هه‌یه ئه‌و ئافره‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ مه‌حره‌مێك سه‌فه‌ری كردووه گوناهباره، بۆیه پێویسته ته‌وبه له‌و كاره‌ی بكات و داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره بكات، چونكه سه‌فه‌ری به‌بێ مه‌حره‌م كردووه .
خوای گه‌وره پشت وپه‌نای هه‌موولایه‌ك بێت.
وه صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان محمد وئال وبه‌یت وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی بێت .
سه‌رچاوه : لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه و فه‌توادان له‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه
فه‌توای ژماره (9552) .