گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین کۆبونه‌وه(زه‌نگێك بۆ حه‌جخوازان)
پۆڵێنه‌كان
- حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
Full Description
گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین کۆبونه‌وه(زه‌نگێك بۆ حه‌جخوازان)
الحج أكبر تجمع بشري في العالم
نوسینی :حاجی عومه‌ر عه‌لی
الكاتب : عمر علي كريم
پێداچونه‌وه‌ی : پشتیوان سابیر عزیز
المراجعة : بشتيوان صابر عزيز
گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین کۆبونه‌وه(زه‌نگێك بۆ حه‌جخوازان)
هه‌رکه‌س دیراسه‌تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بکات به‌ڕوونی ده‌بینێت ئاینی پیرۆزی ئیسلام زۆر جه‌خت ده‌خاته‌سه‌ر کۆبۆنه‌وه‌ی خه‌ڵکی و، وه‌زۆر زۆر مه‌به‌ستیه‌تی که‌خه‌ڵك هه‌مووی کۆكبن. له‌چه‌نده‌ها شوێنی قورئان و وه‌هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌کاندا ده‌قی ڕاسته‌و خۆ له‌وباره‌وه‌ده‌بینین وه‌ك لێره‌دا ده‌فه‌رموێ [واعتصموا بحبل الله جميعا ولا تفرقوا] وه‌له‌ژیانی پێغه‌مبه‌ردا هه‌روه‌ها دیاره‌که‌چۆن هه‌وڵی کۆ کردنه‌وه‌ی ده‌داو وه‌هه‌رگیز ڕێگه‌ی نه‌داوه‌هاوه‌ڵێکی کارێکی وا بکات بۆنی جیاوازی و دووبه‌ره‌کی لێ ببێته‌وه، جا ئه‌م کۆ بوونه‌وه‌چه‌نده‌ها جۆری هه‌یه‌وه‌ده‌بینرێت له‌په‌رستشه‌کاندا وه‌هه‌روه‌ها له‌وێوه‌بۆ ناو خه‌ڵکه‌که‌و به‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌گرنگه، چونکه ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س خۆی بۆخۆی بژی و دوور له‌کۆمه‌ڵگه‌بێگومان ناگاته‌هیچ ئه‌نجامێك وه‌ژیان خۆی بۆخۆشی به‌و شێوه‌به‌ڕێوه‌ناچێت... وه‌رن با سه‌رنجێکی کورت بده‌ین و بزانین کوا له‌کوێدا ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌وڵی داوه‌خه‌ڵکی کۆ بکاته‌وه. ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یرێکی ته‌نها په‌رستشه‌کان بکه‌ین ده‌بینین بۆ نمونه‌نوێژێکی کۆمه‌ڵ جیاوازی هه‌یه‌له‌نوێژێك که‌به‌ته‌نها بکرێت به‌بیست و حه‌وت پله‌وه‌ك به‌م شێوه‌هاتووه[عن عبد الله‌بن عمر رضي الله‌عنهما أن النبي صلی الله‌علیه‌وسلم قال: "صلاة‌الجماعة‌تفضل صلاة‌الفذ بسبع وعشرین درجة."] ده‌بینین له‌ناخه‌وه‌ده‌مانجوڵێنی بۆ کردنی ئه‌م کاره‌به‌کۆمه‌ڵ هه‌مان ڕکاته،وه‌هه‌مان هه‌ڵسان و دانیشتن به‌ڵام جیاوازیه‌کی زۆری هه‌یه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌شانمان به‌شانی براکانمانه‌وه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌کرا یان کات نه‌بوو له‌مزگه‌وتیش بکرێت، هه‌ر باشه‌و هه‌مان مه‌به‌ست ده‌پێکێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خێزان، دایك و باوك، خوشك و برا وه‌هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌ماڵیشه‌و بکرێت. ڕۆژوو گرتن ده‌بینین هیچ که‌سێك نی یه‌له‌دونیادا ئێسته‌به‌ڕۆژوو بێت و بڵێ ئه‌مه‌مانگی ڕه‌مه‌زانه‌و به‌ڕۆژوو ده‌بم..بۆ چونکه‌کاته‌که‌ی به‌سه‌ر چوو پێش ماوه‌یه‌ك ڕه‌مه‌زان بوو وه‌گشت مسوڵمانان پێکه‌وه‌له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌ڕۆژوو ده‌بوون هه‌موو وه‌ك یه‌ك که‌بانگدرا ئیتر ته‌واو کاتی خواردن نه‌ما تا بانگی ئێواره، وه‌هه‌رکه‌بانگی دا هه‌موو زوو به‌په‌له‌هه‌وڵ ده‌دا بیشکێنێ به‌ده‌نگه‌خورمایه‌ك بۆ؟ چونکه‌له‌دڵی هه‌موویدا چه‌سپیوه‌هه‌رکه‌بانگی دا زوو بیشکێنن، وه‌هه‌رکه‌نانیش خورا دوای ئه‌وه‌له‌خه‌می ته‌راویحه‌کاندا له‌مزگه‌وت، که‌هه‌ر هه‌مووی دیسان پێکه‌وه‌یه، به‌رده‌وام له‌سه‌ر هه‌مان ڕێڕه‌و تا شه‌وانی قه‌در دێت هه‌موو به‌گوڕێکی زیاتره‌وه‌هه‌وڵی گرتنی ئه‌و شه‌وه‌به‌فه‌ڕانه‌ده‌دات خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌شتوانێت هه‌موو هه‌وڵێکی ده‌خاته‌گه‌ر هه‌ر نه‌بێت شه‌وی بیست و حه‌وت دابنیشێ. به‌م شێوه‌مانگه‌گه‌کۆتایی پێهات دوا به‌دوای ئه‌وه‌جه‌ژنه[ الله‌اکبر] و جه‌ژنه‌پیرۆزه‌و گه‌رده‌ن ئازادی که‌سێکیش نه‌توانێت سه‌ردانی که‌سێك هاوڕێیه‌کی بکات ته‌له‌فۆنێکی هه‌ر بۆ ده‌کات یان نامه‌یه‌کی بۆ ده‌نێرێت وه‌هه‌مووشی چونکه‌ئه‌م ڕاستیانه‌له‌دڵیاندا چه‌سپی وه‌خوا خوایانه‌که‌سێك بێت و نانیان بخوات سه‌یری ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه!!! چ دینێك هه‌یه وا خه‌ڵك په‌روه‌رده‌بکات؟ وه‌دواتر به‌دوومانگ و شتێك کاتی حه‌جی ماڵی خوا دێت هه‌ر دوای ڕه‌مه‌زان خه‌ڵکی خۆی بۆ ئاماده‌ده‌کات، ئه‌و حه‌جه‌ی که‌خوای گه‌وره‌له‌باره‌یه‌وه‌ده‌فه‌رموێ [ولله على الناس حج البيت من استطاع إليه سبيلا ومن كفر فإن الله غني عن العالمين ] ئه‌مه‌یه‌له‌م بابه‌ته‌دا مه‌به‌سته‌بخرێته‌ڕوو حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره‌گه‌وره‌تین و به‌هێزترین کۆبونه‌وه، له‌وانه‌یه‌بڵێن گه‌وره‌و به‌هێزی ئه‌م کۆبونه‌وه‌له‌چیدایه‌به‌ڕاستی وه‌سفی به‌نوسین ناکرێت مه‌گه‌ر یه‌کێك خۆی بۆخۆی ئه‌وێی دیبێت، وه‌گه‌ر بینی بێتی بێگومان ئه‌و پرسیاره‌ناکات. ئه‌وه‌ی له‌حه‌جدا ده‌بینرێت زۆرگه‌وره‌تره‌له‌وه‌ی به‌ده‌م وه‌سف بکرێت ویان بنوسرێت ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌له‌سه‌رانسه‌ری جیهادا به پیرو گه‌نج و ژن و پیاوه‌وه‌هاتوون تێیدایه‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌و میلیۆنه‌ر،تێیدایه‌هه‌ژارو داماو،تێیدایه‌بازرگان، تێیدا حه‌ماڵ و ته‌ماته‌فرۆش و په‌تاته‌فرۆش، تێیدایه سه‌رکرده‌و به‌ده‌سته‌ڵات، تێیدایه‌بێ هێزو بی ده‌سته‌ڵات، تێیدایه‌له‌ش ساغ و چالاك، تێیدایه‌ناته‌واو نه‌خۆش، تێیدایه‌سپی پێست، وه‌هه‌روه‌ها تێیدایه‌ڕه‌ش پێست، ئه‌و هه‌موو چینه‌پێکه‌وه‌یه‌ك جلی له‌به‌ردایه‌ئه‌ویش دوو پارچه‌قوماشی سپی جوان، یه‌ك شیعاریان هه‌یه‌ئه‌ویش [لبیك اللم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك، ان الحمد والنعمه‌لك و الملك لا شریك لك] هه‌مووی شانبه‌شانی یه‌کتر ئه‌و هه‌موو چین و هۆزه‌به‌ئافره‌ت و به‌پیاو هه‌مووی به‌یه‌ك ده‌نگ ئه‌و شیعاره‌به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌پیاوه‌کان به‌ده‌گی به‌رزو ئافره‌ته‌کان به‌ده‌نگی نزم، به‌شێوه‌یه‌کی زۆر جوان به‌بێ ئه‌وه‌ی پرۆڤه‌یان کردبێت به‌کۆمه‌ڵ پێشتر، هاوشانی یه‌کتر هه‌رکه‌گه‌شتنه‌میقات ئیحرامه‌کانیان ده‌به‌ستن ئه‌گه‌ر له‌ناو فڕۆکه‌شدا بن، ئه‌و شیعاره‌ده‌ڵێت تا ده‌گه‌نه‌ناو حه‌ره‌می پیرۆز، وه‌دواتر هه‌ر پێکه‌وه‌حه‌وت جار به‌ده‌وری که‌عبه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌سێ جار به‌هه‌روه‌له‌و چوار جار به‌ئاسای، که‌ته‌واویان کرد دێنه‌مه‌قامی ئیبراهیم و دووڕکات نوێژ ده‌که‌ن، له‌نوێژ بوونه‌وه‌ئاوی زه‌م زه‌م نۆشه‌که‌ن، وه‌ده‌ڕۆن سه‌عی هاتووچۆی نێوان سه‌فاو مه‌روه، هه‌موو ئه‌م ئه‌م کارانه‌به‌هیمه‌تێکی زۆر چاك و پاکه‌وه‌وه‌زۆربه‌ی به‌ده‌م گریانه‌وه، دواتر که‌ته‌واو بوون سه‌ریانی جوان لێ ده‌تاشن یان کورتی ده‌که‌نه‌وه‌به‌م شێوه‌عه‌مره‌یه‌ك حاسڵ بوو دواتر سه‌رقاڵی خواپه‌رستی و زه‌خیره‌کۆ کردنه‌وه‌نوێژه‌کان به‌کۆمه‌ڵ به‌م شێوه‌تا کاتی حه‌ج دێته‌پێشه‌وه‌هه‌ر که‌کاتی هات هه‌مووی به‌جارێك به‌پێ و به‌قافڵه‌ده‌چن بۆ مینا له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌له‌و ده‌شت و ناو چادرانه‌دا، وه‌بۆ ڕۆژی دوای هه‌ر هه‌مووی دیسان پێکه‌وه‌به‌ڕێ ده‌که‌ون بۆ کێوی ڕه‌حمه‌به‌حه‌ماسه‌و هه‌مووی ده‌پاڕێته‌وه‌تا مه‌غریب، وه‌دواتر ده‌که‌وێته‌ڕی بۆ موزده‌لیفه، کێو شه‌قام که‌سی تر ناگرێت وا ده‌زانی هه‌موو ئه‌م جیهانه‌له‌وێدا کۆ بوونه‌ته‌وه، ئه‌و شه‌وه‌له‌موزده‌لیفه‌ده‌که‌نه‌وه، هه‌ر که‌نوێژی به‌یانیان کرد هه‌مووی ده‌چین بۆ به‌ردبارانکردنی شه‌یتان، دوای به‌ردبارانکردنه‌که‌یان هه‌م دیسانه‌وه‌سه‌ریان ده‌تاشن وه‌یان کورتی ده‌که‌نه‌وه، به‌م شێوه‌حه‌جه‌که‌بو به‌نسیب انشاء الله، وه‌دواتر ده‌چن بۆ مه‌ککه‌بۆ ته‌وافی ئیفازه‌هه‌م پێکه‌وه‌حه‌وت جار ده‌سوڕێته‌وه‌و نوێژ ده‌که‌ن و زه‌م زه‌م نۆش ده‌که‌نه‌وه‌و هاتووچۆکه‌یان هه‌م ده‌که‌نه‌وه‌له‌سه‌فاو مه‌روه، به‌ته‌واو بوونی ده‌گه‌ڕێنه‌و بۆ مینا له‌وێ شه‌و ده‌که‌نه‌وه‌و به‌یانیه‌که‌ی دێنه‌وه بۆ به‌ردبارانکردنی شه‌یتان، دوای به‌ردباران کردنی هه‌ر سێ به‌شه‌که، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌بۆ مینا له‌خواپه‌رستی هه‌ر به‌رده‌وامن و، هه‌م دیسان بۆ به‌یانی دێنه‌وه‌بۆ به‌ردبارانکردنی شه‌یتان، وه‌گه‌ر ویستان ئه‌مجاره‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌بۆ مینا‌و جارێکی تر شه‌یتان به‌رد باران ده‌که‌نه‌وه‌وه‌یان دوای ئه‌وه‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌بۆ مه‌ککه، له‌وێ ده‌بێت تا کاتی ڕۆشتنه‌وه‌یان وه‌هه‌رکات کاتی ڕۆشتنه‌وه‌یان هات ته‌وافی ماڵئاواییان ده‌که‌ن خوا حافیزی له‌و جێگه‌پیرۆزه‌ده‌که‌ن وه‌هه‌موویان پڕ به‌دڵ بێ تاقه‌ت ده‌بن به‌م ماڵئاواییه. ده‌بینین ئه‌و هه‌موو کاره‌و، وه‌دووباره‌بوونه‌وه‌یان هه‌مووی پێکه‌وه، ئه‌مانه‌هه‌مووی بێ مانا نین به‌ڵکو پڕ پڕ مانان به‌ئاشکرا خوای گه‌وره‌دوامان لێ ده‌کات یه‌کگرین یه‌کگرن، وه‌منیش ده‌ڵێم ئایا کاتی ئه‌وه‌نه‌هاتووه‌یه‌کگرین!؟
ناونیشانی پۆستی ئه‌لكترۆنی/ [email protected]