دروسته ئه‌گه‌ر ئیحرام دڕا بدورێته‌وه یان پینه بكرێت
پۆڵێنه‌كان
- ئیحرام << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
سەرچاوەکان
Full Description
پرسیار : ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك ئیحرامی به حه‌ج یان عومره به‌ستبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌وتبه‌وه سه‌ر سه‌وزی ئیحرامه‌كانی دڕابوو، ئایا دروسته بۆ ئه‌و كه‌سه ئیحرامه‌كانی بدورێته‌وه ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره .
ئه‌و كه‌سه ئه‌توانێت ئیحرامه‌كانی بدورێته‌وه یان بیانگۆڕێت به ئیحرامێكی نوێ، چونكه مه‌سئه‌له‌ی دورینه‌وه‌ی ئیحرام و گۆرێنی به‌ئیحرامی تر سوپاس بۆ خوای گه‌وره مه‌سئه‌له‌یه‌كی فراوانه و ئاسانكاری تێداكراوه، چونكه ئه‌و كه‌لو په‌له دووراوه‌ی ڕێگری لێكراوه له‌به‌ركارهێنانی ئه‌وه كه‌لو په‌لانه‌یه كه ئه‌ندامه‌كانی لاشه داده‌پۆشێت وله‌به‌ر ده‌كرێت وه‌ك كراس و فانیله وشۆرت و شه‌رواڵ ونمونه‌ی ئه‌مانه، به‌ڵام ته‌قه‌ڵ و درومانێك له‌و دوو پارچه ئیحرامه‌ی كه به (ئیزار و ڕیداء) ناو ده‌برێت هیچ تێدا نییه وقه‌یدی ناكات، به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و دوو پارچه ئیحرامه شه‌قیان تێ بوو، یان كونێكیان تێ بوو، ده‌كرێت بدورێنه‌وه یان پینه بكرێن، چونكه ڕێگا پێدراوه .
سه‌رچاوه : مجموع الفتاوی لابن باز (17/119)