×
باوەڕبوون بە قەدەر چوار بوار دەگرێتەوە: یەكەم: باوەڕبوون بەوەی كە خوای گەورە زانایە بە هەموو شتێك، بە گشتی و بە ووردیش، بە هەمیشەیی و هەتاهەتاییش، جا ئەمە لەوانەدا كە پەیوەندییان بە كردارەكانی خواوە هەبێت یان بە كردارەكانی بەندەكانیەوە هەبێت یەكسانن. دووەم: باوەڕبوون بەوەی كە خوای گەورە ئەو زانیارییانەی نووسیوەتەوە لە نێو كتێبی پارێزراودا (اللوح الـمحفوظ) سێ‌یەم: باوەڕبوون بەوەی كە هەموو ڕووداوەكان (ئەو شتانەی كە دەبن) ڕوونادەن و نابن ئیللا بە ویستی خوای گەورە نەبێت، جا چ ئەوە لەو شتانەدا بێت كە پەیوەندیان هەیە بە كرداری خواوە یان پەیوەندیان هەیە بە كرداری دروستكراوەكانەوە یەكسانن. چوارەم: باوەڕبوون بەوەی كە هەموو بونەوەر و ڕووداوەكان (ئەو شتانەی كە دەبن) دروستكراوی خوای گەورەن بە خوودی خۆیان و سیفەتەكانیان و جموجوڵیانیشەوە