×
هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی له‌ وڵاتی سعودیه‌ ده‌رباره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی نوێژ به‌ بۆنه‌ی بارانه‌وه‌.

    حوكمی كۆكردنهوهی نوێژ لهكاتی باران و قوڕ وچڵپاودا

    [ به كوردی ]

    جمع الصلاة بسبب المطر

    [ باللغة الكوردية ]

    فتوای: لیژنهی ههمیشهیی بۆ لێكۆلینهوهی زانستی و فهتوا و بانگهواز و رێنمایی

    المفتي : اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء والدعوة والإرشاد

    وهرگێڕانی: زاگرۆس ههمهوهند

    الترجمة: زاكروس هموند

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    المراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    نوسینگهی ( رهبوهی ) ههرهوهزیی بۆ بانگهواز و وشیاركردنهوهی ڕهوهندهكان له شاری ڕیاز

    المكتب التعاوني للدعوة وتوعية الجاليات بالربوة بمدينة الرياض

    2008 -1429

    حوكمی كۆكردنهوهی نوێژ لهكاتی باران و قوڕ وچڵپاودا


    وهرگێڕانی/ زاگرۆس ههمهوهند

    فهتوای ژماره: ( ١٨٠٨١ )

    سهرهتا دهڵێین واجبهمرۆڤی موسڵمان ههر پێنج نوێژهفهرزهكه لهكاتی دیاری كراوی خۆیدا ئهنجام بدات، ههروهك چۆن خوا و پێغهمبهری خوا ( درودی لهسهر بێت ) ڕۆشنیان كردوهو كاتهكانیان دیار كردوه، پهروهردگار دهفهرموێت : { إنَّ الصلاةَ كَانتْ على المؤمنينَ كِتَاباَ مَوقوتاَ } (1) پێغهمبهریش ( درودی خوای لهسهر بێت ) دهفهرموێت : " صَلِّ الصلاةَ لوقـتها " (2) واته: نوێژهكهت لهكاتی خۆیدا ئهنجام بده، لهبهر ئهوهدروست نیهنوێژ كردن لهكاتی خۆیدا نهبێت ، جا لهپێش بێت یان لهپاش كاتهكهی، جگهلهو كهسهنهبێت كه لهبهر بیانویهك ( عذر )ی شهرعی كهدروست بێت بۆی دوو نوێژ كۆبكاتهوه، وهك سهفهر كردنێك كهدروستهبۆی نوێژیشی تیادا كوورت بكاتهوه، وهههرهوهها لهبهر نهخۆشیش گهر ئهو نهخۆشهئهگهر نوێژهكانی كۆنهكاتهوهتووشی ناڕهحهتی و ئازار ببێت، ههروهها دروستهلهكاتی باران و قوڕ و چڵپاویشدا دوو نوێژ كۆبكاتهوه، شێخ ولئیسلام ئیبنو تهیمیه( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) دهفهرموێت : " لهبهر ئهوهی كهنوێژكردن لهكاتی خۆیدا فهرزه، وهكاتهدیاری كراوهكانی نوێژیش تهئكیردنهوهیهلهسهر فهرز بوونی نوێژ ، ههروهكو چۆن ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان واجبهلهكاتی دیاری كراوی خۆیدا بگیرێت و بۆهیچ كهسیش نیهلوكاتی خۆی دوای بخات بهبێ ( عذر )، بهڵام كۆكردنهوهی نوێژی نیوهڕۆ و عهسر لهڕۆژی عهرهفهدا ، وهههروهها كۆكردنوهی نوێژی شێوان و خهوتنان لهموزدهلیفهبهئیتفاقی ههموو موسڵمانان دروسته، بهڕای زۆربهی زۆری زانایانیش دروستهبهر نهخۆشی و سهفهر كردن و ێهند عوزریكی تری شهرعی نوێژی شێوان و خهتنان پێكهوهكۆكهیتهوه، ههروها كۆكردنهوهی نوێژی نیوهڕۆ و عهسریش، بهڵام دواخستنی نوێژێكی ڕۆژ و كردنی لهشهودا یان دواخستنی نوێژێكی شهو كردنی لهڕۆژدا بههیچ شێوهیهك دروست نیهجا ئهگهر لهبهر نۆخشی بێت یان سهفهر یان كارێك لهكارهكان بێت یان پیشهیهك، ئهمهش بهئیتیفاقی زانایان دروست نیه، بهڵكو عومهری كوڕی خهتاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهفهرموێت : كۆكردنهوه لهنێوان دوو نوێژدا بهبێ بیانوویهك( عذر )ی شهرعی لهگوناههگهورهكانه (٣) ووتهكانی شێخ ولئیسلام لێرهدا تهواو دهبێت ( مجموع الفتاوى 22 / 30 -31 ) .

    ههر لهبهر ئهم هۆكارانهی باسكرا ، ئهو كهسانهی پهنا دهبهنهبهر كۆكردنهوهی نوێژهكان تهنها لهبهر بوونی كهمێك تهم و مژ یان بارانێكی كهم كهمرۆڤ تووشی ناڕهحهتی ناكات، یان باران باری بێت پێشتر بهڵام قوڕو چڵپاوی دروست نهكردبێت ، با بزانن ههڵهیهكی زۆر گهورهیان كردوه، وبا بزانن ئهو نوێژانهی كهكۆیان كردۆتهوه دروست نیه، ئهویش لهبهر نهبوونی هیچ هۆیهك، چونكهئهو كهسانهنوێژێكیان ئهنجام داوهكهكاتهكهی نههاتوه، ههروهها دروست نیهكۆكردنهوهی نوێژی ههینی ( جمعه) لهگهڵ عهسردا ، لهبهر ئهوهكارێكی لهوشێوهیهلهپێغهمبهری خواوهو هاوهڵهبهڕێزهكانیهوهوارد نهبوه،لهبهر ئهوهنوێژی ههینی ( جمعه) لهشێوهی نوێژی عهسر نیه( لهژمارهی ڕكاتهكانی دا )، ههركهیش نوێژی ههینی و عهسری پێكهوهكۆكردهوهبا نوێژی عهسری بكاتهوهلهكاتی خۆیدا ، چونكهئهو كهسه نوێژی عهسر ئهنجامداوهبهبێ بوونی هیچ بیانوو (عذر )ێكی شهرعی پێش ئهوهی كاتهكهی بێت .

    سڵاوی پهروهردگار لهسهر پێغهمبهر خواو و ئههل و بهیت و هاوهڵهبهڕێزهكانی.

    ئهندام ئهندام سهرۆك

    عبد العزيز آل الشيخ صالح الفوزان عبد العزيز بن عبد الله بن باز

    فهتوای ژماره: ( ٢٠٠٩٤ )

    پرسیار / كهسێك دهپرسێت ودهڵێت : ئێمهلهناوچهیهكی سارد نیشتهجێین و تهم و غوبارێكی زۆریش ههیهلهگهڵ سهرماكهیدا، بهتایبهتی لهوهرزی زستاندا، ئایا دروستهبۆ ئێمهكهنوێژی نیوهڕۆ و عهسر پێكهوهیان نوێژی شێوان و خهوتنان كۆ بكهینهوهلهحاڵێكی لهوشێوهیهدا ، وهیان دروست نیهجگهلهكاتی باران بارین نهبێت؟ خوای گهورهپاداشتی خێرتان بداتهوه.

    وهڵام / دروستهكۆكردنهوهی نوێژهكانی شێوان و خهوتنان پێكهوه_ یان نیوهڕۆ وعهسر پێكهوه- لهكاتێكدا ئهگهر بارانێكی بهشێوهیهببارێت كهجلو بهرگ تهڕ بكات یان قوڕ و چڵپاو دروست بكات بهشێوهیهك ببێت بههۆی ناڕهحهتی لهبهردهم نوێژ خوێناندا كهبگهن بهمزگهوت، ئهمهش لهبهر ههڵگرتنی ناڕهحهتی ( حرج و مشقه) لهسهر موسڵمانان، بهڵام تهمو مژو غوبار بهتهنها نابێت بههۆی بیانوو ( عذر ) ی شهرعی لهكردن و موباح كردنی كۆكردنهوهی نوێژ .

    پشت و پهنای ههموو لایهك خوای گهورهیهو سڵاوی پهروهردگاریش لهسهر پێغهمبهر خواو و ئههل و بهیت و هاوهڵهبهڕێزهكانی .

    ئهندام ئهندام ئهندام جێگری سهرۆك سهرۆك

    بكر أبو زيد صالح الفوزان عبد الله بن غديان عبد العزيز آل الشيخ عبد العزيز بن بن باز

    فهتوای ژماره( ١٨٢٢٨ )

    پرسیار : شهوێكی باراناوی تهنها نوێژی شێوانمان كرد و لهگهڵ نوێژی خهوتنان كۆمان نهكردهوه، بهڵام دواتر بیستم كهمزگهوتێكی تر نوێژی خهوتنانیش كۆدهكهنهوه لهگهڵ نوێژی شێوان، وئهوهبوو ڕۆشتم بۆ ئهو مزگهوتهو لهگهڵ ئهوان نوێژی خهوتنانم كرد بهكۆكراوهیی ، ئایا حوكمی ئهم كارهی من چۆنه؟.

    وهڵام / واجبه لهسهرت نوێژی خهوتنان كه كردوته لهگهڵ ئهو مزگهوتهی تر ، دووبارهی بكهیتهوه، لهبهر ئهوهی تۆ لهم كاتهدا نوێژهكانت پێكهوهكۆ نهكردوهتهوه، ئهویش لهبهر بوونی ماوهی در١ژ لهنێوان ههردوو نوێژهكهدا، كۆكردنهوهی نوێژیش یهكێك لهمهرجهكانی دروست بوونی ئهوهیهههردوو نوێژهكۆكراوهكهبهدوای یهكدا بكرێن لهكاتی نوێژی یهكهمدا كهتۆ كردوته، لهبهر ئهوهنهبێت نوێژی خهوتنان ( عیشا ) دوو بارهبكهیتهوه .

    پشت و پهنای ههموو لایهك خوای گهورهیهو سڵاوی پهروهردگاریش لهسهر پێغهمبهر خواو و ئههل و بهیت و هاوهڵهبهڕێزهكانی .

    ئهندام ئهندام ئهندام جێگری سهرۆك سهرۆك

    بكر أبو زيد صالح الفوزان عبد الله بن غديان عبد العزيز آل الشيخ عبد العزيز بن بن باز

    فهتوای ژماره: ( ٢١٠١٣ )

    پرسیار : ئايا حوكمی شهرعی چی یهلهوهی كهنوێژی عهسر دوا بخهیت تا كهمێك پێش هاتنی كاتی نوێژی شێوان ( مغرب ) بههۆی ئهوهی ئهو كهسهپهیوهستهبهعلاج كردنی ههندێك لهنهخۆشهكانهوهلهنهخۆشخانه، لهكاتێكدا كهكولێژ ڕێگا نادات بهقوتابیان هۆلهكانی نهخۆشخانه بهجێ بهێڵن تا ئهوكاتهی كهلهعلاج كردنی نهخۆشهكان دهبنهوهو ڕاویژكار ڕێگایان پێ دهدات ؟

    وهڵام / پێویسته لهسهر دكتۆری پسپۆڕ لهكاتی دهست كردن بهنهشتهرگهریهكان ڕهچاویئهوهبكات كهنوێژهكان لهكاتی خۆیدا ئهنجام بدات ( ئهوهش بهوهی كاتهكانی بهشێوهیهك ڕێك بخات پێش هاتنی كاتی نوێژهكان نهشتهرگهریهكهی تهواو بكات ) بهڵام ئهگهر لهبهر ناچاری ( زهرورهت ) بوو ئهوا دروستهنوێژهكان كۆبكاتهوهبۆ نموونهنوێژی نیوهڕۆ لهگهڵ نوێژی عهسر يان نوێژی شێوان لهگهڵ خهوتنان كۆبكاتهوهجا هیچ قهیدی ناكات ئهگهر كۆكردنهوهكه بهپێشخستن بێت یان دواخستن ، بهڵام ئهگهر بهشێوهیهك بوو نهدهكرا، لهگهڵ دوای خۆیان كۆبكرێنهوهوهك نوێژی عهسر ناكرێت لهكهڵ نوێژی شێوان ( مغرب ) كۆبكرێهوه، یان نوێژی بهیانی ( فجر ) ناكرێت لهگهڵ نوێژی نیوهڕۆ كۆبكرێتهوه، ئهوهئهو كاتهبهههر شێوهیهك ببێت لهگهڵ كارمهندهكانی تر بهنۆرهنوێژهكانیان ئهنجام بدهن ئابهم شێوهیهزۆر چاكهچونكهنوێژهكان لهكاتی خۆیدا ئهنجام دهدرێت ، بهڵام خۆ ئهگهر بهم شێوهیهش نهدهكرا ،چار نی یهو هیچ قهیدی ناكات نوێژهكان دوا بخرێت وپاشان دوای كۆتای هاتنی نهشتهرگهریهكهبهقهزا بیگێڕێتهوه ،ئهمهش لهبهر پێویستی و ناچار ی ( زهرورهت )دهبێت، ناچاری ( زهرورهت ) یش لهئیسلامدا بهپێ ی ئهندازهی خۆی رێگهی پێ دهدرێت ( الضرورة تقدر بقدرها ) .

    پشت و پهنای ههموو لایهك خوای گهورهیهو سڵاوی پهروهردگاریش لهسهر پێغهمبهر خواو و ئههل و بهیت و هاوهڵهبهڕێزهكانی .

    ئهندام ئهندام ئهندام سهرۆك

    بكر أبو زيد صالح الفوزان عبد الله بن غديان عبد العزيز آل الشيخ

    فهتوای ژماره: ( ١٩٧٧٣ )

    پرسیار : هاوڵاتیهك كهفهرمانبهره لههێزهكانی بهرگری شارستانی ( الدفاع المدنی ) دهپرسێت و دهڵێت ههندێ جار ههندێك ڕوداو كه( بۆ چوون بهدهمیهوهو چارهسهركردنی ) كاتێكی زۆر دهخایهنێت، ئایا حوكمی كوورت كردنهوهو كۆكردنهوهنوێژ چۆنهلهم حاڵهتهدا ؟

    وهڵام : ئهگهر نهتوانرا نوێژهكان لهكاتی دیاری كراوی خۆیدا جێ بهجێ بكرێت لهبهر زۆر سهرقاڵی لهپێناو نههێشتن و كهم كردنهوهی ترسناكی ڕووداوهكه، لهم كاتهدا نیهتی كۆكردنهوهی نوێژهكهبهێنهلهگهڵ نوێژهكهی دوای خۆیدا ئهگهر كۆبكرێتهوه، بۆ نموونهكۆكردنهوهی نوێژی نیوهڕۆ لهگهڵ نوێژی عهسر ، ههروهها كۆكردنهوهی نوێژی شێوان ( مغرب ) لهگهڵ نوێژی خهوتنان ( عیشا ) ، وهئهگهر نهدهكرا كۆبكرێتهوهلهگهڵ نوێژی دوای خۆی وهك نوێژی بهیانی ( فجر ) ئهوه ههركات لێبونهوهلهچارهسهركردنی ڕووداوهكهخێراو یهكسهر نوێژهكانتان ئهنجام بدهن .

    پشت و پهنای ههموو لایهك خوای گهورهیهو سڵاوی پهروهردگاریش لهسهر پێغهمبهر خواو و ئههل و بهیت و هاوهڵهبهڕێزهكانی .

    ئهندام ئهندام جێگری سهرۆك سهرۆك

    بكر أبو زيد صالح الفوزان عبد العزيز آل الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز

    فهتوای ژماره( ١٧٧٦١)

    پرسیار : من قوتابیهكی كهم ئهندامم ( معوق ) پێش نیوهرۆ دهچم بۆ قوتابخانه، وهكاتێكیش بانگی نیوهڕۆ دهدات من لهناو قوتابخانهم و ناتوانم بهو حاڵهتهوهنوێژهكهم لهئهوێ ئهنجام بدهم، ئهویش لهبهر ئهو ئامێره ( جهاز ) هی كهپێمهوهیهناهێڵێت نوێژهكهم بكهم ، وهكاتێكیش لهقوتابخانهدهگهڕێمهوهپاش عهسره، چونكهلهوكاتهدا وانهكانمان تهواو دهبێت ، بهڵام كاتێك چوومهماڵهوهنوێژی نیوهڕۆ دهكهم پاشانیش نوێژی عهسر ، ئایا ئهم كارهی من دهیكهم دروست و ڕاسته ؟

    وهڵام / واجبهبهپێی توانات نوێژهكانت لهكاتی خۆیدا ئهنجام بدهیت ئهویش لهبهر ئهوهی پهروهردگار دهفهرموێت { فَاتقُوا اللهَ مَا اسْتَطَعْتُم }(4) وهههروهها دهفهرموێت : { لَا يُكَلِفُ اللهُ نَفْساً إلَاّ وُسْعَهَا }(5).

    جا ئهگهر تۆ ناتوانیت نوێژهكهت له كاتی خۆیدا بكهیت لهو جێگایهی كاری لێ دهكهیت یان ( لێ ی دهخوێنیت ) وهناتوانیت دهر بچیتهدهرهوهتا كاتی عهسر ، ئهوهنیهتی كۆكردنهوی نوێژ بهێنه، وهههركاتێك چوویتهدهرهوهئهو كاتهنوێژی نیوهڕۆ و عهسر بهكۆكردنهوهو دواخستن ( جمع تاخیر ) ئهنجام بده.

    پشت و پهنای ههموو لایهك خوای گهورهیهو سڵاوی پهروهردگاریش لهسهر پێغهمبهر خواو و ئههل و بهیت و هاوهڵهبهڕێزهكانی .

    ئهندام ئهندام ئهندام سهرۆك

    عبد العزيز آل الشيخ صالح الفوزان عبد الله بن غديان عبد العزيز بن عبد الله بن باز


    وصلى الله وسلم على نبينا وإمامنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

    (1) سورهتی ( النساء ) ئایهتی 103 .

    (2) ئهم فهرموودهیهئیمامی ئهحمهد ریوایهتی كردوه٥/١٤٩ ، ١٥٧ ، ههروهها ئیمامی موسلیم لهكتابـی ( المساجد ومواضع الصلاة ) بابی ( كراهیهتأريخ الصلاة عن وقتها المختار ) بهژماره٦٤٨ ڕیوایهتی كردوه.

    (3) ئیمامی تورموزی لهكتابی ( أبواب الصلاة ) بابي ( ماجاء في الجمع بين الصلاتين في الحضر ) بهژماره١٨٨ ئهمهی ڕیوایهت كردوه، عن ابن عباس عن النبي ﷺ‬ قال : (( من جمع بين الصلاتين من غير عذر فقد أتى باباً من أبواب الكبائر )) بهڵام ئهم فهرموودهیهلاواز كراوه.

    (4) سورهتی ( التغابن ) ئایهتی ١٦ .

    (5) سورهتی ( البقره) ئایهتی ٢٨٦ .