×
‫كێ منی خوڵقاندووە؟ وبۆچی؟هەموو شتێك بەڵگەیە لەسەر بوونی خوڵقێنەر (پەروەردگار)

كێ منی خوڵقاندووە؟ وبۆچی؟

هەموو شتێك بەڵگەیە لەسەر بوونی خوڵقێنەر (پەروەردگار)

كێ خولقێنەری ئاسمانەكان وزەوی وئەوەی تێیاندایە لە خوڵقێنراوە مەزنەكان كە لە ژماردن نایەن؟

كێ ئەم ڕێكخستە وردەی دروستكردووە لە ئاسمانەكان وزەوی؟

كێ مرۆڤی خوڵقاندووە وبیستن وبینین وتێگەیشتنی پێبەخشیووە، وكێ وایلێكردووە بتوانێت زانست بەدەست بهێنێت وهەست بكات بە هەقیقەتەكان لە بووندا؟

چۆن لێکدانەوە دەکەیت بۆ ئەم خوڵقاندنە ووردە لە ئامێرەكانی لاشەت ولاشەی بوونەوەرە زیندووەكان؟ كێ بەدیهێناون؟

ئەم گەردوونە چۆن ڕێكخراوە وجێگیرە بەپێی یاساكان ؛ كە زۆر بەوردی گەردوونیان ڕێكخستووە بەدرێژایی هەزارەها ساڵ؟

كێ ئەم ڕێكخستنانەی داناوە ؛ كە ڕكێف بەم جیهانەوە دەكەن (ژیان ومردن، وزۆربوونی زیندەوەرەكان، وشەو وڕۆژ، وهاتن وڕۆیشتنی وەرزەكان، وهتد)؟

ئایا ئەم گەردوونە خۆی خۆی خوڵقاندووە؟ یان لە هیچەوە هاتووە؟ یان بە ڕێكەوت هاتۆتە بوون؟

بۆچی مرۆڤ باوەڕی بە هەندێك شت هەیە لەكاتێكدا نایانبینێت؟ وەكو: (هەست کردن وئەقڵ وڕۆح وسۆز وخۆشەویستی) ئایا بەهۆی ئەوە نییە كە شوێنەوار وكاریگەرییان دەبینێت؟ ئیتر چۆن مرۆڤ نكۆڵی دەكات لە بوونی خوڵقێنەری ئەم گەردوونە مەزنە ؛ لەكاتێكدا شوێنەواری خوڵقێنراوەكانی وشوێنەوار وكاریگەری دروستكردن وڕەحمەتی دەبینێت؟

هیچ كەسێك قبوڵ ناكات ئەگەر بووترێت ئەم خانووە هەیە بە بێ ئەوەی كەس دروستی كردبێـت! یان بووترێت هیچ ئەم خانووەی هێناوەتە بوون! ئیتر چۆن هەندێك خەڵك باوەڕیان وایە كە ئەم گەردوونە مەزنە بەبێ خوڵقێنەر هاتۆتە بوون؟ چۆن مرۆڤی ئاقڵ قبوڵ دەكات ئەگەر پێی بووترێت ئەم ووردی وڕێكیە لە گەردووندا بە ڕێكەوت هاتووە؟

خواى گەورە دەفەرموێت:(أَمۡ خُلِقُواْ مِنۡ غَيۡرِ شَيۡءٍ أَمۡ هُمُ ٱلۡخَٰلِقُونَ، أَمۡ خَلَقُواْ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ).﴿أَمۡ خُلِقُواْ مِنۡ غَيۡرِ شَيۡءٍ أَمۡ هُمُ ٱلۡخَٰلِقُونَ * أَمۡ خَلَقُواْ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ﴾ واتە: ﴿ئایا ئەوان (بێ خالقێك) لە خۆیانەوە دروست بوون یان خۆیان (خالق-خوڵقێنەر) ودروستکەری خۆیانن؟ * ئەی ئایا ئەوان ئاسمانەکان وزەوییان دروست کردووە (نەخێر وا نیە) بەڵکو دڵنیا نین وگومانیان ھەیە﴾.[52 : 32].

خوای بەرز وپاك

یەك پەروەردگار وخوڵقێنەر هەیە، زۆر ناوی جوان و وسیفەتی مەزنی هەیە كە ئاماژەن بۆ كەماڵ وشكۆداری ئەو زاتە میهرەبانە، لە ناوەكانی خوای گەورە: (الخالق -خوڵقێنەر-، والرحيم -میهرەبان- ، والرازق -ڕۆزیدەر-، والكريم -بەخشندە-)، و(الله) بەناوبانگترین ناوی خوای گەورەیە -سبحانه وتعالی-، ماناكەی: بەتەنها شایستەی پەرستنە كە هیچ هاوبەشێكی نییە.

خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت :﴿قُلۡ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ* ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ*لَمۡ یَلِدۡ وَلَمۡ یُولَدۡ*وَلَمۡ یَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَدُۢ﴾﴿قُلۡ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها (1)ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ * ئەو خوایەی بێ نیاز وجێی نیاز وئومێدی (باوەڕدارانە) (2)لَمۡ یَلِدۡ وَلَمۡ یُولَدۡ * کەسی لێ نەبووە ولەکەس نەبووە (3)وَلَمۡ یَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَدُۢ * وە ھەرگیز ھیچ کەس ھاوشێوە وھاوتای ئەو نییە(4)﴾[112: 1-4].

وخوای گەورە دەفەرموێت:﴿اللَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ وَلا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ﴾﴿اللَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ وَلا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ﴾ واتە: ﴿خوا زاتێکه جگه لە ئهو هیچ یەکێکی تر پەرستراوی هەق نیە -جگە لە ئەو هیچ یەکێکی تر شایستەى پەرستن نیە- و ئهو ههمیشه زیندووه و ڕاگرو سهرپهرشتیاری (ههموو دروست کراوهکانیهتی)، نه وهنهوز دهیگرێت و نه خهو (چونکه ڕاگرو سهرپهرشتیاری بوونهوهره)، ههرچی له ئاسمانهکان و ههرچی له زهویدا ههیه ههر ئهوزاته خاونیەتی، کێ یه ئهوهی (دهتوانێت) تکا بکات له لای ئهو، بهبێ مۆڵهتی خۆی، دهشزانێت چی له ئێستاو داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوهو ڕوودهدات، هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری تهواویان نیه دهربارهی زانیاری و زانستهکانی ئهو، مهگهر بهوهی که خۆی بیهوێت فێریان بکات (ئهم پێشکهوتن و زانستهی سهردهم بهشێکی کهمن له بهخششهکانی خوا)، فهرمانڕهوایی و دهسهڵات و زانینی ئهوزاته ههموو ئاسمانهکان و زهوی گرتۆتهوه و پارێزگاریان بهلای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و ههر ئهو خوای بهرزو بڵند و گهورهیه﴾[2 : 255].

سیفەتەكانی پەروەردگار -سبحانه وتعالی-

پەروەردگار زەوی خوڵقاندووە وملكەچی كردووە، و وایلێكردووە گونجاو بێت بۆ ژیانی خوڵقێنراوەكانی لەسەری، وئەو زاتە خوڵقاندوویەتی ئاسمانەكان وئەوەی تێیدایە لە دروستكراوە مەزنەكان، وخۆر ومانگ وشەو وڕۆژی بەم وردیە ڕێكخستووە كە هەمووی ئاماژەن بۆ مەزنی ئەو زاتە میهرەبانە.

پەروەردگار هەوای بۆ ئێمە ڕامكردووە ؛ كە ژیانمان بەبێ هەوا بەردەوام نابێت، وبارانمان بۆ دادەبەزێنێت ودەریا وڕووبارەكانی بۆمان ڕامكردووە، وخۆراكمان پێدەبەخشێت هەر لەو كاتەوەی كۆرپەلە بووین لەنێو سكی دایكمان بەبێ ئەوەی هیچ هێز وتوانایەكمان هەبێت، و وایكردووە كە خوێن بە نێو دەمارەكانمان هاتوچۆ بكات ودڵمان لێبدات بە بەردەوامی لەو ڕۆژەوەی لەدایك بووین هەتاوەكو دەمرین.

خواى گەورە دەفەرموێت:﴿وَاللَّهُ أَخْرَجَكُمْ مِنْ بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْئًا وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ﴾﴿وَاللَّهُ أَخْرَجَكُمْ مِنْ بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْئًا وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ﴾ واتە: ﴿خوا ئەو خوایە یە کە ئێوەی لە سکی دایکتان دەرھێناوە کە ھیچتان نەدەزانی وە (خوا) گوێ و چاو و دڵی پێداون بۆ ئەوەی سوپاسی (خوا) بکەن﴾[16: 78]

پەروەردگاری پەرستراو دەبێت خاوەنی كامڵترین سیفەتەكان بێت

خوڵقێنەرمان ئەقڵی پێبەخشیووین كە دان دەنێت ودرك دەكات بە مەزنی پەروەردگاری، وفیترەتی لە ئێمە ڕواندووە كە ئاماژەیە بۆ كامڵی ئەو زاتە وناكرێت هیچ سیفەتێكی كەموكورتی تێدا بێت.

پەرستن دەبێت تەنها بۆ الله بێت ؛ تەنها ئەو كامڵە بۆیە تەنها ئەو شایستەی پەرستنە، پەرستنی هەر كەس وشتێكی تر جگە لە ئەو زاتە ؛ پوچەڵە وكەموكورتی تێدایە ولەوەیە تووشی مردن ونەمان بێت.

پەرستراوی هەق كە شایستەی پەرستنە نابێـت مرۆڤ وبت ودار وئاژەڵ بێت!

گونجاو نییە بۆ مرۆڤی ئاقڵ كە جگە لە خودایەكی كامڵ هیچ یەكێكی تر بپەرسترێت، ئیتر چۆن خوڵقێنراوێك دەپەرستێـت كە لە خوار پلەی پەروەردگاری مەزنە و لەوەیە نەگات بە پلەی مرۆڤیش!

ناكرێت پەروەردگار كۆرپەلە بێت لە سكی ئافرەتێكدا، و لەدایك بێت هەروەكو چۆن منداڵ تر لەدایك دەبێت!

پەروەردگار خوڵقێنراوەكانی خوڵقاندووە، وهەموو خوڵقێنراوەكان لەناو چنگی ئەودان ولە ژێر دەسەڵاتی ئەودان وملكەچن بۆی؛ بۆیە هیچ مرۆڤێك ناتوانێت زیانی پێبگەیەنێت، وهیچ یەكێك ناتوانێت لەخاچی بدات وسزای بدات وسوكایەتی پێبكات!

ناكرێـت پەروەردگار بمرێت!

پەروەردگار هیچ شتێكی لەبیر ناچێت وناخەوێت وخواردن ناخوات، ئەو زاتە مەزنە ناكرێت هاوسەر ومنداڵی هەبێت ؛ خوڵقێنەر خاوەن سیفەتەكانی مەزنێتیە بۆیە ناكرێت وەسف بكرێت بەوەی پێویستی بە شتێكە یان كەموكورتی هەیە، وهەموو ئەو دەقانەی پێچەوانەی مەزنێتی پەروەردگار پیشاندەدەن ؛ كە دەدرێنە پاڵ پێغەمبەران لە كتێبەكانی پێشوو، هەموویان دەقی گۆڕاو ودەستاریكراون وبەشێك نین لە وەحی ڕاست كە موسا وعیسا وپێغەمبەرانی تر پێی هاتوون -علیهم الصلاة والسلام-.

خواى گەورە دەفەرموێت:يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَنْ يَخْلُقُوا ذُبَابًا وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ وَإِنْ يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئًا لَا يَسْتَنْقِذُوهُ مِنْهُ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ (73)مَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ (74)﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَنْ يَخْلُقُوا ذُبَابًا وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ وَإِنْ يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئًا لَا يَسْتَنْقِذُوهُ مِنْهُ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ * ئهی خهڵکینه: نموونهیهك هێنراوهتهوه چاك گوێی بۆ بگرن؛ بهڕاستی ئهوانهی که هاناو هاواریان لێدهکهن لهجیاتی خوا، ههرگیز ناتوانن تاکه مێشێك دروست بکهن، ههرچهنده بۆ ئهو کاره کۆببنهوه و (یارمهتی یهکتریش بدهن) و ئهگهر مێشهکه شتێکیان لێ بفڕێنێت، ناتوانن لێی بسێننهوه، داواکارو داوالێکراو ههردووکیان لاواز و بێ دهسهڵاتن. (73)مَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ * ئهوانه (وهکو پێویست) قهدری خوایان بهچاکی نهزانی، ڕێزی پهروهردگاریان بهتهواوی نهگرت، لهکاتێکدا بهڕاستی خوا زۆر بههێزو به توانا و باڵادهسته (74)﴾[22: 73, 74].

ئایا مەعقولە پەروەردگار وازمان لێبهێنێت بەبێ ئەوەی وەحی ئاسمانیمان بۆ بنێرێت؟

ئایا مەعقولە خوای گەورە هەموو ئەم خوڵقێنراوانە دروست بكات بەبێ مەبەست، ئايا بێ هودە وتەنها بۆ گەمە دروستیانی كردووە لەكاتێكدا ئەو زاتە دانا وزانایە؟

ئایا مەعقولە ئەو زاتە كە ئێمەی بەم وردی وڕێكیە دروستكردووە، وئاسمانەكان وزەوی بۆمان ڕامكردووە ؛ بەبێ مەبەست ئێمە بخوڵقێنێت، یان بەجێمان بهێڵێت بەبێ وەڵامدانەوەی گرنگترین پرسیارەكان كە بەردەوام لە هزرماندایە، وەكو: بۆچی ئێمە لێرەین؟ وچی هەیە لەپاش مردن؟ ومەبەست چییە لە خوڵقاندنمان؟

خوای گەورە پێغەمبەرانی نارد بۆئەوەی مەبەستی بوونمان بزانین، وتێبگەین چی لێمان دەوێت!

خوای گەورە پێغەمبەرانی نارد بۆئەوەی پێمان ڕابگەیەنن كە تەنها الله شایستەی پەرستنە، و بۆئەوەی بزانین چۆن بیپەرستین، و بۆئەوەی فەرمان ونەهی لێ كراوەكان بە ئێمە ڕابگەیەنن، وڕەوشت وبەها چاكەكان فێری ئێمە بكەن ؛ ئەگەر دەستیان پێوە بگرین ژیانێكی خۆشمان دەبێت كە پڕ دەبێت لە خێر وبەرەكەت.

خوای گەورە زۆر پێغەمبەری ناردووە وەكو (نوح، ئیبراهیم، موسا، عیسا)، الله نیشانە وموعجیزەی زۆری پێیان بەخشی كە بەڵگەن لەسەر ڕاستگۆییان، وبەڵگەن لەسەر ئەوەی ئەو پێغەمبەرانە لەلایەن پەروەردگارەوە نێردراون.

كۆتا پێغەمبەر موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم- وخوای گەورە قورئانی پیرۆزی بۆ دابەزاند.

پێغەمبەران زۆر بەڕوونی بە ئێمەیان ڕاگەیاندووە كە ئەم ژیانە شوێنی تاقیكردنەوەیە، وژیانی ڕاستەقینە لەپاش مردن دێت.

ئیمانداران كە الله یان پەرستووە بەتەنها وهاوبەشیان بۆی بڕیار نەداوە، وباوەڕیان بە هەموو پێغەمبەران هێناوە ؛ شوێنی هەتاهەتاییان بەهەشتە، وكافرەكان كە پەرستراوی تریان پەرستووە لەگەڵ الله یان بێباوەڕ بوون بە یەكێك لە پێغەمبەرانی خودا ؛ شوێنی هەتاهەتاییان دۆزەخە.

خواى گەورە دەفەرموێت:يَابَنِي آدَمَ إِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي فَمَنِ اتَّقَى وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (35)وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (36)﴿يَابَنِي آدَمَ إِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي فَمَنِ اتَّقَى وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ * ئەی نەوەی ئادەم ئەگەر بۆتان ھات پێغەمبەرانێک لە خۆتان ئایەتەکانی منیان بۆ خوێندنەنە جا ھەر کەس خۆی پاراست (لە نا فەرمانی خوا) و کردەوەی چاکی کرد ئەوە مەترسیان لەسەر نیە وخەم و خەفەتیش ناخۆن (35)وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ * وە ئەوانەش کە بێ بڕوا بوون بەئایەتەکانی ئێمە و خۆیان بەزل دەزانی لەبەرانبەر ئەو ئایەتانەدا ئەوانە ھاوەڵانی ئاگرن ئەوانە بەھەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە (36)﴾

[7 : 35,36].

وپەروەردگار -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت:﴿ أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ ﴾﴿أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ﴾ واتە: ﴿ئایا ئێوە گومانتان وابووە کە بێگومان ئێوەمان بەبێ ھودە دروستکردووە وە (وا گومانتان دەبرد) بێگومان ئێوە ناگەڕێنەوە بۆلای ئێمە؟﴾[23: 115].

قورئـانی پیرۆز

قورئانی پیرۆز قسەی خودایە كە دایبەزاندووە بۆ سەر كۆتا پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، گەورەترین موعجیزەیە كە بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرایەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ حوكمەكانی هەق ودادپەروەری تێدایە وهەواڵەكانی هەمووی ڕاستن، خوای گەورە بەرەنگاری بەدرۆخەرەوانی قورئان بووەوە بەوەی سورەتێك وەكو قورئان بهێنن ؛ نەیانتوانی بەهۆی جوانی شێوازەكەی وناوازەیی دەستەواژەكانی، وزۆر بەڵگەی ئەقڵی وڕاستی زانستی تێدایە كە بەڵگەن لەسەر ئەوەی مەحاڵە ئەم كتێبە مرۆڤ داینابێت بەڵكو قسەی پەروەردگاری مرۆڤە -سبحانه وتعالی-.

بۆچی چەندەها پێغەمبەر هەیە؟

خوای گەورە هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی مرۆڤ لەسەر زەوی ؛ چەندەها پێغەمبەری بۆیان ناردووە بۆئەوەی بانگەوازی خەڵكی بكەن بۆ لای پەروەردگاریان، وفەرمان ونەهی لێكراوەكانیان پێبگەیەنن، وبانگەوازی هەموویان بریتی بوو لە: پەرستنی الله بە تەنها -عز وجل-، هەر ئومەتێك دەستیكردبێت بە وازهێنان یان شێواندنی ئەوەی پێغەمبەرەكەی پێی هاتووە لە فەرمانكردن بە تەوحید -یەك خوا پەرستی- ؛ ئەوا خوای گەورە پێغەمبەرێكی تری بۆیان ناردووە بۆئەوەی ڕێبازەكەیان بۆ ڕاست بكاتەوە، وخەڵكی بگەڕێنێتەوە بۆ سەر فیترەتی پاك بە تەنها پەرستنی الله وگوێڕایەڵیكردنی، هەتاوەكو خوای گەورە كۆتایی بە ناردنی پێغەمبەران هێنا بە ناردنی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، كە شەریعەتێكی گشتگیری بۆ مرۆڤایەتی هێنا كە هەتاهەتایە دەمێنێتەوە تاوەكو ڕۆژی قیامەت، تەواوكار وهەڵوەشێنەرەوەی شەریعەتەكانی پێشووە، وپەروەردگار -عز وجل- زامنی مانەوە وبەردەوامی بۆ ئەم شەریعەتە كرد هەتاوەكو ڕۆژی قیامەت.

بۆیە ئێمەی مسوڵمان -بەو شێوەی الله فەرمانیپێكردووە- باوەڕمان بە هەموو پێغەمبەران وكتێبەكانی پێشوو هەیە.

خواى گەورە دەفەرموێت:﴿ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَاۤ أُنزِلَ إِلَیۡهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَۚ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَـٰۤىِٕكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ لَا نُفَرِّقُ بَیۡنَ أَحَدࣲ مِّن رُّسُلِهِۦۚ وَقَالُوا۟ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَاۖ غُفۡرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَیۡكَ ٱلۡمَصِیرُ﴾[2: 285].﴿ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِ مِن رَّبِّه وَٱلۡمُؤۡمِنُونَۚ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَـٰٓئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيۡنَ أَحَدٖ مِّن رُّسُلِهِۦۚ وَقَالُواْ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَاۖ غُفۡرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيۡكَ ٱلۡمَصِيرُ﴾ واتە: ﴿پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بڕوای ھێنا بەو پەیامەی کە بۆی نێردراوە لە پەروەردگاریەوە لەگەڵ بڕواداراندا ھەموو بڕوایان ھێناوە بە خوا وبە فریشتەکانی وبە کتێبەکانى (پەیامەکانى) وبە پێغەمبەرانی جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ یەکێک لە پەیامبەران (بڕواداران) ووتیان: (پێغەمبەر ئاینی خوای پێگەیاندین ئێمەش) بیستمان فەرمانبەرداریمان کرد داوای لێخۆشبوونت لێدەکەین ئەی پەروەردگارمان وھەر بۆ لای تۆیە گەڕانەوەمان﴾[2: 285].

مرۆڤ نابێتە ئیماندار هەتاوەكو باوەڕ دەهێنێت بە هەموو پێغەمبەران

ئەوەی پێغەمبەرانی ناردووە ؛ الله یە، وهەركەسێك بێباوەڕ بێت بە یەكێك لە پێغەمبەران ئەوا بێباوەڕ بووە بە هەموویان، هیچ تاوانێك گەورەتر نییە لەوەی مرۆڤ وەحی خودا ڕەت بكاتەوە، بۆیە بۆ چوونە بەهەشت دەبێت مرۆڤ باوەڕی بە هەموو پێغەمبەران هەبێت.

واجبە لەسەر هەموو مرۆڤێك باوەڕ بهێنێت بە هەموو پێغەمبەرانی خودا، ئەمیش نایەتە دی هەتاوەكو باوەڕ دەهێنێت بە كۆتا پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ودەبێت بە یەكێك لە شوێنكەوتووانی.

خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەركەسێك باوەڕ نەهێنێت بە یەكێك لە پێغەمبەرانی خودا ؛ ئەوا بێباوەڕ وكافرە بە وەحی خودا،

ئەم ئایەتە بخوێنەوە:"إنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللَّهِ ورُسُلِهِ ويُرِيدُونَ أنْ يُفَرِّقُوا بَيْنَ اللَّهِ ورُسُلِهِ ويَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ ونَكْفُرُ بِبَعْضٍ ويُرِيدُونَ أنْ يَتَّخِذُوا بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلًاأُولَئِكَ هُمُ الكافِرُونَ حَقًّا وأعْتَدْنا لِلْكَفَرَيْنِ عَذابًا مُهِينًا﴾".﴿إنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللَّهِ ورُسُلِهِ ويُرِيدُونَ أنْ يُفَرِّقُوا بَيْنَ اللَّهِ ورُسُلِهِ ويَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ ونَكْفُرُ بِبَعْضٍ ويُرِيدُونَ أنْ يَتَّخِذُوا بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلًا

* بەڕاستی ئەوانەی بێ باوەڕن بەخواو پێغەمبەرەکانی وە دەیانەوێت جیاوازی بخەنە نێوان خوا و پێغەمبەرەکانی وە دەڵێن باوەڕ بەھەندێک (لەپێغەمبەران) دەھێنین وە باوەر ناھێنن بەھەندێکی تریان و دەیانەوێت لەو نێوانەدا ڕێگەیەک بدەنەبەر (150)أُولَئِكَ هُمُ الكافِرُونَ حَقًّا وأعْتَدْنا لِلْكَفَرَيْنِ عَذابًا مُهِينًا * ئا ئەوانە بەڕاستی بێ باوەڕی تەواون وە ئامادەمان کردووە بۆ بێ باوەڕان سزایەکی ڕسواکەر (151)][4: 150,151].

ئایا ئیسلام چییە؟

ئیسلام بریتیە لە تەسلیم وملكەچبوون بۆ خوای گەورە بەپێی بنەماكانی تەوحید -یەك خوا پەرستی-، وگوێڕایەڵی وفەرمانبەردار بوون بۆ شەریعەتەكەی بە ڕازی بوون وقبوڵكردنەوە.

خوای گەورە پێغەمبەرانی ناردووە بۆ گەیاندنی مەزنترین پەیام ؛ ئەویش بریتیە لە: بانگەوازی كردن بۆ پەرستنی الله بەتەنها بەبێ بڕیاردانی هاوبەش لە پەرستنیدا.

ئيسلام ئاينی هەموو پێغەمبەرانە، یەك بانگەوازییان هەیە بەڵام شەریعەتەكانیان جیاوازە، وئەمڕۆ تەنها مسوڵمانان شوێنكەوتووی ئاینی ڕاستن كە پێغەمبەران پێی هاتوون، تەنها پەیامی ئیسلام هەق وڕاستە لەم سەردەمەدا، ئەو پەروەردگارەی كە ئیبراهیم وموسا وعیسای ناردووە ؛ هەر ئەویش كۆتا پێغەمبەری ناردووە كە موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم-، شەریعەتی ئیسلام هەڵوەشێنەرەوەی شەریعەتەكانی پێشووە وچیتر نابێت كاریان پێبكرێت.

ئەمڕۆ هەموو ئاینەكانی سەر زەوی -جگە لە ئاینی ئیسلام- لە دروستكراوی مرۆڤن، یان ئاینی الله بوون پاشان گۆڕدران ودەستكاریكران ؛ بۆیە بوون بە تێكەڵەیەك لە خوڕافیات وئەفسانە وكۆششی مرۆڤەكان. لەبەرامبەردا ؛ بیروباوەڕی مسوڵمانان بیروباوەڕێكی ڕوون ونەگۆڕە، بڕوانە قورئانی پیرۆز یەك كتێبە لە هەموو وڵاتەكانی مسوڵمانان.

خواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:قُلْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا وَمَا أُنْزِلَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَالنَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (84)وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ 85).﴿قُلْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا وَمَا أُنْزِلَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَالنَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ئێمە بڕوامان ھێناوە بە خوای گەورە وە بەوەی نێرراوەتە خوارەوە بۆمان وە بەوەی کە نێرراوەتە خوارەوە بۆ ئیبراھیم وئیسماعیل وئیسحاق ویەعقوب وکوڕانی یەعقوب وە بــەوەی کـە دراوە بە موساو عیسا وە پێغەمبەرەکانی تر لە پەروەردگاریانەوە جیاوازی ناکەین لەنێوان ھیچ کامێک لەم پێغەمبەرانە وە ئێمە بۆ خوای گەورە گەردن کەچین (84)وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ * و هەرکەسێک ئاینێکی تر پەیڕەو بکات جگە لە ئیسلام هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت لە قیامەتیشدا لە دۆڕاوەکان دەبێت (85)﴾

[3: 84,85].

باوەڕی مسوڵمانان چییە سەبارەت بە عیسا -علیه السلام-؟

ئایا دەزانیت واجبە مسوڵمان باوەڕی بە پێغەمبەر عیسا هەبێت وخۆشی بوێت وڕێزی لێبگرێت وباوەڕ بە پەیامەكەی بهێنێت ؛ كە بریتیە لە بانگەوازی بۆ پەرستنی تەنها الله بەبێ بڕیاردانی هاوبەش لە پەرستنیدا ! ومسوڵمانان باوەڕیان وایە عیسا وموحەمەد -صلى الله عليهما وسلم- پێغەمبەر بوون، ونێردراون بۆئەوەی ڕێنموێنیكار وهیدایەتدەری خەڵكی بن بۆ ڕێبازی الله وڕێبازی بەهەشت.

باوەڕمان وایە كە عیسا -علیه السلام- یەكێك بوو لە مەزنترین پێغەمبەرانی خودا كە پەروەردگار ناردونی، وباوەڕمان وایە بە موعجیزەئاسا لەدایكبووە، الله لە قورئانی پیرۆزدا باسی ئەوەی بۆ كردووین كە عیسای بە بێ باوك خوڵقاندووە ؛ هەروەكو چۆن ئادەمی خوڵقاند بە بێ ئەوەی دایك وباوكی هەبێت وپەروەردگار لەسەر ئەنجامدانی هەموو شتێك توانادارە.

باوەڕمان وایە عیسا خودا نییە، وكوڕی خودا نییە، ولە خاچ نەدراوە بەڵكو ئەو ئێستا زیندووە، خوای گەورە بۆ لای خۆی بەرزی كردەوە بۆئەوەی لە كۆتایی دونیادا دابەزێت وەكو فەرمانڕەوایەكی دادپەروەر، و لەگەڵ مسوڵمانان دەبێت چونكە تەنها مسوڵمانان باوەڕیان بە تەوحید -یەك خوا پەرستی- هەیە كە عیسا وهەموو پێغەمبەران بەم پەیامە ڕەوانە كراون.

خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسی ئەوەی بۆ كردووین كە نەسڕانیەكان پەیامی عیسایان شێواند وگۆڕیان، وخەڵكانێكی گومڕا ولادەر دەستكاری ئینجیلیان كرد وگۆڕانكاریان تێدا كرد وهەندێك دەقیان بۆ زیاد كرد كە عیسا نەیفەرمووە، وبەڵگەیش لەسەر ئەم بابەتە ؛ بوونی چەندەها جۆری جیاوازە لە ئینجیل كە پڕن لە دژیەكی لە دەقەكانیاندا.

بەپێی وەحی الله ؛ عیسا پەروەردگاری دەپەرست وداوای لە هیچ یەكێك نەكردووە كە ئەو بپەرستێت بەڵكو فەرمانی بە قەومەكەی دەكرد كە تەنها پەروەردگاریان بپەرستن، بەڵام شەیتان گاورەكانی گومڕا كرد و وایلێكردن كە عیسا بپەرستن، پەروەردگار لە قورئاندا پێمانی ڕاگەیاندووە كە لە قیامەتدا لێخۆشبوون نییە بۆ كەسێك جگە لە الله ی پەرستبێت لەگەڵ الله و لەسەر ئەمە مردبێت بەبێ تەوبەكردن، وعیسا لە ڕۆژی قیامەتدا حاشا دەكات لەوانەی ئەویان پەرستووە، وپێیان دەفەرموێت من فەرمانم پێكردن بەتەنها خوڵقێنەرتان بپەرستن وداوام لێنەكردن من بپەرستن. لەو بەڵگانەش لەسەر ئەم بابەتە خوای گەورە دەفەرموێت:﴿یَـٰۤأَهۡلَ ٱلۡكِتَـٰبِ لَا تَغۡلُوا۟ فِی دِینِكُمۡ وَلَا تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡحَقَّۚ إِنَّمَا ٱلۡمَسِیحُ عِیسَى ٱبۡنُ مَرۡیَمَ رَسُولُ ٱللَّهِ وَكَلِمَتُهُۥۤ أَلۡقَىٰهَاۤ إِلَىٰ مَرۡیَمَ وَرُوحࣱ مِّنۡهُۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦۖ وَلَا تَقُولُوا۟ ثَلَـٰثَةٌۚ ٱنتَهُوا۟ خَیۡرࣰا لَّكُمۡۚ إِنَّمَا ٱللَّهُ إِلَـٰهࣱ وَ ٰ⁠حِدࣱۖ سُبۡحَـٰنَهُۥۤ أَن یَكُونَ لَهُۥ وَلَدࣱۘ لَّهُۥ مَا فِی ٱلسَّمَـٰوَ ٰ⁠تِ وَمَا فِی ٱلۡأَرۡضِۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِیلࣰا﴾﴿یَـٰۤأَهۡلَ ٱلۡكِتَـٰبِ لَا تَغۡلُوا۟ فِی دِینِكُمۡ وَلَا تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡحَقَّۚ إِنَّمَا ٱلۡمَسِیحُ عِیسَى ٱبۡنُ مَرۡیَمَ رَسُولُ ٱللَّهِ وَكَلِمَتُهُۥۤ أَلۡقَىٰهَاۤ إِلَىٰ مَرۡیَمَ وَرُوحࣱ مِّنۡهُۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦۖ وَلَا تَقُولُوا۟ ثَلَـٰثَةٌۚ ٱنتَهُوا۟ خَیۡرࣰا لَّكُمۡۚ إِنَّمَا ٱللَّهُ إِلَـٰهࣱ وَ ٰ⁠حِدࣱۖ سُبۡحَـٰنَهُۥۤ أَن یَكُونَ لَهُۥ وَلَدࣱۘ لَّهُۥ مَا فِی ٱلسَّمَـٰوَ ٰ⁠تِ وَمَا فِی ٱلۡأَرۡضِۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِیلࣰا﴾ واتە: ﴿ئەی خاوەن پەڕاوە ئاسمانیەکان زیادە ڕەوی مەکەن لەئاینەکەتاندا وە شتێک مەڵێن لە بارەی خواوە بێجگە لەڕاستی بێگومان مەسیح عیسای کوڕی مەریەم تەنھا پێغەمبەری خوایە (دروستی کردوە بە) ووتەی خۆی (ببە) بە، گیانێکە لەلایەن خواوە بەخشراوە کەواتە بڕوا بھێنن بەخواو پێغەمبەرانی وە مەڵێن (خواکانمان) سیانن (اللە و عیسی و مەریەم) (لەو ووتەیە) واز بھێنن چاکترە بۆتان بێگومان خوا پەرستراوێکی تەنھایە پاک و بێگەردی بۆ خوا لەوەی ڕۆڵەی ھەبێت ھەر ھی خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لەزەویدایە وە خوا بەسە چاودێربێت (و ھەموو شتێکی بدرێتە دەست)﴾

[4 : 171].

وپەروەردگار دەفەرموێت:(وَإِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ أَأَنتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ اتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَٰهَيْنِ مِن دُونِ اللَّهِ ۖ قَالَ سُبْحَانَكَ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِي بِحَقٍّ ۚ إِن كُنتُ قُلْتُهُ فَقَدْ عَلِمْتَهُ ۚ تَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِي وَلَا أَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِكَ ۚ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ﴿وَإِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ أَأَنتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ اتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَٰهَيْنِ مِن دُونِ اللَّهِ ۖ قَالَ سُبْحَانَكَ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِي بِحَقٍّ ۚ إِن كُنتُ قُلْتُهُ فَقَدْ عَلِمْتَهُ ۚ تَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِي وَلَا أَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِكَ ۚ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ﴾ واتە: ﴿وە (بیر بکەرەوە) کاتێک خوا دەفەرمووێت: (لەڕۆژی دواییدا) ئەی عیسای کوڕی مەریەم ئایا تۆ ووتووتە بە خەڵکی کەمن و دایکم بە دوو پەرستراو دابنێن (وبمانپەرستن) لەجیاتی خوا؟ (عیسا) ووتی: پاک و بێگەردی بۆ تۆ ئەی خوایە نابێت و ناگونجێت بۆ من شتێک بڵێم کە بە ھیچ شێوەیەک مافی من نیە ئەگەر من ئەو قسەیەم کردبێت ئەوە بەڕاستی تۆ ئاگات لێیە چونکە تۆ ئەوەی لە نەفسم دایە دەیزانی بەڵام من نازانم و بێ ئاگام لەوەی کە لەنەفسی تۆدایە بەڕاستی تەنھا تۆ زانای تەواوی بە ھەموو نھێنیەک﴾[5 :116]

ئەوەی دەیەوێت ڕزگاری بێت لە قیامەتدا ؛ دەبێت بێتە نێو ئاینی ئیسلامەوە وشوێنی پێغەمبەر موحەمەد بكەوێت -صلى اللە علیە وسلم-.

لەو هەقیقەتانەی كە هەموو پێغەمبەران -علیهم السلام- كۆكن لەسەری ئەوەیە كە لە قیامەتدا تەنها مسوڵمانان ڕزگاریان دەبێت؛ ئەوانەی باوەڕیان بە الله هێناوە -سبحانه وتعالی- و لە پەرستنیدا هیچ یەكێكیان نەكردووە بە هاوبەشی، وباوەڕیان بە هەموو پێغەمبەران هێناوە. ئەوانەی لە سەردەمی موسا بوون وباوەڕیان پێی هێنا وشوێنی ڕێنماییەكانی كەوتن ؛ ئەوانەی مسوڵمان وئیماندار وچاكەكارن، بەڵام پاش ناردنی عیسا واجب بوو لەسەر شوێنكەوتووانی موسا باوەڕ بە عیسا بهێنن وشوێنی بكەون، هەركەسێك باوەڕی بە عیسا هێنابێت مسوڵمان وچاكەكارە، وئەوەی بێباوەڕ بووبێت بە پەیامی عیسا و وتبێتی هەر لەسەر ئاینی موسا دەمێنمەوە ؛ ئەمە ئیماندار نییە، چونكەڕەتی کردووەتەوە باوەڕ بە پێغەمبەرێك بهێنێت كە پەروەردگار ناردوویەتی، پاشان كە خوای گەورە پێغەمبەر موحەمەدی نارد ؛ واجبە لەسەر هەموو خەڵكی باوەڕی پێبهێنن، ئەو پەروەردگارەی موسا وعیسای ناردووە ؛ هەر ئەویش كۆتا پێغەمبەری ناردووە كە موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەوەی كافر وبێباوەڕ بێت بە پەیامی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وبڵێت لەسەر شوێنكەوتنی موسا وعیسا دەمێنمەوە ئەوا ئەم كەسە ئیماندار نییە.

تەنها بەس نییە كە بڵێت ڕێز لە مسوڵمانان دەگرم، وتەنها بەس نییە بۆ ڕزگاربوونی ؛ خێر بكات ویارمەتی هەژاران بدات، بەڵكو دەبێت باوەڕ بە الله وكتێبەكانی وپێغەمبەرانی وڕۆژی قیامەت بهێنێت؛ بۆئەوەی خوای گەورە كردەوە چاكەكانی لێ قبوڵ بكات ! هیچ تاوانێك گەورەتر نییە لە شیرك -هاوبەشدانان بۆ الله- یان بێباوەڕبوون بە الله یان ڕەتكردنەوەی ئەو وەحیەی خودا دایبەزاندووە یان بێباوەڕ بێت بە پێغەمبەرایەتی كۆتا پەیامبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-. جولەكە وگاوڕەكان ئەوانەی دەبیستن سەبارەت بە ناردنی پێغەمبەری خودا موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وڕەتی دەكەنەوە ئیمانی پێبهێنن ونایانەوێت بێنە نێو ئاینی ئیسلامەوە ؛ ئەمانە شوێنی هەتاهەتاییان دۆزەخەوە، هەورەكو خوای گەورە دەفەرموێت:{إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ أُولَـٰئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّةِ}﴿إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ أُولَـٰئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّةِ﴾ واتە: ﴿بهڕاستی ئهوانهی بێ باوهڕ بوون له خاوهن کتێبهکان و موشریك و هاوهڵگهران دهخرێنه ناو ئاگری دۆزهخهوهو به نهمری تیایدا بۆ ههمیشه دهمێننهوه، ههر ئهوانهن تاوانبارترین و خراپترینی خهڵکانی سهرزهوی﴾

[98: 6].

كاتێك كۆتا پەیامی خودا دابەزی بۆ هەموو مرۆڤایەتی ؛ واجبە لەسەر هەموو مرۆڤێك كە سەبارەت بە ئیسلام وكۆتا پەیامبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- دەبیستێت باوەڕی پێبهێنێت، وشوێنی شەریعەتی ئیسلام بكەوێت وگوێڕایەڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت لە فەرمان ونەهی كردنیدا، بۆیە هەركەسێك سەبارەت بە ئەم كۆتا پەیامە ببیستێـت ؛ وباوەڕی پێنەهێنێت، ئەوا الله هیچ شتێكی لێ قبوڵ ناكات ولە قیامەتدا سزای دەدات، ولەو بەڵگانەش لەسەر ئەم بابەتە ؛ خوای گەورە دەفەرموێت:﴿وَمَن یَبۡتَغِ غَیۡرَ ٱلۡإِسۡلَـٰمِ دِینࣰا فَلَن یُقۡبَلَ مِنۡهُ وَهُوَ فِی ٱلۡـَٔاخِرَةِ مِنَ ٱلۡخَـٰسِرِینَ﴾﴿وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ واتە: ﴿و هەرکەسێک ئاینێکی تر پەیڕەو بکات جگە لە ئیسلام هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت لە قیامەتیشدا لە خەسارۆمەندان دەبێت﴾

[3 : 85].

وخوای گەورە دەفەرموێت:(قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَىٰ كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ ۚ فَإِن تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ)﴿قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَىٰ كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ ۚ فَإِن تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ﴾ واتە: ﴿(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ئەی خاوەن نامەکان وەرن بۆ لای ووتەیەکی ڕاست و (یەکسان) لە نێوان ئێمە و ئێوەدا کە جگە لەخوا ھیچ نەپەرستین وە ھیچ شتێک نەکەین بە ھاوبەشی وە ھەندێکمان ھەندێکمان بە پەروەردگار دانەنێین ئەمجا گەر پشتیان ھەڵکرد ئێوەش بڵێن: ئێوە شاھید بن کە ئێمە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵ وملکەچی خوداین﴾[3: 64].

دەبێت چی بكەم بۆئەوەی ببمە مسوڵمان؟

بۆ هاتنە نێو ئاینی ئیسلام واجبە مرۆڤ باوەڕ بهێنێت بە ئەم شەش پایە:

باوەڕهێنان بە الله -سبحانه وتعالی- وئەو زاتە خوڵقێنەر وڕۆزیدەر وبەڕێوبەر وموڵكداری هەموو شتێكە، هیچ شتێك وەكو ئەو نییە وهاوسەر ومنداڵی نییە، وتەنها ئەو شایستەی پەرستنە.

باوەڕهێنان بە فریشتەكان وئەوان بەندەی الله ن -سبحانه وتعالی-، و لە نور خوڵقێنراون ولە كردەوەكانیان: وەحی دادەبەزێنن بۆ پێغەمبەران.

باوەڕهێنان بە هەموو كتێبە ئاسمانیەكان كە خوای گەورە دایبەزاندن بۆ سەر پێغەمبەرانی ؛ لەو كتێبانەیش: تەورات وئینجیل، وكۆتا كتێبی ئاسمانی قورئانی پیرۆزە.

باوەڕهێنان بە هەموو پێغەمبەران وەكو نوح وئیبراهیم وموسا وعیسا، وكۆتا پێغەمبەر موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەوان مرۆڤن وخوای گەورە وەحی بۆ ناردن وسەریانی خست بە بەخشینی نیشانە وموعجیزەكان پێیان ؛ كە بەڵگەن لەسەر ڕاستگۆییان.

باوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی ؛ كاتێك خوای گەورە لە سەرەتاوە تا كۆتای مرۆڤەكان زیندوو دەكاتەوە، ودادوەری لەنێوان بەندەكانی دەكات، ئیمانداران دەچنە بەهەشتەوە وكافرەكان دەخرێنە نێو دۆزەخەوە.

باوەڕهێنان بە قەدەری الله، وپەروەردگار سەبارەت بە هەموو شتێك دەزانێت لەوەی لە ڕابردوو ڕوویداوە وئەوەیشی لە داهاتوودا ڕوودەدات، وخوای گەورە هەموو ئەمانەی نووسیووە و ویستی لەسەر ڕوودانیان هەبووە، وهەموو شتێكی خوڵقاندووە.

ئیسلام ڕێگای بەختەوەریە

ئیسلام ئاینی هەموو پێغەمبەرانە وئاینێكی تایبەت نییە بۆ عەرەب.

ئیسلام ڕێگای ڕاستەقینەیە بۆ بەختەوەری لە دونیادا وبۆ نیعمەتی نەبڕاوە لە قیامەتدا.

ئیسلام تاكە ئاینە كە دەتوانێت پێویستیە ڕۆحی ولاشەییەكانی مرۆڤ جێبەجێ بكات، وتاكە ئاینە كە دەتوانێت هەموو كێشەكانی مرۆڤایەتی چارەسەر بكات.

خواى گەورە دەفەرموێت:{قَالَ اهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلا يَضِلُّ وَلا يَشْقَىوَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى﴿قَالَ اهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلا يَضِلُّ وَلا يَشْقَى﴾ واتە: ﴿(خوا) فەرمووی ھەردووکتان برۆِنە خوارەوە (لەبەھەشت) بەیەکەوە،

(نەوەکانتان) دەبنە دوژمنی یەکتری جا ئەگەر (بە پێغەمبەراندا) پەیامتان بۆ ھات لەلایەن منەوە ئەوسا ئەوەی شوێنی ڕێنمونی من بکەوێت ئەوە (لەدونیادا) گومڕا نابێت و (لەڕۆژی دوایشدا) تووشی ناخۆشی و زەحمەت نابێت (123)وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى * وە ھەرکەسێک ڕوو وەرگێرێت لەڕێبازو یادی من ئەوە بێگومان ئەو کەسە گوزەرانێکی سەخت و تەنگی دەبێت (لەگۆڕدا) و لەڕۆژی دواییشدا حەشری دەکەین بەکوێری (124)﴾

[20: 123 ,124].

چی سوودێك بەدەست دەهێنم ئەگەر بێمە نێو ئاینی ئیسلامەوە؟

هاتنە نێو ئاینی ئیسلام زۆر سوودی هەیە، لەوانەیش:

- بردنەوە وشەرەفمەندی لە دونیادا بەوەی مرۆڤ دەبێتە بەندەی الله لە دونیادا، ئەگەر نا دەبێتە بەندەی هەوا وئارەزوو وشەیتان وشەهوەت.

- گەورەترین بردنەوە لە قیامەتدایە ؛ كاتێك لە سزای دۆزەخ ڕزگاری دەبێت ودەچێتە بەهەشت، وڕەزامەندی الله بەدەست دەهێنێت و بۆ هەتاهەتایی لە بەهەشتدا دەمێنێتەوە.

- ئەوانەی پەروەردگار دەیانخاتە بەهەشتەوە ؛ لە نێو نیعمەتی نەبڕاوە دەژین بەبێ مردن وتووشی هیچ جۆرێك لە نەخۆشی وئازار وخەفەت نابن، وهەرگیز پیر نابن وئەوەی بیانەوێت پێیان دەبەخشرێت.

لە بەهەشتدا خۆشی ونیعمەتی وەهای تێدایە كە هەرگیز چاوەكان نەیانبینیووە، وگوێیەكان نەیانبیستووە، وهەرگیز بە خەیاڵی هیچ مرۆڤێكدا نەهاتووە.

لەو بەڵگانەش سەبارەت بەم بابەتە، خوای گەورە دەفەرموێت:﴿مَنۡ عَمِلَ صَـٰلِحࣰا مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤۡمِنࣱ فَلَنُحۡیِیَنَّهُۥ حَیَوٰةࣰ طَیِّبَةࣰۖ وَلَنَجۡزِیَنَّهُمۡ أَجۡرَهُم بِأَحۡسَنِ مَا كَانُوا۟ یَعۡمَلُونَ﴾﴿مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً ۖ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ﴾ واتە: ﴿ھەرکەس لە نێر یان لە مێ کردەوەی چاکی کردبێت و بیکات و بڕواداریش بوو بێت ئەوە سوێند بە خوا بە ژیانێکی خۆش دەیان ژیەنین و سوێند بێ پاداشتیان بدەینەوە بە چاکتر لەوەی کە ئەوان دەیانکرد﴾[16 : 97].

تووشی چی خەسارۆمەندی وزیانێك دەبمەوە ئەگەر پەیڕەوكاری ئاینی ئیسلام نەبم؟

مرۆڤ گەورەترین زانست لەدەست دەدات ؛ ئەویش زانستە بە الله، وباوەڕهێنان بە الله لەدەست دەدات كە ئەم باوەڕهێنانە هێمنی ودڵنیایی بە مرۆڤ دەبەخشێت لەگەڵ نیعمەتی نەبڕاوە وهەتاهەتایی لە قیامەتدا.

ومرۆڤ خوێندنەوە وتێڕامان وباوەڕهێنان بە ئەم كتێبە لەدەست دەدات كە الله دایبەزاند بۆ خەڵكی.

هەروەها مرۆڤ هاوەڵبوون لەگەڵ پێغەمبەران لەدەست دەدات لە بەهەشتدا، وهاوەڵ دەبێت لەگەڵ شەیتانەكان وتاوانبارەكان وتاغوتەكان لە دۆزەخدا ؛ كە خراپترین شوێن وهاوەڵ لەوێیە.

خواى گەورە دەفەرموێت:قُلْ إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَلا ذَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ (15)لَهُمْ مِنْ فَوْقِهِمْ ظُلَلٌ مِنَ النَّارِ وَمِنْ تَحْتِهِمْ ظُلَلٌ ذَلِكَ يُخَوِّفُ اللَّهُ بِهِ عِبَادَهُ يَا عِبَادِ فَاتَّقُونِ } .﴿قُلْ إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَلا ذَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ * (بە بێ باوەڕان بڵێ) ئێوەش جگە لە خوا چیتان وویست بی پەرستن بڵێ بێگومان زەرەرمەندان کەسانێکن کە خۆیان و کەسوکاریان لەدەستداوە لە ڕۆژی قیامەتدا بێدار بن، ھەر ئەوەیە زەرەرۆمەندی ئاشکراو دیار (15)لَهُمْ مِنْ فَوْقِهِمْ ظُلَلٌ مِنَ النَّارِ وَمِنْ تَحْتِهِمْ ظُلَلٌ ذَلِكَ يُخَوِّفُ اللَّهُ بِهِ عِبَادَهُ يَا عِبَادِ فَاتَّقُونِ * بۆ ئەوان ھەیە لەلای سەریانەوە چەند تەبەقێك (وەك ھەوری ڕەش) لەئاگر و لەژێریشیانەوە چەند تەبەقێك ھەیە ئەو (سزایە) خوا بەندەکانی خۆی پێ دەترسێنێت ئەی بەندەکانم خۆتان بپارێزن (لە سزای من) (16)﴾

[39: 15 ,16].

بڕیارەكە دوا مەخە!

دونیا شوێنی مانەوەی هەتاهەتایی نییە...

هەموو جوانیەك تێیدا نامێنێت وهەموو شەهوەتێك دەكوژێتەوە...

ڕۆژێك دێت كە لێپرسینەوەت لێدەكرێت لەسەر هەموو قسە وكردەوەكانت؛ ئەویش ڕۆژی قیامەتە، خوای گەورە دەفەرموێت:{وَوُضِعَ الْكِتَابُ فَتَرَى الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لاَ يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلاَ كَبِيرَةً إِلاَّ أَحْصَاهَا وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا وَلاَ يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا}﴿وَوُضِعَ الْكِتَابُ فَتَرَى الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لاَ يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلاَ كَبِيرَةً إِلاَّ أَحْصَاهَا وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا وَلاَ يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا﴾ واتە: ﴿نامەی کردەوەکان دابەش دەکرێت (دەدرێتە دەستی ڕاستی چاکەکاران و دەستی چەپی تاوانباران) ئەمجا تاوانباران دەبینیت زۆر دەترسن لەو (ھەموو تاوان و خراپەی) کە تێیدایە و دەڵێن ئای ھاوار بۆ ئێمە ئەم نامە و دەفتەرە چییە؟ ھیچ کردەوەیەکی بچووک و گەورەی بەجێ نەھێشتووە و تۆماری کردووە ھەر کردەوەیەکیان کردبێت (تیایدا) ئامادەیە و پەروەردگارت ستەم لە کەس ناکات﴾[18 : 49].

خوای گەورە -عز وجل- پێمانی ڕاگەیاندووە كە ئەو مرۆڤەی مسوڵمان نابێت ؛ چارەنووسی مانەوەی هەتاهەتایە لە دۆزەخدا.

خەسارۆمەندیەكی كەم نییە بەڵكو مەزنە:{وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ }﴿وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ واتە: ﴿و هەرکەسێک ئاینێکی تر پەیڕەو بکات جگە لە ئیسلام هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت لە قیامەتیشدا لە دۆڕاوەکان دەبێت﴾[3 : 85].

ئیسلام ئەو ئاینەیە كە پەروەردگار جگە لە پەیڕەوكردنی ئەم ئاینە ؛ پەیڕەوكردنی هیچ ئاینێكی تر قبوڵ ناكات لە مرۆڤەكان.

الله ئێمەی خوڵقاندووە وبۆ لای ئەو دەگەڕێینەوە، وئەم دونیایە شوێنی تاقیكردنەوەیە بۆ ئێمە.

دڵنیا بە لەسەر ئەوەی: ئەم دونیایە زۆر كورتە وەكو خەوبینینێكی كورت وایە... وهیچ یەكێك نازانێت كەی دەمرێت!

ئایا وەڵامت بۆ پەروەردگارت چی دەبێت ئەگەر لە ڕۆژی قیامەتدا لێت بپرسێت: بۆچی شوێنی هەق وڕاستی نەكەوتیت؟ بۆچی شوێنی كۆتا پێغەمبەر نەكەوتیت؟

چۆن وەڵامی پەروەردگارت دەدەیتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ لەكاتێكدا ئاگاداری كردیتەوە لە سەرەنجامەكانی بێباوەڕ بوون بە ئیسلام، وپێتی ڕاگەیاند كە چارەنووسی كافر -بێباوەڕ- تیاچوونی هەتاهەتاییە لە دۆزەخدا؟

خوای گەورە دەفەرموێت:﴿وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ﴾[2: 39].﴿وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ﴾ واتە: ﴿وە ئەوانەی کە بێباوەڕبوون و نیشانە و ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی ئەوانە ھاوەڵ و ھاودەمی ئاگرن تیایدا ئەمێننەوە بەھەتاھەتایی وھەمیشەیی﴾[2: 39].

هیچ پۆزشێك نییە بۆ ئەو كەسەی هەق ڕەتدەكاتەوە وشوێنی باوباپیرانی دەكەوێت

الله -عز وجل- پێمانی ڕاگەیاندووە كە زۆرێك لە خەڵكی ڕەتی دەكەنەوە بێنە نێو ئاینی ئیسلامەوە لە ترسی ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژین.

وزۆرێك لە خەڵكی ئیسلام ڕەت دەكەنەوە چونكە حەز ناكەن بیروباوەڕیان بگۆڕن كە لە باوباپیرانیانەوە بۆیان ماوەتەوە و لەسەری ڕاهاتوون، وزۆرێك لە مرۆڤەكان دەمارگیری بۆ پوچەڵ ڕێگر دەبێت لە باوەڕهێنانیان بە ئیسلام ؛ كە ئەم دەمارگیریە زۆرجار لە باوباپیرانەوە بۆیان ماوەتەوە .

هەموو ئەمانە هیچ پۆزشێكیان نییە بۆ باوەڕ نەهێنان بە ئیسلام، وهەموویان لەپێش خوای گەورە دەوەستن وهیچ بەڵگەیان پێ نییە بۆ بەرگری كردن لە خۆیان.

هیچ پۆزشێك نییە بۆ مولحید كە بڵێت لەسەر ئیلحاد -بێ دینی- دەمێنمەوە چونكە لە خێزانێكی مولحید لەدایكبووم! بەڵكو دەبێت ئەو ئەقڵەی خودا پێی بەخشیووە بەكاریبهێنێت، وتێڕامان بكات بۆ مەزنی ئاسمانەكان وزەوی، وبیر بكاتەوە بەو ئەقڵەی خودا پێی بەخشیووە بۆئەوەی تێبگات ئەم گەردوونە پەروەردگارێكی هەیە، هەروەها ئەوەی بەرد وبت دەپەرستێت هیچ پۆزشێكی نییە بۆ شوێنكەوتنی باوباپیرانی، بەڵكو دەبێت بگەڕێت سەبارەت بە هەق وڕاستی وپرسیار لە خۆی بكات: چۆن بێ گیانێك دەپەرستم كە نابیسێت ونامبینێت وهیچ سوودێكی بۆم نییە ؟!

وئەو گاوڕەی باوەڕی بە شتانێك هەیە كە پێچەوانەی فیترەت وسروشت وئەقڵی مرۆڤن ؛ لەوانەیش باوەڕبوون بەوەی خودا كوڕی هەیە، هەروەها دەبێت پرسیار لە خۆی بكات: چۆن پەروەردگار منداڵەكەی دەكوژێت لەكاتێكدا هیچ گوناهێكی نەكردووە بەڵكو لەبەر تاوانی خەڵكی تر دەیكوژێت! ئەمە ستەمە! چۆن مرۆڤەكان دەتوانن كوڕی خودا لەخاچ بدەن وبیكوژن! ئایا پەروەردگار توانای ئەوەی نییە لە تاوانی مرۆڤەكان خۆش بێت بەبێ ئەوەی پێویست بكات وڕێگە بدات بەوەی كوڕەكەی بكوژن؟ ئایا پەروەردگار توانای بەرگری كردنی نییە لە كوڕەكەی؟

واجبە مرۆڤی ژیر شوێنی هەق وڕاستی بكەوێت، ولاسایی باوباپیرانی نەكاتەوە لە پوچەڵدا.

خواى گەورە دەفەرموێت:﴿وَإِذَا قِیلَ لَهُمۡ تَعَالَوۡا۟ إِلَىٰ مَا