×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی سێهه‌م، له‌باره‌ی كاته‌كانی نوێژه‌وه‌، كه‌ ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م بابه‌ته‌ به‌ درێژی باسی كاتی هه‌ر پێنج نوێژه‌كه‌ كراوه‌، سه‌ره‌تا وكۆتایی هه‌موو نوێژێك به‌ ووردی باسكراوه‌، پاشان له‌كۆتاییه‌وه‌ باسی ئه‌وه‌ كراوه‌، كه‌ خۆشه‌ویسترین كارێك لای خوای گه‌وره‌ ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانه‌ له‌كاتی خۆیاندا .

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی نوێژ: دهروازهی سێههم: كاتهكانی نوێژ

    الفقه الميسر: كتاب الصلاة: الباب الثالث: في مواقيت الصلاة

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    كاتهكانی نوێژ

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر موحهممهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهڕیزان و خۆشهویستان له چوار چێوهی بابهتهكانی نوێژ، دێینه خزمهت ئێوهی بهرێز، ئهمجاره بهیارمهتی خوای گهوره لهبارهی كاتهكانی نوێژهوه ئهم ووتارهتان پێشكهش دهكهین، كه خۆی له دیار كردنی كاتی ههر پێنج نوێژهكهدا دهبینێتهوه، فهرموون ئێوه و ووتارهكه .

    ژمارهی نوێژهكان له شهو و ڕۆژێكدا پێنج نوێژن، ههر نوێژێكیش بهو شێوهیهی كه شهرع دیاری كردووه كاتێكی دیاری كراوی خۆی ههیه، وهك خوای گهوره فهرموویهتی: ﱡﭐ ﲔ ﲕ ﲖ ﲗ ﲘ ﲙ ﲚ ﱠ ([1] واتا: بهراستی نوێژ لهسهر باوهڕداران فهرزێكه، كات و شێوهی كردنهكهی لای خوا دیاریكراوه، بۆیه دروست نیه پێش هاتنی كاتهكانیان ئهنجام بدرێن .

    دیاریكردنی كاتی ئهم نوێژانهیش بهو فهرموودهیه ثابت وجێگیر كراوه كه عهبدوڵڵای كوڕی عومهر (خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } وقت الظهر إذا زالت الشمس وكان ظل الرجل كطوله، ما لم يحضر العصر، ووقت العصر ما لم تصفر الشمس، ووقت صلاة المغرب ما لم يغب الشفق، ووقت صلاة العشاء إلى نصف الليل الأوسط، ووقت صلاة الصبح من طلوع الفجر ما لم تطلع الشمس، فإذا طلعت الشمس فأمسك عن الصلاة، فإنها تطلع بين قرني شيطان{ ([2]) .

    واتا: كاتی نوێژ نیوهڕۆ ئهو كاتهیه كه خۆر لهنێوهندی ئاسمان لادهدا تا ئهو كاتهی سێبهری ههر كهسێك هێندهی باڵا و بهرزی خۆیهتی، مادام هێشتا كاتی عهسر نههاتبێت، وه كاتی نوێژی عهسریش لهدوای ئهوهوه دهست پێدهكات تا زهردایی ئاسمان دهرنهكهوتووه، وهكاتی نوێژی شێوانیش (مغرب ) لهو كاتهوه دهست پێدهكات كه ڕۆژئاوا دهبێت، تا ئهو كاتهی كه شهفهقی سوور ئاوا دهبێت، وه نوێژ خهوتنانیش ( عیشا ) لهدوای كۆتایی هاتنی نوێژی شێوان تا نیوهی شهوی ناوهڕاسته، وه كاتی نوێژ بهیانیش له ههڵهاتنی سپێدهی بهیانیهوهیه تا ئهو كاتهی ڕۆژ ههڵدێت، جا كاتێك ڕۆژ ههڵهات، ئیتر نوێژ مهكهن، چونكه ڕۆژ لهنێو ههردوو شاخی شهیتانهوه ههڵدێت .

    نوێژی نیوهڕۆ كاتهكهی لهوێوه دهست پێدهكات كه ڕۆژ له نێوهڕاستی ئاسمان لادهدات، واتا: ئهو كاتهی ڕۆژ لهنێوجهرگی ئاسمانهوه مهیلی بهلای ڕۆژئاوادا دهچێت، وه كاتهكهشی درێژ دهبێتهوه تا ئهو كاتهی كه سێبهری ههموو شتێك به ئهندازهی سێبهری خۆی لێدێت، وه سوننهته كه لهسهرهتای كاتهكهیهوه ئهنجام بدرێت، مهگهر كاتێك نهبێت كه زۆر گهرم بێت، لهو كاتهدا سوننهت وایه دوا بخرێت بۆ ئهو كاتهی كه فێنك دهكات – بهو مهرجهی له كاتی دیاری كراوی نیوهڕۆ لا نهدات -، مهبهست ئهوهیه نزیك بێت له كاتی نویژی عهسرهوه، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی: } إذا اشتد الحر، فأبردوا بالصلاة، فإن شدة الحر من فيح جهنم { ([3]) ، واتا: كاتێك گهرما تینی هێنا، به نوێژ كردن فێنكی بكهنهوه، چونكه تینی گهرما له گڕ وگڵپهی دۆزهخهوهیه.

    كاتی نوێژی عهسریش لهو كاتهوه دهست پێدهكات كه كاتی نوێژی نیوهڕۆ كۆتایی دێت، واتا: ئهو كاتهی كه سێبهری ههموو شتێك هێندهی خۆی لێدێت، وه به ئاوابوونی ڕۆژیش كاتهكهی كۆتایی دێت، ئهو كاتهی كه ئیتر زهردایی ئاسمان نامێنێت، وه سوننهته كه پهله بكرێت له ئهنجامدانی، واتا، له سهرهتایی كاتهكهیهوه بكرێت ودوانهخرێت، نوێژی عهسر نوێژی ( الوسطی ) یش پێدهوترێت كه خوای گهوره له بارهیهوه فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱁ ﱂ ﱃ ﱄ ﱅ ﱆ ﱇ ﱈ ﱠ ([4] واتا: ههموو نوێژهكان بپارێزن و، لهكاتی خۆیاندا ئهنجامیان بدهن و، مهیانفهوتێنن و( الصلاة الوسطى) لهناویاندا گرنگی به نوێژه ناوهڕاستهكه بدهن. سهرنجێك: لهناو زاناكاندا ئیختیلاف و جیاوازییهك -سهبارهت به دیاریكردنی ئهو نوێژه ناوهندیی و ناوهڕاستهیه- ههیه, بهڵام رای بههێزیان ئهوهیه كه ئهو نوێژه ناوهندییه نوێژی عهسره، وه ههمیشه بهملكهچیهوه به فهرمانی خوا ههستن و، بێ دهنگ و بهترسهوه نوێژ بكهن.

    پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمانی كردووه پارێزگاری له ئهنجامدانی نوێژی عهسر بكرێت، وهك دهفهرمووێت: } من فاتته صلاة العصر فكأنما وتر أهله وماله { ([5]), واتا: ههركهسێك نوێژی عهسری بفهوتێت، وهك ئهوه وایه كه ماڵو منداڵ وخێزانی لهدهستدابێت .

    وه ههروهها فهرموویهتی: } من ترك صلاة العصر فقد حبط عمله { ([6]), واتا : ههر كهسێك نوێژ عهسری بفهوتێت، ئهوا كردهوهكانی بهتاڵ بونهتهوه .

    وه كاتی نوێژی شێوان ( مغرب ) یش له ڕۆژ ئاوا بوونهوه دهست پێدهكات تا ئهو كاتهی شهفهقی سووری كهناری ڕۆژئاوا نامێنێت، به بهڵگهی ئهوهی له فهرموودهكهدا هاتبوو : } وقت صلاة المغرب ما لم يغب الشفق{ ([7]), واتا: كاتی نوێژی شێوانیش تا ئهو كاتهیه كه شهفهقی سووری كهناری ڕۆژئاوا نامێنێت، وه سوننهته كه پهله بكرێت له ئهنجامدانی له سهرهتای كاتهكهیهوه، ئهویش لهبهر ئهوهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } لا تزال أمتي بخير، ما لم يؤخروا المغرب حتى تشتبك النجوم { ([8]) , واتا : ئومهتهكهم بهردهوام له خێردایه، مادامێك نویژی شێوان دوانهخهن، تا ئهو كاتهی كه ئهستێرهكان تێك ههڵدێن، شهوی موزدهلیفه نهبێت بۆ ئهو كهسانهی له حهجن، كه سوننهته نوێژی شێوان لهگهڵ نوێژی خهوتنان پێكهوه به كۆكردنهوه دواخستن ئهنجام بدرێت .

    سهبارهت به نوێژی خهوتنان ( عیشا ) یش كاتهكهی له ئاوابوونی شهفهقی سووری ئاسمانهوه دهست پێدهكات تا نیوهی شهو، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) }وقت صلاة العشاء إلى نصف الليل{ ([9]) .

    واتا: كاتی نوێژی خهوتنان تا نیوهی شهوی ناوهڕاسته، وه سوننهت دوابخرێت تا كۆتا كاتی ههڵبژێرراو ئهگهر هاتوو مرۆڤ ناڕهحهت نهدهبوو، وه مهكروهه پێش ئهنجامدانی نوێژی خهوتنان مرۆڤ بخهوێت، وه پاش ئهنجامدانیشی قسه وگفتوگۆ بكات، مهگهر لهبهر بهرژوهندیهك نهبێت، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) گێڕاویهتیهوه ودهڵێت: } أن رسول الله كان یكره النوم قبل العشاء، والحدیث بعدها { ([10]), واتا: پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) خهوتنی پێش نوێژی خهوتنانی پێ باش نهبوو، وه قسهكردن و گفتوگۆ كردن له پاش ئهنجامدانیهوه.

    وه كاتی نوێژی بهیانیش له ههڵهاتنی سپێدهی دووهمهوه دهست پێ دهكات تاوهكو ههڵهاتنی خۆر، وه سوننهته كه پهله بكرێت له ئهنجامدانی ئهگهر هاتوو تهواو دڵنیا بوویت له هاتنی كاتهكهی ...

    ئهم كاتانهی كه ئاماژهمان پێدان كاته دیاریكراوهكانی ههر پێنج نوێژهكهیه، كه واجبه موسڵمانان پابهند بن پێوهی و پارێزگاریان لێ بكهن، وه بههیچ شێوهیهك دوای نهخهن، چونكه خوای گهوره ههڕهشهی كردووه لهو كهسانهی كه لهكاتی دیاری كراوی خۆی نوێژهكانیان دوادهخهن، وهك فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱦ ﱧ ﱨ ﱩ ﱪ ﱫ ﱬ ﱠ ([11] واتا: ئینجا سزای سهخت بۆ نوێژ خوێنهكان، ئهو نوێژخوێنانهی گوێ نادهن به نوێژهکانیان و کاریگهری نیه لهسهریان و دڵی نادهنێ و لێی غافڵن، ولهكاتی خۆیدا بێ هیچ هۆیهك دوای دهخهن.

    ههروهها خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲘ ﲙ ﲚ ﲛ ﲜ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠﲡ ﲢ ﲣ ﲤ ﱠ ([12] واتا: له دوای ئهوان كهسانی لاساری ناشیاو بوونه جێگریان، بهڵی پهیدابوونی ئهو خهڵكه لارولاساره لهپاش ئهو پێغهمبهره نهجیب و خانهدان و بهڕێزانهوه جێگهی سهرسوڕمان نییه، چونكه دهگونجێت ئادهمیی ههموو جۆره توخمێكی لێبكهوێتهوه: خراپ و چاك، راساڵ ولاسار، گێره شێوێن و چاكساز ئهوسا نوێژهكانیان زایه كردو بهلایا نهچوون، وهیان زۆر خاوو سست بون تێیدا، بۆیه دهستهیهك لهپێشینان و پاشینان و پێشهوا ناودارهكانمان وهكو پێشهوا ئهحمهد و ئیمامی شافیعیی له ڕایهكیاندا نوێژ نهكهر به بێباوهڕ دادهنێن،، ئهو كهسانه شوێن ئارهزووی نهفسی خۆیان كهوتن، ئهوانه تووشی ئازارو زیان دهبن و دهگهن به تۆڵهی سهر لێشێواییان له دنیاو له ئاخیرهتدا.

    ئهنجامدانی نوێژهكان لهكات و ساتی دیاری كراوی خۆیاندا یهكێكه لهو كارانهی كه لای خوای گهوره زۆر خۆشهویست و به فهزڵن، چونكه پرسیار كرا له پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم) چی كارێك زۆر خۆشهویسته لای خوای گهوره وپهروهردگار؟ ئهویش لهوهڵامدا فهرمووی: } الصلاة علی وقتها {([13]), واتا : ئهنجامدانی نوێژ لهكاتی خۆیدا..

    [ لهخوای گهوره و میهرهبان داواكارین لهو كهسانهمان بگێڕێت كه پارێزگاری له نوێژهكانیان دهكهن وه لهكاتهكانی خۆیاندابه كۆمهڵ ئهنجامی دهدهن، وه وامان لێ بكات ههمیشه لهڕیزی پێشهوهی نوێژ خوێنان بین، چونكه بهڕاستی ئاماده بوون له ڕێزی یهكهمی نوێژ دهستكهوتێكی گهورهیه ئهگهر خوای گهوره به نسیبی ههر كهسێكی بكات] وهرگێڕ

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) سورهتي النساء : ئایهتی : 103.

    ([2]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (612) ڕیوایهتی كردووه .

    ([3]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (533- 534) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (615) ڕیوایهتیان كردووه.

    ([4]) سورهتي البقره: ئایهتی : 238.

    ([5]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (552) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (626 - 201) ڕیوایهتیان كردووه، لهفزی فهرموودهكهش لهفزی ڕیوایهتهكهی ئیمامی موسلیمه .

    ([6]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (553) ڕیوایهتی كردووه .

    ([7]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (612) ڕیوایهتی كردووه، بهشێكه لهو فهرمووده درێژهی كه لهبارهی كاتی نوێژهكانهوه هاتووه .

    ([8]) ئهحمهد ڕیوایهتی كردووه، (4/174)، وه ئهبو داود به فهرموودهی ژماره (418)، وه حاكمیش ڕیوایهتی كردووه (1/190-191)، وه لهسهر مهرجهكانی موسلیم به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه .

    ([9]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (612) ڕیوایهتی كردووه، بهشێكه لهو فهرمووده درێژهی كه لهبارهی كاتی نوێژهكانهوه هاتووه .

    ([10]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (568) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (647) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([11]) سورهتي الماعون: ئایهتی : 4- 5 .

    ([12]) سورهتي مریم: ئایهتی : 59 .

    ([13]) بوخاری و موسلیم هاوڕان : بوخاری به فهرموودهی ژماره (527) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (85 - 139) ڕیوایهتیان كردووه .