×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی دوازده‌یه‌م : له‌ باره‌ی موزاره‌عه‌ وموساقاته‌وه‌ كه‌‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م: مانا ومه‌به‌ست و حوكمی موزاره‌عه‌ و موساقات، بابه‌تی دووه‌م: مه‌رجه‌كانی موزاره‌عه‌ و موساقات، بابه‌تی سێهه‌م: ئه‌حكامه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ موزاره‌عه‌ و موساقات

    فیقهی ئاسان:پهرتووكی مامهڵهكان: دهروازهی دوازدهیهم: موزارهعه و موساقات

    الفقه الميسر: كتاب المعاملات: الباب الثاني عشر: المزارعة والمساقاة

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    موزارهعه و موساقات

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر موحهممهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهڕیزان و خۆشهویستان له چوار چێوهی بابهتی مامهڵه داراییهكان، جارێكی تر هاتینهوه خزمهت ئێوهی بهرێز بهیارمهتی خوای گهوره لهبارهی موزارهعه و موساقاتهوه سێ بابهتتان بۆ باسدهكهین، بابهتی یهكهم : مانا ومهبهست و حوكمی موزارهعه و موساقات ، بابهتی دووهم : مهرجهكانی موزارهعه و موساقات، بابهتی سێههم : ئهحكامهكانی پهیوهست به موزارهعه و موساقات .

    بابهتی یهكهم : مانا ومهبهست و حوكمی موزارهعه و موساقات :

    1- مانا ومهبهستی موزارهعه و موساقات :

    موزارهعه : مهبهست لهم دهستهواژهیه له فیقهی ئیسلامیدا ئهوهیه كهسێك پارچه زهویهك بدات به كهسێكی تر، یان دانهویڵهیهكی بداتێ، بۆ ئهوهی بیڕوێنێت و خهریكی بێت تا دهگاته بهرههم، به بهشێكی دیاریكراوی بڵاو لهو بهرههمهی بهدهستی دههێنێت، بۆ نموونه: به نیوهی، یان به سێیهكی یان بهچوار یهكی بهرههمه بهدهست هاتووهكه .

    موساقات : پێدانی باخێكی دیاریكراوه له درهخت، كه بهروبومێكی ههبێت بخورێت، بهكهسێكی تر بۆ ئهوهی خهریكی ئاودان و خزمهتكردنی بێت، بهرامبهر به بهشێكی دیاریكراوی بڵاو لهو بهرههمهی بهدهستی دههێنێت، بۆ نموونه : به نیوهی، یان به سێیهكی یان بهچوار یهكی بهرههمه بهدهست هاتووهكه .

    جیاوازی نێوان موزارهعه و موساقات ئهوهیه : كه موزارهعه بۆ كشتوكاڵ و دانهوێڵهیه، بهڵام موساقات بۆ باخ ودرهخت دهبێت، وهك بهخێوكردنی باخه خورمایهك، یان باخه ترێیهك، خاڵی خاوبهشیشیان ئهوهیه ههردووكیان بهرامبهر بهشێكی بڵاوی دیاریكراوه، وهك نیوه و سێیهك و چواریهك .

    2- حوكمی موزارهعه و موساقات :

    ئهم دوو جۆره گرێبهسته ههردوكیان له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا مهشروع وڕێگاپێدراون ودروستن، ئهویش لهبهر ئهوهی ئهم گرێبهستانه لهو گرێبهستانهن كه خهڵكی پیویستیهكی زۆریان پێی ههیه، مهشروعیهت و دروستی ئهم گرێبهسهش بۆ ئهو ڕیوایهته دهگڕێتهوه كه عهبدوڵڵای كوڕی عومهر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) دهیگڕێتهوه ودهڵێت : } أن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) عامل أهل خيبر بشطر ما يخرج منها من ثمر أو زرع{ ([1]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) خهڵكی خهیبهری خسته سهر كاری زهویهكانی خۆیان بۆ ئهوهی باخه خورماكانیان بهخێو بكهن وزهویهكانیان بكهن به كشتوكاڵ، بهرامبهر به نیوهی ئهو بهرووبوم و كشتوكاڵهی بهدهستی دههێنن .

    بابهتی دووهم : مهرجهكانی موزارهعه و موساقات :

    مهرجهكانی موزارهعه وموساقات چهند مهرجێكیان ههیه تاوهكو گرێبهستێكی مهشروع ودروست بێت، ئهوانیش بریتین له :-

    1- دهبێت ئهو كهسانهی كه گرێبهستهكه دهكهن، لهو كهسانه بن كه ههڵسوكهوت و تهصڕوف كردنیان دروستن، دهبێت باڵغ وئازاد وڕهشید بن .

    2- دهبێت له موساقاتدا ئهو درهختانهی كه خزمهت دهكرێن دیار بن، وه له موزارهعهیشدا دهبێت تۆوی دانهوێڵكه دیار بێت .

    3- دهبێت گرێبهست لهسهر درهختێك بكرێت كه بهروبومهكهی بخورێت، وهك خورما وترێ و هاوشێوهكانیان .

    4- دهبێت ئهو كهسهی كه خهریكی خزمهتكردنی باخهكهیه یان خهریكی بهرههمهێنانی كشتوكاڵهكهیه بهشێكی زانراوی بڵاوی بۆ دیاریكرابێت، وهك : سێیهك یان چواریهك، یان نیوه، یان ههر بهشێكی تری بڵاو .

    بابهتی سێههم : ئهحكامهكانی پهیوهست به موزارهعه و موساقات :

    موزارهعه وموساقات چهند حوكمێكی پهیوهست بهخۆیان ههیه، ئهوانیش بریتین لهم حوكمانهی خوارهوه:

    1- ئهو كهسهی كه گیراوه بۆ ئهم كاره، دهبێت ههڵسێت بهو كارانهی كه دهچێته چوار چێوهی بهرژهوهندی بهرههمهێنانی بهروبومهكهوه، له كیڵانی زهوی، وئاوادن، وبژاركردن، وپاراستن، وپێون كردن وتهلقیح كردنی خورما، ووشكردنهوهی ئهگهر پێویستی به ووشكردنهوه ههبوو، یان دورینهوه و سووركردنی بهرههمهكه ئهگهر گهنم و جۆ بوو .

    2- پێویسته خاوهن زهویهكه ههڵسێت بهدابینكردنی ئهو شتانهی كه ئهصلی كارهكهی پێوه بهنده، وهك لێدانی بیر، ودابینكردنی ئاو، ودروستكردنی شورا و پهرژین بۆ زهویهكه، وئاماده و دابینكردنی ئالهتهكانی پێویست به ئاودان، وهك ماتۆڕ و مهزهخهی ههڵكێشانی ئاو، وهتد ...

    3- بهدهركهوتنی بهروبومهكه وپێگهیشتنی، ئهو كهسهی كه خهریكی خزمهتكردنی باخ و زهویهكهیه، دهبێت به خاوهنی ئهو بهشهی كه پێشتر لهگهڵ خاوهن زهوی و خاوهن باخهكهدا رێككهوتوون لهسهری .

    4- ههریهك لهو دوو كهسهی كه گرێبهستهكهیان كردووه، ههركاتێك وویستیان دهتوانن گرێبهستهكهیان ههڵبوهشێننهوه، چونكه گرێبهستێك نیه كه لایهنهكانی پهیوهست بكات به تهواوكردن وكۆتایی پێهێنانی، جا ئهگهر هاتوو گرێبهسته كاتێك ههڵوهشێنرایهوه كه بهروبوومهكه پێگهیشتبوو، ئهوا دابهشكردنی بهو شێوهیه دهبێت كه پێشتر ههردوولایان ڕێكهوتبوون لهسهری، خۆ ئهگهر هاتوو پێش پێگهیشتن و دهركهوتنی بهروبومهكه بوو، ئهوه ئهو كهسهی خهریكی خزمهتكردن وبهرههمهێنانی زهوی وباخهكهیه گرێبهستهكهی ههڵوهشاندهوه، هیچ شتێكی بۆ نیه ونابێت داوای هیچ شتێك بكات، چونكه بهڕهزامهندی خۆی ڕازی بووه كه مافی نهمێنێت، بهڵام ئهگهر هاتوو خاوهن زهوی و خاوهن باخهكه پێش دهركهوتنی بهروبووم وپێگهیشتنی دانهویڵهكه و دوای دهستكردن بهكار تێیدا ههڵسا به ههڵوهشاندنهوهی گرێبهستهكه ئهوا ئهو كهسهی كه خهریكی كار و خزمهتكردنی باخ وكشتوكاڵهكه بووه، كرێی كار وماندوو بوونی ئهو ماوهیهی پێ دهدرێت كه كاری كردووه .

    5- ئهگهر هاتوو كهسهكه ههستا به ئاودان وخزمهتكردن و ڕواندنی دانهوێڵهكه لهو ماوهیهی كه عادهتهن بهروبوم پێدهگات و دێته بهرههم، بهڵام قهدهری خوا وابوو هیچ بهرههمێكیان نهبوو، یان تووشی ئافاتێك بوو، ئهوا ئهو كهسه هیچی نادرێتێ، چونكه بهروبوم وبهرههم نهبووه، وه وناتوانێت داوای ههقی ماندوو بوون و كرێی ڕۆژانهی لهخاوهن موڵك بكات .

    [ لهخوای گهوره و میهرهبان داواكارین كه به فهزڵ وبهخشندهیی خۆی بهرهكهت بخاته كشتوكاڵ و بهروبوومی باخاتی جوتیارهكانمانهوه، وه ساڵێكی تهڕ و پاراوو وبهرههم دار بێت بۆ خاوهن زهوی و زارهكان، وه یارمهتی خاوهن موڵك و مهزراكانیش بدات كه ههڵسن بهجێ بهجێكردنی ئهركهكانیان، له دهركردنی زهكاتهكانیان و بهزهیی هاتنهوه به ههژاران و نهدارانی ووڵاتماندا] وهرگێڕ

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) بوخاری وموسلیم هاوڕان : بوخاری به فهرموودهی ژماره (2329) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (1551) ڕیوایهتیان كردووه .