×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان )، كه‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا باسی پینج بابه‌ت كراوه‌ : بابه‌تی یه‌كه‌م : پێناسه‌ی قوربانیكردن وحوكمه‌كه‌ی وبه‌ڵگه‌ی مه‌شروعیه‌ت ومه‌رجه‌كانی، و بابه‌تی دووه‌م : ئه‌وه‌ی ده‌شێت ودروسته‌ بكرێت به‌ قوربانی، و بابه‌تی سێهه‌م : مه‌رجه‌ له‌به‌رچاو گیراوه‌كانی قوربانیكردن، و بابه‌تی چواره‌م : كاتی قوربانیكردن، وبابه‌تی پێنجه‌م : ده‌بێت چی بكرێت به‌و قوربانیه‌ی كه‌ كراوه‌، وه‌ ده‌بێت قوربانیكار كاتێك‌ ده‌ڕۆژی مانگی ذي الحجة هات چی بكات .

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی حهج: دهروازهی شهشهم: لهبارهی قوربانیكردنهوه

    الفقه الميسر: كتاب الحج: الباب السادس: في الأضحية

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    دهروازهی شهشهم : لهبارهی قوربانیكردنهوه

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهیارمهتی خوای گهوره لهم ووتارهدا باسی پێنح بابهتی سهرهكی دهكهین، بابهتی یهكهم : پێناسهی قوربانیكردن وحوكمهكهی وبهڵگهی مهشروعیهت ومهرجهكانی، و بابهتی دووهم : ئهوهی دهشێت ودروسته بكرێت به قوربانی، و بابهتی سێههم : مهرجه لهبهرچاو گیراوهكانی قوربانیكردن، و بابهتی چوارهم : كاتی قوربانیكردن، وبابهتی پێنجهم : دهبێت چی بكرێت بهو قوربانیهی كه كراوه، وه دهبێت قوربانیكار كاتێك دهڕۆژی مانگی ذي الحجة هات چی بكات .

    بابهتی یهكهم : پێناسهی قوربانیكردن وحوكمهكهی وبهڵگهی مهشروعیهت ومهرجهكانی

    1-پێناسهی قوربانیكردن :

    قوربانیكردن ( الاضحیة ) له زمانهوانیدا به مانای سهربڕینی قوربانیهكهیه لهكاتی چێشتهنگاودا.

    له زاراوهی شهرعیشدا : به مانای سهربڕینی ووشتر یان مانگا یان مهڕ وبزن دێت به مهبهستی پهرستن ونزیك بوونهوه له خوای گهوره لهڕۆژی جهژندا .

    2-حوكمی قوربانیكردن وبهڵگهی مهشروعیهتی :

    قوربانیكردن سوننهتێكی موئهكهدهیه، خوای گهورهش له بارهی قوربانیكردنهوه فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱺ ﱻ ﱼ ﱠ [ الكوثر: ٢ ] .

    واتا : جا نوێژ بكه بۆ پهروهردگارت، وهله سوپاسی ئهو ههموو چاكهدا، ههر بۆئهو قوربانی بكه .

    ههروهها ئهنهسی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه ودهڵێت : } أن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) ضحى بكبشين أملحين أقرنين ذبحهما بيده, وسمى وكبر, ووضع رجله على صفاحهما { ([1]) واتا : پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) دوو بهرانی ڕهنگ ڕهش وسپی شاخداری كرد به قوربانی، بهدهستی خۆی سهری بڕین، ناوی خوای لێهێنان و الله أكبری لهسهر كردن، پێی خسته سهر لامل وگهردنیان .

    3-مهرجهكانی مهشروعیهتی قوربانیكردن :

    قوربانيكردن سوننهته بۆ ئهو كهسهی كه ئهم مهرجانهی تێدا بێت :

    یهكهم : ئیسلام : چونكه جگه موسڵمان داوای قوربانیكردنی لێناكرێت بۆ خوای گهوره.

    دووهم : باڵغ بوون وژیری : چونكه ههر كهسێك باڵغ وژیر نهبێت داوای قوربانی كردنی لێناكرێت .

    سێههم : توانا : ئهویش بهوهی سهرهڕای ئهوهی نرخی قوربانیهكهی پێ بێت، نهفهقه وخهرجی ڕۆژی جهژن و سێ ڕۆژی دواتری خۆی وئهو كهسانهشی ههبێت كه نهفهقه وخهرجیان لهسهر ئهوه .

    بابهتی دووهم : ئهوهی دهشێت ودروسته بكرێت به قوربانی :

    دروست نیه هیچ گیاندارێك بكرێته قوربانی ئهمانهی خوارهوه نهبێت :

    1- ووشتر 2- ڕهشه ووڵاخ - گا ومانگا- 3- مهڕ وبزن .

    ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱯ ﱰ ﱱ ﱲ ﱳ ﱴ ﱵ ﱶ ﱷ ﱸ ﱹ ﱺ ﱻﱼ ﱠ [ الحج: ٣٤ ] .

    واتا : ئهم دیاریی و قوربانیكردنه وه نهبێ تهنها بۆ ئێوه بێت، بهڵكو بۆ ههموو ئوممهتێك له ئوممهتانی پێشوو دروشمی قوربانیكردنمان دانابوو، تا ناوی خوا ببهن لهکاتی سهربڕینی ئهو مهڕ ومهڵاتهی خوا پێی بهخشیون .

    دیاره ووشهی ( الانعام ) یش له زمانی عهرهبیدا مهبهست پێی ئهو سێ جۆرهیه – ووشتر، وڕهشه ووڵاخ - گا ومانگا- ، و مهڕ وبزن - كه ئاماژهمان پێدان، چونكه نه له پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) و نه له هاوهڵانیشهوه وارد نهبووه كه به غهیری ئهو سێ جۆره قوربانیان كرد بێت .

    شهكه مهڕ كه شهش مانگی تهواو كردبێت دهكرێت كهسێك بیكاته قوربانی بۆ خۆی وماڵومنداڵی، لهم بارهیهشهوه ئهبو ئهیوب ئهنصاری ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه ودهڵێت : } كان الرجل في عهد رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) يضحي بالشاة عنه وعن أهل بيته, فيأكلون ويطعمون{ ([2]), واتا : كهسێك لهسهردهمی پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) شهكه مهڕێكی دهكرده قوربانی بۆ خۆی وماڵومنداڵی، لێیان دهخوارد و دهشیاندا بهخهڵكی لێی بخۆن .

    وه دروسته ووشترێك، یان ڕهشه ووڵاخ - گا یان مانگا- یهك بكرێته قوربانی بۆ حهوت كهس، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه جابری كوڕی عهبدوڵا ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگڕێتهوه ودهڵێت : } نحرنا مع رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) عام الحديبية البدنة عن سبعة, والبقرة عن سبعة { ([3]), واتا : ئهو ساڵهی صوڵحی حودهیبیهمان كرد، ئێمه لهگهڵ پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) ووشترێكمان سهربڕی بۆ حهوت كهس، وه مانگایهكیش بۆ حهوت كهس .

    بابهتی سێههم: مهرجه لهبهرچاو گیراوهكانی قوربانیكردن :

    1-تهمهن :

    أ-ووشتر : مهرجه پێنج ساڵی تهواو كردبێت .

    ب-ڕهشهووڵاخ –گا ومانگا - : دهبێت دوو ساڵیان تهواو كردبێت .

    ج- بزن : مهرجه ساڵێكی تهواو كردبێت .

    جابری كوڕی عهبدوڵا ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه ودهڵێت : } لاتذبحوا إلا مسنة, إلا أن يعسر عليكم, فتذبحوا جذعة من الضأن { ([4]), واتا : هيچ مهكهن به قوربانی ئیلا تهمهنی خۆی تهواو نهكردبێت، كاتێك نهبێت كه ناڕهحهت وگران بێت لهسهرتان، ئهو كاته ئهتوانن شهكه مهڕێك بكهن به قوربانی، مهبهست لهم فهرموودهیه ئهوهیه وهك زانایان دهڵێن : باشتر وایه مرۆڤ كه قوربانی كرد ووشتر یان ڕهشه ووڵاخ بكات، ئهگهر نا دروسته مهڕ وبزنیش بكاته قوربانی .

    مهبهست له ووشهی ( المسنة ) ئهوهیه تهمهنی شهرعی خۆی تهواو كردبێت، تهمهنی ووشتر بۆ قوربانی كردن ئهوهیه پێنج ساڵی تهواو كردبێت، ڕهشه ووڵاخیش دوو ساڵی تهواو كردبێت، وه بزنیش ساڵێكی تهواو كردبێت .

    د- مهڕ : مهرجه ساڵێكی تهواو كردبێت، ههندێك له زانایانیش دهڵێن : شهش مانگی تهواو كردبێت، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه عوقبهی كوڕی عامر ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگڕێتهوه ودهڵێت : } قلت يارسول الله : أصابني جذع, قال ضح به { ([5]), واتا : ووتم ئهی پێغهمبهری خوا من تهنها مهڕم ههیه - چی بكهم بۆ قوربانی كردن - ؟ ، فهرمووی : بیكه بهقوربانی .

    ههروهها عوقبهی كوڕی عامر ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگڕێتهوه ودهڵێت : } ضحينا مع رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) بجذع من الضأن { ([6]), واتا : ئێمه لهگهڵ پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) مهڕمان كرد به قوربانی – لهسهر ڕای حهنهفی حهنابله شهش مانگی تهواو كردبێت، وه لهسهر ڕای مالیكی وشافیعیهكان ساڵێكی تهواو كرد بێت .

    2-سهلامهتی له نهخۆش وناتهواوی :

    مهرجه ئهو ووشتر وڕهشه ووڵاخ و مهڕ وبزنهی كه دهكرێته قوربانی ساغ و سهلامهت بن له ههموو عهیب وكهموكورتی وناتهواویهك كه ببێت بههۆی ئهوهی لهڕ ولاواز وبێگوشت بێت، كهواته دروست نیه ئهو ئاژهڵهی دهكرێته قوربانی لهڕ ولاواز وشهل وكوێر ونهخۆش بێت، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه بهڕائی كوڕی عازب دهیگرێتهوه ودهڵێت : پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت: } أربع لا تجزىء في الأضاحي : العوراء البين عورها, والمريضة البين مرضها, والعرجاء البين عرجها, والعجفاء التي لا تنقي { ([7]) ، واتا : چوار جۆر ئاژهڵ درست نیه بكرێنه قوربانی : كوێرێك كه كوێریهكهی دیار وئاشكرا بێت، وه نهخۆشێك نهخۆشیهكهی دیار وئاشكرا بێت، وه شهلێك شهلیهكهی دیار وڕوون بێت، وه لهڕ ولاوازێك كه ووشك بووبێتهوه پێستی خۆی، ئهم چوار عهیبه له فهرمودهكهدا باسكراوه، بهڵام ههر عهیب وكهموكورتیهكی تریش وهك ئهمانه بن، ئهوا زانایان قیاسی ئهوه عهیبانهیان كردووته سهر ئهو عهیبانهی كه لهفهرموودهكهدا هاتووه، بۆیه ئاژهڵێكیش دانهكانی كهوتبێت، یان گوێی قهل وبڕا بێت، دروست نیه بكرێته قوربانی، ههر عهیب وكهموكورتیهكی تریش وهك ئهمانه وابن بۆ قوربانی كردن ناشێت .

    بابهتی چوارهم : كاتی سهر بڕینی قوربانی .

    كاتی قوربانیكردن بۆ ئهو كهسهی نوێژی جهژن دهكات لهپاش نوێژی جهژنی قوربانهوه دهست پێدهكات، وه بۆ ئهو كهسهش كه نوێژی جهژنی نهكردووه، لهو كاتهوه دهست پێدهكات كه ڕۆژ ههڵدهێت وپاشان به ئهندازهی دوو ڕكات نوێژ ودوو خوتبه چاوهڕوان بكات ئهوجا قوربانیهكهی بكات، لهم بارهیهشهوه بهڕائی كوڕی عازب ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهڵێت پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } من صلی صلاتنا, ونسك نسكنا, فقد أصاب النسك, ومن ذبح قبل أن يصلي فليعد مكانه أخرى { ([8]), واتا : ههر كهسێك نوێژی جهژنی ئێمهی كرد، وقوربانی وهك قوربانی ئێمه كرد، ئهوا قوربانیهكهی تهواوه، وه ههركهسێك پێش نوێژی جهژن قوربانیهكهی سهربڕی ئهوا با دانهیهكی تر لهجێگای سهر ببڕێتهوه .

    كاتهكهشهی بهردهوام دهبێت تا ڕۆژئاوا بوونی كۆتا ڕۆژانی ( أیام التشریق = سێ ڕۆژی دوای یهكهم ڕۆژی جهژن ) به بهڵگهی ئهو فهرموودهی كه جوبهیری كوڕی موطعیم ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگڕێتهوه ودهڵێت: پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } كل أیام التشریق ذبح { ([9]) ، واتا : ههموو ڕۆژانی تهشریق كاتی قوربانی كردن وئاژهڵ سهر بڕینه .

    بهڵام باشتر وایه كه مرۆڤی باوهڕدار پاش ئهوهی له نوێژی جهژن بوویهوه قوربانیهكهی ئهنجام بدات، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه بهڕائی كوڕی عازب ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهڵێت پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : }أول ما نبدأ به يومنا هذا نصلي ثم نرجع فننحر, فمن فعل ذلك فقد أصاب سنتنا, ومن ذبح قبل ذلك فإنما هو لحم قدمه لأهله, ليس من النسك في شيء { ([10]) ، واتا : یهكهم شتێك كه ئهمڕۆ ئهنجامی بدهین نوێژی جهژنه، پاشان دهگهڕێینهوه وقوربانی دهكهین، ههركهسێك وایكرد ئهوا سوننهتهكهی ئێمهی بهجێهێناوه، وه ههر كهسێكیش پێش ئهوه قوربانیهكهی سهربڕی ئهوا گۆشتێكی بۆ ماڵومنداڵی ئاماده كردووه، وه هیچ خێرێكی قوربانی كردنی بۆ نیه.

    بابهتی پێنجهم : دهبێت چی بكرێت بهو قوربانیهی كه كراوه، وه دهبێت قوربانیكار كاتێك دهڕۆژی مانگی ذي الحجة هات چی بكات .

    1- دهبێت چی بكرێت به گۆشتی قوربانی :

    سوننهته ئهو كهسهی كه قوربانی دهكات له گۆشتی قوربانیهكهی خۆی بخوات، وه بهشی خزم ودراوسێ وهاوڕێكانیشی بنێرێت، وه بیكات به صهدهقه و خێریش بۆ ههژاران ونهداران، لهم بارهیهوه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲖ ﲗ ﲘ ﲙ ﲚ ﱠ [ الحج: ٢٨ ] .

    واتا : لهگۆشتی قوربانی بخۆن و بهشی ههژارو نهدارانیشی لێ بدهن.

    وه سوننهت وایه كه گۆشتهكهی بكات بهسێ بهشهوه، سێ یهكی بۆ ماڵومنداڵی، وه سێ یهكێكی تریشی بۆ دراوسێ ههژارهكانی، وه سێ یهكی كۆتایشی بكاته دیاری بۆ ئهو كهسانهی كه خۆی پێی خۆشه - له خزمان وهاوڕێكانی -، لهم بارهیهشهوه عهبدوڵای كوڕی عهباس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) له بارهی چۆنیهتی قوربانی كردنی پێغهمبهری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) ووتویهتی : } ويطعم أهل بيته الثلث, ويطعم فقراء جيرانه الثلث, ويتصدق على السوال بالثلث { ([11]) ، واتا : پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) سێ یهكی دهردخواردی ماڵومناڵ وخێزانهكانی دهدا، وه سێ یهكێكی تری دهدا به دراوســـێ هــهژارهكانی، وه سێ یهكێكی تریشی دهدات بهو كهسانهی كه داوایان دهكرد .

    وه دروسته دوای سێ ڕۆژ گۆشتی قوربانی ههڵبگیرێت، به بهڵگهی ئهو فهرموودهی كه بورهیده ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگڕێتهوه ودهڵێت : پێغهمبهری خوا( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } كنت نهيتكم عن ادخار لحوم الأضاحي فوق ثلاث, فأمسكوا ما بدا لكم { ([12]) ، واتا : پێشتر ڕێگریم لێ كردن لهوهی گۆشتی قوربانی ههڵبگرن پاش سێ ڕۆژ، بهڵام ئێستا ئهوهی دهتانهوێت ههڵیبگرن .

    2- قوربانیكار كاتێك دهڕۆژی مانگی ذي الحجة هات دهبێت چی بكات ؟

    كاتێك ده ڕۆژی یهكهمی مانگی ذي الحجة هات، ئهو كهسهی كه دهیهوێت قوربانی بكات حهرامه موو لهخۆی بكاتهوه و نینۆكیشی بكات، ههتا ئهو كاتهی كه قوربانیهكهی دهكات، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه ئوم سهلهمه ( خوای لێ رازی بێت ) دهیگڕێتهوه ودهڵێت : } إذا دخل العشر, وعنده أضحية يريد أن يضحي، فلا يأخذن شعرا, ولا يقلمن ظفرا { واتا : ههركاتێك ده ڕۆژی یهكهمی مانگی ذي الحجة هات وئهو كهسهی كه قوربانی ههیه ودهیهوێت قوربانی بكات، ئهوه با موو لهخۆی نهكاتهوه و نینۆكیشی نهكات، له ڕیوایهتیكی تردا هاتووه : } فلا یمسن من شعره وبشره شیئا { ([13]) واتا : با دهست لهموو وپێستی نهدات .

    لهخوای گهوره ومیهرهبان داواكارم یارمهتی ههموو لایهكمان بدات كه ئیستقامهمان ههبێت لهسهر دینهكهی خۆی، وه لهسهر ئهو دینهش بمانژێنێت ولهسهر ئهو دینهش بمانمرێنێت وهاوڕیهتی پێغهمبهران وڕاستگۆیان وشههیدان وپیاوچاكانمان به نسیب بكات له بهههشته نهبڕاوهكهیدا، وه دهسهڵات وتواناشمان بداتێ لهڕێگای ئهودا قوربانی بكهین و بۆ غهیری ئهویشی ئهنجام نهدهین ( ئامین یا رب العالمین )

    وصلی الله وسلم علی محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (5553) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1966) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([2]) ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (3147) ڕیوایهتی كردووه، وه تیرموذی به ژماره (1505) وبه صهحیحیشی داناوه، ههروهها شێخ ئهلبانی له صهحیحی ابن ماجهدا به ژماره (2563) به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه.

    ([3]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1318) ڕیوایهتی كردووه.

    ([4]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1963) ڕیوایهتی كردووه.

    ([5]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (5557) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1965) ڕیوایهتیان كردووه، لهفزهكهش لهفزی موسلیمه .

    ([6]) نهسائی ڕیوایهتی كردووه (7/219)، حافظ ابن حهجهر سهنهدهكهی به سهنهدێكی بههێز دهزانێت بڕوانه (الفتح 10/15)، شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیح داناوه، سهیری (صحیح النسائی ژماره 4080) بكه .

    ([7]) مالیك له موطأ دا ڕیوایهتی كردووه (لاپهڕه 248)، وه ئهحمهدیش ڕیوایهتی كردووه (4/289)، وه تیرموذی به فهرموودهی ژماره (1497)، وه وتویهتی فهرموودهیهكی حهسهن و صهحیحه، وه ئهبو داود به ژماره (2802)، ههروهها نهسائیش ڕیوایهتی كردووه (7/144)، وه ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (3144)، وه شێخ ئهلبانیش به صهحیحی داناوه، بڕوانه ( صحیح سنن النسائي 3/1553) .

    ([8]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (5563) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1961) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([9]) ئهحمهد ڕیوایهتی كردووه (4/82)، وه بهیههقیش ڕیوایهتی كردووه (9/295)، وه ابن حبان بهفهرموودهی ژماره (1008)، وه داره قوطنیش (4/284)، ههیثهمهی له بارهی سهنهدهكهیهوه ووتویهتی : پیاوانی ڕیوایهتهكهی ئهحمهد و غهیری ئهویش پیاوانێكی متمانه پێكراون، بڕوانه (مجمع الزوائد 3/25) .

    ([10]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (5560) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1961) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([11]) حافظ ئهبو موسی له پهرتووكی (الوظائف) دا تهخریجی كردووه و بهحهسهنیشی داناوه، بڕوانه (المغني لابن قدامة 8/632) .

    ([12]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1977) ڕیوایهتی كردووه .

    ([13]).