×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ په‌رتووكی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان )، كه‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان و مه‌شایخه‌كان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا چوار بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م : پێناسه‌ی ( ئیعتكاف ) وحوكمه‌كه‌ی وبابه‌تی دووه‌م : مه‌رجه‌كانی ئیعتكاف، وه‌ بابه‌تی سێهه‌م : ماوه‌ی ئیتعتكاف وسوننه‌ته‌كانی، وه‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ دروسته‌ له‌كاتی ئیعتكافدا ئه‌نجام بدرێت، وه‌ كۆتا بابه‌ت بابه‌تی چواره‌م : ئه‌و شتانه‌ی ئیعتكاف به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ .

    فیقهی ئاسان : پهرتووكی ڕۆژوو

    دهروازهی پێنجهم : مانهوه له مزگهوت به نیهتی طاعهت وعیبادهت (الاعتكاف )

    الفقه الميسر: كتاب الصیام، الباب الخامس : في الاعتكاف

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی كوردی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    مانهوه له مزگهوت به نیهتی طاعهت وعیبادهت

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهیارمهتی خوای گهوره لهم ووتارهدا باسی چوار بابهتی سهرهكی دهكهین، پێناسهی ئیعتكاف و مهرجهكانی لهگهڵ ماوهی ئیعتكاف وسونهتهكانی، وه ئهوهش دروست لهكاتی ئیعتكافدا ئهنجام بدرێت، كۆتا بابهتیش مهسئهلهی باسكردنی ئهو شتانهی كه ئیعتكاف بهتاڵ دهكاتهوه، به ئومێدی ئهوهی سوودی ههبێت بۆ ههموو لایهك : -

    ئهمهش چهند بابهتێكی له خۆ گرتووه : -

    بابهتی یهكهم : پێناسهی ( ئیعتكاف ) وحوكمهكهی : -

    1-پێناسهكهی : له زمانهوانیدا : به مانای پابهند بوون بهشتێك وههناسهنهدان لهسهری .

    له شهرعیشدا به واتای : مانهوه له مزگهوت به نیهت ومهبهستی طاعهت وعیبادهتی خوای گهوره دێت .

    1-حوكمهكهی : یهكێكه له سوننهتهكان و هۆكاری نزیك بوونهوهیه لهخوای گهوره، به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره دهفهرموێت : ﱡﭐ ﲻ ﲼ ﲽ ﲾ ﲿ ﳀ ﳁ ﱠ [ البقرة: ١٢٥ ] .

    واتا : فهرمانمان كرد به ئیبراهیم وئیسماعیل كه ماڵهكهم له ههموو پیسی وخراپهیهك پاك بکهنهوه، تا پاکو خاوێن بێت بۆ تهوافکهران و بۆ عیبادهت و بۆ ڕکوع وسوژده بردن تیایدا.

    ئهو ئایهتهی سهرهوه بهڵگهیه لهسهر مهشروعیهتی ئیعتكاف تهنانهت له گهل وئومهتهكانی پێشووتریشدا .

    ههروهها خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱶ ﱷ ﱸ ﱹ ﱺ ﱻﱼ ﱠ [ البقرة: ١٨٧ ] .

    واتا : بهڵام ئهو كاتهی كه لهمزگهوتدا خهریكی ئیعتیكاف دهبن تێكهڵی ژنانتان مهكهن، واته: چوونه لای ژنانتان له تهواوی شهوهكانی ڕهمهزان و غهیری رهمهزاندا بۆتان ڕهوایه، مهگهر كهسێك له مزگهوتدا نیهتی ئیعتیكاف و خهڵوهی هێنابێ ، دیاره نابێ ئهو كهسهیه بههیچ شێوهیهك له ژنهكهی نزیك بێتهوه؛ ئهگینا ئیعتیكافهكی ههڵدهوهشێتهوه.

    عائیشهی دایكی باوهڕدارانیش ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه ودهڵێت : " كان النبي ( صلی الله علیه وسلم ) یعتكف العشر الاواخر من رمضان حتی توفاه الله " ([1]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ههموو ده شهوێكی كۆتایی مانگی رهمهزان له مزگهوتدا دهمایهوه به نیهت ومهبهستی طاعهت وعیبادهتی خوای گهوره تا ئهو كاتهی خوای گهوره بردیهوه بۆ لای خۆی و وهفاتی كرد .

    موسڵمانانیش ههموو كۆدهنگن لهسهر مهشروعیهتی ئیعتكاف، وه لهسهر ئهوهشی كه سوننهتێكه له سوننهتهكانی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وه واجب نیه لهسهر هیچ كهسێك مهگهر كهسێك خۆی وهك نهذر لهسهری خۆی واجب بكات .

    بهمهش ڕوون بوویهوه كه مهشروعیهتی ئیعتكاف به قورئان وسوننهت و كۆدهنگی موسڵمانان ثابت وجێگیر بووه .

    بابهتی دووهم : مهرجهكانی ئیعتكاف :

    ئیعتكاف عیبادهتێكه بۆ ئهوهشی ڕاست ودروست بێت چهند مهرجێكی تابیهت بهخۆی ههیه، ئهوانیش بریتین له : -

    1-ئهو كهسهی كه ئیعتكاف دهكات دهبێت موسڵمانێكی ژیری مومهیهز بێت، بۆیه ئیعتكافی بێباوهڕ وشێت ومناڵێكی غهیر مومهیهز دروست نیه، سهبارهت به مهرجی باڵغی و نێرینهیش زانایان بهمهرجیان دانهناوه، بۆیه ئیعتكافی كهسێكی ناباڵغی مومهیهز دروسته، ههروهها ئیعتكافی ئافرهتانیش ههر دروسته .

    2-نیهت : نیهت ومهبهست بكهیت كه ئهو ئیعتكاف كردنهت بۆ ڕهزامهندی خوای گهوره بێت، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لهبارهی گرنگی نیهتهوه بۆ ههموو كارێكی خێر فهرموویهتی : " إنما الاعمال بالنیات " ([2]) .

    واتا : ههموو كار وكردهوهیهك بهپێی نیهته .

    بۆیه دهبێت ئهو كهسهی كه ئیعتكاف دهكات نیهتی بۆ خوا و ڕهزامهندی ئهو بێت، ئهوجا خوای گهوره به طاعه وعبادهت و خێر بۆی دهژمێڕێت، وه ئهگهر بۆ ئهویش نهبوو خوای گهوره پێویستی بهوهها كارێك نیه .

    3-دهبێت ئیعتكاف كردن لهناو مزوتدا بێت، چونكه خوای گهوره له قورئانی پیرۆزدا فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱸ ﱹ ﱺ ﱻﱼ ﱠ [ البقرة: ١٨٧ ] .

    واتا : له كاتێكدا كه ئێوه به نیهت مهبهستی خواپهرستی لهناو مزگهوتدان .

    ههروهها پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له مزگهوتدا ئیعتكافی دهكرد، وه نهوتراوه وڕیوایهت نهكراوه كه ئیعتكافی له غهیری مزگهوتدا كردبێت .

    4-ئهو مزگهوتهی كه ئیعتكافی تێدا دهكرێت دهبێت لهو مزگهوتانه بن كه نوێژی جهماعهت بهكۆمهڵیان تێدا دهكرێت، بۆ ئهوهی ئهو كاتهی كه ئیعتكافی تێدا دهكات بكهونه بهر ئهو كاتانهی كه نوێژه فهرزهكان لهو مزگهوته بۆ كۆمهڵ لهگهڵ موسڵمانان بكات، وه ئهو كهسهش لهوانه بێت كه نوێژی به كۆمهڵی لهسهر واجبه، چونكه ئهگهر هاتوو ئیعتكاف له مزگهوتێكدا كرا و نوێژی بهكۆمهڵی تێدا ئهنجام نهدهدرا ئهوا ئیعكافهكهی دهبێته هۆی ئهوهی ئهو كهسه نوێژی به كۆمهڵی لهكیس بچێت، یان ئهگهر وویستی نوێژی بهكۆمهڵ ئهنجام بدات ئهوا ههموو جارێك بۆ نوێژ كردن ناچار بێت بچێته دهرهوه لهو مزگهوتهی كه ئیعتكافهكهی تێدا كردووه، چونكه ئهو مزگهوته خۆی نوێژی بهكۆمهڵێ تێدا ناكرێت، ئهمهش یهك ناگرێتهوهلهگهڵ خواست ومهبهستهكانی ئیعتكافدا، بهڵام سهبارهت به ئافرهتان دروسته ئیعتكاف لهههموو مزگهوتێكدا بكهن، جا ئهو مزگهوته نوێژی بهكۆمهڵێ تێدا بكرێت یان نا، ئهگهر هاتوو ئیعتكافهكهی سهری نهدهكێشا بۆ فیتنه وخراپهكاری، خۆ ئهگهر سهری كێشا بۆ وهها كارێك ئهوه ڕێگری لێدهكرێت .

    دهبێت ئهوهش بزانین ئهو مزگهوتهی كه ئیعتكافی تێدا دهكرێت باشتر و ئهفزهڵتر وایه كه نوێژی ههینی تێدا بكرێت، بهڵام ئهمه بهمهرج نهگیراوه بۆ ئیعتكاف كردن .

    5-پاكوخاوێنی له بێدهست نوێژی گهوره، - لهشگران– بۆیه ئیعتكافی كهسی لهشگران وئهو ئافرهتهشی له سوڕی مانگانه و خوینی مناڵ بووندایه دروست وصهحیح نیه، چونكه ئهو جۆره كهسانه دروست نیه لهناو مزگهوتدا بمێننهوه .

    سهبارهت به ڕۆژوو بوونیش مهرجی ڕاستی ودروستی ئیعتكاف نیه، ئهویش بهڵگهی ئهم ڕیوایهته : " روي عن ابن عمر ( رضي الله عنهما ) أن عمر قال : يار سول الله إني نذرت في الجاهلية أن أعتكف ليلة في المسجد الحرام, فقال : ( أوف بنذرك ) ([3]) .

    واتا : عهبدوڵای كوڕی عومهر ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهڵێت : عومهری باوكی ووتی : پێغهمبهری خوا له سهردهمی نهفامییدا نهزرم كردبوو كه شهوێك له مزگهوتی حهرام به نیهتی ئیعتكاف وخواپهرستی بمێنمهوه، پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی : لهگهڵ نهزرهكهی خۆت وهفات ههبێت وجێ بهجێی بكه .

    چونكه ئهگهر بهاتایه ڕۆژوو گرتن مهرجی دروستی ئیتعكاف بوایه، ئهوا ئیتعكاف كردن له شهودا دروست نهدهبوو، كه ڕۆژوو گرتنی تێدا نیه، وه ههروهها ڕۆژوو و ئیعتكاف كردن ههرهیهكهیان بۆ خۆی عیبادهتێكی سهربهخۆیه، وه بۆ ڕاست ودروستی ههریهكهشیان ئهوی دیكه به مهرج نهگیراوه .

    بابهتی سێههم : ماوهی ئیتعتكاف وسوننهتهكانی، وه ئهو شتانهی كه دروسته لهكاتی ئیعتكافدا ئهنجام بدرێت :

    1-ماوهی ئیعتكاف وكاتهكهی : مانهوه له مزگهوت بۆ ماوهیهك ڕوكنی ئیتعتكاف كردنه، بۆیه ئهگهر هاتوو مانهوه له مزگهوت نهبوو ئهوا ئیعتكافهكه دانامهزرێت، سهبارهت به كهمترنی ماوهی ئیعتكافیش زانایان ڕایكانیان جیاوازه، بهڵام ڕای ڕاست ودروست ئهوهیه - إن شاء الله – ئیتعكاف كردن لانی كهمی ماوهیهكی بۆ دیاری نهكراوه، بۆیه ئیعتكاف كردن دروسته ئهگهر بۆ ماوهیهكی كهمیش بێت ، بهڵام باشتر وئهفزهڵتره وایه كه له شهو وڕۆژێك كهمتر نهبێت، چونكه نه له پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و نه له هاوهڵانیشهوه ثابت نهبووه كه له شهو وڕۆژێك كهمتر ئیعتكافیان كردبێت .

    باشترین كاتیش بۆ ئیعتكاف كردن ده شهوی كۆتایی مانگی ڕهمهزانی پیرۆزه، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی پێشتر ئاماژهمان پێدا كه دایكی باوهڕداران عائیشه ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردبوو، كه دهڵێت : كان النبي ( صلی الله علیه وسلم ) یعتكف العشر الاواخر من رمضان حتی توفاه الله " ([4]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ههموو ده شهوێكی كۆتایی مانگی رهمهزان له مزگهوتدا دهمایهوه به نیهت ومهبهستی طاعهت وعیبادهتی خوای گهوره تا ئهو كاتهی خوای گهوره بردیهوه بۆ لای خۆی و وهفاتی كرد .

    خۆ ئهگهر هاتوو له غهیری ده شهوی كۆتایی مانگی ڕهمهزان ئیعتكاف كرد صهحیح ودروسته، چونكه تهنها خیلافی له پێشتر و باشتری كردووه، نهك خیلافی ئهصڵی عیبادهتهكه .

    ههر كهس نیهتی هێنا كه ده شهوی كۆتایی مانگی ڕهمهزان ئیعتكاف بكات ئهوا دهبێت نوێژی بهیانی بیست ویهكهمی ڕهمهزان لهو مزگهوته بكات كه نیهتی هێناوه ئیعتكافی تێدا بكات، پاشان ئیتر دوای ئهوه دهچێته ئیعتكافهكهیهوه، وه به ڕۆژئاوا بوونی كۆتا ڕۆژی مانگی ڕهمهزانیش كۆتایی دێت .

    2-سوننهتهكانی ئیعتكاف :

    ئيعتكاف عيبادهت وپهرستنه و بهنده لهگهڵ خالق وپهروهردگاریدا خهڵهوهت دهكات، و ههموو پهیوهندیهكانی به غهیری خوداوه دهپچڕێنێت، جا لهبهر ئهوه سوننهته ئهو كهسهی ئیعتكاف دهكات ئهو ماوهیه خۆی یهكلایی بكاتهوه بۆ پهرستن وطاعهتی خوای گهوره، نوێژی بهخشوع و ذیكر ویادی خوا نزا وپاڕانهوه وخوێندنی قورئان و تهوبه و ئیستغفار وهاوشیوهكانیان لهخواپهرستی زۆر بكات، كه له پهروهردگاریان نزیك دهكاتهوه، چونكه مهبهستی سهرهكی ئیعتكاف دوور كهوتنهوهیه له مهشغهڵهتی دونیا وخۆ خهریك كردنه به یادی خوا وداوای لێخۆشبوون لێی و خۆ پاكردنهوه له تاوان وگوناهـ، خوای گهوره لهم مانگه پیرۆزهدا ههمووان پاك بكاتهوه له گوناهو تاوان .

    3-ئهو شتانهی دروسته كهسی ئیعتكافكار ئهنجامی بدات : دروسته ئهو كهسهی ئیعتكاف دهكات ئهگهر كارێكی ضهرور و پێویستی ههبوو له مزگهوت بچیته دهرهوه، وهك چوونه دهرهوه بۆ خواردن وخواردنهوه، بهڵام بهو مهرجهی ئهگهر كهسێكی دهست نهكهوت بۆی بهێنێت بۆ مزگهوت، وه دروسته چوونه دهرهوه بۆ سهرئاو ودهست نوێژگرتن و غوسلی جهنابهت، ئهگهر هاتوو له ناو مزگهوت جێگای تایبهتی نهبوو بۆ ئهنجامدانی ئهو شتانه .

    وه دروسته قسه و وتوێژی بهسوود لهگهڵ خهڵكیدا بكات، ئهو قسانهی كه سوودی دین ودونیایانی تێدایه، وه دروست وهڵامی پرسیار لهحاڵو گوزهرانیان بكات، بهڵام قسه و ووتوێژێك كه هیچ پێویست نیه و سوود وقازانجێكی تێدا نیه، دژ وپێچهوانهیه بهو مهبهست ومهقصهدانهی كه ئیعتكافی بۆ دانراوه، وه دروسته خزم وكهسوكاری سهردانی بكهن بۆ ناو مزگهوت، وه كاتێكیشیان بۆ دیاری بكات بۆ قسه و وتووێژ كردن لهگهڵیاندا، وه بچێته دهرهوه بۆ خوا حافیزی لێكردنیان، لهم بارهیهشهوه صهفیهی دایكی باوهڕداران ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهڵێت :

    دهڵێت : " كان رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) معتكفا فأتیت لیلا، فحدثته، ثم قمت، فانقلبت، فقام معي لیقلبني ... " ([5]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له ئیعتكافدا بوو، منیش شهو چووم بۆلای و قسهم لهگهڵ كرد، پاشان ههستام وپشتم ههڵكرد، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لهگهڵمدا هاتهوه تا گهیاندمیهوه ماڵهوه .

    وه دروسته كهسی ئیعتكافكار لهناو مزگهوت بخهوێت و نان و ئاو خواردن وخواردنهوهش ههر لهوێ بخوات، بهو مهرجهی كه ڕهچاوی پاكوخاوێنی وپاراستنی كهلوپهلی ناو مزگهوت بكات .

    بابهتی چوارهم : ئهو شتانهی ئیعتكاف بهتاڵ دهكاتهوه :

    ئهو شتانه كه ئیعتكاف بهتاڵ دهكهنهوه بریتین له : -

    1-چوونه دهرهوه له مزگهوت به عهمدی وئهنقصهد بهبێ بوونی كارێكی پێوست، ئهگهر چی بۆ ماوهیهكی كهم وكوورتیش بێت، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه عائیشهی دایكی باوهڕداران ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگڕێتهوه ودهڵێت : " وكان لا یدخل البیت إلا لحاجة، إذا كان معتكفا " ([6]) .

    واتا : كاتێك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له ئیعتكافدا بوایه لهبهر كارێكی پێویست نهبوایه نهدهگهڕایهوه بۆ ماڵهوه .

    چونكه چوونه دهرهوه له مزگهوت، مانهوه بۆ طاعهت وعیبادهت وپهرستنی خوای گهوره ههڵدهوهشێنێتهوه، كه ڕوكنێكی گهورهی ئیعتكافه .

    2-جیماع وسهرجێی لهگهڵ خێزاندا : ئهگهر چی بهشهوی ڕهمهزان و لهدهرهوهی مزگهوتیش بێت، چونكه خوای گهوره ومیهرهبان فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱶ ﱷ ﱸ ﱹ ﱺ ﱻﱼ ﱠ [ البقرة: ١٨٧ ] .

    واتا : بهڵام ئهو كاتهی كه لهمزگهوتدا خهریكی ئیعتیكاف دهبن تێكهڵی ژنانتان مهكهن، واته: چوونه لای ژنانتان له تهواوی شهوهكانی ڕهمهزان و غهیری رهمهزاندا بۆتان ڕهوایه، مهگهر كهسێك له مزگهوتدا نیهتی ئیعتیكاف و خهڵوهی هێنابێ ، دیاره نابێ ئهو كهسهیه بههیچ شێوهیهك له ژنهكهی نزیك بێتهوه؛ ئهگینا ئیعتیكافهكی ههڵدهوهشێتهوه.

    به ههمان شێوه ئهگهر كهسێك ئاویشی بێتهوه ئهگهر به غهیری جیماع وسهرجێیش بێت، وهك ئاوی خۆ هێنانهوه، ویاری وگهمه كردن لهگهڵ خێزان، ئیعتكاف بهتاڵ دهكاتهوه .

    3-شێت بوون ولهدهستدانی ژیری : بزانه ئیعتكاف به شێت بوون وسهرخۆش بوون بهتاڵ دهبێتهوه، چونكه شێت و سهرخۆش ئههلی طاعهت وعیبادهت نین .

    4-سوڕی مانگانه و خوێنی ماڵ بوون : چونكه دروست نیه ئهو ئافرهتهی كه دهكهوێته سوڕی مانگانه وخوێنی مناڵ بوونهوه له ناو مزگهوتدا بمێنێتهوه .

    5-پاشگهز بوونهوه له ئاینی ئیسلام : چونكه ئهو كهسهی پاشگهز دهبێتهوه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام به ئههل وشایستهی طاعهت وعیبادهت نامێنێت، خوای گهورهش لهم بارهیهوه فهرموویهتی: ﱡﭐ ﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪ ﲫ ﲬ ﱠ [ الزمر: ٦٥].

    واتا : ئەگەر جگەلە خودا کەسێکی تر بپەرستیت و هاوەڵ و وێنەی بۆ دابنێیت ئەوە هەموو کردەوەکانت دەسوتێت و سوودیان لێ نابینیت و دەچیتە ڕیزی زەرەرمەندانەوە.

    [خوایه گیان بۆ خاتری ناو وصیفهته بهرز وجوانهكانت ڕۆژوو وطاعهت وعبادهتی ئهم مانگه پیرۆزهمان لێ وهربگریت، وبیكهیت به توێشووی ڕۆژی دوایی بۆمان، ئهو ڕۆژهی كه نه ماڵ وسهروهت وسامان ونه كوڕ وكاڵ هیچ سودێكیان نیه، ئامین یارب العالمین] . وهرگێڕ

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2020) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1172) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([2]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1907) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([3]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2032) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1656) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([4]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2020) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1172) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([5]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2035) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (2175) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([6]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (2029) ڕیوایهتی كردووه .