×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ په‌رتووكی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان )، كه‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان و مه‌شایخه‌كان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌ : بابه‌تی یه‌كه‌م گرتنه‌وه‌ (قه‌زا كردنه‌وه‌ی) ڕۆژوو، بابه‌تی دووه‌م: ڕۆژووه‌ سوننه‌ته‌كان، بابه‌تی سێهه‌م: ئه‌و ڕۆژووانه‌ی كه‌ مه‌كروهـ وحه‌رامن گرتنیان .

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی ڕۆژوو: دهروازهی چوارهم: گرتنهوهی ڕۆژوو، وه ڕۆژووی سوننهت، لهگهڵ ئهو ڕۆژووانهی مهكروهـ و حهرامن

    الفقه الميسر: كتاب الصيام: الباب الرابع: في القضاء والصيام المستحب, وما يكره ويحرم من الصيام

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی كوردی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    گرتنهوهی ڕۆژوو، وه ڕۆژووی سوننهت، لهگهڵ ئهو ڕۆژووانهی مهكروه و حهرامن

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهیارمهتی خوای گهوره لهم ووتارهدا باسی چوار بابهتی سهرهكی دهكهین، ئهوانیش گرتنهوهو قهزاكردنهوهی رۆژووه، لهگهڵ ئهو ڕۆژانهی كه سوننهته مرۆڤی موسڵمان تێیاندا بهڕۆژوو بێت، باشتریش ڕوونكردنهوهی ئهو ڕۆژانهی كه مهكروهـ وباش نیه تێیاندا بهڕۆژوو بین، له كۆتاییشهوه تیشك دهخهینه سهر ئهو ڕۆژانهی كه حهرام ونادروستن تێیدا بهڕۆژوو بین : -

    ئهمهش چهند بابهتێكی له خۆ گرتووه : -

    بابهتی یهكهم : گرتنهوه (قهزا كردنهوهی) ڕۆژوو :

    ئهگهر هاتوو ههر موسڵمانێك بهبێ عوزریكی شهرعی ڕۆژێكی له ڕهمهزان نهگرت، یاخود شكاندی، واجبه لهسهری تهوبه لهو كارهی بكات وداوای لێخۆش بوون لهخوای گهوره بكات، چونكه كارێكی لهو شێوهیه تاوانێكی گهوره وگوناهێكی مهزنه، لهگهڵ ئهوهی واجبه لهسهری تهوبهی لێبكات و داوای لێخۆش بوون له پهروهردگاریش بكات دهبێت پاش مانگی ڕهمهزان لهسهر ڕای پهسهند ودروستی زانایان زۆر بهخێرایی بیشیگرێتهوه ودوای نهخات، چونكه بهبێ بوونی هیچ عوزر وبیانویهكی شهرعی ڕۆژووی شكاندووه و نهیگرتووه، ئهصلیش وایه ئهو كهسه ڕۆژووكهی لهكاتی خۆیدا بگرتایه و نهیشكاندایه .

    بهڵام ئهگهر هاتوو بههۆی عوزر وبیانویهكی شهرعی وهك سوڕی مانگانه و خوێنی مناڵبوون و عوزره شهرعیهكانی ترهوه ڕۆژووی نهگرت، ئهوا واجبه لهسهر قهزای بكاتهوه بهڵام نهك بهخێرایی، بهڵكو دهتوانێت له ههر ڕۆژ ومانگێكدا بۆی كرا تا ڕهمهزانێكی تر بیانگرێتهوه، بهڵام سوننهت وایه كه پهله بكات لهگرتنهوهی، چونكه پهلهكردن لهگرتنهوهی ڕۆژووی قهرز ئهستۆی مرۆڤ لای خوای گهوره پاكدهكاتهوه، و باشتریشه بۆ بهنده كه پهله بكات لهگرتنهوهی، چونكه پێدهچێت حاڵهتێكی وا بێته پێشهوه بۆ ئهو كهسه وهك نهخۆشی وهاوشێوهكانی ڕێگر بن لهگرتنهوهی، خۆ ئهگهر هاتوو عوزری ههبوو لهدواخستنی و نهیگرتهوه تاوهكو رهمهزانێكی تر هات بهسهردا، ئهوا دهبێت دوای كۆتایی هاتنی رهمهزانی دووهم بیانگرێتهوه .

    بهڵام ئهگهر هاتوو بهبێ بوونی عوزرێكی شهرعی گرتنهوهی دواخست بۆ دوای ڕهمهزانێكی تر ئهوه دهبێت لهگهڵ گرتنهوهی خواردنی ههژارێكیش بدات .

    پێویسته ئهوهش بزانرێت گرتنهوهی ڕۆژووی فهوتاو وقهزاكردنهوهی لهسهریهك واجب نیه، بهڵكو دروسته پێكهوه یان به جیا جیا قهزاشیان بكاتهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره دهفهرموێت : ﱡﭐ ﱥ ﱦ ﱧ ﱨ ﱩ ﱪ ﱫ ﱬ ﱭ ﱮ ﱯﱰ ﱠ [ البقرة: ١٨٤ ] .

    واتا : ئهگهر یهکێکتان نهخۆش کهوت، یاخود کهوته ناو سهفهر، ئهوه دهتوانێت بهڕۆژوو نهبێت و لهڕۆژانی دوای ڕهمهزاندا به قهزا بیگێڕێتهوه.

    دهبینین خوای گهوره لهم ئایهته پیرۆزهدا لهسهریهك گرتنهوه و نێوان نهكهوتنی ڕۆژهكانی بهمهرج نهگرتووه، چونكه ئهگهر ئهوه مهرج بوایه ئهوا پهروهردگار ڕوونی دهكردهوه .

    بابهتی دووهم : ڕۆژووه سوننهتهكان :

    یهكێك له حیكمهتهكانی خوای گهوره ومیهرهبان وڕهحم ومیهرهبانیهكانی لهگهڵ بهندهكانیدا، ئهوهیه هاوتای ئهو فهرزانهی كه دایناوه بهسهریانهوه سوننتهیشی بۆ داناون، ئهویش له پێناو بهدهستهێنانی پاداشت وثهوابی زیاتر بۆ بكهرانی، وقهرهبووكردنهوهی ئهو نوقسانی وناتهواوی وخهلهلانهی ههندێك جار له فهرزهكاندا ڕوو دهدهن، له پێشتریش ئاماژهمان بهوهدا، ئهو فهرزانهی كه كهموكورتیان تێكهوتووه خوای گهوره له ڕۆژی دواییدا به سوننهتهكان پڕیان دهكاتهوه، ئهو ڕۆژانهش كه ڕۆژوو گرتنیان تێدا سوننهته ئهمانهی خوارهوهن كه باسیان لێوه دهكهین : -

    1-ڕۆژوو گرتنی شهشهڵان ( شهش ڕۆژ له مانگی شهوال ) : لهم بارهیهوه ئهبو ئهیوبی ئهنصاری ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه و دهڵێت : له پێغهمبهری خوام ( صلی الله علیه وسلم ) بیست فهرمووی : {من صام رمضان، ثم أتبعه ستا من شوال، كان كصیام الدهر } ([1]).

    واتا : ههركهسێك ڕۆژووی مانگی ڕهمهزانی گرت، وپاشان شهش ڕۆژ له مانگی شهوالی بهدوادا گرت ئهوه وهك وایه یهك ساڵ بهڕۆژوو بووبێت .

    2- ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی عهرهفه بۆ كهسانی غهیری حاجی : لهم بارهیهوه أبو قهتاده( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه و دهڵێت : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی : { صیام یوم عرفة أحتسب علی الله أن یكفر السنة التي قبله، والسنة التي بعده } ([2]) .

    واتا : ڕۆژووی ڕۆژی عهرهفه ئومێدم وایه لای خوای گهوره ببێته مایه سڕینهوهی تاوانی ساڵێك لهوهوه پێش و ساڵێك لهوهو دوایش .

    بهڵام سهبارهت به حاجیان سوننهت نیه كه لهو ڕۆژهدا بهڕۆژوو بن، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لهو ڕۆژهدا بهڕۆژوو نهبووه وخهڵكیش تهماشایان دهكرد، وه ههروهها ڕۆژوو نهگرتن لهو ڕۆژهدا دهبێته هۆی ئهوهی حاجیان بههێز وبهگوڕ بن بۆ عیبادهت وپهرستنی خوای گهوره ونزا وپاڕانهوه لهو ڕۆژهدا.

    3-ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی عاشورا : لهبارهی ڕۆژووی ڕۆژی عاشوراوه له پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) یان پرسی، ئهویش لهوهڵامدا فهرمووی : { أحتسب علی الله أن یكفر السنة التي قبله } ([3]) .

    واتا : ئومێدیم وایه ببێته هۆی سڕینهوهی گوناهی ساڵێكی لهوهو پێش .

    وه ههروهها سوننهت ڕۆژێك پێش عاشورا یان دوای عاشورایش بگیرێت، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " لإن بقیت إلی قابل لأصومن التاسع " ([4]) .

    واتا : ئهگهر مام تا ساڵی داهاتوو، وه نهمردم، ئهوا ڕۆژی نۆههم – نۆی مانگی موحهڕهم – یش به ڕۆژوو دهبم .

    ههروهها لهم بارهیهوه فهرموویهتی : " صوموا یوما قبله أو یوما بعده، خالفوا الیهود " ([5]) .

    واتا : ڕۆژێك پێش عاشورا، یان دوای عاشورا بهڕۆژوو بن، ئێوه موخالهفه و پێچهوانهی جولهكهكان بكهن .

    4-ڕۆژوو گرتنی ڕۆژانی دوو شهممه و پێنج شهممهی ههموو ههفتهیهك، لهم بارهیهوه عائیشهی دایكی باوهڕداران دهگێڕێتهوه ودهڵێت : " كان رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) یتحری صیام الإثنین والخمیس " ([6]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) مهبهستی بوو كه ڕۆژووی دوو شهممه و پێنج شهممه بگرێت وههمیشه پابهند بوو پێوهی .

    ههروهها پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ههر لهبارهی ڕۆژووی ڕۆژانی دوو شهممه و پێنج شهممهوه فهرموویهتی : { تعرض الأعمال یوم الإثنین والخمیس، فأحب أن یعرض عملي وأنا صائم }([7]) .

    واتا : كردهوهكان ڕۆژانی دوو شهممه وپێنج شهممه پیشانی خوای گهوره دهدرێن، بۆیه من حهزدهكهم كاتێك كردهوهكانم پیشانی خوای گهوره دهدرێن بهرۆژوو بم .

    5-ڕۆژوو گرتنی سێ ڕۆژی ههموو مانگێك : لهم بارهیهشهوه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به عهبدوڵای كوڕی عهمری فهرمووه : {صم من الشهر ثلاثة أیام، فإن الحسنة بعشر أمثالها، وذڵك مثل صیام الدهر } ([8]) .

    واتا : له مانگێك سێ ڕۆژ به ڕۆژووبه، چونكه ههموو چاكهیهك به ده هێندهی خۆیهتی، وه وهك ڕۆژووی ساڵێك وایه .

    وه ئهبو هورهیرهش ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه ودهڵێت : " أوصاني خلیلي بثلاث : صیام ثلاثه أیام من كل شهر، وركعتي الضحی، وأن أوتر قبل أنام " ([9]) .

    واتا : خۆشهویستم ( مهبهست پێی پێغهمبهری خوایه درودی خوای لێ بێت ) وهصیهت وئامۆژگاری كردم به سێ شت : ڕۆژووی سێ ڕۆژ له مانگێكدا، وه بهدوو ڕكات نوێژی چێشت تهنگاو، وه به نوێژی ویتر پێش ئهوهی بخهوم .

    سوننهته ئهو سێ ڕۆژه سێ ڕۆژه سپیهكان بێت، كه بریتین له سیانزه وچوارده و پانزهی ههموو مانگێكی كۆچی، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه ئهبوذهر ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه ودهڵێت : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : {من كان منكم صائما من الشهر فلیصم الثلاث البیض } ([10]) .

    واتا : ههر كهسێك له ئێوه بهڕۆژوو بوو، ئهوا با سێ ڕۆژه سپیهكه بهڕۆژوو بێت .

    6-گرتنی ڕۆژووی ڕۆژناڕۆژێك : لهم بارهیهوه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { أفضل الصیام صیام داود علیه السلام، كان یصوم یوما ویفطر یوما } ([11]) .

    واتا : باشترین ڕۆژوو ڕۆژووی داوده سهلامی خوای لێ بێت، كه ڕۆژنا ڕۆژێك بهڕۆژوو دهبوو .

    ئهمهش باشترین وچاكترین ڕۆژووی سوننهته .

    7-ڕۆژوو گرتنی مانگی موحهڕهم، لهم بارهیهوه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { أفضل الصیام بعد رمضان شهر الله المحرم، وأفضل الصلاة بعد الفریضه صلاه اللیل } ([12]) .

    واتا : باشترین ڕۆژوویهك دوای ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان ڕۆژووگرتنی مانگی موحهڕهمه، وه باشترین نوێژێكیش پاش نوێژه فهرزهكان شهو نوێژ كردنه .

    8-ڕۆژووی نۆ ڕۆژی مانگی ذي الحجة : ئهمهش به یهكهم ڕۆژی مانگی ذي الحجة دهست پێدهكات وه به گرتنی نۆیهم ڕۆژ كۆتایی دێت، كه ڕۆژی عهرهفهیه، ئهویش به بهڵگهی گشتگیری ئهو فهرموودانه كه لهبارهی فهزڵی خێر وچاكه لهو مانگهدا هاتوون، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له بارهی ئهم ڕۆژانهوه فهرموویهتی : {ما من أیام العمل الصالح فیهن أحب إلی الله من هذه العشر }([13]) .

    واتا : هیچ ڕۆژانێك كار وكردهوهی چاكه تێیاندا هێندهی ئهم دهڕۆژه خۆشهویستر نیه لای خوای گهوره .

    بابهتی سێههم : ئهو ڕۆژووانهی كه مهكروهـ وحهرامن گرتنیان :

    1-مهكروهه تهنها له مانگی ڕهجهبدا ڕۆژوو بگیرێت، چونكه ئهوه یهكێكه له شهعائرهكانی سهردهمی نهفامی، بهڵام ئهگهر هاتوو جگه له ڕهجهبیش ڕۆژووی تری گرت ئهوا مهكروهـ نیه، چونكه ئهو كاته ڕۆژوو گرتنهكه تایبهت نهكراوه به ڕهجهبهوه، روی أحمد بن خرشه بن الحر، قال رأیت عمر بن الخطاب یضرب أكف المترجبین، حتی یضعوها في الطعام، ویقول : " كلوا فإنما هو شهر كانت تعظمه الجاهلیة " ([14]) .

    واتا : ئهحمهدی كوڕی حرشهی كوڕی حوڕ ڕیوایهتی كردووه ودهڵێت : عومهری كوڕی ختابم بینی ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیدا له دهستی ئهو كهسانهی كه تهنها له مانگی ڕهجهبدا بهڕۆژوو دهبوون تا دهستی دهخستنه ناو خواردنهوه، پاشان پێی دهوتن : بخۆن، چونكه ئهوه مانگێكه پێشتر سهردهمی نهفامی به گهوره و پیرۆزی دادهنا .

    2-مهكروهه ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی ههینی به تهنها: لهم بارهیهشهوه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { لا تصوموا یوم الجمعة، إلا أن تصوموا یوما قبله أو یوما بعده } ([15]) .

    واتا : ڕۆژی ههینی به تهنها بهڕۆژوو مهبن، مهگهر كاتێك نهبێت ڕۆژێك پێشتر یان پاشتر لهگهڵیدا بهڕۆژوو بیت .

    ئهگهر هاتوو ڕۆژی ههینی لهگهڵ ڕۆژێكی پێشتر یان پاشتر ڕۆژووی تێدا گیرا، گرفت نیه، چونكه فهرموودهكهی سهرهوه باسی لهوه كردووه .

    3- مهكروهه ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی شـــهممه به تهنها : لهم بارهیهشهوه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فــهرموویهتی : { لا تصوموا یوم السبت إلا فیما افترض علیكم } ([16]) .

    واتا : ڕۆژی شهممه بهڕۆژوو مهبن، مهگهر خوای گهوره لهسهری فهرز كردبن.

    مهبهست پێی ئهوهیه بهتهنها وتایبهت كردنی ڕۆژووی ڕۆژی شهممه مهكروهه، بهڵام ئهگهر ڕۆژێك پێشتر یان پاشتری لهگهڵیدا گیرا گرفت نیه، به بهڵگهی ئهم فهرموودهیه : عن جويرية بنت الحارث رضي الله عنها أن النبي ( صلی الله علیه وسلم ) دخل عليها يوم الجمعة وهي صائمة فقال: {أصمت أمس؟ قالت: لا، قال: تريدين أن تصومي غدًا ؟ قالت: لا، قال: فأفطري } ([17]) .

    واتا : جوهیریهی دایكی باوهڕداران ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهڵێت : ڕۆژێكی ههینی بهڕۆژوو بووم، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هات بۆلام، پێی فهرموو : ئایا دوێنێش بهڕۆژوو بوویت ؟ ووتی : نهخێر، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فهرموو : ئایا دهتهوێت سبهینێ بهڕۆژوو بیت، جوهیریه ووتی : نهخێر، ئهویش پێی فهرموو : دهی كهواته ڕۆژووهكهت بشكێنه .

    ئهو بهشهی فهرموودهكه دهڵێت : " تريدين أن تصومي غدًا ؟ " ئایا دهتهوێت سبهینێش بهڕۆژوو بیت، بهڵگهیه لهسهر دروستی و صهحیحی ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی شهممه لهگهڵ ڕۆژێكی تردا .

    ئیمامی تیرموذی ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) پاش ئهوهی كه فهرموودهكهی ڕێگری كردن له بهڕۆژوو بوونی شهممه ڕیوایهت دهكات، دهڵێت : مانای مهكروهـ بوونی ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی شهممه لهم فهرموودهیهدا ئهوهیه كهسێك بهتهنها ڕۆژی شهممه بهڕۆژوو بێت، چونكه جولهكهكان ڕۆژی شهممه به گهوره وپیرۆز دادهنێن .

    4-حهرامه ( ڕۆژی گومان = یوم الشك ) ڕۆژی سیههمی مانگی شهعبان بهڕۆژوو بیت، ئهگهر هاتوو ئاسمان ههور وههڵا بوو نهدهتوانرا مانگ ببینرێت، بهڵام ئهگهر هاتوو ئاسمان سایهقهی ساماڵ بوو ئهوا به ڕۆژی گومان ( یوم الشك ) دانانرێت، بهڵگهی حهرامی ئهمهش ئهو فهرموودهیهیه كه عهمار ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی دهكات كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { من صام یوم الذي یشك فیه فقد عصی أبا القاسم } ([18]) .

    واتا : ههركهسێك ڕۆژی گومان ( یوم الشك ) بهڕۆژوو بێت ئهوه سهرپێچی أبا القاسم - پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) ی كردووه .

    وه له فهرموودهیهكی تردا فهرموویهتی : " لا یتقدمن أحدكم رمضان بصوم یوم أو یومین، إلا أن یكون رجل كان یصوم صومه فلیصم ذلك الیوم " ([19]) .

    واتا : هيچ كهسێك له ئێوه بهڕۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش مانگی ڕهمهزان بهڕۆژوو نهبێت، مهگهر كهسێك ههر خۆی پێشتر ئهو ڕۆژانهی گرتبێت، ئهوا با بهڕۆژوو بێت .

    مهبهست لهم فهرموودهیه ئهوهیه كهسێك به مهبهستی ئیحتیاط كردن بۆ مانگی رهمهزان ڕۆژێك پێش مانگی ڕهمهزان با بهڕۆژوو نهبێت، چونكه ئهو ڕۆژووهی پهیوهسته به بینی مانگهوه بۆیه پێویست به ( تكلف ) و زۆر لهخۆكردن ناكات، بهڵام ئهگهر هاتوو ئهو كهسه ههر خۆی له مانگهكانی تریشدا ئهو ڕۆژانهی گرتبێت – وهك ئهوهی ئهو ڕۆژه كهوته بهر ڕۆژی دوو شهممه یان پێنج شهممه، و ئهو كهسهش خۆی ڕۆژانی دوو شهممه وپێنج شهممه پێشوتر بهڕۆژوو دهبوو – چونكه ئهگهر ئاوابوو مهبهست پێی پێشوازی كردن نیه له مانگی ڕهمهزان، ههروهها ئهگهر كهسێك لهو ڕۆژهدا ڕۆژوی قهزای گرتهوه یان ڕۆژووی نهذری لهسهر بوو گرفت نیه بهڕۆژوو بێت .

    5-حهرامه ڕۆژوو گرتن له ڕۆژانی ههردوو جهژنهكه، لهم بارهیهشهوه ئهبو سهعیدی خودری ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه ودهڵێت : " نهی رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) عن صوم یوم الفطر والنحر " ([20]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه له ڕۆژوو گرتن له ڕۆژانی جهژنی ڕهمهزان وجهژنی قورباندا .

    ههروهها عومهری كوڕی خهتاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) ووتویهتی : " هذان یومان نهی رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) عن صیامهما : یوم فطركم من صیامكم، والیوم الاخر تأكلون فیه من نسككم "([21]).

    واتا : ئهم دوو ڕۆژه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه له ڕۆژوو گرتن تێیاندا، ئهو ڕۆژهی كه ڕۆژووی تێدا دهشكێنن كه جهژنی ڕهمهزانه، لهگهڵ ڕۆژێكی تر كه ئێوه خهریكی خواردنی گۆشتی قوربانیهكانتانن كه جهژنی قوربانه .

    6-مهكروهه ڕۆژگرتن له ڕۆژانی ( أیام التشریق ) كه مهبهست پێی سێ ڕۆژی دوای یهكهم ڕۆژی جهژنی قوربانه، ڕۆژی یازده ودوازده وسیازدهی مانگی ذي الحجة، لهم بارهیهشهوه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : {أیام أكل وشرب وذكر الله عزوجل } ([22]) .

    واتا : ئهم ڕۆژانه - ڕۆژانی جهژنی قوربان – ڕۆژانی خواردن وخواردنهوه وذكر ویادی خوای گهورهیه .

    ههروهها فهرموویهتی : {یوم عرفة ویوم النحر وأیام التشریق عیدنا أهل الإسلام، وهي أیام أكل وشرب } ([23]) .

    واتا : ڕۆژی عهرهفه وجهژنی قوربان وڕۆژانی تهشریق جهژنی ئێمهی ئههلی ئیسلامن، كه ڕۆژانی خواردن وخواردنهوهن .

    بهڵام ڕێگا دراوه بۆ ئهو حاجیانهی كه حهجی تهمهتوع و قیرانیان كردووه و نهیان بووه كه ئاژهڵێك سهرببڕن، سێ ڕۆژی دوای یهكهم ڕۆژی جهژنی قوربان بهڕۆژوو بن، به بهڵگهی ئهو ڕیوایهتهی كه هاتووه، كه عائیشهی دایكی باوهڕداران و عهبدوڵای كوڕی عومهر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ووتویانه : " لم یرخص في أیام التشریق أن یصمن إلا لمن لم یجد الهدي " ([24]) .

    واتا : ڕێگا نهدراوه ڕۆژانی تهشریق – سێ ڕۆژی دوای یهكهم ڕۆژی جهژنی قوربان – كهس تێیدا بهڕۆژوو بێت، مهگهر بۆ ئهو حاجیانه نهبێت كه ناتوانن ئاژهڵ سهر ببڕن .

    خوایه گیان بۆ خاتری ناو وصیفهته بهرز وجوانهكانت ڕۆژوو وطاعهت وعبادهتی ئهم مانگه پیرۆزهمان لێ وهربگریت، وبیكهیت به توێشووی ڕۆژی دوایی بۆمان، ئهو ڕۆژهی كه نه ماڵ وسهروهت وسامان ونه كوڕ وكاڵ هیچ سودێكیان نیه، ئامین یارب العالمین .

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1164) ڕیوایهتی كردووه .

    ([2]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1162) ڕیوایهتی كردووه .

    ([3]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1162) ڕیوایهتی كردووه ، بهشێكه له فهرموودهیهكی دوور ودرێژ .

    ([4]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1133) ڕیوایهتی كردووه .

    ([5]) ئهحمهد ڕیوایهتی كردووه (5/241)، وه ابن خزیمة به فهرموودهی ژماره (2095) ڕیوایهتی كردووه، بهڵام له سهنهدهكهیدا لاوازی ههیه، بهڵام له عهبدوڵای كوڕی عهباسهوه به صهحیحی هاتووه كه مهوقوفه قهسهی خۆیهتی .

    ([6]) ئهحمهد ڕیوایهتی كردووه (5/201)، وه تیرموذیش به فهرموودهی ژماره (745) ڕیوایهتی كردووه، وه تیرموذی دهڵێت : ئهم فهرموودهیه فهرموودهیهكی حهسهن وصهحیحه، وه شێخ ئهلبنایش به صهحیحی داناوه، بڕوانه : التعلیق علی ابن خزیمة فهرموودهی ژماره : 2116 .

    ([7]) تیرموذی به فهرموودهی ژماره (751) ڕیوایهتی كردووه، وه نهسائیش (1/322)، وه أبوداویش به فهرموودهی ژماره (2436)، وه تیرموذی به حهسهنی داناوه، وه شێخ ئهلبانیش دهڵێت صهحیحه، بڕوانه : ( صحیح الترمذي : فهرموودهی ژماره : 596 ) .

    ([8]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1976) ڕیوایهتی كردووه .

    ([9]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1981) ڕیوایهتی كردووه .

    ([10]) ئهحمهد ڕیوایهتی كردووه (5/152) ، وه نهسائیش (4/222)، لهفزهكهش لهفزی ئهحمهده، وه شێخ ئهلبانیش به حهسهنی داناوه، بڕوانه : ( صحیح سنن النسائي : فهرموودهی ژماره : 2277 – 2281 ) .

    ([11]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1976) ڕیوایهتی كردووه .

    ([12]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1163) ڕیوایهتی كردووه .

    ([13]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (969) ڕیوایهتی كردووه .

    ([14]) ابن أبي شيبة له ( المصنف ) دا تهخریجی كردووه ( 2 / 182 )، شێخ ئهلبانی دهڵێت : ڕیوایهتێكی صهحیحه، بڕوانه : إرواء الغلیل : 4/113) .

    ([15]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1985)، و موسلیم بهفهرموودهی ژماره (1144) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([16]) أبوداود به فهرموودهی (2421) وه تیرموذي به فهرموودهی ژماره (744) و ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (1726) ڕیوایهتیان كردووه، ههروهها حاكمیش ڕیوایهتی كردووه (1/435)، تیرموذي به حهسهنی داناوه، حاكمیش لهسهر مهرجهكانی بوخاری به صهحیحی داناوه، ذهههبیش هاوهڕایه لهگهڵیدا، وه شێخ ئهلبانیش به صهحیحی داناوه، بڕوانه : صحیح الترمذي، فهرموودهی ژماره (594) .

    ([17]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1986) ڕیوایهتی كردووه .

    ([18]) بوخاری له صهحیحهكهیدا به صیغهی جهزم به فهرموودهیهكی موعهلهقی داناوه، _ كتاب الصیام، باب قول النبي (صلی الله علیه وسلم) : إذا رأیتم الهلال فصوموا، بهڵام تیرموذي به فهرموودهی ژماره (689) به فهرمودهیهكی پهیوهست هێناویهتی، وه دهڵێت : فهرموودهیهكی حهسهن و صهحیحه، وه شێخ ئهلبانیش به صهحیحی داناوه، بڕوانه : صحیح الترمذي به ژماره(553) .

    ([19]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1914) ڕیوایهتی كردووه .

    ([20]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1991) ڕیوایهتی كردووه .

    ([21]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1990) ڕیوایهتی كردووه .

    ([22]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1141) ڕیوایهتی كردووه .

    ([23]) تیرموذي به ژماره (777) ڕیوایهتی كردووه، وه ووتویهتی: فهرموودهیهكی حهسهن وصهحیحه، شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه، بڕوانه : صحیح الترمذي، فهرموودهی ژماره (620) .

    ([24]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1997- 1998) ڕیوایهتی كردووه .