×
پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: «ئایا حوكمی به‌جێهێنانی حه‌ج و عومره‌ چیه‌ به‌ ته‌قسیط ؟».

    حوكمی بهجێهێنانی حهج و عومره به تهقسیط

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    ﴿ حكم أداء الحج والعمرة بالتقسيط ﴾

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    حوكمی بهجێهێنانی حهج و عومره به تهقسیط

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس كراوه :

    برایهك پرسیاری كردوه ودهپرسێت : ئایا حوكمی بهجێهێنانی حهج و عومره چیه به تهقسیط ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وسهڵات وسهلام بۆ سهر محمد المصطفی وئال وبهیت و یارو ویاوهرانی ههتا ههتایه .

    سهرهتا دهبێت بزانین حهج و عومره لهسهر كهسێك واجبه كه توانای بهدهنی و توانای داراییان ههبێت، وخوای گهورهیش فهرموویهتی : ﴿وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً﴾ [ آل عمران : 97 ] واته : حهج واجبكراوه لهسهر ئهو خهڵكانهی كه توانایان ههیه، بۆیه ئهگهر كهسێك توانای نهبوو ئهوا حهج و عومرهی لهسهر واجب نابێت، جا كهسێكیش حهج وعومره به تهقسیط بكات مانای وایه توانای دارایی نییه و دهیهوێت به قهرز ئهنجامی بدات، لهبهر ئهوه ئهگهر كهسێك قهرزار بێت ئهوا حهجی لهسهر واجب نییه و ئهگهر توانایشی ههبوو ئهو كاته دهبێت قهرزهكهی بداتهوه و ههق و مافی خهڵكی بهسهر خۆیهوه نههێڵێت چ جای ئێستا بڕوات قهرز بكات بۆ ئهنجام دانی حهج وعومره، ئهمهش بهبهڵگهی ئهم ڕێوایهته : عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رجلاً قال: يا رسول الله، عليّ حجة الإسلام وعليّ دّيْن؟ فقال: « اقض دينك » [ رواه أبو یعلی فی مسنده] واته: كهسێك هاته خزمهت پێغهمبهری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) و لێ پرسی: ئهی پێغهمبهری خودا ئایا من حهجی فهرزی ئیسلامم لهسهره لهكاتێكدا قهرزاریشم؟ لهوهڵامیدا فهرمووی : قهرزهكهت بدهرهوه.

    بهڵام ئهگهر هاتوو ئهم جهنابت ڕۆشتیت حهج و عومرهت به تهقسیط ئهنجامدا، مانای ئهوه نییه كه حهج و عومرهكهت دروست نییه، نهخێر دروسته چونكه (استطاعة) و قودرهت و توانا مهرجی واجب بوونیهتی نهك مهرجی ( صحة) دروست بوونی، بهڵام ئامۆژگاری جهنابت ئهكهین كه خۆت تووشی قهرزاری مهكه بۆ شتێك كه خوای گهوره لهسهری واجب و فهرز نهكردوویت، چونكه ئیمكانی ئهوه ههیه كه ئهو كهسه ئهم قهرزه دهكات بۆ بهجێهێنانی ئهو حهج وعومرهیه بمرێت وپاشان كهسێكییش نهبێت ئهو قهرزهی بداتوه و بهمهش لهبری ئهوهی پاداشت وهربگرێت خۆی گوناهبار كرد، چونكه فهررموودهیهك لهم بارهیهوه هاتووه : أنه أتى برجل ليصلي عليه فقالوا: هل عليه دين؟ قال: نعم. قال: صلوا على صاحبكم. فقال أبو قتادة: هما عليّ يا رسول الله ـ أي الديناران اللذان هما دين هذا الرجل عليّ أنا أقوم بالسداد ـ فصلى عليه النبي قال أبو قتادة: فلم يزل يلقني في طرق المدينة ـ أي النبي ـ ويقول: هل أديتهما؟ هل قضيتهما؟ فيقول: لا بعد. حتى لقيني ذات يوم فقال: هل أديتهما؟ قلت: نعم. فقال: الآن بردت جلدته» ‏[رواه البخاري في كتاب الحوالة] واته : جهنازهی پیاوێكیان هێنا بۆلای پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئهوهی نوێژی لهسهر بكات، پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) پرسی : ئایا قهرزی كهسی بهسهرهوهیه؟ ووتیان : بهڵێ، پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) فهرمووی : ئێوه نوێژ لهسهر هاوهڵهكهتان بكه، ئهبو قهتاده ووتی : ئهی پێغهمبهری خوا ئهوه لهسهر من بێت – واته ئهو دوو دیناره من دهیدهمهوه بۆی – ئهمجا پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) نوێژی لهسهر كرد، ئهبوو قهتاده ئهڵێت : پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم) بهردهوام لهسهر ڕێگاكانی مهدینه كه ئهگهیشت پێم لێی ئهپرسیم ئایا دوو دیناری قهرزهكهت دایهوه، منیش ئهمووت : هێشتا نهمداوهتهوه، تا ڕۆژێك گهیشت پێم و لێی پرسیم : ئایا دوو دیناری قهرزهكهت دایهوه؟ منیش ووتم بهڵێ، ئهمجا پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم) فهرمووی : ئێستا لاشه وپێستی ئهو سارد بوویهوه، - واته تا ئهو كاتهی قهرزهكهی بۆ دایهوه لهگۆڕدا سززا دراوه .

    جا بۆیه مرۆڤی موسڵمان واباشه ههرگیز خۆی تووشی قهرزاری نهكات بۆ شتێك كه پێویست نییه لهسهری ..

    خوای گهوره زانا وشارهزاتره..