×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن به‌شی زانستی سایتی ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام – خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێریان بداته‌وه‌ -، وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌: " حوكمی برژانگ ڕێك كردن و بۆیه‌ كردنی ؟ ".

    حوكمی برژانگ ڕێك كردن و بۆیه كردنی

    حكم برم الرموش وصبغها

    < كوردی -كردي - kurdish >

    بهشی زانستی له سایتی ئیسلام پرسیار ووهڵام

    القسم العلمي بموقع الإسلام سؤال وجواب

    —™

    وهرگێرانی: دهستهی زمانی كوردی له ماڵپهری ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    حوكمی برژانگ ڕێك كردن و بۆیه كردنی

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام پرسیار و وهڵام كراوه : -

    پرسیار : ئايا حوكمی شهرعی برژانگ ڕێك كردن وبۆیه كردنی بۆ چهند مانگێك چیه ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    خۆ ڕازاندنهوهی ئافرهتان ئهصڵ تێیدا دروستی و ڕێگا پێدانه، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿ قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ قُلْ هِيَ لِلَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا خَالِصَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ كَذَلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ﴾ [ الاعراف : 32 ] .

    واتا : ئهی پێغهمبهر( صلی الله علیه وسلم ) تۆ پێیان بڵێ: که جلوبهرگی جوان و ڕێك و پێك و خواردنی خۆش و پاكوخاوێن که خودا بهخشیویهتی به بهندهکانی که ئهوان حهرامیان دهکهن لێتان، کێ بڕیاری داوه لهسهر حهرامێتیان؟ ئهی پێغهمبهر( صلی الله علیه وسلم ) تۆ پێیان بڵێ: ههموو ئهو شتانه خودا له ژیانی دنیادا درووستی کردوون، بۆ ئیماندارانن. ئهگهر چی بێ باوهڕانیش لێیان بههرهمهند دهبن، چونکه خودا ڕۆزیدهری گشت گیانلهبهرێکه، بهڵام ئهو خۆشی و نیعمهتانه له ڕۆژی قیامهتدا تایبهتن به ئیمانداران و تهنها بۆ ئهوان تهرخان کراون، بهو شێوهیه خودا بهڵگه ونیشانهكانی خۆی ڕوون دهکاتهوه بۆ ئهو کهسانهی که دهزانن و بییر دهکهنهوهو شوێن بڕیاری خودا دهکهون.

    جا ئهگهر ئافرهتێك مێردی ههبوو، ئهوا ئهو كاته جوانی و خۆڕازاندنهوه یهكێكه لهو عادات وداب ونهریته سوود بهخشانهی كه دهبێته هۆی بههێزكردنی پهیوهندی ژن ومێردایهتی، دیاره ئهصڵ وبنهمایش له داب ونهریته سوودبهخشهكاندا دروستی وڕێگا پێدانه .

    شێخ الإسلام ابن تیمیة ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) دهڵێت : " تصرفات العباد من الأقوال والأفعال نوعان: عبادات يصلح بها دينهم، وعادات يحتاجون إليها في دنياهم : فباستقراء أصول الشريعة : نعلم أن العبادات التي أوجبها الله ، أو أحبها ، لا يثبت الأمر بها إلا بالشرع ، وأما العادات : فهي ما اعتاده الناس في دنياهم ، مما يحتاجون إليه ، والأصل فيه عدم الحظر ، فلا يحظر منه إلا ما حظره الله سبحانه وتعالى، والعادات الأصل فيها العفو ، فلا يحظر منها إلا ما حرمه ، وإلا دخلنا في معنى قوله: ( قُلْ أَرَأَيْتُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ لَكُمْ مِنْ رِزْقٍ فَجَعَلْتُمْ مِنْهُ حَرَامًا وَحَلَالًا ) ولهذا ذم الله المشركين الذين شرعوا من الدين ما لم يأذن به الله ، وحرموا ما لم يحرمه ... وهذه قاعدة عظيمة نافعة " [ مجموع الفتاوى, 29 / 16 - 18] .

    واتا : ههڵسوكهوتی بهندهكان له ووته وكرداردا دوو جۆرن : عیبادات و پهرستنێك كه دین وئاینهكهیانی پێ ڕاست وچاك دهبێت، لهگهڵ عادات وداب ونهریتێك له ژیانی دونیادا پێویستیان پێی دهبێت، بۆیه به شوێنكهوتن و وورد بوونهوه له بنهماكانی شهریعهت زانیومانه ئهو عیبادات و پهرستنانهی كه خوای گهوره واجبی كردووه، یان خۆشیانی وویستووه، بهبێ ئهمر و فهرمانێكی شهرعی نهبێت جێگیر و ثابت نابن، بهڵام عادات وداب ونهریتهكان كه خهڵكی له دونیادا لهسهری ڕاهاتوون و له ژیان وگوزهرانیاندا پیویستیان پێیهتی، ئهصڵ وبنهما دروستی و رێگا پێدانه نهك یاساغ وقهدهغه كردن، جگه ئهو داب ونهریتانه نهبێت كه خوای بهرز وبڵند و پاك وپێگهرد حهرام و یاساغی كردوون .

    داب ونهریتهكانی خهڵكیش ئهصڵ وبنهما تێیاندا چاوپۆشیه، هیچ شتێكیان یاساغ و قهدهغه نین ئهوهیان نهبێت كه خوای گهوره ومیهرهبان حهرامی كردوون، چونكه ئهگهر وا نهبێت ئهوا دهكهوینه چوار چێوهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره به خراپ باسی كهسانێكی كردووه كه له خۆیانهوه ڕزق وڕۆزی پهروهردگاریان حهڵاڵ وحهرام دهكهن، وهك فهرموویهتی : ﴿ قُلْ أَرَأَيْتُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ لَكُمْ مِنْ رِزْقٍ فَجَعَلْتُمْ مِنْهُ حَرَامًا وَحَلَالًا﴾ بۆیه دهبینین خوای گهوره زهمی بێباوهڕ و موشریكهكانی كردووه كه شهریعهت وبهرنامهیهكیان كردووه به دین بۆ خۆیان كه خوای گهوره پێی ڕازی نیه و بۆ وهها كارێك مۆڵهتی نهداون، شتانێكیان حهرام ویاساغ كردووه كه خوای گهوره حهرامی نهكردوون، ئهوهشی كه باسمان كرد بنهما وقاعیدهیهكی گهورهی بهســووده لــه ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا .

    بۆیه سهبارهت به پرسیارهكهی ئێوهش، خۆڕازاندنهوه و خۆ جوان كردن به برژانگ ڕێك كردن و بۆیه كردنی، هیچ شتێكی وا بهدی ناكهین له شهرعدا كه ڕێگری لهوهها كارێك بكات، لهبهر ئهوه ئهصڵ وبنهما تێیدا دروستی و ڕێگا پێدانه، وهك لهسهرهوه به ووردی باسمان كرد، بهڵام دهبێت ئاگاداری ئهوهش بین نابێت ئافرهت جوانی و زینهتی خۆی بۆ پیاوانی بێگانه دهربخهن، مهبهست له پیاوانی بێگانهیش ئهو پیاوانهن كه دروسته بیانخوازن و لهسهریان حهرامی ههمیشهیی نین .

    خوای گهورهش زاناتره ..