×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ په‌رتووكی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له ده‌روازه‌ی چواره‌م له‌ زه‌كاتی ووشتر وئاژه‌ڵ وڕه‌شه‌ ووڵاخ، له‌ نووسینی ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان و گه‌وره‌ مه‌شایخه‌كان ، له‌م ووتاره‌دا باسی چه‌ند بابه‌تێك كراوه‌، له‌وانه‌ : پێناسه‌ی كوشتنی لێكچووی عه‌مد و كوشتنی به‌ هه‌ڵه‌، له‌گه‌ڵ شێوه‌ وحوكم و جۆره‌كانیان، له‌كۆتاییشه‌وه‌ باسی ده‌ستدرێژ كردنه‌ سه‌ر غه‌یری ڕۆح وگیان كراوه‌ .

    فیقهی ئاسان: پهرتوكی تاوانهكان: بهشی كوشتنی لێكچووی عهمد و كوشتنی به ههڵه

    الفقه الميسر: كتاب الجنایات: القسم الثاني: قتل شبه العمد وقتل الخطأ

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی كوردی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    كوشتنی لێكچووی عهمد و كوشتنی به ههڵه

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    كوشتنی لێكچووی عهمد : -

    ههقیقهتی كوشتنی لێكچووی عهمد ئهوهیه : كهسێك دهست درێژی بكاته سهر كهسێكی تر به ئالهتێكی وا كه غالبهن مرۆڤی پێ ناكوژرێت، بهڵام ئهو كهسهی كه دهست درێژی كراوهته سهر بهو هۆیهوه دهمرێت، وه ئهم جۆره پێیشی دهوترێت( ههڵهی عهمد )، ئهم جۆره كوشتنه لهو ڕوهوه له كوشتنی عهمد دهكات چونكه كهسی تاوانبار نیهتی لێدانی تاوانلێكراوی ههبووه، وه لهو ڕوهشهوه له ههڵه دهكات چونكه تاونبارهكه نیهتی كوشتنی ئهو كهسهی نهبووه، ههر بۆیه حوكمهكهی له نێوان حوكمی كوشتنی به ههڵه وكوشتنی عهمد دا وهستاوه، وه هیچ جیاوازی نیه ئهگهر هاتوو ئهو كهسه بهنیهتی دهستدرێژی كردن ئهو كوشتنهی ئهنجام دابێت، یان بهنیهتی تهئدیب كردنی .

    شێوهكانی كوشتنی لێكچووی عهمد ونمونهكانی :

    1-ئهگهر هاتوو به قامچیهك یان به بهردێكی بچووك یان به دار وگۆچانیكی بچووك بدات له جێگا وئهندامێكی كوژراوهكه كهشوێنی ئهوه نهبێت مرۆڤی پێ بمرێت، یان زله یان بۆكسێك بدات له شوێنێكی كوژراوهكه ئهو جێگایه جێگای ئهوه نهبێت مرۆڤی پێ بمرێت، بهڵام له ئهنجامدا مرد و گیانی لهدهستدا .

    2-به گوریسێك یان به حهبلێك بیبهستێتهوه لهكهناری ئاوێكدا فڕێی بدات، جا پێدهچێت ئهو ئاوه زیاد بكات یان نا، بهڵام ئاوهكه زیادی كرد وكابرای داپۆشی و خنكاندی، یان فڕێی بداته ناو ئاوێكی كهمهوه به شێوهیهك ئهو ئاوه كهمه كهسی دانهدهپۆشی، بهڵام ئهو كهسهی داپۆشی و خنكاندنی .

    3-هاوار و قیژهیهك بكات بهسهر كهسێكی ژیر و عاقڵ لهكاتی غهفڵهت وبێ ئاگاییدا و بهو قیژه و هاواره كابرا مرد، یان له قهراخ سهربانێكدا هاوار و قیژهیهك یكات بهسهر مناڵێك یان شێتێك و كهوته خوارهوه مرد، ههموو ئهم نمونانه و هاوشێوهكانیان به كوشتنی لێكچووی عهمد ههژمار دهكرێت .

    حوكمی كوشتنی لێكچووی عهمد :

    كوشتنی لێكچووی عهمد دوو حوكمی ههیه : -

    1-حوكمێك له دواڕۆژدا، ئهویش بریتیه له مهحروم بوون له ڕهحمی خوا و گوناهباری وسزای ئاگری دۆزهخ، چونكه ئهم بهكرداری نابهجێی بووهته هۆكاری ئهوهی كه كهسێكی بێ تاوان خوێنی بڕێژرێت وبمرێت، بهڵام هێنده ههیه دهبێت بزانین سزای كوشتنی لێكچووی عهمد له سزای كوشتنی عهمد و بهئهنقهصد سووكتره .

    2-حوكمێكی لهدونیادا : ئهویش ئهوهیه دهبێت خوێنێكی قورس ( الدیة المغلظة ) بدات بهكهسوكاری كوژراوهكه، بهڵام تۆڵهی ئهو كوشتنهی به كوشتن لێناكرێتهوه ههرچهند كهسوكاری كوژراوهكهش داوای كوشتنهوهی بكهن، ههروهها كهفارتیش لهماڵی تاوانبارهكه دهبێت دهربكرێت كه بریتیه له ئازادكردنی كۆیلهیهك، ئهگهر نهیتوانی ئهوه جێ بهجێ بكات ئهوه دهبێت دوو مانگی ڕهبهق لهسهر یهك بهڕۆژوو بێت، ئهو پاره و ( دیة ) ش كه دهدرێت به كهسوكاری كوژراوهكه، دهبێت خزم وكهسوكاری بكوژهكه له ماوهی سێ ساڵدا تهسلیمیان بكهن، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه عهبدوڵای كوڕی عهمر ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه و دهڵێت پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { عقل شبه العمد مغلظ مثل عقل العمد، ولا يقتل صاحبه } ([1]) .

    واتا : خوێنی كوشتنی لێكچووی عهمد خوێنێكی قورسه وهك كوشتنی عهمد وئهنقهصد، بهڵام بكوژهكه ناكوژرێتهوه .

    وه موغهیریه كوڕی شوعهبهیش ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئهڵێت : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { ضربت امرأة ضرة لها بعمود فسطاط، وهي حبلى فقتلتها، فجعل رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) ديـة المقتولة على عصبة القاتلة } ([2]) .

    واتا : ئافرهتێك یهكێك له ههویهكانی خۆی به ئهستونی خێمهیهك كوشت، كه دوو گیانیش بوو، پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) خوێنی كوژراوهكهی خسته ئهستۆی كهسوكاری ئهو ئافرهته بكوژهوه .

    بهشی سێههم : كوشتنی به ههڵه :

    ههقیقهتهكهی ئهوهیه : كهسێك به بێ ئهوهی نیهت ومهبهستی كوشتنی ههبێت كهسێكی تر بكوژێت .

    جۆرهكانی كوشتنی به ههڵه : -

    1-ههڵه له ئیشهكهیدا : ئهویش بهوه دهبێت ئهو كهسه كارێك بكات كه ئهو كاره ڕێگا پێدراو موباح بێت، بهڵام له ئهنجامدا بهبێ ئهوهی مهبهستیشی ههبێت بهو كارهی كهسێكی كوشت، وهك ئهوهی لهكاتی ڕاودا مهبهستی ئهوهی ههبێت تیرێك یان فیشهكێك بگرێته نێچیرێك بهڵام تیرهكهی یان فیشهكهكهی بهر كهسێك كهوتو كوشتی، یان لهكاتی خهودا تهپاوهتل بكات و بكهوێت بهسهر كهسێكی تردا و بههۆیهوه كهسهكهی كوشت .

    2-ههڵه له نیهتیدا : وهك ئهوهی وا گومان ببات ئهوهی كه تیرهكهی تێدهگرێت شتێكه كه دروسته تیری بۆ بهاوێژێت بهڵام دوای دهركهوت ئهو شتهی گومانی پێ بردبوو مرۆڤێك دهرچوو نهك نێچیرهكهی .

    3-ئهگهر هاتوو ئهو كهسهی كه به عهمد وئهنقهصد كهسێكی تر ئهكوژێت مناڵێك یان شێتێك بوو، چونكه عهمد وئهنقهصدی مناڵ و شێت مامهڵهی كوشتنی به ههڵهی لهگهڵدا دهكرێت، چونكه ئهو دوو كهسه نیهت ومهبهستیان نیه، واتا : نیهتی ومهبهستی دهستدرێژی وگیان دهرچوونی كهسی بهرامبهریان نیه .

    تێبینی : كوشتنی بههۆكاریش مامهڵهی كوشتنی به ههڵهی لهگهڵ دهكرێت : وهك ئهوهی كهسێك بیرێك یان چاڵێك له سهر یهكێك له ڕێگاكانی هاتچوچۆی خهڵكی ههڵكهنێت، و كهسیكی تێبكهوێت وبمرێت .

    حوكمی كوشتنی به ههڵه :

    ئهم كوشتنه دوو حوكمی ههیه : -

    1-حوكمێك له دواڕۆژدا : ئهوهیه هیچ تاوان و كوناهو وسزایهكی بۆ ههژمار ناكرێت، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه عهبدوڵای كوڕی عهباس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه ودهڵێت : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { إن الله تجاوز عن أمتي الخطأ والنسيان وما استكرهوا عليه } ([3]) .

    واتا : خوای گهوره گوناهی به ههڵه ولهبیرچوون وزۆر لێكردنی لهسهر ئومهتی ئیسلام ههڵگرتووه .

    2-حوكمێك له دونیادا : واجبه خوێنی كوژراوهكه بدرێت، ئهویش دهبێت كهسوكاری بكوژهكه لهماوهی سێ ساڵدا لهماڵی خۆیان خوێنی كوژراوهكه كه خوێنێكی سوك كراوه بدهن به كهسوكارهكهی، كه پێنج جۆر له ووشتر لهخۆی دهگرێت، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﭐﱡﭐ ﱁ ﱂ ﱃ ﱄ ﱅ ﱆ ﱇ ﱈﱉ ﱊ ﱋ ﱌ ﱍ ﱎ ﱏ ﱐ ﱑ ﱒ ﱓ ﱔ ﱕ ﱖ ﱗﱘ ﱠ [ سورهتی النساء : ٩٢ ].

    واتا : هیچ موسڵمانێك مافی نیه موسڵمانێکی تر بکوژێت، بێ ئهوهی ههقی کوشتنی لهسهر ههبێت، مهگهر به نهزانین و ههڵه بیکۆژێت، ئهویش وهك ئهوهی گوللهیهکی لهدهست دهربچێت و بهبێ ئهنقهست موسڵمانێك بکوژێت.. یان وهك ئهوهی کهسێك تهقه له کهسێك بکات که له ڕووی شهرعی یهوه کوشتنی حهڵاڵ بێت، کهچی گوللهکه بهر موسڵمانێك بکهوێت و بیکوژێت.. جا ههر کهسێك موسڵمانێك به ههڵه بکوژێت، ههرچهنده ناکوژرێتهوه، بهڵام دهبێت کۆیلهیهكی باوهڕداری موسڵمان له ژیانی کۆیلهیهتی ئازاد بکات، ههروهها خوێنی کوژراوهکهیش بدات به کهسوکاری کوژراوهکه، مهگهر خاوهن خوێنهکه خۆی له خوێنی کوژراوهکهی خۆش ببێت .

    ههروهها ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه و دهڵێت : " قضى رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) في جنين امرأة من بني لحيان سقط ميتا بغرة، عبد أو أمة، ثم إن المرأة التي قضى عليها بالغرة توفيت، فقضى رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) أن ميراثها لزوجها وبنیها، وأن العقل علی عصبتها " ([4]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) قهزاوهتی كرد لهسهر كۆرپهلهی ئهو ئافرهتهی بهنی لهحیان كه به مردوویی لهدایك بوو كه لهبریتی خوینهكهیدا بهندهیهك یان كهنیزهێك بدهن بهدایكهكهی، پاشان دایكهكهش كه بهندهكهیان بۆ بریاردابوو وهفاتی كرد ومرد، پاشان پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بڕیاریدا كه میراتی ئهو ئافرهته بۆ مێردهكهی و مناڵهكانی بێت، وه ئهو خوێنهیش كهوتبوه سهری خستیه سهر كهسوكارهكهی .

    واجبه لهسهر ئهو كهسهی كه كهسێك بهههڵه دهكوژێت لهگهڵ ئهوهی خوێنی كوژراوهكهش دهبێت بدات لهههمان كاتدا دهبێت كهفارهتهكهشی بدات، بهم شێوهیهی خوارهوه : -

    1-ئازاد كردنی كۆیلهیهكی باوهڕدار، ئهگهر هاتوو توانای ئازاد كردنی ههبوو، وه بهمهرجیش گیراوه، ئهو كۆیلهیه دهبێت كۆیلهیهكی باوهڕداری موسڵمانی ساغ وسهلیم بێت، كههیچ عهیبێكی نهبێت، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﭐﱡﭐ ﱁ ﱂ ﱃ ﱄ ﱅ ﱆ ﱇ ﱈﱉ ﱊ ﱋ ﱌ ﱍ ﱎ ﱏ ﱐ ﱠ [ سورهتی النساء : ٩٢ ].

    واتا : هیچ موسڵمانێك مافی نیه موسڵمانێکی تر بکوژێت، بێ ئهوهی ههقی کوشتنی لهسهر ههبێت، مهگهر به نهزانین و ههڵه بیکۆژێت، ئهویش وهك ئهوهی گوللهیهکی لهدهست دهربچێت و بهبێ ئهنقهست موسڵمانێك بکوژێت.. یان وهك ئهوهی کهسێك تهقه له کهسێك بکات که له ڕووی شهرعی یهوه کوشتنی حهڵاڵ بێت، کهچی گوللهکه بهر موسڵمانێك بکهوێت و بیکوژێت.. جا ههر کهسێك موسڵمانێك به ههڵه بکوژێت، ههرچهنده ناکوژرێتهوه، بهڵام دهبێت کۆیلهیهكی باوهڕداری موسڵمان له ژیانی کۆیلهیهتی ئازاد بکات .

    خۆ ئهگهر هاتوو نهیتوانی لهبهر نهبوونی وههژاری یان لهبهر نهبوونی كۆیله، كۆیلهیهك ئازاد بكات، ئهوا ههڵبژاردهی دووهمی لهبهردهستدایه كه بریتیه لهم خاڵهی خوارهوه :

    2-دوو مانگ لهسهر یهك بهڕۆژوو بێت بهبێ ئهوهی نێوانیكهوێت، ئهگهر هاتوو توانی بیگرێت، وهك خوای گهوره فهرموویهتی: ﱡﭐ ﱴ ﱵ ﱶ ﱷ ﱸ ﱹ ﱺ ﱻ ﱼﱽ ﱾ ﱿ ﲀ ﲁ ﱠ [ سورهتی النساء : ٩٢ ].

    واتا : ئهگهر کهسهکهیش توانای ئازادکردنی کۆیلهیهکی نهبوو، جا لهبهر ههژاری و نهداریی خۆی بێت، یاخود لهبهر نهبوونی کۆیله، لهم حاڵهتهدا پێویسته دوو مانگ لهسهر یهك بهڕۆژوو بێت، بهڵام دهبێت ئهو دوو مانگه تهنها ڕۆژێك پچڕانی تێ نهکهوێت.. ئهوهیه ڕێگای تهوبهکردن که خودا دایناوه، خوداش زۆر ئاگاو زانایه به ههموو شتهکان و خاوهنی حیکمهته لهههر شتێکدا که بڕیاری دهدات .

    ئهگهر هاتوو لهبهر نهخۆشی یان لهبهر پیری نهیتوانی ڕۆژووهكهش بگرێت، ئهوا ئهو كهفارهته له ئهتسۆیدا دهمێنێتهوه، وهدروست نیه خواردن بدات لهبریتیدا، چونكه خوای گهوره لێرهدا باسی خواردنی نهكردووه بدرێت به ههژاران، دیاره بریتی دانیش له كهفارهتدا وهستاوهته سهر بوونی دهقێك له قورئان وسوننهت نهك قیاس بكرێته سهر كهفارهتی ( ظهار ) و چوونه لای خێزان له مانگی ڕهمهزاندا .

    بابهتی چوارهم : دهستدرێژ كردنه سهر غهیری ڕۆح وگیان :-

    ئهمهش بریتیه له ههر ئهزیهت وئازاردانی كهسێك بهمهرجێك نهگاته ئاستی ئهوهی گیانی دهرچێت وبمرێت، له برین وزام وبڕینی ئهندامی لاشه وكوێركردن وهاوشێوهكانیان، ئهگهر هاتوو بهم شێوهیه بوو، ئهوا ( قصاص ) وتۆله سهندنهوه واجبه ئــهویش لهبهر ئهوهی له قورئان وسوننهت وكۆدهنگی زانیاندا ثابت وجێگیر بووه .

    له قورئاندا خوای گهوره فهرموویهتی : ﭐﱡﭐ ﲞ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣ ﲤ ﲥ ﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪ ﲫ ﲬ ﲭﱠ [ المائدة: ٤٥ ] .

    واتا : له تهوراتدا بڕیارماندا لهسهر جولهکهکان که تۆڵهی کوشتنی بهناههق، کوشتنهوهیه، هی چاو ههڵکۆڵین، چاو ههڵکۆڵینه، ههروهها تۆڵهی لووت بڕین و گوێ بڕین، لووت بڕین و گوێ بڕینهو، هی ددان ههڵکێشان، ههڵکێشانی ددانه، ههروهها تۆڵهی بریندارکردنی لاشه، بریندارکردنهوهی ههمان شوێنه وهك خۆی .

    له سوننهتیشدا هاتووه : فقوله ( صلی الله علیه وسلم ) في قصة كسر الربيع ثنية جارية، " كتاب الله القصاص " ([5]) .

    واتا : لهو چیرۆكهی كه ڕهبیع دانهكانی پێشهوهی كهنیزهكهی شكاند، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی : قورئانی پیرۆز بڕیاری ( قصاص ) تۆڵه سهندنهوهی داوه .

    وه زانایانی ئیسلامیش كۆدهنگن لهسهر ئهوهی ههر كهسێك تاوان ودهست درێژی بكاته سهر ههر كهسێك و برینێكی لێ بهێنێت، یان ئهندامێكی لاشهی بقرتێنێت، یان ههر جۆره برین و شتێكی تری لهو شێوهیه ئهوا دهبێت تا دهتوانرێت ( قصاص ) وتۆڵه له تاوانبار بكرێتهوه .

    ئهم جۆره تاوان و دهست درێژیانهش سێ جۆرن : -

    1-دهست درێژی وتاوان به بریندار كردن .

    2-بڕینی ئهندامێكی لاشه .

    3-بهتاڵ كردنهوه و لهكار خستنی سوود وقازانجی ئهندامێكی لاشه .

    جۆری یهكهم : دهست درێژی وتاوان به بریندار كردن .

    ئهم دهست درێژی وتاوانهش دوو بهشن : -

    أ-ئهو برین وزامانهی كه دهكهونه ڕومهت وسهری مرۆڤ، كه پێیان دهوترێت ( الشجاج )

    ب- ئهو برین وزامانهی كه دهكهونه تهواوی لاشهی مرۆڤ، و پێیان دهوترێت ( جرح ) .

    بهشی یهكهم : ئهو برین وزامانهی كه دهكهونه ڕومهت وسهری مرۆڤ، ئهوانیش ده جۆرن :

    1-الحارصة : بهو برینه دهوترێت كه كهمێك پێست شهق دهكات، بهڵام خوێناوی ناكات، وهك ڕووشاندن، وه پێیشی دهوترێت ( القاشرة والملیطاء ) كه ههر مهبهست پێی شهقكردن و ڕووشاندنه .

    2-الدامیة : بهو برینه دهوترێت كه له ئهنجامی بڕینی لاشه پێستهكهی خوێناوی دهبێت، و كهمێك خوێنی لێدێت، وه پێیشی دهوترێت ( البازلة والدامعة ) واتا : كهمێك به ئهندازهی فرمێسك خوێنی لێدێت، ئهویش بۆیه بهو ناوه ناونراوه وهك لێكچوونێك لهگهڵ فرمێسك .

    3-الباضعة : بهو برینه دهوترێت كه پاش ئهوهی پێستهكهی بریندار كرد كهمێكیش له گۆشتهكه دهبڕێت، بهڵام ناگاته سهر ئێسك .

    4-المتلاحمة : بهو برینه دهوترێت كه باش دهچێته نێو گۆشتهكهوه، بهڵام ناگاته ئاستی ئهو پێستهی كه لهنێوان گۆشت وئێسكدایه .

    5-السمحاق : بهو برینه دهوترێت كه دهگاته ئهو پێسته ناسكهی كه دهكهوێت نێوان گۆشت و ئێسكی سهر، برینیش ههر بهم ناوهوه ناونراوه .

    ئهم پێنج جۆرهی كه باسمانكردن ( تۆڵه سهندنهوه ) و ( دیة = خوێنێكی دیاری كراوی ) تێدا دیار نهكراوه، بهڵكو ( حكومة ) واجب دهبیتو مهبهست له ( حكومة ) یش ئهوهیه ئهو كهسهی كه دهستدرێژی كراوهته سهر وهك ئهوهی كۆیله بێت به پاره نرخهكهی دهخهمهڵێنرێت پێش ئهوهی كه دهستدرێژی بكرێته سهر و پاش ئهوهش كه دهستدرێژی بكرێته سهر، جا ئهو كۆیلهیه بهو ئهندازهیهی كه نرخهكهی كهم دهكات له بازاڕدا جیاوازی نێوان ههردوو نرخهكه دهدرێت بهو كهسهی كه تاوان ودهسدرێژیهكهی بهرامبهر كراوه .

    6-الموضحة : بهو برینه دهوترێت كه ئهو پیسته ناسكهی دهكهوێته نێوان گۆشت و ئیسكهوه ئهویش دهبڕێت وتا دهگاته سهر ئێسكهكه و بهدهری دهخات، ( دیة ) ی ئهم جۆره برینانه پینج ووشتره، كه دهكاته نیوهی ده بهشی خوێنی مرۆڤێك .

    7-الهاشمة : بهو برینه دهوترێت كه ئێسك بهدهردهخات و دهیشكێنێت، ئهمیش خوێنهكهی ده ووشتره .

    8-المنقلة : بهو برینه دهوترێت كه ئێسكی شكاند بێت و لهجێگای خۆی ههڵی كهندبێت وبردبێتی بۆ جێگایهكی تر، جا هیچ جیاوازی نیه ئهگهر ئێسكهكهی بهدهر خستبێت وڕوشاندبێتی یان نا، خوێنی ئهم جۆره برینهش پازده ووشتره .

    9-المأمومة : بهو برینه دهوترێت كه گهیشتبیته ئاستی دهماغ، گهشتبێته ئهو پێستهی كه دهوری دهماغی داوه، خوێنی ئهمهش سێ یهكی خوێنی مرۆڤێكه .

    10-الدامغة : بهو برینه دهوترێت كه پیستی دهوری دهماغی بڕیبێت وگهیشتبێت پێی، ئهمیش بهههمان شێوه سێ یهكی خوێنی مرۆڤێكه .

    جۆرێكی تریش زیاد دهكهین كه پێی دهڵێن : الجائفة : كه بهو برینه دهوترێت دهگاته ناوسكی مرۆڤ ولهگهڵ ئهوهشدا كه تهماشای دهكهیت دیاری نیه، وهك ئهو برینهی دهگاته ناو وورگ یان ناو پشت وسنگ وگهروو و میزهڵدان، ئهم جۆره برینه برینی ڕوومهت وسهر نین، بهڵكو له ڕیزی ئهو برینانهدا باسكراون تهنها لهبهر ئهوهی لهڕووی خهمڵاندنهوه بۆ خوێنهكهی وهك ئهم دوو برینهی دواتر وان ئهمیش سێ یهكی خوێنێك واجب دهكات لهسهر كهسی دهستدرێژیكار .

    بهڵگهی ئهم برینانهیش كه باسكران : -

    1-ئهو فهرموودهیهی ئهبو بهكری كوڕی موحهمهدی كوڕی عهمری كوڕی حهزمه كه لهباوكیهوه ئهویش له باپیریهوه ( خوای لێ ڕازی بێت ) گێراویهتیهوه كه : " أن النبي ( صلی الله علیه وسلم ) كتب إلى أهل اليمن كتابا، وذكر فيه : أن في المأمومة ثلث الدية، وفي المنقلة خمس عشرة من الإبل .... وفي الموضحة حمس من الإبل " ([6]) .

    واتا: پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) نامهیهكی نووسی بۆ خهڵكی یهمهن و تێیدا هاتبوو : لهو برینهی كه گهیشتبێته ئاستی دهماغ، گهشتبێته ئهو پێستهی كه دهوری دهماغی داوه، خوێنهكهی سێ یهكی خوێنی مرۆڤێكه، وه لهو برینهی ئێسكی شكاند بێت و لهجێگای خۆی ههڵی كهندبێت وبردبێتی بۆ جێگایهكی تر پازده ووشتر خوێنهكهیهتی ..... وه لهو برینهیش كه ئهو پێسته ناسكهی دهكهوێته نێوان گۆشت وئێسكهوه دهیبڕێت وتا دهگاته سهر ئێسكهكه و بهدهری دهخات، ( دیة ) ی ئهم جۆره برینهش پینج ووشتره .

    2-كۆدهنگی زانایان لهسهر ئهوهی خوێنی ئهو برینهی كه پێی دهوترێت ( المنقلة، واتا : برینێك ئێسكی شكاند بێت و لهجێگای خۆی ههڵی كهندبێت وبردبێتی بۆ جێگایهكی تر، خوێنهكهی پازده ووشتره ) .

    3-هاوڕایی زانایان لهسهر ئهوهی برینی ( الجائفة، واتا : ئهو برینهی دهگاته ناوسكی مرۆڤ ولهگهڵ ئهوهشدا كه تهماشای دهكهیت دیاری نیه، وهك ئهو برینهی دهگاته ناو وورگ یان ناو پشت وسنگ وگهروو و میزهڵدان، خوێنهكهی سێ یهكی خوێنی مرۆڤێكه، ئهویش بهو بهڵگهیهی كه له درێژهی فهرموودهكهی عهمری كوڕی حهزمدا هاتووه : " وفي الجائفة ثلث الدیة " واتا : لهبرینانهی دهگهنه ناو سك و پشت وسنگ وگهروو و میزهڵدان و هاوشێوهكانیانهوه سێ یهكی خوێنی مرۆڤێكه .

    4- أثر زید بن ثابت ( رضي الله عنه ) : " أنه قضی في الهاشمة عشر من الإبل " ([7]) ولم یعرف له مخالف .

    واتا : زهیدی كوڕی ثابت ( خوای لێ ڕازی بێت ) قهزاوهتی كرد له برینی ( هاشمة ) دا ئهو برینهی كه ئێسك بهدهردهخات و دهیشكێنێت، به ده ووشتر بۆ ئهو كهسهی كه برینداریان كردبوو، وه هیچ كهسێك موخالهفهی ئهم ڕایهی نهكردووه .

    5-لما جاء فی كتاب عمرو بن حزم السابق أن في المأمومة ثلث الدیة، والدامغة أبلغ منها، فهي أولی منها بأن تكون فیها ثلث الدیة .

    واتا : لهو فهرموودهیهی كه عهمری كوڕی حهزم پێشتر باسمانكرد، هاتبوو كه برینی ( المأمومة : واتا : ئهو برینهی كه گهیشتبیته ئاستی دهماغ، گهشتبێته ئهو پێستهی كه دهوری دهماغی داوه، خوێنهكهی سێ یهكی خوێنی مرۆڤێكه ) دهی برینی ( الدامغة ) یش كه پیستی دهوری دهماغی بڕیبێت وگهیشتبێت به دهماغ له برینی ( المأمومة ) بهسۆتر وزیاتره، دهی كهوابێت ئهم برینه له پێشتره كه سێ یهكی خوێنی مرۆڤێكی بۆ دیاری بكرێت .

    تهواوی ئهم برینانهی كه ئاماژهمان پێدان و باسمانكردن ودهكهونه ڕوومهت و سهری مرۆڤهوه هیچ دانهیهكیان ( قصاص = تۆڵه سهندنهوه ) بهو مانایهی چیان كردووه به بریندارهكه بهو شێوهیهی پێ بكهیتهوه واجب ناكات، چونكه ناڕهحهته دیاری كردن و ( ضبط ) كردنی بۆیه زانایان وشهرع ناسان باسی ئهوهیان كردووه كه لهبریتیدا خوێنهكهی بدرێت، تهنها برینی ( الموضحة، ئهو برینهی كه دهگات سهر ئێسكی سهر ) نهبێت كه دهتوانرێت به ئاسانی دیاری بكرێت و نههێڵرێت زیاده ڕۆیی و زوڵمی تێدا بكرێت تۆڵه لهكهسی دهستدرێژیكار بكرێتهوه، به پێچهوانهی ئهوانی دیكهوه كه ناتوانرێت بهووردی دیاری بكرێن لهڕووی پانی و درێژی برینهكه، وه وهك خۆیان تۆلهیان بۆ بكرێتهوه، لهبهر ئهوه شهریعهتی ئیسلام هاتووه ئهم گرفتهی به پێدانی خوێن چارهسهر كردووه، بۆ ئهوهی كێشهكان بنهبڕ بكات، چونكه ئهگهر برینهكان نهتوانران بهووردی دیاری بكرێن و خاوهن ههق داوای تۆڵهی كردووه، وتۆلهیان له تاوانبارهكه كردهوه بهڵام له ئاستی خۆی زیاد بوو، دیسان ئهمهی دوایش داوای ئهوه دهكات كه برینهكهی ئهم قوڵتر وزیاتره دهبێت ئهمیش تۆڵهی بۆ بسهنرێتهوه، بهم شێوهیه كێشه وگرفتهكان چارهسهر نابن، بۆیه له پێناو بنهبڕ كردنی ئیسلام هاتووه بۆ ئهوهی دڵی ستهم لێكراوهكه ڕازی بكات به شتێك خوێن وهرگرتنهوه بریتی پێدان كۆتایی پێهێناوه .

    بهشی دووهم : - ئهو برین وزامانهی كه دهكهونه تهواوی لاشهی مرۆڤهوه :

    ئهم برینانه بهپێی جۆرهكانیان جیاوازیان ههیه، ههیانه تۆڵهكردنهوه وقیصاصی نیه، بهتایبهت ئهگهر هاتوو له ڕوومهت و سهردا بوو، وهك پێشتر ئاماژهمان پێدا، ههروهها ئهگهر له تهواوی بهشهكانی تری لاشهش بوو ههر تۆڵه وقیصاصی نیه، جگه له برینی ( الموضحة ) نهبێت كـه بهشێك له بهشهكانی لاشه دهبڕێت، وهك بڕینی سینگ وگهردن .

    جۆری دووهم : بڕین وقرتاندنی ئهندامێكی لاشه :

    ئهم تاوانهیش دهكرێت بهسێ بهشهوه : -

    1-عهمد وئهنقهصد .

    2-لێكچووی عهمد وئهنقهصد .

    3-به ههڵه .

    ئهگهر هاتوو بڕین ولێكردنهوهی ئهو ئهندامهی لاشه به ههڵه و لێكچووی عهمد بوو، تۆڵه و قیصاص واجب نیه، بهڵكو تهنها ئهگهر هاتوو به عهمد وئهنقهصد بوو تۆڵه واجبه، ئهویش بهسێ مهرج : -

    1-ئهگهر هاتوو بهبێ زیادهڕۆی ودهستدرێژی توانرا تۆڵه بكرێتهوه، ئهویش بهوهی ئهگهر هاتوو بڕین ولێكردنهوهی ئهو ئهندامهی لاشه لهجومگهیهك بوو، یان سنورێكی ههبوو كه ئهو ئهندامه لهجێگایهكی دیاریكراو كۆتایی پێدههات، وهك سهرپهنجهكان، ومهچهك، وئانیشك، بۆیه تۆڵهكردنهوه له برینێك نابێت ئهگهر هاتوو سنورێك نهبوو بۆ كۆتاییهكهی، وهك برینی( الجائفة : بهو برینه دهوترێت دهگاته ناوسكی مرۆڤ ولهگهڵ ئهوهشدا كه تهماشای دهكهیت دیاری نیه، وهك ئهو برینهی دهگاته ناو وورگ یان ناو پشت وسنگ وگهروو و میزهڵدان ) چونكه ناتوانرێت بهبێ زیادهڕۆیی تۆڵه له كهسهكه بكرێتهوه، ههروهها تۆڵهكردنهوه له شكاندنی ئێسكدا نیه، وهك ئێسكی ڕان وقۆڵ ولولاقهكان، جگه ددان نهبێت، چونكه ددان دهتوانرێت تۆڵهی بۆ بكرێتهوه بهبێ زیادهڕۆیی سنوور بهزاندن .

    2-هاوشێوه بوون له نێوان ئهندامی كهسی تاوانبار و كهسی تاوانلێكراو له ناو وجێگا وشوێنیدا، چونكه ئهندامێكی ڕاست لهبری ئهندامێكی چهپ نابڕێت، وهك ئهوهی كهسێكی تاوانبار خۆی له بنهمادا دهستی چهپی نهبێت ودهستدرێژی كردبێته سهر كهسێك ودهستی ڕاستی قرتاندبێت، لهبهر ئهوهی تاوانبارهكه دهستی چهپی نهماوه ناكرێت دهستی ڕاستی لهبری دهستی چهپی تاوانلێكراوهكه بقرتێنرێت، چونكه هاوشێوه نین له جێگاكانیاندا، وه تۆڵهی پهنجه بهرانهیهكی قرتاو ناكرێتهوه به قرتاندنی بۆ نموونه پهنجه توته، ههروهها تۆڵه ناكرێتهوه بۆ ئهندامێكی زیادهی قرتێنراو به ئهندامێكی ئهصڵی، چونكه ئهوانیش هاوشێوه نین .

    3-یهكسان بوون له نێوان ئهندامی كهسی تاوانبار و كهسی تاوانلێكراو له ساغی وسهلامهتیدا، تۆلهی ئهندامێكی لهكاركهوتووی تووش بوو به شهلهل ناكرێتهوه له ئهندامێكی ساغی بێ خهلهل، وه تۆڵهی پهنجهیهكی ناتهواو ناكرێتهوه له پهنجهیهكی ساغ وسهلیم، هاوشێوهی ئهمانهی كه باسمانكردن زۆرن .

    جۆری سێههم : لهناوبردنی سوود ومهنفهعهتی ئهندامێكی لاشه :

    ئهگهر هاتوو كهسی تاوانبار بوو به هۆی ئهوهی سوود ومهنفهعهتی ئهندامی كهسی تاوانلێكراو نهمێنێت، ئهوا لهم كاتهدا تۆڵهكردنهوه وقیصاصی نیه، ئهویش لهبهر ئهوهی ناتوانرێت بهبێ زیادهڕۆی ودهستدرێژی وهك خۆی تۆڵهی بۆ بكرێتهوه، جا لهبهر ئهوه لهم كاتهدا دهبێت كهسی تاوانبار خوێنێكی تهواو بدات بهكهسی تاوانلێكراو .

    بهڵام ئهگهر هاتوو بوو بههۆی ئهوهی سوود ومهنفهعهتی ئهو ئهندامهی لاشه كهم بێتهوه، ئهگهر هاتوو توانرا ئهندازهكهی بزانرێت ئهوا بهپێی ئهو ئهندازهیه دهبێت خۆێنهكهی بدات، بۆ نمونه ئهگهر زانرا نیوهی سوود ومهنفهعهتی ئهو ئهندامهی لاشه ڕۆشتوه و نهماوه ئهو كاته نیو خوێن دهبێت بدات، بهههمان شێوهی ئهگهر چارهكێكی ڕۆشتبوو، ئهوا چارهكه خوێنێكی لێ دهسهنرێت، بهڵام ئهگهر هاتوو نهزانرا ئهندازهی ئهو سوود ومهنفهعهته چهند بووه كه نهماوه، ئهوا لهم كاتهدا ( حكومة ) واجب دهبێت، ئهویش بهوهی قازی ودادوهر خۆی تهقدیری ئهو ئهندازهیه دهكات كه زیان به كهسی تاوانلێكراو گهیشتووه و واجبی دهكات لهسهر كهسی تاوانبار كه بیدات به تاوانلێكراوهكه .

    نههێشتنی عهقڵ وژیری وبیستن وبینین وههستی بۆنكردن وتامكردن ودهنگ وقسهكردن ونهتوانینی پاروو قوتدان ونههاتنهوهی ئاوی پیاوهتی ونهمانی هێزی سكپڕبوون بهباوك بوون، وجگه لهوانهیش ههر ههمویان به له ناوبردنی سوود ومهنفهعهت ههژمار دهكرێن، كه لهسهرهوه ئاماژهمان پێداوه .

    خوای گهورهش زاناتره ..

    ([1]) أبو داود به فهرموودهی ژماره (4565) وأحمد له مهسنهددا (2/183) ڕیوایهتیان كردووه، وه شێخ ئهرنائوطیش له حاشیهی مهسنهددا به فهرموودهیهكی حهسهنی داناوه، بڕوانه المسند (11/328) .

    ([2]) موسلیم به فهرموودهی ژمارهی (1682) ڕیوایهتی كردووه .

    ([3]) موسلیم به فهرموودهی ژمارهی (1682) ڕیوایهتی كردووه .

    ([4]) بوخاري به فهرموودهی ژماره (6740) وموسلیم به فهرموودهی ژمارهی (1681) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([5]) بوخاري به فهرموودهی ژماره (6894) وموسلیم به فهرموودهی ژمارهی (1675) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([6]) نهسائی تهخریجی كردووه (2/252)، وه حاكمیش ڕیوایهتی كردووه (1/397)، وه بهیههقیش بهههمان شێوه (8/73)، وه فهرموودهیهكی صهحیحه، بڕوانه : إرواء الغلیل ی شێخ ناصر الدین ئهلبانی (7/326) .

    ([7]) عبد الرزاق له موصهنهفهكهیدا تهخریجی كردووه (9/314)، وه ههروهها بهیههقیش له سونهنهكهیدا (8/72) .