×
برای حاجیم حه‌جه‌كه‌ت خوای گه‌وره‌ قبوڵی بكات وحه‌جێكی پاك ودروست بووبێت و هه‌وڵ وكۆششت جێگای شوكر بێت به‌ڵام، پاش حه‌ج كردن پێویسته‌ چی بكه‌ین .

    خوای گهوره حهجی ههموانی قبوڵ كردبێت

    بهڵام پـــاش حـهج دهبێـت چـۆن بیـن وچیـش بكـهین

    ﴿ حج مبرور وسعي مشكور لكن ماذا بعد الحج ﴾

    ] kurdish – كوردیكردي [

    حاجی ئومید چروستانی

    پێداچونهوهی :پشتیوان سابیر عهزیز

    2010 - 1432

    ﴿ حج مبرور وسعي مشكور لكن ماذا بعد الحج ﴾

    « باللغة الكردية »

    حاج أوميد جروستاني

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2010 - 1432

    خوای گهوره حهجی ههموانی قبوڵ كردبێت

    بهڵام پـــاش حـهج دهبێـت چـۆن بیـن وچیـش بكـهین

    سوپاس وستایش بۆ ئهو خوایهی كه حهج وزیارهتی ماڵه پیرۆزهكهی خۆی بۆ ئاسان كردین، و لهپهروهردگاریش ئهپاڕێینهوه كه بیكات به نصیبی سهرجهم باوهڕداران بهتایبهتی ئهو موسڵمانانهی كه زۆر تامهزۆری ئهنجامدانی حهج ودیداری بینی حهرهمهینی پیرۆزن .وه درود و رهحمهتی فراون بۆ سهر گیانی پێغهمبهری ئیسلام و ئههل وبهیت و سهرجهم هاوهڵه بهڕێز و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه ...

    برای حاجیم حهجهكهت خوای گهوره قبوڵی بكات وحهجێكی پاك ودروست بووبێت و ههوڵ وكۆششت جێگای شوكر بێت بهڵام، پاش حهج كردن پێویسته چی بكهین .

    گومانی تێدا نیه دیاری كڕین بۆ خۆشهویستان ودۆستانت یهكێكه لهو ڕهوشت و ئاكاره بهرزانهی كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام هانمان ئهدات بۆی چونكه خۆشهویستمان محمد المصطی (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی : ( تهادوا تحابوا ) {رواه الترمذي وقال شیخ ناصر الدين الألباني حدیپ حسن} واته : دیاری بۆ یهكتر بهرن یهكتریتان خۆش دهوێت، بهڵام پێویسته لهم مهسئهلهیهشدا ڕهچاوی عورف و عادات بكهین، و بهشێوهیهك بێت زیادهڕۆیی تێدا نهبێت و واپێویسته لهسهر خزمانیش كه گلهیی له حاجیان نهكهن لهبهر ههرزانی دیاریهكانیان، چونكه ئاشكرایه ههركهسێك لهو حاجیه خۆشهویستانه بهصهدان كهسیان ههیه له خزم و دۆست و برادهر وئهحباب، بۆیه هێنده بهسه ئهو حاجیه بهڕێزه ئهگهر فنجانێك ئاوی زهمزهمیشی دهرخوارد درابیت، ئهمهش مانای ئهوهیه ئهو حاجیه تۆی لهبیر بووه، وه لهپێناو ئهوهش كه حهجكردن لهسهر خهڵكی گران و قورس نهكهین، چونكه زۆر كهس لهحاجیان ترسی نارهحهت بوون و سهرفكردنی پارهوسامانی خۆیان نیه لهو سهفهره پیرۆزهدا، بهڵكو زۆرێك ترسی گلهیی و گازندهی میوان وخزمانی خۆیهتی پاش هاتنهوهی لهحهج .

    خۆ هیچ تاوان و گوناهیش نیه كهسێك لهپاڵ حهجكردنهكهیشیدا بتوانێت بارزگانیشی لهگهڵدا بكات ئهگـــهر خوای گهوره بۆی بڕهخسێنیت، چونكه خوای گهوره فهرموویهتی : ( لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَبْتَغُوا فَضْلًا مِنْ رَبِّكُمْ ) { البقرة : 198} واته : گوناهتان ناگات ئهگهر له ماوهی حهجدا له پهروهردگارتان رزق و ڕۆزی بخوازن و، بازرگانی بكهن، واته: كه هاتن بۆحهج ههر به مهبهستی خواوه بێن، ئهوجا له پاڵ ئهوهشدا ئهگهر كڕین و فرۆشتنیش بكهن بۆ ژیان و گوزهرانتان هیچ قهیدی نییه ...

    لهم بارهیهشهوه ئیمامی قورطوبی (ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ووتویهتی : " ئهمهش بهڵگهیه لهسهر دروستی بازرگانی كردن لهپاڵ ئهنجامدانی حهج كردندا، وه مهبهستی بازرگانی كردنیش لهحهجدا شیرك و هاوهڵ پهیداكدرن نیه بۆ خودا و هیچ كاتێكیش ئهو ئیخلاصهش كه لهسهر حاجی پێویسته كهمی ناكاتهوه، ههر بۆ ئهم مهبهسته داره قوطنی له سونهنهكهی خۆیدا ڕیوایهتی كردوه كه كهسیك هاته لای عهبدوڵڵای كورێ عومهر (خوایان لی رازی بێت ) و پێی ووت : من كهسێكم لهم وهرزی حهجهدا بازرگانی و كڕین و فرۆشتنی ئهكهم، بهڵام ههندێك كهسه ههیه پێم ئهڵێن : حهجهكهت دروست نیه، عهبدوڵڵای كوڕی عومهریش لهوهڵامیدا فهرمووی : ههر بۆ ئهم مهبهسته كهسێك هاته خزمهت پێغهمبهری خودا (صلی الله علیه وسلم ) و ههمان پرسیاری تۆی لێكرد، وئهویش بێ دهنگ بووتا ئهم ئایهته هاته خوارهوه : ( لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَبْتَغُوا فَضْلًا مِنْ رَبِّكُمْ ) ئهمجا پێغهمبهری خودا (صلی الله علیه وسلم ) پێی فهرموو : حهجهكهت دروست وتهواوه .

    بهڵێ حاجی خۆشهویست : سوودمهند بوون له دونیا وخۆشیهكانی بهئهندازهیهك كه كارنهكاته سهر ئیخلاصت بۆ خوای گهوره، دروست و ڕێگا پێدراوه، بهڵام ئایا كه كاتــی ئهوه هات ئهو جێگا و خاكه پیرۆزه بهجێ بهێڵێت چ ههستێكت لادروست بوو؟ ئایا ئهوهت زانیوه كه پێغهمبهری خودا (صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : ( لا ینفرن أحد حتی یكون آخر عهده بالبیت ) {رواه مسلم} .فهرمانی كردوه به حاجیان كه شاری مهككه بهجێ نههێڵن ههتاوهكو كۆتاجار طهوافی ماڵه پیرۆزهكهی ئهكهن .

    بهڵێ پێغهمبهری خودا (صلی الله علیه وسلم ) كه فهرمانی كرد بههاوهڵهكانی لهكاتی خوا حافیزیدا كۆتاجار طهوافی ماڵهكهی بكهن، بهم شێوهیه لهكاتی ماڵئاوایدا ئهوانیش دڵ و دهرووون ناخیان پر ئهبوو له بهگهورهگرتنی پهروهردگار وماڵه پیرۆزهكهی وشهوق وخۆشهویستیان زیاتری ئهكرد ..

    گومانی تێدا نیه لهپاش تهواكردن وبهجێهێنانی مهناسیكهكانی حهج حاجیان بیری ماڵ ومنداڵ و خزم و نیشتمانی خۆیان ئهكهنهوه، بهڵام بهجێهێنانی ئهو خاكه پیرۆز وقیبلهی چهندان ساڵهیش لهسهر دڵ ودهروون زۆر قورس و كاریگهره، چونكه كێ دهزانێت ئایا بۆی ههیه جارێكی تر خوای گهوره بیكاتهوه به نصیبت وگلێنهی چاوهكانت پێیان شاد ببێتهوه، بۆیه دهبینین لهكاتی ماڵئاواییدا گشت حاجیان بهكوڵ دهگرین و لهپهروهردگاریان دهپاڕێنهوه ...

    پێم بڵێ ئایا كاتێك كه سهرگهرمی ماڵئاواییت و خواحافیزی دهكهیت و ڕۆژانێكی زۆره سهرگهرمی طاعهت و عیبادهت بوویت له مهشاعیری موقهدهسه له عهرهفات و مینا و موزدهلیفهو بهیت، بهڵێنی ئهوهت داوه كه گهڕایتهوه بۆ ووڵات و شار و جێگای خۆت بهردهوام بیت لهسهریان و پشتگوێیان نهخهیت وپابهند بیت به جهماعهتی نوێژهكانت لهمزگهوت، ئایا بهڵێنت داوه تهوبهكهت تا سهربێت ونهگهڕێیتهوه سهر تاوانهكانت؟ چونكه حهسهن بهصری ( رهحمهتی خوای لی بێت ) فهرموویهتی : " الحج المبرور هو ان یرجع صاحبه زاهدا فی الدنیا راغبا فی الآخرة " واته : حهجی وهرگیراو لای پهروهردگار ئهوهیه كه خاوهنهكهی گهرایهوه خۆشهویستی دونیا لهدڵی دهربكات وقیامهت و دوار ڕۆژی لاخۆشهویستر بێت .

    حاجی خۆشهویست : بهردهوامبه لهسهر طاعهت و عیبادهت چونكه ههر ئهوه مایهی سهركهوتن و سهرفرازی دواڕۆژت، لهم بارهیهشهوه پێغهمبهری خودا (صلی الله علیه وسلم ) لهوهڵامی پرسیارێك كه لیێ كرا " أی العمل أحب إلی الله؟ قال : أدومه وإن قل " {رواه مسلم} واته : ئایا خۆشهویسترین كار لای پهروهردگار چیه، ئهویش لهوهڵامدا فهرمووی : ئهو كارهیه كه بهردهوام بێت ئهگهر چی كهمیش بێت .

    برای بهڕێزم : لهو كهسانه نهبیت كه بیری طاعهت وخواپهرستیان نیه له چهند وهرزێكی دایاریكراودا نهبێت، وهك مانگی رهمهزان و وهرزی حهجكردن، چونكه پرسیار كرا له عائیشهی دایكی باوهڕداران : " یا أم المؤمنین كیف كان عمل رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) هل كان یخص شیئا من الأیام ؟ قالت : لا كان عمله دیمة وأیكم یستطیع ما كان رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) یستطیع ؟ " {رواه البخاری} واته : ئهی دایكی باوهرداران كاروكردهوهی پێغهمبهری خودا (صلی الله علیه وسلم ) چۆن بووه، ئایا هیچ ڕۆژێكی تایبهت ئهكرد بهخوا پهرستی؟ ئهویش لهوهڵامدا فهرمووی : نهخێر كاروكردهوهی ئهو بهردهوام بوو، بۆ كێ ئهتوانێت له ئێوه وهك پێغهمبهری خودا (صلی الله علیه وسلم ) بكات ؟

    برای بهڕێزم : پێویسته ههموان صهبر وخۆڕاگریمان ههبێت لهسهر طاعهت وخوا پهرستی چونكه بهراستی بهردهوام بوون لهسهریان خۆڕاگری و دامهزراوی وئیستقامهی ئهوێت، ههروهك چۆن گوناهـ وتاوانیش پێویستی به صهبر و خۆڕاگری ههیه، خۆڕاگر بیت لهبهردهم فێڵ و تهڵهكهی شهیتانهكانی ئینس و جیندا .

    زۆرێك لهخهڵكی صهبر وخۆڕاگریان ههیه له بهیانی تا ئێواهر بگره تادرهنگانیكی شهویش له دوكان وپێشانگاكهی دا ئهنیشیت بهدیار دونیاوه، یان چهند كاتژمێرێك پێش دهست پێكردنی یارییهك ئامادهی یاریگاكه ئهبێت، یان لهكاتی دیاری كراوی خۆیدا ئامادهی موتابعهی زنجیره دارامایهك ئهبێت، یان و یان و یان ..... كهچی كاتێ نوێژهكهی دێت كه خۆشهویسترین كارێكه كه ئهنجامی بدات لهكاتی خۆی و بهكۆمهڵ لهمزگهوت، یان گوێی پێ نادات وهك ئهوهی ئهو بانگهی ئهدرێت لهگهڵ ئهوهی نهبێت، یان لهكاتی خۆی دوای ئهخات، یان ئهگهر كردیشی بهشێوهیهك ئهنجامی ئهدات كه ههر لهكۆڵی خۆی ئهكاتهوه، نوێژێك ناكات كه كاریگهری ههبێت لهسهر ژیانی و بیگێڕێتهوه له خراپه وخراپهكاری و گزی و فێڵ و تهڵهكه لهموسڵمانان .

    جا برای بهڕێزم : ئامان با من وئێوهش ههوڵبدهین كه لهو كهسانه نهبین، ئهگهر لهوانهیش بووین بهڵێن بدهین خۆڕاگری بین لهسهر طاعهت و عیبادهت چونكه بهخوای گهوره سوێند بێت له دواڕۆژدا تهنها ئهوهمان بۆ دهمێنێتهوه و دهگاته فریامان، له ناو گۆڕ و له ڕۆژێكدا كه ماڵ و سامان و دارایی كوڕ وكاڵ هیچ سوودێكی ناگهیهنن به خاوهنهكهی ئهوه نهبێت كه كردوویهتی له كاروكردهوهی چاكه، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ( يَوْمَ لَا يَنْفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ (88) إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ) {الشعراء :88-89} .

    برای حاجی خۆشهویستم : دهروون و نهفسی مرۆڤ به سروشتی خۆی حهز وئارهزووی ئیسراحهت و پاڵدانهوه و تهمهڵی ههیه، جا ئاگاداری ئهوهبه تۆ بهڵێنی ئهوهت داوه كه بهندهی ڕاستی پهروهردگارت بیت، تهمهڵی و تهوهزهلی زهفهرت پێ نهبات و لهخشتهت ببات، بۆیه حهسهنی بهصری لهم بارهیهوه ووتهیهكی جوانی ههیه ئهڵێت : " إذا نظر إليك الشيطان فرآك مداوماً في طاعة الله فبغاك وبغاك, فرآك مداوماً ملَّك ورفضك, وإذا كنت مرةً هكذا ومرة هكذا, طمع فيك " واته : شهیتان كاتێك سهیری كردیت و بینی كه لهسهر طاعهتی خوای گهوره بهردهوامیت، چهند جارێك ههوڵ ئهدات كه وازت پێ بهێنیت، جا كاتێك ماندوو بوو لهههوڵ دانی ئیتر بێ تاقهت ئهبێت و واز دههێنیت، بهڵام كاتی بینی ههندێك جار بهردهوام نیت و ههندێگ جاریش بهردهوامیت ئهوكاته طهماعت تێ دهكات و ئهیهوێت ههرچۆنی كردوه وازت پێ بهێنیت له خواپهرستی و بهردهوام بوون لهسهری .

    جا دهرمان وچارهسهری تهمهڵیش كه ڕزگارت بێت لهتهمهڵی و بهردهوام بیت لهسهر طاعهت و عیبادهت و خواپهرستی ئهوهیه كه ههمیشه بیر لهمردن بكهیتهوه، و بزانیت كه تهنها شتێك دهگاته فریات لهناو گۆڕ و ڕزگارت دهكات له تاریكی و ناڕهحهتی و ناخۆشیهكانی تهنها و تهنها طاعهت و گوێڕایهڵی و لهخواترسانه، ههر ئهوهش وات لێ دهكات كه هیمهت و شهوقت بۆ عیبادهت زیاد دهكات وچوست وچالاكت بكات وتهمهڵیت لهبیر بباتهوه ..

    برای بهڕێزی حاجیم : ههوڵ بده ههمیشه دهست پێشخهری بكه لهكاری خێر و چاكه خوازیدا، ههرگیز مهڵێ پاشتر ئهیكهم یان دواتر دهگهڕێمهوه سهری و ئێستا كاتم نیه، ئهوهتانێ ثومامهی بوجادی سولهمی ئامۆژگاری هۆزهكهی ئهكات و ئهڵێت : " ئهی هۆز و قهومهكهم ئاگادرتان ئهكهمهوه لهخراپهی ئهو ووتهیهی كه بڵێن : پاشان فڵان كاری خێر ئهكهم، یان دواتر نوێژهكهم ئهكهم، یان ڕۆژوو ئهگرم ...

    لهبیرت بێت قۆڵی چاكهخوازی و طاعهت وعیبادهتی لێههڵماڵه وهك ئهو ڕۆژانهی كه لهحهج بوویت، بیرت بێت كه ههمیشه له ناو حهرهم نوێژهكانت ئهكرد، و ههوڵت ئهدات كاتژمێرێك زیاتر یان كهمتر پێش نوێژهكان لهناو حهرهم ئاماده ئهبوویت، یان بیر بێت كه ماندووت نه ئهناسی له ڕۆژانی عهرهفه و مینا و موزدهلیفه، ئێستاش پهشیمان نهبیت لهوهی كردووته، و ئهو ڕۆژانه بكه به سهرمهشقی خۆت وبزانه خوا ههر یهك خوایه و لهههركوێ بیت، داوای عیبادهتهكانی لێكردوویت كه بهجوانترین شێوه و لهكاتی خۆیاندا ئهنجامیان بدهیت، پهروهردگاریش فهرموویهتی : (وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ) { العنكیوت: 69} واته : ئهوانهش له پێناوی ئێمهداو بۆ بهدهستهێنانی ڕهزامهندی ئێمه؛ ههوڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه، سوێند بهخوا بهڕاستی ئهوانه ڕێنموویی دهکهین بۆ ههموو ڕێگهیهکی چاک و دروستی خۆمان (که بهدهستهێنانی ڕهزامهندی ئێمهی لهدوایه)، بێگومان خوای پهروهردگار ههمیشه لهگهڵ جاکهکارانه.

    ئهوهشت لهبیر نهچێت ههمیشه دوعا ونزا بكه كه خوای گهوره یارمهتیت بدات و موهفقت بكات لهسهر بهردهوام بوون له خواپهرستی و گهردن كهچی پهروهردگار، ئوم سهلهمهی دایكی باوهڕدارانیش ڕیوایهتی كردووه كه زۆرتین دوعا ونزای پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهم نزایه بووه كه دهیهفهرموو : " یا مقلب القلوب ثبت قلبي علی دینك " ئهی ئهو كهسهی كه دڵهكان بهدهست تۆیه ودهیانگۆڕیت دڵ ودهروونم دامهزراو بكه لهسهر دینهكهت .

    جا ئهگهر ئهمه زۆرترین دوعا ونزای كهسێك بوو بێت كه خوای گهوره له گوناهـی پێش و دواترشی خۆش بوو بێت، ئهبێت ئێمهی بهندهی گوناهباری چی بكهین!! چۆن ههمیشه نهپاڕێینهوه لێێ كه دامهزراومان بكات لهسهر دینهكهی، بهتایبهتی له ڕۆژگارێكی وهك ئهمڕۆدا كه دونیا پڕی بووه لهفهساد وخراپه وخراپه كاری، خوای گهوره پهناما بدات و بمانپارێزیت لهشهڕی شهیتان و شوێنكهوتوانی ....

    یهكێكی تر له ئامۆژگاریهمانم بۆ خۆم و ئێوهش ئهوهیه ههر گیز بهچاوی غرور و لهخۆباییهوه لهخۆمان نهڕوانین وهك ئهو كهسانهی كه خێروچاكهیهكی كهم ئهكهن و وا دائهنێن كه هیچیان نههێڵاوه، و و بگره ههندێك جاریش هێنده لهخۆباین خهریكه خوا پهنا بدات مننهت بهسهر خوادا بكهن، نازانن كه ههمیشه خوای گهوره مننهت ئهكات بهسهر بهندهكانیداكه هیدایهتی داوون بۆ سهر ئهم ڕێبازه پاكه كه ئیسلامه، وهك فهرموویهتی : (يَمُنُّونَ عَلَيْكَ أَنْ أَسْلَمُوا قُلْ لَا تَمُنُّوا عَلَيَّ إِسْلَامَكُمْ بَلِ اللَّهُ يَمُنُّ عَلَيْكُمْ أَنْ هَدَاكُمْ لِلْإِيمَانِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ ) {الحجرات:17} واته : ئهوانه منهت دهکهن بهسهر تۆدا ئهی محمد که گوایه موسڵمان بوون، پێیان بڵێ : منهت مهکهن بهسهرمدا لهسهر موسڵمان بوونهکهتان، بهڵکو خوا منهت دهکات بهسهر ئێوهدا کههیدایهتی داون بۆ ئیمان و باوهڕ ئهگهر ئێوه ڕاستگۆن .

    بۆیه پێویسته ههمیشه بهو چاوهوه سهیری خۆمان بكهین كه كهمتهرخهمین بهرامبهر باوهڕ و ئاینهكهمان، چونكه ئهو كاته نابینه جیگای تهماحی شهیتان و شوێنكهوانی ولهخشتهمان بهرن ..

    بۆیه له كۆتاییدا : جارێكی تر ئهیڵێمهوه با ههوڵ بدهین بهندهی ڕاست و دروستی خوای گهوره بین، بهندهی دوا ڕۆژ و بهدهستهێنانی ڕهزامهندی پهروهردگار وخۆشیهكانی بهههشت بین، ئهو بهههشتهی ئهوهی چاو نهیبینیوه، وئهوهشی گوێ نهیبیستوه و دڵیش نههاتوه به خهیاڵیدا لهناز ونیعمهت و خۆشی تێیدایه، نهوهك خوانهخواسته ههر ئهوهنهمانزانی سهرمان ههڵتهقی بهناو گۆڕدا و مهجالی هیچ شتێكمان نهما، داخ و حهسرهت ههڵكێشان نهبێت ...

    ئهوهی كه ووتم ههندێك ڕازی دڵ بوو حهزم كرد بهبیر خۆم وئێوهی بهڕێزیشی بهێنمهوه، لهخوای گهوره داواكارم ثهبات و ئیستقامه و بهردهوامی به ههموو لایهكمان ببهخشێت و سهبهرز و سهرفرازی دونیا و دواڕۆژیشمان بكات.....( ئامین یارب العالمین).

    والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته