×
له‌م ووتاره‌دا باسی زه‌كاتی ئه‌وه‌ی له‌ زه‌وی ده‌رده‌هێنرێت له‌ به‌روبومی كشتوكاڵ وچی كاتێك واجب ده‌بێت، له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی واجب بوونی زه‌كات و ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ زه‌كاتدا ده‌درێت، هه‌روه‌ها باسی زه‌كاتی هه‌نگوین و ئه‌و شتانه‌ش كه‌ له‌ زه‌وی له‌ ئاسه‌واری كۆنی سه‌رده‌می نه‌فامی ده‌رده‌هێنرێن و ده‌دۆزرێنه‌وه‌.

    فیقهی ئاسان: پهرتوكی زهكات: دهروازهی سێههم: زهكاتی ئهوهی له زهوی دهردههێنرێت

    الفقه الميسر: كتاب الزكاة: الباب الثالث: في زكاة الخارج من الأرض

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی كوردی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    دهروازهی سێههم

    زهكاتی ئهوهی له زهوی دهردههێنرێت، چهند بابهتێك لهخۆ دهگرێت

    بابهتی یهكهم : چی كاتێك زهكاتی ئهوهی له زهوی دهردهچێت واجب دهبێت ؟

    ئهصڵ وبنهما له واجب بوونی زهكات لهوهی له زهوی دهردههێنرێت، ئهو ئایهتهیه كه خوای گهوره دهفهرموێت : ﱡﭐ ﲃ ﲄ ﲅ ﲆ ﲇ ﲈ ﲉ ﲊ ﲋ ﲌ ﲍ ﲎ ﲏﲐ ﱠ [البقرة : 267 ]، واتا: ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه: ببهخشن له باشترین بهروبووم و بهرههمێک که بهدهستان هێناوه و لهو بهروبوومانهی که له زهویدا بۆمان دهرهێناون و ڕواندوومانه .

    زهكات له دانهوێڵهدا واجب دهبێت كاتێك كه دانهكهی ڕهق بوو، بوو به فهریكه، وه له بهروبومهكانی تری وهك ( خورما ومێوژ ) دا واجب دهبێت كاتێك سهرهتای باش بوونی دهركهوت، ئهویش كاتێكه بوو به بهروبومێكی تام خۆش كه بۆ خواردن بشێت، پێویسته بیشوترێت كه واجب نیه ساڵی بهسهردا بگهڕێتهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲤ ﲥ ﲦ ﲧﲨ ﱠ [ الانعام : 141 ]، واتا: وه له کاتی ڕنین و درۆینهیاندا بهشی ههژارو دهستکورتانی لێ بدهن – واتا زهكاتهكهی لێ بدهن - .

    زهكات له ههموو بهروبومێك كه بپێورێت وههڵبگیرێت (في كل مكيل مدخر) له دانهوێڵه وبهروبومهكانی تری كشتوكاڵی وهك: گهنم و جۆ وگهنمه شامی وبرنج و خورما ومێوژ واجب دهبێت، بهڵام زهكات له میوه و سهوزهدا واجب نابێت .

    بۆیه ووتمان له ههموو بهروبومێكی بپێورێت له بهر ئهوهی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك باسی نصابی دانهوێڵهی كردووه به (وسق) دیاری كردووه، دیاره وسقیش یهكهیهكی پێوانهی دانهوێڵه بوو لهو سهردهمهدا، ووه بۆیه ووتمان ههڵبگیرێت، چونكه له صیفهتی ههڵگرتندا مانایهكی موناسب و گونجاو بۆ واجب بوونی زهكات بهدی دهكرێت.

    ههر بۆیه ههر دانهوێڵه و بهروبومێكی كشتوكاڵی لهوانهی باسمانكردن ئهگهر ههردوو صیفهتی پێوانه و ههڵگرتنی تێدا نهبوو زهكاتی تێدا واجب نابێت.

    بابهتی دووهم : مهرجهكانی واجب بوونی زهكات تێیاندا .

    بۆ واجب بوونی زهكاتی دانهوێڵه و بهربوومهكانی كشتوكاڵ دوو مهرج پێویسته كه ههبن : -

    یهكهم : دهبێت بگاته ڕادهی واجب بوونی زهكات ( واتا : بگاته نصاب ) كه ئهویش بریتیه له پێنج (ويسق) وهك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له فهرموودهیهكدا دیاری كردووه و فهرموویهتی: {لیس فیما دون خمسة أوسق صدقة} ([1]) واتا : كهمتر له پێنج ویسق زهكاتی تێدا نیه .

    ههر ویسقێكیش باری ووشترێكه، كه دهكاته شهست صاع به صاعی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، كهواته پێنج ویسق دهكاته سێ صهد صاع، ئهم ڕێژهیهش ئهگهر له گهنمێكی پاك وخوێن و دان ساغ وسهلیم بكێشرێت نزیكهی شهش صهد ودوانزه كیلۆ گرام دهكات، ئهگهر ههر صاعێك حسابی (2،40) دو كیلۆ و چل گراممان بۆ كردبێت .

    دووهم : دهبێت ئهو نصابهی كه له خاڵی یهكهمدا باسمانكرد موڵكی ئهو كهسه خۆی بێت لهو كاتهی كه زهكاته واجب دهبێت، واتا : كاتی دوورینهوه و ههڵگرتنی .

    بابهتی سێههم : ئهو ئهندازهیهی كه واجبه بدرێت به زهكاتدا .

    له دانهوێڵه وبهروبومی كشتوكاڵیدا، ئهگهر هاتوو بهبێ تێچوون و تهكیلف ئاوی خواردهوه ئهوا دهبێت له ده بهش بهشێكی بدرێت به زهكاتدا، واتا : ئهگهر به ئاوی باران وكانیاو و ڕوبارهكان ئاوی خواردهوه دهبێت له ده كیلۆ كیلۆیهكی بدرێت، یان له ده پێوانه پێوانهیهكی بدرێت به زهكاتدا، بهڵام ئهگهر هاتوو ئاودانی به تهكلیف و تێچوون بوو، وهك ئهوهی بهدۆڵچه ئاوی بۆ ههڵبگۆزرێت یان به ووشتر كاتی خۆی به ناعورهیهكهوه بهسراوهتهوه و سوڕی خواردووه تاوهكو ئاوهكهی دهرهێناوه بۆ ئاودانی كشتوكاڵهكه، ئهگهر بهم شێوهیه بوو ئهوا نیو دهیهكی دهردێت به زهكاتدا، واتا له بیست بهش بهشێكی، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { فیما سقت السماء والانهار والعیون، أو كان بعلا، العشر، وفیما سقي بالسواني، أو النضح، نصف العشر } ([2]) ، واتا : ئهو دانهوێڵه وكشتوكاڵهی كه به ئاوی باران و ڕووبار و كانیاوهكان، یان به دهمارهكانی خۆی ئاو دهخوات وپێویستی به ئاودان نیه، ئهوا ده یهكی دهدرێت به زهكاتدا، وه ئهوهشی بهووشتر یان بهههر وڵاخێكی تر ئاوی بۆ ههڵدهگۆزرێت یان بهههر شێوهیهك ئاوی بۆ دهردههێنرێت بۆ ئاودانی ئهوا نیو دهیهكی دهدرێت به زهكاتدا .

    بابهتی چوارهم : زهكاتی ههنگوین .

    ابن عبد البر ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ئهڵێت : جمهوری زانایان بهلایانهوه وایه زهكات له ههنگویندا واجب نیه، ههر ئهمهش دیار و ڕوونه، لهبهر ئهوهی نه له قورئان و نه له سوننهتدا بهڵگهیهكی صهحیح وڕاست ودروست نیه لهسهر واجب بوونی زهكات له ههنگویندا، دیاره ئهصڵیش وایه ذیمهتی مرۆڤ بهریه له شتێك تا ئهو كاتهی بهڵگهیهك بهدی دهكرێت لهسهر واجب بوونی، ئیمامی شافعی ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ووتویهتی : ئهو فهرموودهیهی كه هاتووه : " في أن في العسل العشر " فهرموودهیهكی لاوازه، ههروهها ( ألا یؤخذ منه ) دیسان لاوازه، جگه له عومهری كوڕی عبد العزیزهوه نهبێت، شافعی دهیشڵێت : منیش ئهوه ههڵدهبژێرم كه زهكاتی تێدا واجب نابێت، چونكه فهرمووده و ئهثهر ثابت و جێگیره لهو شتانهی كه زهكاتیان تێدا واجبه، ئهوهشی ثابت نیه ئهوهیه له ههنگویندا واجب نیه، وهك ئهوه وایه كه زهكاتی ههنگوین عهفوی لێ درا بێت .

    ابن المنذر دهڵێت: هیچ بهڵگهیهكی ڕاست ودروست لهبهردهستدا نیه واجب بوونی زهكات له ههنگویندا بسهلمێنێت.

    بابهتی پێنجهم : زهكاتی ئهو شته شاراوانهی كه لهزهویدا دهردههێنرێن ( الركاز ) .

    مهبهست له ووشهی ( الركاز ) ههر شتێكه لهو شته شاراوانهی كه لهكاتي نهفامی وجاهیلی شاراونهتهوه له زێر و زیوو و هاوشێوهكانیان و ئێستا خهڵكی دهیانبینهوه ودهریاندههێنن و نیشانهی كوفری بهسهرهوه ببینرێت، به شێوهیهك كه پێویستیان به خهرجكردنی پاره و تێچوونی نهفهقه و كاری گهوره نیه بۆ دیتنهوهیان، بهڵام ئهو شتانهی كه پێویستیان به خهرجكردنی پاره وكاری گهوره ههیه پێی ناوترێت ( ركاز )، ئهگهر هاتوو ئهو مهرجانهی تێدا بوو، كهم بێت یان زۆر ئهوا دهبێت پێچ یهكی بدرێت به زهكاتدا، وه مهرجی ساڵ بهسهر گهرانهوه ونیصابیشی تێدا بهمهرج نهگیراوه، ئهویش لهبهر ئهوهی فهرموودهی { وفي الركاز الخمس } ([3]) فهرموودهیهكی گشتیگره، ئهویش ( فهییء ) ــهو، ودهبێت له بهرژهوهندی گشتی موسڵماناندا سهرف بكرێت، وه مهرج نیه كه لهماڵێكی دیاریكراودا بێت، جا ئیتر زێر بێت یان زیوو یان ههر شتێكی تر بێت كه بهنرخ بێت وشاراوه بوو بێت وئێستا كهسێك یان كهسانێك دهریان هێنا بێت .

    بهوهشدا دهزانرێت كه ئهو شته دهرهێنراوانه هی سهردهمی جاهیلی و نهفامیه كه نیشانهی كوفر وبێباوهڕی بهسهرهوه دیار بێت، وهك ئهوهی ناوی بێباوهڕانی بهسهرهوه بێت، یان وێنهی ئهوانی لهسهر كرا بێت، یان ههر نیشانهیهكی تر كه بهڵگه بێت لهسهر ئهوهی ئهو شتانه هی سهردهمی جاهیلین .

    سهبارهت به كانزاكانیش : كه مهبهست پێی ههموو ئهو كانزایانهیه كه لهزهوی پهیدا دهبن، و ڕووهك و گلیش نین، جا ئهگهر ئهوهی دههردههێنرێت نهوت و غاز بێت، یان ئاسن و مس و زێر و زیوو وجیوه بێت، ئهوا به كۆی دهنگی زانایان زهكاتی تێدا واجبه، ئهویش به بهڵگهی گشتگیری ئهو دهقانهی كه لهسهر واجب بوونی ئهوهی له زهوی دهردههێنرێت هاتوون، وهك ئهو ئایهتهی كه پێشتر باسمان كردن، وهك فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲃ ﲄ ﲅ ﲆ ﲇ ﲈ ﲉ ﲊ ﲋ ﲌ ﲍ ﲎ ﲏﲐ ﱠ [ البقرة : 267 ]، واتا: ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه: ببهخشن له باشترین بهروبووم و بهرههمێک که بهدهستان هێناوه و لهو بهروبوومانهی که له زهویدا بۆمان دهرهێناون و ڕواندوومانه .

    ([1]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1484)، وموسلیم به فهرموودهی ژماره (979) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([2]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1483)، وه أبو داود به فهرموودهی ژماره (1596) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([3]) بوخاري وموسليم هاوڕان، بوخاری به فهرموودهی ژماره (1499)، وموسلیم به فهرموودهی ژماره ( 1710) له ئهبو هورهیرهوه ڕیوایهتیان كردووه .