سزای ئاده‌م و حه‌وا له قورئانی پیرۆز
پۆڵێنه‌كان
Full Description
سزای ئاده‌م و حه‌وا له قورئانی پیرۆز
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2015 - 1436
عقوبة آدم وحواء في القرآ‌ن الكريم
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2015 - 1436
سزای ئاده‌م و حه‌وا له قورئانی پیرۆز
له سێ سوره‌تی قورئانی پیرۆزدا باسی سزای ئاده‌م و حه‌وا كراوه، ئه‌و سوره‌تانه‌ش بریتین له: سوره‌تی ( البقرة )، سوره‌تی ( الأعراف )، سوره‌تی ( طه ).
ئه‌م بابه‌ته له چوار خاڵدا باس ده‌كه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه باسی سزای ئاده‌م و حه‌وا ده‌كه‌ن.
دووه‌م: هۆی سزاكه.
سێهه‌م: جۆری سزاكه.
چواره‌م: ته‌وبه كردنی ئاده‌م.
یه‌كه‌م: ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه باسی سزای ئاده‌م و حه‌وا ده‌كه‌ن:
یه‌كه‌م: له سوره‌تی ( البقرة ):
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ (٣٥) فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ ۖ وَقُلْنَا اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ۖ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَىٰ حِينٍ (٣٦) فَتَلَقَّىٰ آدَمُ مِنْ رَبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (٣٧) قُلْنَا اهْبِطُوا مِنْهَا جَمِيعًا ۖ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدًى فَمَنْ تَبِعَ هُدَايَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ} [البقرة :35 - ٣٨].
واته: وه وتمان: ئه‌ی ئاده‌م خۆت و ژنه‌که‌ت نیشته‌جێ بن له‌م به‌هه‌شته‌دا وه له هه‌موو خوارده‌مه‌نی یه‌کی بخۆن به‌تێرو ته‌سه‌لیی له‌هه‌ر شوێنێک که‌حه‌ز ده‌که‌ن وه نزییکی ئه‌م دره‌خته مهکهوون تا له سته‌مکاران نه‌ژمێردرێن- تا نه‌بنه سته‌مکار (٣٥) ئینجا شه‌یتان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندن له به‌هه‌شتدا وه‌له‌و خۆشگوزه‌رانیه‌ی که تێیدابوون ده‌ری په‌ڕاندن وه وتمان: (به ئاده‌م وحه‌واو شه‌یتان) بچنه خواره‌وه(بۆ سه‌ر زه‌وی) هه‌ندێکتان دوژمن ئه‌بن له‌گه‌ڵ هه‌ندێکتاندا وه بۆتان هه‌یه جێگیربوون له‌سه‌ر زه‌وی وه به‌هره‌مه‌ندی(و ئاره‌زووی دونیا) تاماوه‌یه‌ک(٣٦) ئینجا ئاده‌م چه‌ند وته‌یه‌کی (پاڕانه‌وه‌ی ) لهپهروهردگارییهوه وه‌رگرت( ئه‌ویش) لێی گیرا کرد به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و گیراکه‌ری میهره‌بانه(٣٧) ووتمان: هه‌موو بچنه خواره‌وه له به‌هه‌شت ئینجا ئه‌گه‌ر له‌منه‌وه ڕێنموونی یه‌کتان بۆ هات ئه‌و که‌سه‌ی دوای ڕێنموونیی من که‌وت نه ترسیان له‌سه‌ره‌و نه‌خه‌م ده‌خۆن.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
دووه‌م: له سوره‌تی ( الأعراف ):
{وَيَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ فَكُلَا مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ (١٩) فَوَسْوَسَ لَهُمَا الشَّيْطَانُ لِيُبْدِيَ لَهُمَا مَا وُورِيَ عَنْهُمَا مِنْ سَوْآتِهِمَا وَقَالَ مَا نَهَاكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَٰذِهِ الشَّجَرَةِ إِلَّا أَنْ تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالِدِينَ (٢٠) وَقَاسَمَهُمَا إِنِّي لَكُمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ (٢١) فَدَلَّاهُمَا بِغُرُورٍ ۚ فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ ۖ وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَنْ تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ وَأَقُلْ لَكُمَا إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُبِينٌ (٢٢) قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٢٣) قَالَ اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ۖ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَىٰ حِينٍ (٢٤) قَالَ فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَجُونَ} (الأعراف :19 - ٢٥).
واته: وه(ووتمان) ئه‌ی ئاده‌م تۆ‌و هاوسه‌ره‌که‌ت نیشته‌جێ ی به‌هه‌شت بن بخۆن له هه‌رچی که ویست و حه‌زتان لێ بوو به‌ڵام نزیکی ئه‌و دره‌خته مه‌که‌ونه‌وه ئه‌گینا له سته‌م کاران ده‌بن(١٩) ئینجا شه‌یتان خه‌یاڵ و خه‌ته‌ره‌ی خراپی خسته دڵیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رخات بۆیان ئه‌و عه‌یبه‌و عهورهتهی کهشاردبوویهوه لێیان (و به‌ده‌ره‌وه نه‌بووه) وه پێ ی وتن: په‌روه‌ردگارتان (له‌به‌ر هیچ هۆیه‌ك) به‌رگری ئه‌و دره‌خته‌ی لێ نه‌کردون مه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌بنه دوو فریشته یان (له به‌هه‌شت دا) بمێننه‌وه به هه‌میشه‌یی(٢٠) وه سوێندی بۆ خواردن وتی بێگومان من له ئامۆژگارانی دڵسۆزی ئێوه‌م(٢١) سه‌رئه‌نجام به خه‌ڵه‌تاندن هانی دان جا کاتێك (له به‌رو بوومی) ئه‌و دره‌خته‌یان چه‌شت هه‌ردووکیان عه‌یب و عه‌وره‌تیان ده‌رکه‌وت وه ده‌ستیان کرد به‌داپۆشینی خۆیان به‌گه‌ڵای (دره‌ختانی) به‌هه‌شت وه په‌روه‌ردگاریان بانگی هه‌ردووکیانی کرد ئایا ئه‌و دره‌خته‌م قده‌غه نه‌کرد لێتان وه ئایا پێم نه‌ووتن که بێگومان شه‌یتان بۆ ئێوه دوژمنێکی ئاشکرایه(٢٢) هه‌ردووکیان وتیان ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد جا ئه‌گه‌ر لێمان نه‌بوری و میهره‌بانیمان له‌گه‌ڵ نه‌که‌یت سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه له‌زیانباران ده‌بین(٢٣) خوا فه‌رمووی بڕۆنه خواره‌وه (له به‌هه‌شت) هێندێکتان دوژمنی هێندێکی ترتانن وهبۆتان هه‌یه له زه‌ویدا نیشته‌جێ بوون و هۆی ڕابواردن و ژیان تا ماوه‌یه‌ك(٢٤) خوا فه‌رمووی: له زه‌وی دا ده‌ژین و له‌ویشدا ده‌مرن و هه‌ر له‌ویش ده‌رده‌هێنرێن و زیندوو ده‌کرێنه‌وه. (ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
سێهه‌م: له سوره‌تی ( طه ):
{وَلَقَدْ عَهِدْنَا إِلَىٰ آدَمَ مِنْ قَبْلُ فَنَسِيَ وَلَمْ نَجِدْ لَهُ عَزْمًا (١١٥) وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَىٰ (١١٦) فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَٰذَا عَدُوٌّ لَكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ الْجَنَّةِ فَتَشْقَىٰ (١١٧) إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعْرَىٰ (١١٨) وَأَنَّكَ لَا تَظْمَأُ فِيهَا وَلَا تَضْحَىٰ (١١٩) فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ الشَّيْطَانُ قَالَ يَا آدَمُ هَلْ أَدُلُّكَ عَلَىٰ شَجَرَةِ الْخُلْدِ وَمُلْكٍ لَا يَبْلَىٰ (١٢٠) فَأَكَلَا مِنْهَا فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ ۚ وَعَصَىٰ آدَمُ رَبَّهُ فَغَوَىٰ (١٢١) ثُمَّ اجْتَبَاهُ رَبُّهُ فَتَابَ عَلَيْهِ وَهَدَىٰ (١٢٢) قَالَ اهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًا ۖ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ۖ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَىٰ } (طه :115 - ١٢٣)
واته: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه پێشتر په‌یمان و به‌ڵێنمان له ئاده‌م وه‌رگرت (له دره‌ختی قه‌ده‌غه‌کراو نه‌خوات) به‌ڵام کاری پێ نه‌کرد (له‌بیری چوو) وه ئێمه له‌ودا لێبڕانمان نه‌دی(١١٥) باسی ئه‌و کاته بکه به فریشته‌کانمان وت: سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م ئه‌وانیش هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له شه‌یتان که سه‌رپێچی کرد (و سوژده‌ی) نه‌برد(١١٦) ئینجا وتمان ئه‌ی ئاده‌م به‌ڕاستی ئه‌م (ئیبلیسه) دوژمنی تۆ‌و هاوسه‌ره‌که‌ته که‌واته (ئاگادار بن) له به‌هه‌شت ده‌رتان نه‌کات چونکه دووچاری ناخۆشی و زه‌حمه‌ت ده‌بیت(١١٧) بێگومان تۆ له‌و (به‌هه‌شته) دا برسیت نابێ و ڕووت و قوت نابی(١١٨) و بێگومان له‌ودا تینووت نابێ وه هه‌تاوی (خۆر) لێت نادات (ئازارت پێ ناگایه‌نێ) ت(١١٩) ئینجا شه‌یتان نیازی خراپی خسته دڵیه‌وه وتی ئه‌ی ئاده‌م ئایا نیشانت بده‌م دره‌ختی نه‌مری (هه‌ر که‌س لێی بخوات هه‌رگیز نامرێ) و موڵك و ده‌سه‌ڵاتێ هه‌ر دوایی نه‌یه‌ت(١٢٠) ئینجا هه‌ردووکیان له‌و (به‌روبوومی دره‌خته) یان خوارد به‌و هۆیه‌وه (جل و به‌رگیان داماڵدراو) ده‌رکه‌وت عه‌یب و عه‌وره‌تیان وه ده‌ستیان کرد به داپۆشینی له‌شیان به گه‌ڵای (دره‌خته‌کانی) به‌هه‌شت وه ئاده‌م سه‌رپێچی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری کرد ئیتر له‌ڕێگای ڕاست لای دا(١٢١) پاشان په‌روه‌ردگاری هه‌ڵیبژارد (بۆ پێغه‌مبه‌رێتی) و ته‌وبه‌ی لێ قبووڵ کرد‌و ڕێنموونی کرد(١٢٢) خوا فه‌رمووی هه‌ردووکتان بڕۆنه خواره‌وه له‌وێ (به‌هه‌شت) به‌یه‌که‌وه (نه‌وه‌کانتان) ده‌بنه دوژمنی یه‌کتری جا ئه‌گه‌ر (به پێغه‌مبه‌راندا) په‌یامتان بۆ هات له‌لایه‌ن منه‌وه ئه‌وسا ئه‌وه‌ی شوێنی ڕێنموونی من بکه‌وێ ئه‌و (له دنیادا) گومڕا نابێ و (له ڕۆژی دواییدا) تووشی ناخۆشی و زه‌حمه‌ت نابێ.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان)
دووه‌م: هۆی سزاكه:
هۆی سزاكه له‌م چه‌ند خاڵه‌دا باس ده‌كه‌م:
1- ئاده‌م وژنهكهی له به‌هه‌شتدا.
2- ئاگادار كردنه‌وه‌ی ئاده‌م وژنهكهی له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه تا كۆێڕایهڵی شه‌یتان نه‌كه‌ن.
3- لاوازی ئاده‌م و خێزانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان.
1- ئاده‌م وژنهكهی له به‌هه‌شتدا:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ} [البقرة: (٣٥)].
واته: وه وتمان: ئه‌ی ئاده‌م خۆت و ژنه‌که‌ت نیشته‌جێ بن له‌م به‌هه‌شته‌دا وه له هه‌موو خوارده‌مه‌نی یه‌کی بخۆن به‌تێرو ته‌سه‌لیی له‌هه‌ر شوێنێک که‌حه‌ز ده‌که‌ن وه نزییکی ئه‌م دره‌خته مهکهوون تا له سته‌مکاران نه‌ژمێردرێن- تا نه‌بنه سته‌مکار.
2- ئاگادار كردنه‌وه‌ی ئاده‌م وژنهكهی له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه تا كۆێڕایهڵی شه‌یتان نه‌كه‌ن:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ}.
واته: نزییکی ئه‌م دره‌خته مهکهوون تا له سته‌مکاران نه‌ژمێردرێن- تا نه‌بنه سته‌مکار.
وه له سوره‌تێكی تردا ده‌فه‌رموێت: {فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَٰذَا عَدُوٌّ لَكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ الْجَنَّةِ فَتَشْقَىٰ} [ طه: (١١٧)].
واته: ئینجا وتمان ئه‌ی ئاده‌م به‌ڕاستی ئه‌م (ئیبلیسه) دوژمنی تۆ‌و هاوسه‌ره‌که‌ته که‌واته (ئاگادار بن) له به‌هه‌شت ده‌رتان نه‌کات چونکه دووچاری ناخۆشی و زه‌حمه‌ت ده‌بیت.
3- لاوازی ئاده‌م و خێزانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر وه‌سوه‌سه‌ی ئیبلیس:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ }[البقرة: (٣6)].
واته: ئینجا شه‌یتان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندن له به‌هه‌شتدا وه‌له‌و خۆشگوزه‌رانیه‌ی که تێیدابوون ده‌ری په‌ڕاندن.
وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {فَوَسْوَسَ لَهُمَا الشَّيْطَانُ لِيُبْدِيَ لَهُمَا مَا وُورِيَ عَنْهُمَا مِنْ سَوْآتِهِمَا... } [الأعراف : (٢0)].
واته: ئینجا شه‌یتان خه‌یاڵ و خه‌ته‌ره‌ی خراپی خسته دڵیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رخات بۆیان ئه‌و عه‌یبه‌و عهورهتهی کهشاردبوویهوه لێیان...
ئيبليس به شێوازێكی زۆر زیره‌كانه و قسه‌ی خۆش توانی كاریگه‌ری بكات له دڵی ئاده‌م و حه‌وا تا له‌و دره‌خته نزیك ببنه‌وه و لێی بخۆن، پێیانی فه‌رموو: {مَا نَهَاكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَٰذِهِ الشَّجَرَةِ إِلَّا أَنْ تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالِدِينَ } [الأعراف : (٢0)].
واته: په‌روه‌ردگارتان (له‌به‌ر هیچ هۆیه‌ك) به‌رگری ئه‌و دره‌خته‌ی لێ نه‌کردون مه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌بنه دوو فریشته یان (له به‌هه‌شت دا) بمێننه‌وه به هه‌میشه‌یی.
ئیبلیس هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵیان تا وای لێان كرد له داره‌كه بخۆن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ ۖ وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَنْ تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ وَأَقُلْ لَكُمَا إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُبِينٌ} [الأعراف : (٢2)].
واته: سه‌رئه‌نجام به خه‌ڵه‌تاندن هانی دان جا کاتێك (له به‌رو بوومی) ئه‌و دره‌خته‌یان چه‌شت هه‌ردووکیان عه‌یب و عه‌وره‌تیان ده‌رکه‌وت وه ده‌ستیان کرد به‌داپۆشینی خۆیان به‌گه‌ڵای (دره‌ختانی) به‌هه‌شت وه په‌روه‌ردگاریان بانگی هه‌ردووکیانی کرد ئایا ئه‌و دره‌خته‌م قده‌غه نه‌کرد لێتان وه ئایا پێم نه‌ووتن که بێگومان شه‌یتان بۆ ئێوه دوژمنێکی ئاشکرایه.
سێهه‌م: جۆری سزاكه:
1- (جل و به‌رگیان داماڵدراو) ده‌رکه‌وت عه‌یب و عه‌وره‌تیان وه ده‌ستیان کرد به داپۆشینی له‌شیان به گه‌ڵای (دره‌خته‌کانی) به‌هه‌شت.
2- ده‌ركردنیان له به‌هه‌شت به هۆی سه‌رپێچی كردنی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریانه‌وه..
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {فَدَلَّاهُمَا بِغُرُورٍ ۚ فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ ۖ وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَنْ تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ وَأَقُلْ لَكُمَا إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُبِينٌ} [الأعراف : (٢2)].
واته: سه‌رئه‌نجام به خه‌ڵه‌تاندن هانی دان جا کاتێك (له به‌رو بوومی) ئه‌و دره‌خته‌یان چه‌شت هه‌ردووکیان عه‌یب و عه‌وره‌تیان ده‌رکه‌وت وه ده‌ستیان کرد به‌داپۆشینی خۆیان به‌گه‌ڵای (دره‌ختانی) به‌هه‌شت وه په‌روه‌ردگاریان بانگی هه‌ردووکیانی کرد ئایا ئه‌و دره‌خته‌م قده‌غه نه‌کرد لێتان وه ئایا پێم نه‌ووتن که بێگومان شه‌یتان بۆ ئێوه دوژمنێکی ئاشکرایه.
وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {فَأَكَلَا مِنْهَا فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ ۚ وَعَصَىٰ آدَمُ رَبَّهُ فَغَوَىٰ} [طه : (121)].
واته: ئینجا هه‌ردووکیان له‌و (به‌روبوومی دره‌خته) یان خوارد به‌و هۆیه‌وه (جل و به‌رگیان داماڵدراو) ده‌رکه‌وت عه‌یب و عه‌وره‌تیان وه ده‌ستیان کرد به داپۆشینی له‌شیان به گه‌ڵای (دره‌خته‌کانی) به‌هه‌شت وه ئاده‌م سه‌رپێچی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری کرد ئیتر له‌ڕێگای ڕاست لای دا.
وه پێانی فه‌رموو:{قَالَ اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ۖ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَىٰ حِينٍ} [الأعراف : (٢4)].
واته: خوا فه‌رمووی بڕۆنه خواره‌وه (له به‌هه‌شت) هێندێکتان دوژمنی هێندێکی ترتانن وهبۆتان هه‌یه له زه‌ویدا نیشته‌جێ بوون و هۆی ڕابواردن و ژیان تا ماوه‌یه‌ك.
چواره‌م: ته‌وبه كردنی ئاده‌م و حه‌وا:
له پاش ئه‌وه‌ی ئاده‌م حه‌وا سه‌رپێچی فه‌رمانی خوایان كرد ته‌وبه‌یان كرد و داوایان له خوای گه‌وره كرد لێان خۆش بێت، وه فه‌رمویان: {قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ} [الأعراف : (٢4)].
واته: هه‌ردووکیان وتیان ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد جا ئه‌گه‌ر لێمان نه‌بوری و میهره‌بانیمان له‌گه‌ڵ نه‌که‌یت سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه له‌زیانباران ده‌بین.
داواكارم له خوای گه‌وره له فرت و فێلی شه‌یتان بمانپارێزێت وجێگرمان بكات له‌سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام.