×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ په‌رتووكی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له‌ نووسینی ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان و گه‌وره‌ مه‌شایخه‌كان، له‌م ووتاره‌دا مه‌رجه‌كانی تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ له‌ گیان و نه‌فس، وحیكمه‌ت له‌ تۆله‌ كردنه‌وه‌، ومه‌رجه‌كانی جێ به‌جێ كردنی، باس كراوه‌، له‌ كۆتاییشه‌وه‌ باسی كۆمه‌ڵێك ئه‌حكامی كراوه‌ كه‌ له‌ كاتی جێ به‌جێ كردنیدا ده‌بێت هه‌بن .

    فیقهی ئاسان: بهشی تاوانهكان: باسی تۆڵه كردنهوه

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    —™

    وهرگێرانی: دهستهی زمانی كوردی له ماڵپهری ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    الفقه الميسر: كتاب الجنایات: مسألة: القصاص

    نخبة من العلماء

    —™

    ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    تۆڵه كردنهوه

    بابهتی یهكهم : پێناسهی تاوان، وجۆرهكانی :

    مهرجهكانی تۆڵهكردنهوه (القصاص) له گیان ونهفسدا :

    كهسوكاری كوژراوهكه بهچهند مهرجێك مافی ئهوهیان ههیه كه تۆڵهی كوژراوهكهیان بكهنهوه، ئهو مهرجانهیش بریتین له : -

    1- ئهبێت بكوژهكه موكهلهف بێت، واتا : ژیر وباڵغ بێت، چونكه مناڵ وشێت و گیڵ و نهفام وكهسی خهوتویش تؤڵهیان لێ ناكرێتهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { رفع القلم عن ثلاثة : عن النائم حتى يستيقظ، وعن الصبي حتى يبلغ، وعن الجنون حتى يفيق } ([1] واتا : پێنوسی تاوان لهسهر سێ كهس ههڵگیراوه : لهسهر كهسی نووستوو ههتا ئهو كاتهی ههڵدهسێت لهخهو، لهسهر مناڵ ههتاوهكو باڵغ دهبێت، لهسهر شێت ههتاكو چاك دهبێتهوه.

    چونكه ئهوانه هیچ نیهت و مهبهستێكی ڕاست ودروستیان نهبووه له كوشتنهكهیاندا، یان لهبهر ئهوهیه كه ههر مهبهستیان نهبووه له ئهصڵدا.

    2- ئهبێت كهسی كوژراو كهسێكی بێ تاوان و بێ گوناه بێت و خوێنی پارێزراو بێت، چونكه تۆڵهسهندنهوه خۆی بۆ ئهوه كراوه كه خوێنی كهسی تر نهڕێژرێت، دیاره كهسێكیش خوێنی خهڵك بڕێژێت خوێن وگیانی پارێزراو نابێت ودهبێت بكوژرێتهوه، بۆیه ئهگهر كهسێكی موسڵمان بێباوهڕێكی جهنگاوهری كوشت، یان كهسێكی پاشگهز بووهوهی لهدین كوشت، پێش ئهوهی تهوبه بكات وبگهڕێتهوه، یان زیناكارێكی ژنهاوهر وشووكردووی كوشت، ئهوا كهسی بكوژ تۆڵهی لێ ناكرێتهوه، و (دیه) وخوێندانیشی ناكهوێته سهر، بهڵام دهبێت تهمێ بكرێت چونكه سنوری حاكم و دهسهڵاتی بهزاندووه.

    3- دهبێت هاوشانی ههبێت لهنێوان بكوژ و كوژراوهكهدا، دهبێت له ئازادی و ئاین و كۆیلایهتیدا یهكسان بن، چونكه كهسی موسڵمان ناكوژرێتهوه لهبهرامبهر كهسێكی بێباوهڕدا، ئهگهر بكوژهكه كهسێكی كۆیلهی موسڵمان بێت و كوژراوهكهیش كهسێكی بێباوهڕی ئازاد بێت، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " لا یقتل مسلم بكافر " ([2] واتا: موسڵمان له بهرامبهر بێباوهڕدا ناكوژرێتهوه.

    ههروهها كهسی ئازاد له تۆڵهی كهسێكی كۆیلهدا ناكوژرێتهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ ﱠ [ سورهتی البقرة : 178 ]، واتا : كهسی ئازاد له بهرامبهر كهسی ئازاد و كهسی كۆیلهیش له بهرامبهر كهسی كۆیلهدا دهكوژرێنهوه.

    جگه لهمانهی باسكران، ئیتر جیاوازیهكان لهنێوان بكوژ و كوژراودا هیچ كاریگهریهكی نابێت لهسهر تۆڵهكردنهوه یان نهكردنهوه، كهسێ ناودار و خانهدان له تۆلهی كهسێكی بێ ناونیشان و نهناسراو وبێ پلهوپایهدا دهكوژرێتهوه، ههروهها پیاو له تۆڵهی ئافرهتدا دهكوژرێتهوه، كهسی ساغ وسهلیم له تۆلهی كهسی شێت و گیڵ ونهفامدا دهكوژرێتهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو گشتگیرهی كه لهم ئایهتهدا باسكراوه، وهك خوای گهوره فهرموویهتی: ﱡﭐ وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ ﱠ [ سورهتي المائدة: 45 ] واتا : بڕیارماندا لهسهریان كه كه تۆلهی كوشتنی گیانێك، گیانێكه، واته: ئهركهسێك كوژرا، تهنها بكوژهكهی دهكوژرێتهوهو، نابێ دهس بۆكهسێكی تر ببرێت.

    4- نهبوونی هیچ پهیوهندیهكی باوك وكوڕایهتی یان باوك وكچایهتی، یان دایك وكوڕایهتی یان دایك وكچایهتی، مهبهست لهوهیه نابێت كوژراوهكه مناڵی بكوژهكه بێت، یان مناڵی مناڵهكهی وبهرهو خوارتریش بێت، بۆیه هیچ یهكێك له دایك وباوك وبهرهو ژووتریش لهتۆڵهی مناڵ و مناڵی منالهكانیشیاندا ناكوژرێنهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی: " لا یقتل الوالد بولده " ([3] واتا : باوك له تۆڵهی مناڵیدا ناكوژرێتهوه .

    بهڵام به پێچهوانهوه مناڵ له تۆڵهی دایك وباوكیدا دهكوژرێتهوه، ئهویش به بهڵگهی گشتگیری ئهو ئایهتهی كه ئاماژهمان پێدا، و خوای گهوره فهرموویهتی: ﱡﭐ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى ﱠ[ سورهتی البقرة : 178 ]، واتا : بهشێوهیهكی دادگهرانه و یهكسانیی و، بێ دهست درێژیی و زیاده رهویی (قیساس) وتۆڵهمان لهسهر داناون له كوژراوهكاندا.

    حیكمهت له تۆڵهكرنهوه ( القصاص ) :

    خوای گهوره تۆڵهكردنهوه وقیصاصی داناوه بۆ ئهوهی ڕهحمهت بێت بۆ خهڵكی، تاوهكو خوێنیان پارێزراو بێت لهڕشتنی بهناههق له لایهن كهسانی دهستدرێژی كار وزاڵمهوه، وه ههروهها تاوهكو ببێت بههۆی ئهوهی ئهوانهی كه دهیانهوێت دهستیان دهچیته خۆێنی خهڵكیهوه بگهڕێنهوه له دهستدرێژی كردن ودوژمنكاریان، وه بۆ ئهوهشیی ئهو كهسهی كه گوێناداته سزا وئازاری خهڵكی ئهو تاڵی وسزایه بچهشێت كه غهیری خۆی بێ گیرۆده كردووه، وه ههروهها یهكێكی تر له حیكمهتهكانی تۆڵه كردنهوه ئهوهیه دهبێته هۆی ئهوهی ئاوێك بكات بهسهر ئهو توڕهیی و كهفو كوڵهی كه كهسوكاری تاوان لهسهر كراوهكه تووشی بوون بههۆی دهستدرێژی تاوانبارهكهوه، وه دیسان تۆڵه خۆی لهخۆیدا مانای ژیان و ژیانهوه وبهردهوامی تۆوی مرۆڤایهتی دهگهینێت، ههروهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡ وَلَكُم فِي ٱلقِصَاصِ حَيَوٰة يَٰٓأُوْلِي ٱلأَلبَٰبِ لَعَلَّكُم تَتَّقُونَ ﱠ [ البقرة : 179 ]، واتا : ئهی خاوهن بیرو تێگهیشتوان! ئهو تۆڵه وهرگرتنهوهیه بهخشینی ژیانی تێدایه.. چونکه گهر تۆڵه وهرگرتن نهبێت، کوشتن لهناو کۆمهڵگهدا گهلێك زۆر دهبێت، بهڵام به بڕیاردان لهسهر ڕهوایی تۆڵه سهندنهوه، ئیتر هیچ کهسێك بهئاسانیی ناتوانێت کهسێکی تر بکوژێت و، له ترسی ئهوهی که نهیکوژنهوه خۆی له تاوانی کوشتنهکه بهدوور دهخاتهوه.. مهسهلهیهکی تریش شایانی باس کردنه، ئهویش ئهوهیه کهسوکاری کوژراو خۆیان حهقی تۆڵه وهرگرتنهوهکهیان ههیه، بهڵام پێویسته حکومهت بۆیان وهربگرێتهوه، نهك خۆیان، چونکه ئهگهر خۆیان حهقی خۆیان بکهنهوه، دهبێته مایهی توند بوونی دوژمنایهتی و دووبهرهکی له نێوان ههردوو لاداو، ڕهنگه ڕووداوو کارهساتی تری لێ بکهوێتهوه.

    مهرجهكانی جێ بهجێ كردنی تۆڵه كردنهوه ( القصاص ) :

    ئهگهر هاتوو مهرجهكانی جێ بهجێ كردنی تۆڵه كردنهوه ( القصاص ) هاتنه دی و واجب بوون، ئهوا تۆڵه كردنهوه جێ بهجێ ناكرێت وبهسهر تاوانباردا ناچهسپێت به چهند مهرجێك نهبێت، ئهوانیش بریتین له :

    1- ئهبێت ئهو كهسانهی یان ئهو كهسهی كه شایانی ئهوهیه تۆڵهی بۆ بكرێتهوه، موكهلهف بێت، واتا: باڵغ و عاقڵ بێت، مانای وایه: ئهگهر هاتوو ئهو كهسهی كه تۆڵهی بۆ دهكرێتهوه یان ههندێكیان مناڵ بوون یان شێت بوون، ئهوا كهسێكی تر ناتوانێت ببێت به جگێرهوه بۆیان له تۆڵه كردنهوهدا، بهڵكو دهبێت تاوانبارهكه زیندانی بكرێت تا ئهو كاتهی ئهگهر هاتوو كهسی تۆڵه بۆ كراوه مناڵ بوو باڵغ دهبێت، یان ئهگهر شێت بوو چاك دهبێتهوه، بهڵگهش لهسهر ئهمه موعاویه ( خوای لێ رازی بێت ) ئهمهی جێ بهجێ كردووه، وهاوهڵانیش پێی ڕازی بوون، بۆیه وهك كۆدهنگی ( إجماع ) ی لێهاتووه.

    2- دهبێت كهسوكاری تۆڵه بۆ كراو وخوێن ڕژاوهكه ههموویان ڕێ بكهون لهسهر جێ بهجێ كردنی تۆڵه كردنهوه وقیصاص، بۆیه نابێت ههندێكیان بهبێ ڕای ههندێكی تریان تۆڵه بكهنهوه و قیصاص جێ بهجێ بكهن، چونكه ئهو بابهته ههقی ئهو ههندهی تریشی پێوهیه كه ڕایان وهرنهگیراوه، یان ڕازی نهبوون پێی، وه ههروهها ئهگهر كهسێكیان ئاماده نهبوو دهبێت چاوهڕوان بكرێت تا دهگهڕێتهوه وڕای وهردهگیرێت، وه چاوهڕوانی مناڵ بكرێت تا باڵغ دهبێت، وه چاوهڕوانی شێت بكرێت تا چاك دهبێتهوه، وه ئهگهر ههركهسێك لهوانهی مافی تۆڵه كردنهوهیان ههیه مردن، ئهوا كهسهكانی تری دهبنه جێگرهوهی، بۆیه ئهگهر ههندێك له كهسهكانی له مافی خۆیان خۆش بوون و تاوانبارهكهیان عهفو كرد، ئهوا قیصاص وتۆڵه كردنهوهكه جێ بهجێ ناكرێت، دهبێت ههنگاوێكی تر بنرێت بۆ دهستهبهر كردنی مافی ئهوانهی كه داوای تۆڵه كردنهوه دهكهن ئهویش ئهوهیه كهسوكاری تاوانبارهكه ئهوانه ڕازی بكهن به پێدانی مافی ههر كهسێكیان له خوێنی كهسهكهیاندا.

    3- دهبێت تۆڵه كردنهوه و قیصاص، لهوه دڵنیا كرا بێتهوه كه ئهو تۆڵه كردنهوه سهر نهكێشێت بۆ غهیری تاوانبارهكه، وهك خوای گهوره فهرموویهتی: ﱡ فَلَا يُسۡرِف فِّي ٱلۡقَتۡلِۖ ﱠ [ الإسراء :33 ]، واتا: نابێت زیادهڕهویی بکات له کوشتن و تۆڵهسهندنهوهدا، جۆرێك له زیاده ڕۆی له كوشتندا ئهوهیه كهسوكاری كوژراوهكه كهسێكی تر جگه له تاوانبار بكوژنهوه، بۆیه ئهگهر هاتوو تۆڵه كردنهوه و قیصاصهكه لهسهر ئافرهتێكی سكپڕ واجب بوو، ئهوا دهبێت چاوهڕوانی ئهوه بكرێت تاوهكو مناڵهكهی دهبێت، چونكه كوشتنی ئهو ئافرهته بهو حاڵهتهوه دهست درێژی كردنیشه سهر كۆرپهلهكهی ناو سكیهتی، كاتێكیش كه مناڵهكهی بوو، ئهگهر ئافرهتێك ههبوو شیر بداته مناڵهكهی ئهوا قیصاصهكهی لهسهر جێ بهجێ دهكرێت، وه ئهگهر نا ئهوا دهبێت چاوهڕوان بكرێت تاوهكو دوو ساڵ لهشیری دهبڕێتهوه، ئهویش به بهڵگهی فهرموودهی ڕووداوی ئافرهته غامدیهكه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی: { إذن لا نرجمها وندع ولدها صغيرا ليس له من يرضعه } واتا : كهواته بهردبارانی ناكهین ومناڵهكهی وازی لێ ناهێنین مادام كهسێك نیه شیر بداته مناڵهكهی، ئهوه بوو پیاوێك له ئهنصار ههستایه سهرپێ و ووتی : ئهی پێغهمبهری خوا شیردانهكهی له ئهستۆی من بێت، ئهوهبوو دواتر بهرد بارانیان كرد ([4]).

    حوكمهكانی تۆڵه كردنهوه ( القصاص ):

    1- تۆڵهكردنهوه و قیصاص دهبێت به ئاماده بوون ئیمام وپێشهوای موسڵمان یان به ئاماده بوونی ئهو كهسهی كه جێگرهوهیهتی جێ بهجێ بكرێت، چونكه ئهوه ئیمام و پێشهوای موسڵمانانه كه پێی ههڵدهستێت و مۆڵهتی جێ بهجێ كردنی دهدات، ئهویش بۆ ئهوهی كه زوڵم وستهمی تێدا نهكرێت، و به شێوهیهكی شهرعی جێ بهجێ بكرێت، و فهساد و خراپه كاری وفهوزا ڕوو نهدات تێیدا.

    2- ئهصڵ و بنهما وایه، كهسی تاوانبار چی كردووه بهو كهسهی كه دهست درێژی كردوهته سهری بهو شێوهیهی لێ بكهنهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره دهفهرموێت : ﱡ وَإِنۡ عَاقَبۡتُمۡ فَعَاقِبُواْ بِمِثۡلِ مَا عُوقِبۡتُم بِهِۦۖ ﱠ [ النحل : 26 ]، واتا : ئهگهر تۆڵهتان سهندهوه ئهوه به ئهندازهی ئهو ستهمهی دژتان کراوه تۆڵه بکهنهوه.

    ههروهها پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) سهری ئهو پیاوه جولهكهی خسته نێوان دوو بهردهوه و كوشتیهوه، دوای ئهوهی ئافرهتێكی موسڵمانی كوشت بوو بهههمان شێوه، ههروهها ئهگهر هاتوو دهستێكی بڕی بوو، وه پاشان كوشت بووی، ئهوا به ههمان شێوهی لهگهڵدا دهكرێت ([5])..

    3- دهبێت ئهو ئامێرهی كه تۆڵه كردنهوه وقیصاصهكهی پێ جێ بهجێ دهكرێت، تیژ و بڕهر بێت، وهك شمشێر و چهقۆ و خهنجهر وهاوشێوهكانی، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { إذا قتلتم فإحسنوا القتلة } ([6] واتا : ئهگهر هاتوو كهسێكتان كوشتهوه له تۆلهی كهسێكی تردا ئهوا جوانترین شێوه بیكوژنهوه .

    4- ئهگهر هاتوو كهسوكاری كوژراوهكه توانیان بهشێوهیهكی شهرعیانه تۆڵه كردنهوهكهی خۆیان جێ بهجێ بكهن - مهبهست ئهوهیه به ئاماده بوونی دهستگا بهرپرسهكانی دهسهڵات وحكومهت، نهك بهشێوهیهكی ههڕهمهكهی و ههركهس بۆ خۆی - ئهوا حاكم وپێشهوای موسڵمانان ئهو كهش وههوایهی بۆ دهسازێنن، تاوهكو بتوانێت مافی خۆی وهربگرێتهوه، وه ئهگهر نهیتوانی به شێوهیهكی شهرعی جێ بهجێی بكات ئهوا كهسێك دهكات به وهكیلی خۆی كه شارهزایی ههبێت تاوهكو بۆی جێ بهجێ بكات.

    ([1]) ئهبو داود بهفهرموودهی ژماره (4401) و نهسائی له سونهنهكهیدا (6/156) ڕیوایهتیان كردووه، و شێخ ئهلبانیش به صهحیحی داناوه، بڕوانه (الإرواء : ژماره (297) .

    ([2])بوخاری بهفهرموودهی ژماره (6915) ڕیوایهتی كردووه .

    ([3]) تیرموذی بهفهرموودهی ژماره (1433 -1434) وابن ماجه بهفهرموودهی ژماره (2661 -2662) ڕیوایهتیان كردووه، وه شێخ ئهلبانیش به صهحیحی داناوه، بڕوانه صهحیحی ان ماجه فهرموودهی ژماره (2156-2157) .

    ([4]) موسليم به فهرموودهی ژماره (1695) ڕیوایهتی كردووه .

    ([5]) بوخاری بهفهرموودهی ژماره (2413) و موسلیم بهفهرموودهی ژماره (1672) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([6]) موسليم به فهرموودهی ژماره (1955) ڕیوایهتی كردووه.