پاك بوونه‌وه‌ی ئافره‌ت له خوێنی مانگانه له‌پێش بانگی به‌یانیه‌وه
پۆڵێنه‌كان
- حه‌یز وزه‌یستانی << پاك‌و خاوێنی << په‌رستنه‌كان << فیقه
- چه‌ند بابه‌تێك له رۆژووگرتن << ڕۆژوو گرتن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار : ئه‌م كه‌سه ده‌پرسێت وده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه له‌سوڕی مانگانه‌دایه پاك بویه‌وه وپاش بانگی به‌یانی خۆی شۆرد ونوێژی كرد و ئه‌و رۆژوه به‌ڕۆژوو بوو، ئایا ڕۆژوه‌كه‌ی دروسته؟ یان ده‌بێت قه‌زای بكاته‌وه ؟
وه‌ڵام : الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله، أما بعد :
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه له‌سوڕی مانگانه‌دایه به‌ته‌نها خوله‌كێك پێش نوێژی به‌یانی پاك بویه‌وه له‌خوێنه‌كه‌ی وته‌واو دڵنیا بوو له‌پاك بونه‌وه‌كه‌ی، ئه‌وا ئه‌گه‌ر له ڕه‌مه‌زاندا بوو واجبه له‌سه‌ری كه به‌رۆژوو بێت، وه رۆژوه‌كه‌یشی ڕاست ودروسته و هیچ پێویست به قه‌زاكردنه‌وه‌یش ناكات، چونكه ئه‌م ئافره‌ته كاتێك رۆژووی گرتووه پاك بوه‌ته‌وه له‌سوڕی مانگانه‌ی، ئه‌گه‌ر چی خۆشتنه‌كه‌یشی دواكه‌وتبێت بۆ دوای هه‌ڵهاتنی سپێده‌ی به‌یانی .
خوای گه‌وره زاناتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری الشيخ محمد بن صالح العُثيمين .